به‌هۆی هێرشی سه‌ربازی ڕوسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا، هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌وروپا به‌فه‌رمی ئه‌ندامێتی یه‌كێتی تۆپی پێی ڕوسیا‌و هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان هه‌ڵپه‌ساردو هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كانی ڕوسیایان له به‌شداریكردن له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كانی ئه‌وروپاو نێوده‌وڵه‌تی تا كاتێكی نادیار بێبه‌شكرد.
هاوكات فیفا به‌فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیای له یاریه‌كانی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر دوورخسته‌وه.
واش بڕیاربوو له قۆناغی یه‌كه‌می پاشكۆی پاڵاوتنی جامی جیهان و له بیست‌وچواری مانگی داهاتوو، هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا بكات، پێشتریش یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا به‌فه‌رمی مافی میوانداریكردنی یاری كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی چامپیۆنس لیگی له شاری سان پترسبۆرگی ڕوسی سه‌نده‌وه‌و یاریه‌كه‌ی گواسته‌وه پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كه له بیست و هه‌شتی ئایاری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڕووسیا له‌ته‌واوی چاڵاكییه‌كانی فیفا و یوفا بێ به‌شكرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.