رووداوێكی هاتووچۆ له‌هه‌ولێر گیان له‌ده‌ستدانی لێكهوتهوه.
فازڵ حاجی، گوته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: کاتژمێر هه‌شتی شه‌وی رابردوو لەسەر رێگای هەولێر_ بەحرکە لە نزیک گوندی لوبنانی، پێکدادانێک لە نێوان پیکاب دێرێک و لاندکرۆزێکی تایبەت روویدا.
راشیگه‌یاندووه: بەداخەوە لەدەرەنجامی پێکدادانەکە شۆفێری پیکاب دێرەکە گیانی لەدەستدا،کەلە لێکۆڵینەوە دەرکەوت هەر خۆشی لایەنی خەتاباری رووداوەکە بووە، چونکە بەتیژڕهوییەکی زۆر لە دوای لاندکرۆز رۆیشتبوو و ماوەی بێوەییشی جێنەهێشتبوو، بۆیە خۆی کێشابوو بەدواوەی لاندکرۆزرهكهدا.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.