بڕیارە ئهمرۆ چوارشەممە 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمان بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بکات، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئیسرائیل، لە شاری تەلئهبیبهوه بگوازێتەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم (قودس).
بریارى گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شاری ئۆرشەلیم (قودس)، دانپێدانانى راستەخۆی ئەمریکایە بە ناسنامەی دهولهتى ئیسرائیلی، کە ئەو وڵاتە قودس بە پایتەختی خۆی دهزانێت و فەلەستینییەکانیش بە شارێکی پیرۆزی خۆیان دەزانن، بۆه ئهم بریاره كاریگهرى خراپ بهدواى خۆیدا دههێنێت، كه لهوانهیه رۆژههلاتى ناڤین بههۆیهوه بكهوێته رهوشێكى تهمومژاوییهوه.
ئهم بریارهى ترهمب له ناوخۆى ولاتانى عهرهبى و جیهانى ئیسلامى كاردانهى نهرێنى لێكهوتووتهوو لهم بارهوه بزووتنهوهى فهتحى پارتی دەسەڵاتداری فەلەستینی هەڕەشەیەکی زۆر توند ئاراستەی ترهمپى سەرۆکی ئەمریکا دەکات و دهلێت" ئەگەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە قودس کۆتایی پێ بهێندرێت، فەلەستینیش کۆتایی بە نوێنەرایەتیی خۆی لە واشنتۆن دەهێنێت و بەهیچ شێوەیەکیش ناوبژیوانیی ئەمریکا یاخود ئامادەبوونی لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان فهلهستین و ئیسرائیل قبوڵ ناکات. ههروهها دهشلێت" فهلهستن لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا دژى ئەمریکا تۆمار دهكات و خەڵک و گەلی فەلەستین لە دژی ئەو بڕیارەى ئهمهریكا هان دەدات و دواجار پشێوى له ناوچهكه دروست دهبێت و پرۆسهى ئاشتى به یهكجارى لهباردهچێت.
لهم بارهوه رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند" شاری قودس موڵکی موسڵمانانە و هێڵی سوورە بۆ ئێمە ، وه هۆشدارییشی دایە ئەمریکا، کە ئهم بریارهى ترهمپ وڵاتانی ئیسلامی کۆدەکاتەوە و بڕیارێکی توندیش لهم رووهوه دەردەکەن.
له لایهكى ترهوه دۆناڵد ترەمپ هەواڵی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بە تەلەفۆن بە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە گەیاندووە و ئەویش رایگەیاندووە، كه ئەو هەنگاوەی ئەمریکا دەبێتە هۆی لەباربردنی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان فەلەستین و ئیسرائیل، ههروهها تێکچوونی سەقامگیریی ناوچەکە.
ههروهها بۆ هەمان مەبەست، سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندیی بە شا عەبدوڵڵای دووەم، شاى ئوردن کردوووه، بهلام شا عەبدوڵڵای دووەم هۆشداریی داوەتە ترەمپ و رایگەیاندووە، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە و جیهانی ئیسلامی توڕه دهكات.
گوتارەکەی ترەمپ کاتژمێر 8:00ی ئەمشەو بەکاتی هەولێر دەبێت و لهم بارهوه سارا ساندێرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند " من پێش گوتارەکەی سەرۆک ناکەوم، بهلام ئەو قسەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە کردووە، لەم گفتوگۆیانەشی لەگەڵ سەرکردە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام لە کۆتاییدا ئەو بڕیارە دەدات کە باشترینە بۆ ئەمریکا.
ئەو گوتانەی گوتەبێژی کۆشکی سپی دەریدەخەن، كه ترەمپ لە بڕیارەکەی ئەمجارەیدا سیاسەتە باوەکەی دەگرێتەبەر، کە ئەویش گرنگ نییە دۆستەکانی چەند نیگەران دەبن، بەڵکو "ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی لە پێش هەموو شتێک دهبینرێت.
ناڕەزایەتییەکان دژى بریارهكهى ترهمپ تەنها لەسەر ئاستی شەقامی فەڵەستین نین، بەڵکو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتییهو تاكو ئێستا (تورکیاو عێراق و ئێران و ئوردن و کۆمکاری عەرەبی و فەرەنسا و بهریتانیا و فاتیكان) چهندین وڵاتی تر نیگەرانی خۆیان لە ههمبهر ئهو بریاره نیشان داوه.
ترەمپیش بەر لە راگەیاندنی بڕیارەکەی پەیوەندی بە ژمارەیەک سەرکردەی ناوچەکە کردووە، لەوانە مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین و شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن و ههروهها شاى سعوودیه.
نەبیل ئەبورەدینە گوتەبێژی سەرۆکایەتیی فەڵەستین لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و مەحموود عەباس، وتى" بڕیارەکەی ترەمپ پرۆسەی ئاشتی لە گۆڕدەنێت و جێگەی قبوڵکردن نییە.
