حكوومه‌تی ئۆكڕانیا ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسیا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن بۆ دیاریكردنی شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی گفتوگۆكانیان به مه‌به‌ستی كۆتاییهاتن به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكڕانیا بڵاوی كرده‌وه: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا له ناوچه‌ی سنووری نێوان ئۆكڕانیا و بیلارووسیا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆبوونه‌وه‌كان به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو لایه‌نی ئۆكڕانی و ڕووسی به‌ڕێوه ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.