سه‌رۆكی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه سه‌رجه‌م شاره‌كانیان له‌لایه‌ن سوپای ڕووسیاوه گه‌مارۆدراون.
ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له كورته ڤیدیۆیه‌كدا كه ئاراسته‌كراو بوو بۆ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: ئێستا سه‌رجه‌م شاره گه‌وره و سه‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌مان له‌لایه‌ن سوپای ڕووسیاوه گه‌ماڕۆدراوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووسینگه‌ی زیلینسكی ڕایگه‌یاند كه داواكه‌یان بۆ ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌وه قبووڵكراوه و ته‌نانه‌ت تۆماریشكراوه.
ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا دوێنێ دووشه‌م به فه‌رمی واژووی له‌سه‌ر نووسراوی داواكاری ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردبوو و نووسراوه‌كه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتییه‌كه كرابوو بۆ نیشاندانی ڕه‌زامه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.