ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/3/1، به ئاماده‌بوونی د. ڕێواز فائق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و د. هێمن هه‌ورامی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێرى په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، له ته‌لارى په‌رله‌مان مه‌ڕاسیمێكى شایسته بۆ یادى 43 ساڵه‌ی كۆچی دوایى ڕابه‌رى بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى كوردستان مه‌لا مسته‌فا-ى بارزانی به‌ڕێوه‌چوو.
له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكی دیوان و جێگری سه‌رۆكی دیوان و ڕاوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و فه‌رمانبه‌رانی به‌شه جیاجیاكانی په‌رله‌مان ئاماده‌یبوون، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆك و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان و ئاماده‌بووانی مه‌ڕاسیمه‌كه، تاجه‌گوڵینه‌ی ڕێز و وه‌فایان له‌به‌رده‌م وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فاى بارزانی دانا، وه‌ك ڕێزلێنانێك له خه‌بات و مێژووی پڕ سه‌ره‌وه‌ریی ئه‌و سه‌ركرده مه‌زنه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.