كوردستان تیڤی: ئارام كه‌كه‌خان
دواى كشانه‌وه‌ى ئیداره‌ى حكومه‌تى به‌عس له‌شاره‌كانى هه‌ولێر , سلێمانى و دهۆك "بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان بازرگانییه‌كى نیمچه سه‌ربه‌ستیان ده‌ست پێكرد, به‌ڵام زۆربه‌ى ئاڵوگۆرِه‌كان له‌ڕێگه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بوو,به‌شێك له بازرگانانیش به شێك له بازرگانانیش به‌شێوه‌ى نافه‌رمى و به قاچاغ كاڵا و خوارده‌مه‌نییان هاورده ده‌كرد, به‌فه‌رمى له دواى ساڵى 2004 ئامارى دروست و به‌رده‌ست هه‌یه, كه به‌گشتى له‌گه‌ڵ 15 وڵاتى سه‌ره‌كى و زیاتر له 40 وڵاتى لاوه‌كیدا بازرگانى ده‌ستى پێكردووه, ئه‌و خاڵه سنوورییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به جیهان ده‌به‌ستێته‌وه له باكووره‌وه ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله , له‌باشووریشه‌وه به‌رێگاى (ئوم قه‌صر) , له رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه به ده‌روازه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران به‌ستراوه‌ته‌وه.
له 2004 ه‌وه هه‌رێمى كوردستان هاورده‌ى كاڵا و خوارده‌مه‌نى له‌گه‌ڵ 15 وڵاتى سه‌ره‌كى و زیاتر له 40 وڵاتى لاوه‌كیدا ده‌كات و به‌رده‌وامیش په‌ره‌ى به په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانى داوه, به‌جۆرێك كه ساڵى 2004 دا بایى 4 ملیار و 28 ملیۆن و 324 هه‌زار دۆلار كاڵا و خوارده‌مه‌نى هاورده كردووه, ئه‌م بڕه، ساڵ به ساڵ زیادى كردووه تاوه‌كو ساڵى 2016 كه بڕى هاورده گه‌یشتووه‌ته 13 ملیار و 34 ملیۆن و 105 هه‌زار دۆلار.
هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2016
بڕى هاورده به دۆلار
توركیا
4 ملیار و 347 ملیۆن و 323 هه‌زار
ئێران
1 ملیار و 837 ملیۆن و 48 هه‌زار
چین
2 ملیار و 169 ملیۆن و 254 هه‌زار
ئیمارات
1 ملیار و 448 ملیۆن و 844 هه‌زار
كۆریا
582 ملیۆن و 553 هه‌زار
ئیتاڵیا
515 ملیۆن و 287 هه‌زار
ئه‌مریكا
452 ملیۆن و 652 هه‌زار
ئه‌ڵمانیا
402 ملیۆن و 212 هه‌زار
شانشینى به‌ریتانیا
113 ملیۆن و 726 هه‌زار
ژاپۆن
172 ملیۆن و 581 هه‌زار
ئوردن
104 ملیۆن و 345 هه‌زار
هیند
120 ملیۆن و 587 هه‌زار
به‌لجیكا
104 ملیۆن و 128 هه‌زار
فه‌ره‌نسا
77 ملیۆن و 589 هه‌زار
به‌رازیل
194 ملیۆن و 953 هه‌زار
وڵاتانى دیكه
391 ملیۆن و 23 هه‌زار
كۆى گشتى
13 ملیار و 34 ملیۆن و 105 هه‌زار
ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل
هاورده‌ى كوردستان له‌م خاڵه‌وه 6 ملیار و چه‌ند ملیۆنێك دۆلاره, به‌ڵام هاورده‌ى عێراق له‌م خاڵه‌وه نزیكه‌ى 13 ملیار دۆلاره
(زیاتر له %25ى هاورده‌ى عێراق له رێگاى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌یه)
گرنگترین و سه‌ره‌كیترین خاڵ ئیبراهیم خه‌لیله, كه هه‌رێمى كوردستان و عێراق به توركیا و وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و به‌شێك له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا و ئه‌فریقا ده‌به‌ستێته‌وه (به‌رێگاى وشكانى), ئه‌م خاڵه سنوورییه گرنگترینه چونكه له‌م خاڵه‌وه هه‌رێمى كوردستان بازرگانى له‌گه‌ڵ 9 وڵاتى سه‌ره‌كى و چه‌ند وڵاتێكى لاوه‌كیدا ده‌كات, له‌ساڵى 2004 له‌م خاڵه سنوورییه‌وه بایى 2 ملیار و 491 ملیۆن و 655 هه‌زار دۆلار هاورده هه‌بووه
