سه‌رۆكی ئۆكراینا دانی به‌وه‌دانا كه هیوای زۆری به ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ڕووسی نییه كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا له‌سه‌ر سنووری بیلارووسیا ده‌ستی پێ كردبوو.
ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له كورته ڤیدیۆیه‌كی تۆماركراودا گوتی: ده‌مه‌وێ ڕاستگۆبم وه‌ك هه‌مووجار هیوام به ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه نییه، به‌ڵام با ڕێگه بده‌ین هه‌وڵێك بده‌ن، تا دواتر هیچ هاووڵاتییه‌كی ئۆكڕانی گومانی نه‌مێنێ كه ئێمه هه‌وڵی ڕاوه‌ستانی جه‌نگمان دا، به‌ڵام هه‌موو شتێك قابیلی ڕوودانه.
گوتیشی: هه‌رچه‌نده گفتوگۆیه‌كه له‌نێوان دوو شاندی بچووكی ئۆكراينا و ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام هه‌لێكه بۆ ئاگربه‌ست.
ڤلادیمێر میدێنسكی سه‌رۆك شاندی ڕووسیا بۆ گفتوگۆ پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئۆكراينا ڕازی بووه گفتوگۆكان له ناوچه‌ی گۆمێل له بیلاڕووسیا ئه‌نجام بده‌ن، شاندی ڕووسیش به‌ره‌و ئه‌وێ به‌ڕێ كه‌وتوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه دمیتری پیسكۆف سكرتێری ڕاگه‌یاندنی كرملین ڕایگه‌یاندبوو كه پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كان، سه‌رۆكی ئۆكراينا ڤلادیمێر زیلینسكی و سه‌رۆكی بیلاڕووسیا ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.