سەرۆکی ڕووسیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕۆژی چوارەمی هێرشەکانی بۆ سەر ڕووسیا بڕیاری دا هێزی بەرگری ئەتۆمی بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئەتۆمی بخرێتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هاوکات ڕۆژئاوای بە هەڵوێستی "شەڕانگێزانە" بەرامبەر وڵاتەکەی ناوبرد.
پووتین ئەم بڕیارەی بە سێرگی شۆیگۆ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، ئەویش گوتوویەتی "تێگەیشتین".
سەرۆکی ڕووسیا هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارەی گەڕاندەوە بۆ "لێدوانە شەڕانگێزەکانی ناتۆ و سزا نایاساییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا" کە لەدوای هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا وڵاتەکە ڕووبەڕووی چەندین سزا بووەوە.
هێزی بەرگری ئەتۆمی ڕووسیا بەشێکە لە یەکەکانی وەزارەتی بەرگری کە ئامانجیان بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانە دژی ڕووسیا، لەوانەیە لە ئەگەری هێرشکردنە سەر ڕووسیا بەکاربهێنرێت.
ئەو هێزە مووشەک و بۆمب و ژێردەریایی و کەشتی سەربازی لە خۆدەگرێت، لە ئاستی بەرگریدا دژە مووشەک و فڕۆکە و مانگی دەستکرد و چاودێری ئاسمانی لە خۆدەگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.