بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئۆکراینا، هێزەکانی رووسیا فڕۆکەی بارهەڵگری ئۆکراینی جۆری "Antonov An-255 Mirya"ی وێرانکرد کە بە گەورەترین فڕۆکەی بار دادەنرێت لە جیهاندا.
ئاژانسەکە رایگەیاند، وێرانکردنی فڕۆکە زەبەلاحەکە لە هێرشێکی هێزەکانی رووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەنتۆنۆڤ لە هۆستۆمیل لە کیێڤی پایتەخت روویدا.
ئاژانسەکە لە کۆمپانیای "ئۆکرۆبۆرۆنپرۆم"ی ئۆکراینی تایبەتمەند لە پیشەسازی بەرگریی گواستەوە و رایگەیاند، تێچووی چاکردنەوەی ئەو فڕۆکە وێرانبووە دەگاتە 3 ملیار دۆلار و 5 ساڵ دەخایەنێت.
فڕۆکەی "Antonov An-255 Mirya" چەند ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکردووە وەک گواستنەوەی ئەوپەڕی کێشی کەلوپەلی بازرگانی و درێژترین و قورسترین بار و، هەڵگرتنی ئەوپەڕی کێش لە مێژووی فڕۆکەوانیدا.
رووسیا گەورەترین فڕۆکەی باری لە جیهاندا وێرانکرد کە تێچووی چاکردنەوەی دەگاتە 3 ملیار دۆلار
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.