Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:12

جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی براندبۆرگ: مافی گه‌لی کورده‌ ببێته‌ خاوه‌ن وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ

ریفراندۆم ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیموكراسی بوو
کوردستان TV
100%

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی براندبۆرگی ئه‌ڵمانیا رایده‌گه‌ێنێ، دیموكراسیی هه‌رێمی كوردستان مۆدێلێكی باشه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و مافی گه‌لی كورده‌ ببێته‌ خاوه‌ن وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ.

دیته‌ر دۆمبرۆڤسكی ،جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی براندبۆرگ له‌ ئه‌ڵمانیا و سیاسه‌تمه‌داری پارتی سی دی یو به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌ كوردستان ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی دیموكراسی بوو.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رێمی كوردستان وڵاتی پێكه‌وه‌ ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌كانه‌ و دیموكراسی هه‌یه‌و مۆدێلێكی باشه‌ بۆ ناوچه‌كه‌ و مافی گه‌لی كورده‌ ببێته‌ خاوه‌ن وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ.

گوتیشی: ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ جێگای شنازییه‌ سه‌رۆك بارزانی هه‌موو كاتێك ئاماده‌یه‌ بۆ دانووستاندن ، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو شوێنێكدا نییه‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌و گوتی: راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌، كارێكی باش نییه‌و رێگایه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ .

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:بێ ده‌نگی وڵاتانی ئه‌وروپا ،له‌هه‌مبه‌ر ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردایه‌و هیوای هه‌مووان ئه‌وه‌یه‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.