Erbil 38°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 13:24

سەرۆک بارزانی بۆ مالپەری ئاڤێستا کورد: ئێمە بە رێفراندۆم کلیلی کوردستانمان گرتە دەست خۆمان.

ئێمە هەموو کاردانەوەکمان چاوەروان دەکرد بەلام بیرمان لەوە نەدکردەوە کە لە پشتەوە خەنجەرمان لێبدەن
کوردستان TV
#7
100%

سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەل مالپەری ئاڤێستا کورد کە لە ٩ی ئەم مانگە ئەنجام دراوە، پرسەکانی دوای رێفراندۆمی وروژاند و باسی لێوە کرد و گوتی: ئێمە بە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان کلیلی کوردستانمان گرتە دەست و رۆژێک دێ دەرگای کوردستان بەو کلیلە دەکەینەوە.

بارزانی، سەبارەت بە روداوەکانی دوای رێفراندۆم گوتی: راستە کوردستان هەیە، ولاتی ئێمەیە، کەس نیە نکۆلی ئەمە بکات، بەلام کاتێک تۆ ماڵت هەبێ و کلیلی مالەکەت لە دەستی کەسێکی تر دا بێ تۆ دەچی لە پێش دەرگای مالی خۆت دادەنیشی و ناتوانی بچیتە مالەکەتەوە.

بە رێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئێمە ئەو کلیلەمان خستە دەست خۆمان و بۆ هەتا هەتایە لە دەست خۆمان دەمێنتەوە و رۆژێک بەو کلیلە دەرگای سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە.

سەرۆک بارزانی ئەوەشی نەشاردەوە: ئێمە هەموو کاردانەوەکمان چاوەروان دەکرد بەلام بیرمان لەوە نەدکردەوە کە لە پشتەوە خەنجەرمان لێبدەن.

گوتیشی: خیانەت ئێمەی زۆر ئێشاند، بەلام ئێستا ئێمە هەستاینەتەوە سەر پێ و ئێستا ئێمە ئامادەینە و خۆمان کۆکردۆتەوە.

هەروەها لە درێژەی ووتەکانی دا سەرۆک بارزانی گوتی: سەرۆکایەتی هەرێم خواستی من نەبوو، پێشتر و ئێستاش خۆم بە پێشمەرگە دەبینم و لە ژێر ناوی پێشمەرگە باشترم. ئەگەر بە قارەمانێتییەکانی پێشمەرگە نەبوایە، نیازی ئەوان داگیرکردنی کوردستان بوو و ئەوەی بە سەر کەتەلۆنیا هات بەسەر ئێمە بهێنن. بەلام زوو یان درەنگ کورد خاوەنی دەولەتی سەربەخۆ دەبێت و هەرگیز گەلی کورد دەست لەو ئامانجە بەرنادات.

پێداچوونەوە:زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.