Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 09:54

رووپاک عبدوالقادر: شانۆکاران هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام هونه‌ره‌که‌یان خۆش ویستووه‌

جیهانی  منداڵ جیهانێكی پاك و بێگه‌رده‌
کوردستان TV
100%

دیمانه‌/  كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس 

خاتوونی هونه‌رمه‌ند "رووپاك عبدوالقادر"ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ بواری هونه‌ری شانۆ ، سینه‌ما ، درامای ته‌له‌فزیۆنی كار ده‌كات رۆلێكی به‌چاوی هه‌بووه‌ له‌ پێشڤه‌ چوونی  هونه‌ر له‌ شاری هه‌ولێر زیاتر له‌ 30 ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ خزمه‌ت كردن.. وه‌كو رێز لێنان بۆ ئه‌و كارو چالاكیانه‌ ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سازادا.

ktv

* بۆزیاتر ئاشنا بوونتان به‌ خوێنه‌رامان كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی خۆت باس بكه‌یت. 

له‌ ساڵی 1962 له‌ شاری هه‌ولێر له‌ دایك بوومه‌ ئاماده‌یی پیشه‌سازیم ته‌واو كردووه‌ له‌ ساڵی 1980 دامه‌زرام وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له‌ چاپخانه‌ی ڕۆشبیری و لاوان له‌م دوایییه‌ش به‌رپرسی زنجیره‌ی كتێبیی مندڵان بووم ئێستاش ساڵێكه‌ خانه‌نشین كراوم سه‌باره‌ت له‌ ژیانی هونه‌ریم هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ حه‌زو ئاره‌زووی هونه‌ری له‌ ناخمدا هه‌بوو له‌ قوتابخانه‌ به‌شداری هه‌موو چالاكی یه‌ هونه‌ری و وه‌ رزشی یه‌ كانم ده‌ كرد تا ساڵی 1976له‌ ئاماده‌یی پیشه‌سازی قوتابی بووم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند "زاهیر عبدوڵا" بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی قوتابیان به‌شداریم كرد وه‌ك ئه‌كته‌ر له‌ شانۆگه‌ری ( فاڵچی ) كاك زاهیر ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ر بوو به‌ڵام له‌ ساڵی 1982 بۆ یه‌كه‌م جار به‌دیداری جه‌ماوه‌ری شانۆ شاد بووم به‌ به‌شداری كردنم له‌ شانۆگه‌ری (لاس و خه‌زاڵ ) به‌ڕۆڵی دایكی لاس له‌ هۆڵی گه‌ل نمایش كرا وه‌له‌ ساڵی 1983 هه‌رئه‌و شانۆگه‌ری یه‌بۆ ته‌له‌فزیۆن تۆمار كرا  ئه‌م جاره‌یان به‌ ڕۆڵی (خه‌زاڵه‌ شۆری مه‌لا نه‌بی) یان به‌شداریم كردوو ده‌ركه‌وتم  تا ئێستاش به‌رده‌وامم له‌ كاری هونه‌ری له‌ شانۆگه‌ری و دراماو فلم.

*-تۆ له‌ شانۆی منداڵنیش كارت كردوه‌ ده‌كرێت ئاماژه‌ به‌و لایه‌نه‌ش بده‌یت؟

- جیهانی  منداڵ جیهانێكی پاك و بێگه‌رده‌ چه‌ندین كاری شانۆی منداڵانم وه‌كو نوسین ،ده‌رهێنان، نواندن كردوه‌ هه‌ر بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌گه‌ڵ پۆلێ له‌ هاورێیه‌ هونه‌مه‌نده‌كان   له‌ ساڵی 2008 تیپێكی شانۆی منداڵانمان دامه‌زراند و مۆڵه‌تی یاساییمان له‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان وه‌رگرت به‌ ناوی تیپی( شانۆی منداڵان هه‌ولێر) توانیم خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری شانۆی منداڵان بكه‌م به‌ نمایشكردنی زۆرێك له‌ شانۆگه‌ری و ئۆپه‌رێت بۆ منداڵان.

