ئاژانسی هەواڵیی "TASS"ی رووسیی بڵاوی كردەوە، گوتەبێژی كۆمپانیای گازپرۆم، سێرگی كۆبریانۆڤ رایگەیاندووە "لە 27ی ئەم مانگەوە، قەبارەی غازی گواستراو بۆ ئەورووپا، دەگەیەنین بە 107 ملیۆن و 500 هەزار مەتر سێجا لە رۆژێكدا".
سێرگی كۆبریانۆڤ ئاماژەی بەوەیش داوە كە هێرشی سەربازیی رووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، كاریگەریی نەكردووەتە سەر هەناردەكردنی غاز لە رووسیاوە بۆ ئەورووپا و گوتی: "هەناردەكردنی غاز لە رووسیاوە بۆ ئەورووپا، وەك ئەوەی ئێستا هەیە، بەردەوام دەبێت".
ئەمەیش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ، كۆمیسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، ئەمریكا، بەریتانیا و كەنەدا بەهۆی هێرشی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا رێككەوتن لەسەر دەركردنی بانكەكانی رووسیا لە كۆمەڵەی پەیوەندیی دارایی جیهانیی نێوان بانكەكان "SWIFT" كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییدا دەستەبەری گواستنەوەی پارە دەكات.
كۆمپانیای گازپرۆمی رووسی: لە رێگای ئۆكرایناوە بەردەوام دەبین لە گواستنەوەی غاز بۆ ئەورووپا
كۆمپانیای گازپرۆم-ی رووسی رایگەیاند كە بەردەوام دەبن لە گواستنەوەی غاز بۆ ئەورووپا لە رێگای ئۆكرایناوە و هێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆكراینا، كاریگەریی نەكردووەتە لەسەر هەناردەكردنی غاز لە رووسیاوە بۆ ئەورووپا.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.