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینى ساڵه‌كان په‌یوه‌ندى ئابوورى و سیاسى ئه‌م وڵاتانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام په‌ره‌ى سه‌ندووه, ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌رگاى بۆ بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیا بیانییه‌كان واڵا كردووه و ئاسانكارى بۆ كردوون كه بازرگانى بكه‌ن , ئه‌مه‌ش به‌به‌راوورد به عێراق جیاوازى زۆره,یه‌كێك له‌و ئاسانكارییانه بریتییه له مافى خاوه‌ندارێتى پرۆژه و كۆمپانیا , ئه‌گه‌ر كۆمپانیایه‌كى بیانى بیه‌وێت لقى كۆمپانیاكه‌ى له هه‌رێمى كوردستاندا بكاته‌وه و بازرگانى خۆى په‌ره‌پێبدات وه‌ك هاوڵاتییه‌كى عێراقى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و رێگه‌ى پێده‌درێت كۆمپانیاكه‌ى به‌ته‌نیا به‌ناوى خۆى بكات, به‌ڵام له‌ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیا بیانییه هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كى عێراقى هه‌ڵبژێرێت, ئه‌گه‌رنا مۆڵه‌تى پێ‌نادرێت, هه‌ر بۆیه ده‌بینین ژماره‌ى كۆمپانیا بیانییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان 3 ئه‌وه‌نده‌ى كۆمپانیا بیانییه‌كانه له ناوه‌راست و خوارووى عێراق.
له‌ساڵى 2016 قه‌باره‌ى هاورده له‌گه‌ڵ وڵاتان زیادى كردووه, به‌جۆرێك ته‌نیا له 9 وڵاتى سه‌ره‌كیی به‌رێگاى گومركى ئیبراهیم خه‌لیل, بایى 6 ملیار و 312 ملیۆن 215 هه‌زار دۆلار هاورده هه‌بووه، ئه‌م بڕه له نیوه‌ى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 دا %30 زیادى كردووه.
هاورده‌ى كوردستان له ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ساڵى 2016
بڕى هاورده (دۆلار)2016
توركیا
4 ملیار و 347 ملیۆن و 323 هه‌زار
ئیتالیا
515 ملیۆن و 287 هه‌زار
ئه‌مریكا
452 ملیۆن و 652 هه‌زار
ئه‌ڵمانیا
402 ملیۆن و 212 هه‌زار
شانشینى به‌ریتانیا
113 ملیۆن و 726 هه‌زار
به‌لجیكا
104 ملیۆن و 128 هه‌زار
فه‌ره‌نسا
77 ملیۆن و 589 هه‌زار
به‌رازیل
194 ملیۆن و 953 هه‌زار
ئوردن
104 ملیۆن و 345 هه‌زار
كۆى گشتى
6 ملیار و 312 ملیۆن و 213 هه‌زار
ده‌بینین كه بڕى هاورده له 2004 بۆ 2016 له ده‌وارزه‌ى ئیراهیم خه‌لیله‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان 2 ئه‌وه‌نده و نیو زیادى كردووه, ئه‌مه‌ش به هۆى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان و باشتر بوونى بارى ئابورى دانیشتووان و زۆربوونى ژماره‌ى دانیشتووان, هه‌روه‌ها ئاسانكارییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بازرگانان و كۆمپانیا بیانییه‌كان.
زیاتر له %25ى هاورده‌ى عێراق له رێگاى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌یه
ده‌روازه‌ى ئیراهیم خه‌لیل له‌ئێستادا تاكه ده‌روازه‌ى عێراقیشه كه كاڵا و خوارده‌مه‌نى له باكورى ئاسیا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكاو ئه‌فریقاوه لێهاورده بكات, ئێستا وڵاتى سووریا بارى ئه‌منى ناجێگیره و ناشتوانرێت كاڵاى وڵاتان له‌رێگاى ئێرانه‌وه هاورده بكرێت به‌هۆى گه‌مارۆى ئابورى سه‌ر ئه‌و وڵاته , كه‌واته بۆ عێراقیش ئه‌و ده‌روازه‌یه تاكه ده‌روازه‌یه كه بازرگانى له‌گه‌ڵ 8 وڵاتى سه‌ره‌كى و چه‌ند وڵاتێكى لاوه‌كیدا بازرگانى بكات , كه قه‌باره‌كه‌ى له‌ساڵى 2016 دا 12 ملیار و 983 ملیۆن و 347 هه‌زار دۆلار بووه , واته زیاتر %25 قه‌باره‌ى هاورده‌ى عێراق له رێگاى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌یه.
