Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:48

چه‌ند قوتابییه‌كی‌ عێراقی له‌ ئۆكڕانیا ڕزگاركران

100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ڕزگاركردنی 3 قوتابی عێراقی له‌ ئۆكڕانیا و گواستنه‌وه‌یان بۆ ڕۆمانیا ڕاگه‌یاند.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م سێ قوتابی عێراقی به‌ سه‌لامه‌تی گه‌یشتنه‌ باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كانیان له‌ ڕۆمانیا.

فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه‌ داوای كردبوو هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییانی عێراقی له‌ ناوچه‌كانی شه‌ڕ له‌ ئۆكڕانیا بۆ شوێنه‌ پارێزراوه‌كان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ فه‌رمی داوای له‌ حوسێن عه‌باس باڵیۆزی عێراق له‌ كیێف كردبوو هه‌موو هه‌وڵێك بدات بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتی و قوتابییانی عێراقی له‌ ئۆكڕانیا بۆ وڵاتانی دراوسێ و شوێنه‌ سه‌لامه‌ته‌كان.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها داوای له‌ سه‌رجه‌م زانكۆكانی ئۆكڕانیا كردبوو مۆڵه‌تی خوێندن بدات به‌ سه‌رجه‌م قوتابییان به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ وڵاته‌كه‌ به‌رامبه‌ر ڕووسیا ڕووده‌ده‌ن.

لای خۆشییه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ ئۆكڕانیا داوای له‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراقی كردبوو ئاگاداری خۆیان بن و له‌ شوێنی شه‌ڕ و مه‌ترسیدار نزیك نه‌بنه‌وه‌، داواشی لێ كردبوون له‌ ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به‌ هه‌ر ڕووداوێك په‌یوه‌ندییان پێوه‌ بكه‌ن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ڕووسیا-ئۆکراینا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.