ktv

* ئێستا له‌ كوردستان تاچه‌ند گرنگی  به‌ شانۆی منداڵان ده‌درێت؟

 بواری شانۆی منداڵان زۆر گرنگه‌ بۆ منداڵان و له‌ كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ له‌ ڕووی په‌روه‌رده‌و فێركردن و ئامۆژگاری و تێكه‌ڵ بوونی مندڵان به‌ هونه‌ری شانۆ و ناساندنی هونه‌ری شانۆ به‌ منداڵان به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هیچ گرنگی و پاڵپشتی یه‌ك نیه‌ بۆ پێش خستن و سه‌ركه‌وتنی ئه‌م هونه‌ره‌ كه‌ خۆی له‌ خۆیدا هه‌وێنی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چونی هونه‌ری شانۆیه‌ به‌ گشتی بۆ ئه‌مه‌ش هیوادارم هونه‌ری شانۆ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ببێته‌ وانه‌ وه‌ك میتۆدۆیه‌ك بخوێندرێ  هه‌ر له‌ قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی تاكو كۆلیژ وه‌ك وانه‌ی وه‌رزش و شێوه‌كاری و مۆسیقا .

*- له‌ رووی نواندن بۆ ئه‌كته‌ر له‌ شانۆ ، سینما ، ته‌له‌فزیۆن چ جیاوزییه‌ك ده‌بین؟

 

ktv

كاركردن یاخود نواندن  له‌ هونه‌ری شانۆ و دراما و فلم  هه‌ریه‌ك شێوازی كاركردن تیایدا جیاوازه‌ و ماندووبوونی خۆی هه‌یه‌ و به‌ڵام كاركردن له‌ شانۆ ئه‌ركی قورستره‌ بۆ ئه‌كته‌ر  به‌ڵام خۆشتره‌ چونكه‌  راسته‌وخۆ و به‌رامبه‌ر به‌ڕوح و جه‌سته‌ و نواندن له‌ گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ده‌بیت په‌یامه‌كه‌ت ده‌گه‌ینی، بێگومان نواندن هونه‌ره‌كانیش هه‌مووی جوانن و ئه‌رك و په‌یامی خۆی هه‌یه‌ .

 *-هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌ نێوان شانۆكاران چۆن ده‌بینی؟

شانۆكاران هه‌میشه‌ و به‌رده‌وام هونه‌ره‌كه‌یان خۆش ویستووه‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن كاری جوانتروجوانتر پێش كه‌ش بكه‌ن له‌ڕێگه‌ی هاوكاری كردنی یه‌كتر له‌ كاتی بوونی كارێكی هونه‌ری به‌ڵام هه‌ندێ جار ڕه‌خنه‌ گرتن به‌تایبه‌تی ره‌خنه‌ی روخێنه‌ر و بێبنه‌ما له‌ یه‌كتر ده‌بێته‌ هۆی دڵ شكانی شانۆكاران له‌ یه‌كتر ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێ جار ڕه‌خنه‌كه‌ له‌ جێ ی خۆی نیه‌ یانیش ره‌خنه‌ هه‌ڵناگرین ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی بونیادنه‌ریش بێت  هه‌رچه‌نده‌ ڕه‌خنه‌گرتنی بونیادنه‌رانه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن و جوانتر كردن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چونی هونه‌رمه‌ند و كاره‌كه‌یه‌ .

* - پێت وایه‌ شانۆی كوردی له‌ قه‌یران دایه‌ ئه‌گه‌ر له‌ قه‌یران دایه‌ هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌رێته‌ه‌ ؟

 به‌ڵێ شانۆی كوردی له‌ قه‌یرانه‌ هۆكاریش زۆرن وه‌كو  نه‌بوونی سیناریۆی(تێكستی) خۆماڵی و نه‌بوونی هۆڵ و نه‌بوونی جه‌ماوه‌رو نه‌بوونی هاوكاری مادی هه‌روا كه‌م بوونی توانای هونه‌رمه‌ند بۆ به‌شداری كردن له‌كاری شانۆیی به‌ هۆی خراپی بارو دۆخی كوردستان له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ كاریگه‌ری له‌ سه‌ر ده‌روون و بارودۆخی خودی هونه‌رمه‌ند خۆی .

ktv

*-هیچ پرۆژیه‌كی نوێت هه‌یه‌؟

 نه‌خێر به‌داخه‌وه‌ هیچ پڕۆژه‌ی نوێمان نیه‌  چونكه‌ هه‌موو پڕۆژه‌كان وه‌ستایه‌ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی .

كوردستان تیڤی/ كامران

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.