Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:32

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا: چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان بۆ سوپای ئۆكراینا له‌ ڕێگه‌ن

100%

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارلز میشێل ئاشكرایكرد، ئه‌و هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌ی له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و سووته‌مه‌نی كه‌ به‌هۆی هێرشی رووسیاوه‌ بۆ سوپای ئۆكراینا نێردراوه‌، له‌رێگه‌یه‌.
چارلز میشێل راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و هاوكارییانه‌ی بۆ ئۆكراینا ده‌نێردرێن بڵاو كرده‌وه‌ و په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئۆكراینا كرد.
میشێل رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ جه‌نگی كرملین و پوتینه‌. جه‌نگی گه‌لی رووسیا نییه‌" و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، ئۆكراینییه‌كان به‌رگریی له‌ وڵاته‌كه‌یان، ئازادییان و دیموكراسییان ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌مه‌ هاوكات به‌رگرییكردنه‌ له‌ دیموكراسیی و ئازادیی ئه‌ورووپا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ئێوه‌ وه‌ك ئۆكراینییه‌كان به‌رگریی له‌مانه‌ ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ له‌نێو یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، به‌ به‌هێزی دژی ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ مێژووییه‌ ده‌وه‌ستینه‌وه‌. ته‌نها به‌ قسه‌ نا، به‌ڵكو به‌ كرده‌وه‌ی به‌په‌له‌ و به‌رجه‌سته‌، پشتیوانتانین. به‌مه‌به‌ستی پشتیوانییكردن له‌ ئێوه‌ و وڵاته‌كه‌تان، هاوپه‌یمانییه‌كه‌ی دیكەی دژبە شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ هاوبه‌شانمان پێكهێناوه‌. تا دێت سه‌ركرده‌ی زیاتری وڵاتان ده‌نگیان له‌پێناو پارێزگارییكردن له‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌. ئه‌وه‌ رێكده‌خه‌ین كه‌ كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی سه‌ربازیی به‌مه‌به‌ستی به‌رگریی به‌په‌له‌ راده‌ست بكرێت. چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، مووشه‌ك و سووته‌مه‌نی له‌ رێگه‌یه‌ بۆ ئۆكراینا.
چارلز میشێل هاوكات باسی له‌وه‌ كرد، برێكی زۆر له‌ هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی ئۆكراینا ده‌كرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.