قه‌باره‌ى بازرگانى عێراق له ئیبراهیم خه‌لیله‌وه له ساڵى 2016
بڕى هاورده به(دۆلار)
توركیا
7 ملیار و 640 ملیۆن و 287 هه‌زار
ئه‌مریكا
1 ملیار و 268 ملیۆن و 733 هه‌زار
ئه‌ڵمانیا
808 ملیۆن و 364 هه‌زار
ئیتاڵیا
685 ملیۆن و 194 هه‌زار
روسیا
916 ملیۆن و 810 هه‌زار
ئۆكرانیا
51 ملیۆن و 338 هه‌زار
فه‌ره‌نسا
350 ملیۆن و 594 هه‌زار
شانشینى به‌ریتانیا
305 ملیۆن و 717 هه‌زار
ئوردن
497 ملیۆن و 260 هه‌زار
كۆى گشتى
12 ملیار و 983 ملیۆن و 347 هه‌زار
وڵاتى توركیا و هه‌رێمى كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان وایان لێده‌كات كه زیاتر و زیاتر په‌ره به په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كانیان بده‌ن , سوود مه‌ندى یه‌كه‌میش وڵاتى توركیایه, به‌وته‌ى پسپۆڕان و شاره‌زایان وڵاتى توركیا, له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى ده‌بێت هه‌وڵى به‌هێزتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى بدات له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان, كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌كى دیكه‌ش له نێوان هه‌ردوولا ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنێت, بۆیه ده‌بینین كه كونسوڵگه‌رى توركیا له هه‌رێمى كوردستان به‌مدواییانه نوێنه‌رایه‌تییه‌كى له‌شارى دهۆك كرده‌وه و راشیگه‌یاند له هه‌وڵى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان,به‌ڵام له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ى ریفراندۆم ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه كه وڵاتى توركیا سنووره‌كان داده‌خات, به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كى زانستى وورد بكه‌ین زۆر زه‌حمه‌ته توركیا ده‌ستبه‌ردارى هه‌رێمى كوردستان و ده‌روازه‌ى یبراهیم خه‌لیل ببێت.
گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ى وا ده‌كه‌ن كه هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى توركیا به‌رده‌وام بن له‌په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵ بریتییه له:
- ده‌روازه‌ى سنوورى ئیبراهیم خه‌لیل ته‌نها ده‌روازه‌یه‌ك نییه بۆ ئاڵوگۆرى بازرگانى هه‌رێمى كوردستان و توركیا, به‌ڵكو ده‌روازه‌ى كوردستان و ئه‌و وڵاته ئه‌وروپى و ئه‌مریكیانه‌شه كه ئاڵوگۆر له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌رێمه‌دا ده‌كه‌ن, كه‌واته پچڕانى په‌یوه‌ندى و داخستنى سنوور به‌رووى یه‌كتر راسته‌وخۆ رێگرییه له به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانى ئه‌م وڵاتانه, ئه‌مه‌ش به‌وته‌ى پسپۆران به زیان بۆ توركیا ده‌شكێته‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌ودا نیییه, به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ساڵێكه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ببێته ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا.
- هاورده‌ى كوردستان له‌م خاڵه‌وه 6 ملیار و چه‌ند ملیۆنێك دۆلاره, به‌ڵام هاورده‌ى عێراق له‌م خاڵه‌وه نزیكه‌ى 13 ملیاره, واته زیاتر له %25ى هاورده‌ى عێراق له رێگاى ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ی, له وئێتاشدا كه وڵاتى سوریا ئساییشێكى نا سه‌قامگیرى هه‌یه , تاكه رێگاى بازرگانى نێوان توركیا و عێراق ده‌روازه‌ى ئیبراهیم خه‌لیل و هه‌رێمى كوردستانه , بۆیه داخستنى ئه‌م ده‌روازه‌یه په‌یوه‌ندى نێزان توركیا و عێراقیش به كۆتا دێنێت.
