وڵاتانی G7 ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە سزای نوێ بەسەر ڕووسیا دەسەپێنن ئەگەر هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا نەوەستێنن.
لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ژاپۆن، کەنەدا، ئیتاڵیا و بەریتانیا (G7) پەیامێک ئاراستەی مۆسکۆ کرا و داوایان کرد دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر ئۆکراینا بوەستێنن.
جەختیشیان لەسەر ئەوە کردووە کە ئەگەر مۆسکۆ ئامادە نەبێت هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا بوەستێنێ ئەوا پەنا دەبەنە بەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ یەکشەممە پووتین سەرۆکی ڕووسیا بڕیاری دا سیستەمی بەرگری ئەتۆمی ڕووسیا بخرێتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.