ئۆلیگ ساینهۆپۆڤ ،سەرۆكی كارگێڕیی شاری خاركیڤ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی رووسیا هاتوونەتە نێو شارەكەوە و گوتی: "لەئێستادا، شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای ئۆكراینا و هێزەكانی رووسیا لە شەقامەكانی خاركیڤ روودەدات".
ناوبراو داوایشی لە خەڵكی مەدەنیی كرد كە لە ماڵەكانیاندا بمێننەوە، بێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
خاركیڤ دووەم گەورە شاری ئۆكرانیایە و لە باكووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەوە هەڵكەوتووە.
شەڕ و پێكدادانی نێوان سوپای ئۆكراینا و هێزەكانی رووسیا لە شەقامەكانی خاركیڤ بەردەوامی هەیە
بەرپرسێكی ئۆكراینا رایگەیاند كە لەئێستادا، شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای وڵاتەكەی و هێزەكانی رووسیا لە شەقامەكانی خاركیڤ روودەدات.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.