وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ئاشكرای كرد، بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئۆكراینا كوژراو و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئۆكراینا له شاری كیێفی پایته‌خت، لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ش ڕایگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردومانه‌كه 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و هه‌روه‌ها 5ی تریش برینداربوون.
هه‌ر له شاری كیێف ئه‌مڕۆ به مووشه‌ك هێرشكرابووه سه‌ر مۆنۆمێنتی هۆلۆكۆست كه هێمای یاده‌وه‌ری سوتانی جووه‌كانه به ده‌ستی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
ڤیتالی كلیچكۆ پارێزگاری شاری كیێف له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی ئۆكراینا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه تاوه‌ری په‌خش و وێستگه‌ی كاره‌با و ژووری كۆنتڕۆلی ته‌له‌فزیۆن زیانی به‌ركه‌وتووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئۆكراینا سه‌باره‌ت به نوێترین زانیاری له‌سه‌ر شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئاشكرای كرد كه هێزه‌كانی ڕووسیا چوونه‌ته نێو شاری خێرسۆن له باشووری وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌كانیان له به‌رگریكردن به‌رده‌وامن و باڵه‌خانه‌ی پارێزگاری شاره‌كه‌یان له‌ژێر ده‌ستدایه.
جێی باسه ئه‌مڕۆ سێشه‌م شه‌شه‌مین ڕۆژ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا تێپه‌ڕی و سه‌رله‌ئێواره‌ش ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا ئاشكرای كردبوو كه سه‌رجه‌م شاره گه‌وره و ستراتیجییه‌كانیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕووسیاوه گه‌ماڕۆدراون و ڕۆله‌كانیشیان له به‌رگریكردن به‌رده‌وامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.