تیپی مۆسیقای ئۆركێسترای كوردستان له ساڵی 1997 دامه‌زراوه له ماوه‌ی (21) ساڵه‌ی ده‌مه‌زراندنیدا چه‌ندین كاری میوزكی به‌پێزی پێشكه‌ش كردوه خزمه‌تێكی گرنگ و پڕ به‌های پێشكه‌ش به ئه‌رشیفی موزیكی كوردی كردوه به بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندی ئۆركیسترای كوردستان و ئاگادار بوون له كار‌و چالاكی چه‌ند پرسیارێكمان ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ند "هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د" سه‌رۆكی تیپی ئۆركیسترای كوردستان كرد.
*بیرۆكه‌ی دامه‌زاراندی ئۆركیسترای كوردستان چۆن بوو؟
له زۆربه‌ی وڵاتان تیپی موزیكی ئۆركیسترای نیشتمانی بوونی هه‌یه بۆیه كۆمه‌ڵی له هونه‌مه‌ندانی كوردستان بیرمان له‌وه‌كردوه ئێمه‌ش وه‌گه‌لان تیپێكی ئۆركیسترامان هه‌بێت ، دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه تونرا له ساڵی 1997 له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی به ئه‌زموون ئه‌م ئۆركێستراییه وه‌ك تیپێكی موزیكی ئه‌كادیمی و نیشتیمانی له هه‌ولێری پایته‌خت دامه‌زراوه بۆ ئه‌وه‌ی ژه‌نیارانی كوردیش وه‌ك ووڵاتانی جیهان بتوانن موزیكه جیهانیه‌كان بژه‌نن، له نێو تیپه‌كه‌مان هه‌موو ئه‌و ئامێره موزیكه هه‌ن كه پێویسته له هه‌موو تیپێكی ئۆركێستراییدا هه‌بێت.
*ئه‌گه‌ر بكرێت باس له چالاكییه‌كانی ئۆركێسترای كوردستان بكه‌یت ؟
تا ئێستا ئۆركێسترا توانیویه‌تی به سه‌دان نمایشی موزیكی جیهانی و كوردی پێشكه‌ش بكات له شاره‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها به‌ده‌یان كۆنسێرتی له ده‌ره‌وه‌ی كودستان پێشكه‌ش كردووه. سه‌رجه‌م ژه‌نیارانی ئۆركێسترا به ئه‌زموون و خاوه‌نی بروانه‌مه‌ی موزیكن له هه‌مان كاتدا ئۆركێسترا توانیویه‌تی سوود له ئه‌زموونی چه‌ندین مایسترۆ وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گرنگی به چالاكیه‌كانی بدات و خۆی بگه‌ینێته ئاستی تیپه ئۆركێستراییه‌كانی جیهان.
* ئامانجی ئۆركێسترای كوردستان چییه؟
مه‌به‌ست له دامه‌زراندی ئۆركێسترای كوردستان ناساداندنی موزیك و كلتووری وه به ئه‌كادیمیكردنی موزیكی كوردیه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی زانستی بناسرێ،له هه‌مان كاتدا گه‌لانی جیهان، زانیاریان له موزیك و ژنیاری كورد هه‌بێت چونكه له نێو كوردیشدا ژنیاری زۆر به‌توانا هه‌ن كه هیچیان كه‌متر نیه له موزسیانانی جیهان.
*ماوه‌یه‌كه كار‌و چالاكانتان وه‌ك پێویست نیه؟
زۆر راسته هۆكاریش زۆرن بۆنموونه بۆ سازدانی هه‌ر نمایشێكی ئۆركێسترا پێویسته ژه‌نیاران دوو مانگ راهێنان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆنسێرتیكی سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش بكه‌ن، ئۆركێسترا ناتوانێ چالاكی خۆبه‌خش بكات چونكه نزیكه‌ی ٤٠ ژه‌نیار ده‌بێ رۆژانه هاتوو چۆ بكه‌ن بۆ راهێنان كردن به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هاوكاری بۆ ئۆركێسترا نزیكه‌ی دوو ساڵه هیچ چالاكیاك ئانجام نه‌دراوه، نابێ ئه‌وه‌شمان له بیر بچێت له شه‌ری داعشدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی به پێزمان پێشكه‌ش كرد كه گوزراشت بوو له حۆراگری وسه‌ركه‌وتن و قوربانیدانی پێشمه‌رگه .
*بۆ بره‌و دان به تیپی ئۆركێسترای كوردستان چی بكرێت باشه ؟
پێویسته زۆرتر گرنگی به ئۆركێسترای كوردستان بدرێت چونكه ئێمه‌ی كوردیش خاوه‌ن موزیكژه‌نی زۆر به تواناین،پێویسته ئه‌م تیپه زیاتر به‌رهه‌مه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی نمایش بكات بۆ ئه‌وه‌ی توانستی ژنیاری كورد به جیهان بناسرێت .
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.