سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرایان كرد كه ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا داوای وڵاته‌كه‌یانی بۆ نێوه‌ندگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئۆكڕانیای ڕه‌ت كردۆته‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی ئیسڕائیل بڵاوی كرده‌وه: سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پووتین ئه‌نجامداوه و تێیدا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشانداوه ڕۆڵی نێوه‌ندگیر بگێڕن بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكڕانیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سه‌رۆكی ڕووسیا داواكه‌یانی ڕه‌تكردۆته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆشكی كرملین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل په‌یوه‌ندی به پووتینه‌وه كردووه و له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئاماده‌یی نێوه‌ندگیری بۆ كۆتاییهێنان به ئاڵۆزییه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆكڕانیا ده‌ربڕی بوو.
ڕاشیگه‌یاند: پووتین ئاماده‌یی پێشاندابوو ده‌ست به دانوستان و گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئۆكڕانی له ناوچه‌ی گۆمێل له بیلاڕووسیا، به‌ڵام كیێف داواكه‌ی ڕه‌تكردبووه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی ئۆكڕانیا جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئاماده‌ن ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی، به‌ڵام ئاماده‌نین بچنه گۆمێل و هیچ شارێكی بیلاڕووسیا.
جێی باسه له ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه به فه‌رمانی پووتین هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستاش شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له به‌شێكی زۆری شاره‌كانی ئه‌و وڵاته و به‌تایبه‌تیش له شاری كیێفی پایته‌خت به‌رده‌وامی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.