Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:28

یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كرد

100%

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی ڕووسیا و ئۆكڕانیا دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌نێوانیان ده‌ستی پێ كرد.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر سنووری ئۆكڕانیا و بیلاڕووسیا له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو لایه‌ن ده‌ستی پێ كردووه‌ و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامی هه‌بوو.

حكوومه‌تی ئۆكڕانیا پێشتر ئاشكرای كردبوو كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسیا گه‌یشتوونه‌ته‌ ڕێككه‌وتن بۆ دیاریكردنی شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان به‌ مه‌به‌ستی كۆتاییهاتن به‌ شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئۆكڕانیا بڵاوی كردبووه‌وه‌‌: كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا له‌ ناوچه‌ی سنووری نێوان ئۆكڕانیا و بیلارووسیا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ له‌نێوان به‌رپرسانی هه‌ردوو لایه‌نی ئۆكڕانی و ڕووسی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

جێی باسه‌ له‌ ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردووه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی پووتین هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ده‌ستی پێ كردووه‌ و تا ئێستاش شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌ به‌شێكی زۆری شاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و به‌تایبه‌تیش له‌ شاری كیێفی پایته‌خت به‌رده‌وامی هه‌یه‌‌.

جیهان ڕووسیا-ئۆکراینا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.