ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی توركیا ئاماده‌یی پێشانداوه پڕۆژه له كوردستان جێبه‌جێ بكات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له‌گه‌ڵ جاهید ئۆكلاپ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گرووپی كۆمپانیاكانی تهفكهن و شاندێكی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ی گرووپی تهفكهن پێشكه‌شكردنی ئاماده‌یی بوو بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له سێكته‌ره‌كانی پیشه‌سازی و وزه و ڕێگه‌وبان و دروستكردنی ناوچه‌ی پیشه‌سازی.
گرووپی تهفكهن یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی توركیا و ئه‌زموونی 65 ساڵ كاركردنیان هه‌یه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی زیاتر له 40 ساڵیشه له شاره‌كانی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق كار ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د شوكری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی كۆمپانیای تهفكهن کرد و پێی راگەیاندن كه ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سێکتەری پیشەسازیی و پڕۆژە ستراتیژییەکان، پێویستی بە پەرەپێدان و دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی ھەیە و بۆ ئەمه‌ش پێویستی بە ئەزموونی کۆمپانیا گەورەکانی جیھان ھەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.