Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 15:51

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەندین فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە

پەیمان خواجە
100%


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان بەتۆمەتی فێڵكردن لەهاوڵاتیان دەستگیركرد كە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە .

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی لەبنكەی پۆلیسی كوردسات سکاڵایان تۆماركرد كە فێڵیان لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، لەئێستادا تۆمەتبار (س ، ج ، ع ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە كە چەندین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەتۆمەتی فێڵكردن، هەرەوەها لەبەڕێوەبەرایەتی توندتوتیژی خێزانیی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددەی 7ی خێزانیی و ئامادەنەبووە بچێتە بەردەم دادگا .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.