- كه‌نه‌دا به به‌های 25 ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازیی هاوكاری ئۆكراینا ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، جه‌ستن ترودۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به به‌های 25 ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازیی هاوكاری ئۆكراینا ده‌كات.
ترودۆ له هه‌ژمارە فه‌رمییەکانی خۆی له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، بۆ هاوكاریكردنی گه‌لی ئۆكراینا له میانی به‌رگریكردن له خۆیان، كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازیی دیكه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كه‌ین كه هه‌روه‌ها چه‌ندین چاویلكه‌ی شه‌وبین، زرێ، ده‌مامكی گاز و كڵاو له‌خۆ ده‌گرن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستییانه بۆ ئۆكراینا به پشتیوانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانیی سوپای كه‌نه‌دا ده‌بێت و رایگەیاند ، له كاتێكدا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بێڕێزه زۆره‌كانی پوتین به یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان و مافه‌كانی مرۆڤ به‌رده‌وامه، له‌گه‌ڵ ئۆكراینا و گه‌لی ئۆكرایناداین.
كه‌نه‌دا یه‌كێكه له‌و و وڵاتانه‌ی کە كایه‌ی ئاسمانیی خۆی به‌ڕووی فڕۆكه‌کانی رووسیادا داخستووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.