Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 02:29

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكڕانیا: هه‌زاران جه‌نگاوه‌ری بیانی ده‌یانه‌وێ بێنه‌ ئۆكڕانیا بجه‌نگن

100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆكڕانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، هه‌زاران داواكارییان له‌ جه‌نگاوه‌رانی بیانییه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ و ئاماده‌ییان پێشانداوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ (فه‌یله‌قی نێوده‌وڵه‌تی)‌ بكه‌ن بۆ شه‌ڕكردن دژی سوپای ڕووسیا.

حه‌نا مالیار جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئۆكڕانیا له‌ په‌یامێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) ڕایگه‌یاند: هه‌زاران داواكاریمان له‌ جه‌نگاوه‌رانی بیانی پێگه‌یشتووه‌ كه‌ داوایان كردووه‌ هاوكارییان بكه‌ن بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ (فه‌یله‌قی نێوده‌وڵه‌تی) تا له‌ دژی سوپای ڕووسیا و هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهانی بجه‌نگن.

ئه‌م په‌یامه‌ی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكڕانیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌م فۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكڕانیا داوای له‌ هه‌موو جه‌نگاوه‌رانی بیانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان كردبوو بێن له‌ ئۆكڕانیا دژ به‌ سوپای ڕووسیا بجه‌نگن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ له‌ جه‌نگاوه‌ره‌ بیانییه‌كان فه‌یله‌قێك به‌ناوی (فه‌یله‌قی نێوده‌وڵه‌تی) دروست ده‌كه‌ن.

سه‌رۆكی ئۆكڕانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ په‌یوه‌ندیكردنی جه‌نگاوه‌رانی بیانی به‌ڵگه‌ی پاڵپشتی ده‌بێت بۆ وڵاته‌كه‌یان.

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكڕانیا هه‌میشه‌ دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌‌ كه‌ پێویستیان به‌ جه‌نگاوه‌ری مه‌ده‌نی هه‌یه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سوپای ڕووسیا، هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ یاسایه‌ك ڕێگه‌ی به‌ سه‌رجه‌م هاووڵاتییان دابوو بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌ك.

جێی باسه‌ دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نی ئۆكڕانی و ڕووسی له‌ سنووری بیلاڕووسیا ده‌ستی پێ كرد به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌ڕ و ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌نێوانیاندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.