- به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كان له رووى سیاسییه‌وه كاریگه‌رى خۆى هه‌یه و وڵاتان له‌یه‌كتر نزیك ده‌كاته‌وه, وڵاتى توركیا و هه‌رێمى كوردستانیش رێككه‌وتنى 50 ساڵى له نێوانیاندا هه‌یه.
- به‌پێى ئاماره نافه‌رمییه‌كان ساڵانه زیاتر له 100 هه‌زار خێزانى تورك و كوردى باكورى كوردستان له رێگه‌ى ئه‌م ده‌روازه‌یه‌وه بژێوى ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
- ئه‌م خاڵه سنوورییه ته‌نیا كاڵا و خوارده‌مه‌نى لێوه هاورده ناكرێت, به‌ڵكو هه‌نارده‌ش له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ وڵاتى توركیا هه‌یه به‌تایبه‌ت كه‌ره‌سته‌ى خاو, ئه‌گه‌ر نموونه‌یه‌كى بچووك بێنینه‌وه , به‌شێك له بازرگانانى هه‌رێمى كوردستان ته‌نیا له ساڵى 2016 دا زیاتر له 600 هه‌زار پێسته‌یان هه‌نارده‌ى توركیا كردووه, قازانجى ساڵێكى كارگه‌كانى توركیا له‌م پێسته‌یه نزیكه‌ى 500 ملیۆن دۆلار بووه, پچرانى په‌یوه‌ندی واده‌كات به‌شێك له كارگه‌كانى وڵاتى توركیا سه‌رچاوه‌یه‌كى كه‌ره‌سته‌ى خاویان له‌ده‌ست بده‌ن كه ئێستا له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆیان هه‌نارده ده‌كرێت.
- هه‌رێمى كوردستان نزیك ترین بازاڕه بۆ ئه‌وه‌ى توركیا كاڵا و خوارده‌مه‌نى لێساغبكاته‌وه ئه‌مه‌ش له‌رووى ئابورییه‌وه كاریگه‌رى خۆى هه‌یه, ئه‌مه جگه له‌وه‌ى ئه‌م نزیكییه به‌هۆى كه‌مى تێچووى گواستنه‌وه وا ده‌كات نرخى به‌رهه‌مه‌كان به نزمى بمێننه‌وه و زوو ساغ ببنه‌وه.
- توركیا به‌شوێن سه‌رچاوه‌ى ووزه‌دا ده‌گه‌ڕێت هه‌رێمى كوردستانیش نزیكترین و باوه‌ڕپێكراوترین دراوسێیه‌تى كه خاوه‌نى سه‌رچاوه‌یه‌ى زۆرى ووزه‌یه.
- وڵاتى توركیا ریزبه‌ندى 16 هه‌مینه له گروپى 20 و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه ئاستى خۆى به‌رز بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه پێشبینى ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانى دۆسته‌كانى دیارى بكات، به‌و پێیه‌ش بێت به‌رده‌وام ده‌بێت له دۆستایه‌تى كورد.
به‌نده‌رى ئوم قه‌سر
(له‌گه‌رى داخستنى ده‌توانرێت وڵاتى ئیمارات ببێته جێگره‌وه‌ى)
به‌نده‌رى ئوم قه‌صر ده‌روازه‌یه‌كى دیكه‌ى هاورده‌ى كاڵا و خوارده‌مه‌نییه بۆ هه‌رێمى كوردستان، له 6 وڵاتى سه‌ره‌كی و چه‌ند وڵاتێكى لاوه‌كییه‌وه كاڵا و خوارده‌مه‌نى لێوه هاورده ده‌كرێت .
هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2004 ه‌وه كاڵا‌و خوارده‌مه‌نى به رێگه‌ى به‌نده‌رى ئوم قه‌صر له 5 وڵاتى سه‌ره‌كى و چه‌ند وڵاتێكى ئاسیاییه‌وه هاورده كردووه, سه‌ره‌تاى ئه‌م بازرگانییه به سستى ده‌ستى پێكرد هه‌ر بۆیه هاورده‌ى ساڵى 2004 ته‌نیا 659 ملیۆن و 191 هه‌زار بوو واته كه‌متر بو له ملیارێك دۆلار, به ڵام ساڵ به ساڵ گه‌شه‌ى به‌رچاوى به خۆیه‌وه بینى و ساڵى 2016 گه‌یشته 4 ملیار و 493 ملیۆن و 819 هه‌زار دۆلار, واته هاورده له ماوه‌ى ساڵانى 2004-2016 نزیكه‌ى 7 ئه‌وه‌نده زیادى كردووه.
هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان له ئوم قه‌صره‌وه 2004-2016
بڕى هاورده به دۆلار 2004
2016
چین
76 ملیۆن و 744 هه‌زار
2 ملیار و 169 ملیۆن و 254 هه‌زار
ئیمارات
443 ملیۆن و 558 هه‌زار
1 ملیار و 448 ملیۆن و 844 هه‌زار
كۆریاى باشور
45 ملیۆن و 245 هه‌زار
582 ملیۆن و 553 هه‌زار
ژاپۆن
47 ملیۆن و 624 هه‌زار
172 ملیۆن و 581 هه‌زار
هیند
46 ملیۆن و 20 هه‌زار
120 ملیۆن و 587 هه‌زار
كۆى گشتى
659 ملیۆن و 191 هه‌زار
4 ملیار و 493 ملیۆن و 819 هه‌زار
ئه‌م خشته‌یه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه خواست له‌سه‌ر كاڵالا ئاسیایى زیاتر بووه, به‌تایبه‌ت ئۆتۆمبێل كه له ئیماراته‌وه هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت, هه‌روه‌ها ئامێره ته‌كنه‌لۆژییه‌كان و ئامێره كاره‌باییه‌كان كه به‌شى زۆرى له ژاپۆن و كۆریاى باشوور و چینه‌وه هاورده ده‌كرێت , واتا ده‌بینین شه‌پۆلى خواست له‌هه‌رێمى كوردستان زیاتر رووى له وڵاتانى ئاسیایه, ئه‌مه‌ش به‌هۆى نزمى نرخى كاڵاكانه‌وه‌یه به‌به‌راوورد به كاڵاى وڵاتانى ئه‌وروپا و ئه‌مریكا, هه‌ر ئه‌مانه‌ش واى كردووه ركابه‌ریان نه‌بێت و پێشبینى ده‌كرێت ئه‌م خواسته زیاتر بێت.
ئه‌گه‌رچى هیچ ده‌نگۆیه‌ك نییه سه‌باره‌ت به داخستنى ئه‌م ده‌روازه‌یه, به‌ڵام له له‌گه‌رى داخستنى ده‌روازه‌ى ئوم قه‌سر, هه‌رێمى كوردستان وڵاتى ئیماراتى به‌ه‌سته‌وه‌یه كه ئێستا هاوپه‌یمانى كورده, ئه‌گه‌ر ئه‌وم قه‌سر به رووى هه‌رێمى كوردستاندا دابخرێت, بازرگانان ده‌توانن كاڵاكانیان ببه‌نه ئیمارات و له وێوه به كارگۆ هاورده‌ى هه‌رێمى كوردستانى بكه‌ن.
بازرگانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێران
(به‌رهه‌مى ئێرانى بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌ست ده‌دات)
خاڵه سنوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتى ئێران به‌گشتى كه‌ره‌سته‌ى خاوى لێوه ده‌روات و خوارده‌مه‌نى لێوه هاورده ده‌كرێت له‌گه‌ڵ به‌شێكى كه‌م كه‌ل و په‌لى بیناسازى و ئه‌شیاى ناوماڵ.
هاورده له ئێرانه‌وه ساڵى 2004 بڕى 345 ملیۆن و 316 هه‌زار دۆلار بووه, ئه‌م رێژه‌یه له ساڵى 2016 دا بووه به ملیارێك و 837 ملیۆن و 48 هه‌زار دۆلار , واته له‌ماوه‌ى ساڵانى 2004-2016 نزیكه‌ى 5 ئه‌وه‌نده و نیو زیادى كردووه, به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یرى ته‌واوى ساڵه‌كانى نێوان 2004 بۆ 2016 بكه‌ین ده‌بینین كه بڕى هاورده‌ى 2016 به‌به‌راوورد به 2014 كه‌مى كردووه .
