ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی كاره‌با له پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه، لەچوارچێوەى پرۆژەکان و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا و بە بڕی زیاتر (187) ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كه پرۆژەكانیش بریتین له:
-دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 20 فیده‌ری 112 گه‌ره‌كی چراخان.
-دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی 10 فیده‌ری 310 گه‌ره‌كی هه‌واری تازه/ وێستگه‌ی ئه‌زمه‌ر فیده‌ری 310.
-دانانی محاویله‌و عه‌مود بۆ گه‌ره‌كێكی تازه له‌خه‌لیفاوا/وێووستگه‌ی به‌كره‌جۆ فیده‌ری 168.
-راكێشانی كاره‌باو دانانی محاویله‌و عه‌مود گه‌ره‌كی شۆرشی نوێ/فیده‌ری 112.
-دانانی محاویله‌ی مساعد بۆ محاویله‌ی ژماره8 فیده‌ری 11 له‌گه‌ره‌كی به‌رانان/ وێستگه‌ی رزگاری فیده‌ری 11
-گواستنه‌وه‌ی محاویله‌ی 26 فیده‌ری 5 له‌گه‌ره‌كی ئاشتی/ فیده‌ری 5-7.
-دانانی محاویله‌ی مساعد ژماره 21 فیده‌ری 8 له‌به‌ر بارزۆریی/ وێستگه‌ی رزگاری فیده‌ری 8 له‌سلێمانی.
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كۆى بودجه‌ى پرۆژەكانیش بریتییه له (187.103.800) ته‌نها سه‌دو هه‌شتاو حه‌وت ملیۆن و سه‌دو سێ هه‌زارو هه‌شت سه‌د دینار‌و لەلایەن کۆمپانیای (كاربین) جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی (55) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.