بهپێى سهرچاوهكانى ههوال، کۆنگرێسی ئەمریکا لە ساڵی 1995 بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ شارى ئۆرشەلیم داوە، بەڵام بۆ پاراستنی پرۆسەی ئاشتی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ هەموو جارێک بڕیارەکەیان بۆ شەش مانگ دواخستووە ، بەڵام پێدەچێت ئهم جاره ترەمپ کۆتایی بەو دواخستنە بهێنێت و بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ قودس دەربکات، کە ئەمەش ناڕاستەوخۆ ناساندنی ئۆرشەلیمە بە پایتەختی ئیسرائیل.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەرباری دەربڕینی نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا، هاوکات رایگەیاند، وڵاتەکەی لە پلانیدا نییە باڵیۆزخانەکەی بگوازێتەوە ئۆرشەلیم.
پێش چوونی بۆ کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ناتۆ، بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی بینیووە کە باس لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی واشنتۆن لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم دەکەن، "ئەوەش جێگەی نیگەرانییەو بەریتانیا دەیەوێت ئۆرشەلیم شارێکی هاوبەش بێت لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان.
هەر لەبارەی ئەو بریارهوه، کۆشکی کرێملین لە راگەیێندراوێکیدا ئاشکرایکرد، لە رێگەی تەلەفۆنەوە مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین قسەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا کردووە.
پووتین لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پشتیوانی مۆسکۆی بۆ دەستبەجێ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی ئاشتییانە لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، لەنێویشیاندا کێشەکانی تایبەت بە قودس (ئۆرشەلیم).
دوای هۆشدارییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، کە بە ترەمپی راگەیاند، قودس بۆ موسڵمانان هێڵی سوورە و ئەو بڕیارە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا دەهێنێت، سەرۆک وەزیرانی تورکیاش داوای لە ترەمپ کرد چاوخشاندنەوە بە هەڵوێستی خۆیدا دەربارەی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەبیبەوە بۆ ئورشەلیم بکات.
بینالی یڵدرم دەڵێت، قودس ناوچەیەکی هەستیار و جێناکۆکە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، هەر بۆیە دەکرێت کارێکی لەو جۆرەی ئەمریکا کێشە لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین و تەنانەت پێکدادانی ئایینیش دروستبکات.
له لایهكى ترهوه ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگهى توویتەرهوه نووسیویەتی" ئەمڕۆ دوژمنان و لایەنەکانی دیکە یەکیانگرتووە لە دژی ئوممەی ئیسلامی و رێگەی پێغەمبەری ئیسلام".
خامنەیی لە توویتەکەیدا دەڵێت " ئەوان لە بێهێزی و لاوازییەوە قودس وەک پایتەختی زایۆنیزم رادەگەیێنن، بەڵام ناتوانن بەم ئامانجەیان بگەن، فەڵەستین ئازاد دەکرێت و گەلی فەڵەستین سەرکەوتوو دەبن".
ههر لهم بارهوه ئەحمەد ئەبوغەیت، سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل بە فەرمی بناسێنێت، یان باڵیۆزخانەی خۆی بۆ ئەو شارە بگوازێتەوە، دەکرێت ناوچەکە رووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی تووندوتیژی و دەمارگیری ببێتەوە.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی جەختیکردەوە، هیچ شتێک پاساوی بڕیارێکی لەو شێوەیە نادات، ئەو بڕیارە تەنیا لە خزمەتی حکومەتی ئیسرائیلدایە و دژ بە ئاشتییە. گوتیشی "جێگەی داخە هێشتا کەسانێک ئامانجێکی وایان هەیە بەبێ ئەوەی ئەو مەترسییانە لەبەرچاوبگرن، کە بۆ سەر سەقامگیری ناوچەکە و هەموو جیهان كاریگهرى خراپى دهبێت.
ههروهها نیکۆلای ملادینۆڤ نێردەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لهسهر ئهم بریارهى ترهمپ دەڵێت" دەبێ بارودۆخی داهاتووی ئۆرشەلیم لە رێگەی دانوستاندنی نێوان بەرپرسانی ئیسرائیل و فەڵەستینەوە یەکلایی بکرێتەوە.
نیکۆلای ملادینۆڤ رایگەیاند، تاوەکو ئێستا سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چەندین جار دەبارەی ئەو پرسە قسەی کردووە و رایگەیاندووە، دەبێ هەموو هەنگاوێک بە هۆشیارییەوە بنرێت، چونکە دەکرێت کاردانەوەی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە.
راگەیاندنی سێ رۆژ تووڕەیی و ناڕەزایی یەکەم کاردانەوەی فەلەستینییەکانە بەرامبەر بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شاری قودس.
