Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:39

یه‌كه‌م هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر چالاككردنی سیسته‌می به‌رگریی ئه‌تۆمی ڕووسیا

100%

ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م هه‌ڵویستی خۆی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ چالاككردنی سیسته‌می به‌رگریی ئۆتۆمی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشی بڵاو كرده‌وه‌.

لیندا تۆماس نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ی ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ چالاككردنی سیسته‌می به‌رگریی ئه‌تۆمی ناكۆكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ناپه‌سند ئاڵۆزتر ده‌كات.

پووتین ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م داوای له‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی كردبوو سیسته‌می به‌رگریی ئه‌تۆمییه‌كانیان بخه‌نه‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوو له‌گه‌ڵ سێرگی شۆیگۆ وه‌زیری به‌رگری و ڤالێری گیراسیمۆف سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتی.

ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی دژی بڕیاره‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوایه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر به‌ سزای ئابووری، به‌ڵكو چه‌ندان هه‌ڵوێستی دژایه‌‌تییان به‌رامبه‌ر ڕووسیا نیشاندابوو.

جیهان ڕووسیا-ئۆکراینا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.