ساڵه‌كان
بڕى هاورده به دۆلار
2004
345 ملیۆن و 316 هه‌زار
2005
531 ملیۆن و 464 هه‌زار
2006
786 ملیۆن و 633 هه‌زار
2007
798 ملیۆن و 446 هه‌زار
2008
1 ملیار و 13 ملیۆن و 969 هه‌زار
2009
1 ملیار و 555 ملیۆن و 217 هه‌زار
2010
1 ملیار و 632 ملیۆن و 228 هه‌زار
2011
1 ملیار و 664 ملیۆن و 16 هه‌زار
2012
2 ملیار و 79 ملیۆن و 58 هه‌زار
2013
2 ملیار و 101 ملیۆن و 267 هه‌زار
2014
2 ملیار و 421 ملیۆن و 943 هه‌زار
2015
2 ملیار و 128 ملیۆن و 519 هه‌زار
2016
1 ملیار و 837 ملیۆن و 48 هه‌زار
هاورده له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان له ساڵى 2004 بۆ 2016
ده‌بینین كه هاورده له ئێرانه‌وه له ساڵى 2004ه‌وه رووى له زیاد بوون كردووه تاوه‌كو ساڵى 2014 كه گه‌ییشتووه‌ته 2 ملیار و 421 ملیۆن و 943 هه‌زار دۆلار , به‌ڵام له‌و ساڵه‌وه رووى له دابه‌زین كردووه تاوه‌كو ساڵى 2016 , به‌م دوو ساڵه 584 ملیۆن و 895 هه‌زار دۆلار هاورده كه‌مى كردووه, واته به‌رێژه‌ى نزیكه‌ى له %25, سه‌ره‌ڕاى هه‌وڵه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ زیاتر هه‌نارده‌كردنى كاڵا و خوارده‌مه‌نى بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت هاورده له ئێرانه‌وه زیاتر روو له دابه‌زین بكات, ئه‌مه‌ش به چه‌ند هۆكارێك:
1-ژماره‌ى كارگه‌كانى هه‌رێمى كوردستان رووى له زیاد بوون كردووه به‌تایبه‌ت ئه‌و كارگانه‌ى كه هه‌مان پسپۆرییه‌تى كارگه‌كانى ئێرانیان هه‌یه, به‌تایبه‌تى تریش كارگه‌كانى كه‌ره‌سته‌ى بیناسازى, ئێستا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 1073 كارگه‌ى كه‌ره‌سته‌ى بیناسازییه ئه‌مه جگه له 6 كارگه‌ى چیمه‌نتۆ كه له توانایاندا هه‌یه به‌شى پێداویستى هه‌موو عێراق و زیاتریش به‌رهه‌میان هه‌بێت. 2396 كارگه‌ى دیكه‌ش له‌هه‌رێمى كوردستان هه‌یه واته ئێستا هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى 3 هه‌زار و 475 كارگه‌یه كه به گشتى پسپۆرییه‌تیان له پسپۆریه‌تى كارگه ئێرانییه‌كانه‌وه نزیكه.
2- زیاد بوونى پرۆژه زه‌به‌لاحه پیشه‌سازییه‌كان له‌هه‌رێمى كوردستان كه ده‌توانن ركابه‌رى كارگه و كۆمپانیا ئێرانییه‌كان بكه‌ن, ئێستا له هه‌رێمى كوردستاندا 199 پرۆژه‌ى پیشه‌سازى هه‌یه كه قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌یان 17 ملیار و 52 ملیۆن و 77 هه‌زار دۆلاره, ئه‌مه بێجگه له 573 پرۆژه‌ى زه‌به‌لاحى دیكه, واته ئیَستا هه‌ریمى كوردستان خاوه‌نى 772 پرۆژه‌ى زه‌به‌لاح مۆڵه‌تى پێدراوه كه به‌شێكیان ته‌واو بوونه و به‌شێكیشیان له قۆناغى دروستكردندان, به‌شێك له‌م پرۆژانه وه‌به‌رهێنه‌ریان بیانییه و به‌شێكیشیان هاوبه‌شییه له نێوان وه‌به‌رهێنه‌رى ناوخۆ و بیانى, سه‌رجه‌مى قه‌باره‌ى سه‌رمایه‌ی ئه‌م پرۆژانه 46 ملیار و 214 ملیۆن و 5 هه‌زار و 937 دۆلاره .
3- زیاد بوونى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى له‌هه‌رێمى كوردستان , به‌جۆرێك نزیكین له‌وه‌ى بگه‌ینه ئاستى خۆ بژێوى, ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى هاورده‌ى وڵاتى ئێران زیاتر داببه‌زێت چونكه پێش ساڵى 2014 به‌شێكى زۆرى سه‌وزه و میوه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له كۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه هاورده ده‌كرا, ئێستا هاورده‌كردنى سه‌وزه و میوه به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.