گرووپە فەلەستینییەکانی کەرتی رۆژئاوا بە پشتیوانیی بەرپرسانی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستیین لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ خۆپیشاندان بۆ دەربڕینی تووڕەیی و ناڕەزایی بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپ بەڕێوەدەبەن ، كه خۆپیشاندانە سەرەکییەکە له رۆژی پێنجشەممە 7-12-2017 ی لە شاری رامەڵڵا دەبێت.
شایهنى باسه ئیسرائیل لە شەڕی شەش رۆژەی حوزەیرانی سالى 1967 دا رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیمی کۆنترۆڵکرد، کە لەدەستی ئوردندا بوو. لە دەیەی 1980 یەکپارچەبوونی ئەو شارەی راگەیاند و پایتەختبوونی ئەو شارەی بۆ دەستووری ئیسرائیل زیادکرد.
کۆنگرێسی ئەمریکاش لە ساڵی 1995 بە پەسندکردنی یاسایەک فەرمانی بە گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ قودس دەرکرد، بەڵام لەبەر دەرەنجامەکانی بۆ سەر بەرژەوەندیی ئەمریکا لەوانە کاردانەوەی تووندی هاوپەیمانە عەرەب و ئەوروپییەکان، ئەو یاسایە تاوەکو ئێستا جێبەجێنەکراوە.
بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، رۆژهەڵاتی قودس بە بەشێک لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەناسرێت و فەڵەستینییەکان رۆژهەڵاتی قودس وەک پایتەختی وڵاتی سەربەخۆی داهاتووی خۆیان دەبینن.
ماڵپەڕی هائارێتزی ئیسرائیلی ئەمڕۆ لە زاری سێ سەرچاوەی كۆشكی سپییەوە بڵاویكردووەتەوە، كە ترەمپ بڕیارێكی سەرۆكایەتی دەردەكات ، بۆ دانپێدانانی خۆی بەوەی قودس دهبێته پایتەختی ئیسرائیل، بەڵام ئهمهریكا كاتی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس دوادەخات.
دواخستنی هەنگاوی گواستنەوەی باڵێۆزخانەی ئەمەریكا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بۆ ماوەی شەش مانگ دهبێت، ئەویش بەهۆی "هۆكاری لۆجستی"ییەوە.
بەپێی ئەو سەرچاوانە ترەمپ ئەمڕۆ لە میانی وتارێكدا بۆ یەكەمجار و بەڕوونی پشتگیری خۆی بۆ چارەسەری دوو دەوڵەت، دەوڵەتێك بۆ ئیسرائیل و دەوڵەتێك بۆ فەلەستینییەكان، دەخاتەڕوو.
لهسهر ئهم بریارهى ترهمپ، كۆمکاری عەرەبی بڕیاریداوە، رۆژی شەممەی داھاتوو، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات، لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە.
ئاژانسی ھەواڵی شەرقولئەوسەت بڵاویکردەوە، بڕیارە کۆمکاری عەرەبی ھەوڵی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بۆدانپێدانان بەقودس وەکو پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا تاووتوێ بکات.
ئاماژەبەوەشکراوە، کە ئەوکۆبوونەوەیە لەسەر داوای فەلەستین و پشتیوانی ئوردن ئەنجامدەدرێت، بۆ تاووتوێکردنی گۆرانکارییە چاوەڕنکراوەکان لەسەر ھەڵوێستی ئەمەریکا بۆ قودس.
پاپای ڤاتیكان-یش دژی پلانەكانی ترەمپ دەوەستێتەوە بۆ دانپێدانان بە شاری قودس وەكو پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ قودس.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی "سكای نیوز"، پاپا فرانسیس لەمیانی وتاری هەفتانەیدا ڕایگەیاندووە، "ناتوانم لەبارەی نیگەرانی قووڵی خۆمەوە بێدەنگ بم سەبارەت بەو ڕەوشەی هاتووەتە ئاراوە لەچەند رۆژی ڕابردوودا."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "من بە توندی داواكارم لە هەمووان كە ڕێز لە ڕەوشی ئێستای شارەكە بگرن بەپێی بڕیارە پەیوەندیدارەكانی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە".
شاری قودس لەڕووی ئایینیەوە "شارێكی پیرۆزە" و هەردوو ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان بانگەشەی ئەوە دەكەن كە قودس پایتەختی خۆیانە، ڕەوشی شارەكە وەكو مەسەلەیەكی كۆتایی هێڵراوەتەوە تا لە دانوستانەكانی ئاشتی نێوانیاندا بڕیاری لێبدرێت.
ئەو هەنگاوەی ترەمپ پێدەچێت ئاڵۆزییەكانی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل زیاتر بكات، بەو پێیەی فەڵەستینییەكان دەیانەوێت قودس بكەنە دەوڵەتی داهاتوویان و تا ئێستاش كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو شارەی وەك پایتەختی ئیسرائیل نەناساندووە.
ئامادهكردن: رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.