هونه‌رمه‌ند دلێر نوری ره‌زا ناسراو به (دلێر به‌رزه‌نجی) وه‌كو زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان قوتابخانه وێستگه‌یه‌گی گرنگ بووه بۆئه‌وه‌ی بتوانێ به‌هره كانی خۆی بدۆزێته‌وه،به‌دیاركراویش له ساڵی 1990 له هۆڵی گه‌ل وه‌كو ئه‌كته‌ر به‌شداری له شانۆگه‌رییه‌ك كردوه.. له‌دوایی راپه‌رینی ساڵی 1991 گه‌لی كوردستان ده‌رفه‌تی باشتری بۆ ره‌خسا بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاره هونه‌رییه‌كان به‌شدار بێت زیاتر ده‌ركه‌وێت بۆیه به‌مه‌به‌ستی بره‌ودان به توانستی خۆی له ساڵی 1993 ده‌بێته ئه‌ندامی (كۆمه‌ڵی هونه‌رو وێژه‌ی كوردی) له‌وێ زیاتر به‌هره‌كه‌ی وه‌كو گۆرانیبێژ درێژه‌ی به كاروانی هونه‌ره‌كه‌ی خۆی دا به‌تایبه‌تیش له‌و كاته‌ی وه‌كو فه‌رمانبه‌ر له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ره‌میللیه‌كانی هه‌ولێر دامه‌زرا له‌گه‌ڵ چه‌ندین گروپی موزیكی كاری كردوه ئێمه بۆ زیاتر به كار‌و چاله‌كییه‌كانی به‌باشمان زانی به‌چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌ری بكه‌ینه‌وه:
* تاچه‌ند كلیپ بۆ گۆرانی بێژ پێویسته؟
-كلیپ بۆ گۆرانی بێژ وه‌كو ناسنامه وایه چونكه گوزراشت له وشه و ده‌نگ وسروشتی هونه‌ری ئه‌و گۆرانی بێژه ده‌كات و ئه‌رك و ماندووبوونی به وێنه‌و راسته‌و خۆ ده‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌وادار و بینه‌ری خۆی به‌مه‌رجێك گۆرانییه‌كه شیاوی كلیپ كردن و خسته به‌رچاو بێت .
* كامه‌یان بۆ گۆرانی بێژ گرنگتره (ئاواز،هۆنراوه،ده‌نگ)؟
-ئه‌وه‌ی راستی بێت هۆنراوه‌وئاواز و ده‌نگ هه‌رسێكیان ته‌واوكه‌ری یه‌كترین به‌هه‌موویانه‌وه ده‌توانن كارێكی پوخت و پاراو پێشكه‌ش به بینه‌ران و گوێ‌گران بكه‌ن چونكه زۆرجار بینیوته‌و بیستوته دوای ساڵنێك چاك سازی پاك سازی له كارێكی هونه‌ریكراوه كه‌م و كوری له یه‌كێك له‌وانه هه‌بوو كه ئاماژه‌م پێیداوه.
* ئه‌و ئاسته‌نگانه چین له كاتی تۆماركردنی گۆرانیه‌ك دێته پێشتان؟
ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه پێش هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ شتی لاوه‌كی و ساده‌ن باوه‌ڕناكه‌م له‌كاتی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی گۆرانییه‌ك شتێك هه‌بێت بتوانێ رێگربێت چونكه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كارێكی هونه‌ری بێت هیچ شتێك نیه رێگر بێت ته‌نیا گرفتی كه‌م ده‌رامه‌تی گۆرنی بێژه‌كه چونكه كرێ ژنیار و ستۆدیۆ و كلیپ به پاره ده‌كرێت.
* ره‌خنه‌گری موزیكمان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌یه له‌چ ئاستێكدایه چۆنیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
- ره‌خنه‌گری باشمان هه‌یه به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌رێزانه‌ی كاری هونه‌ری موزیك ده‌كه‌ن ده‌توانن چاك وخراپ شاز‌و نه‌شاز زۆر به‌ئاسانی له‌یه‌ك جیا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و پاشگه‌ردانیه‌ی ئه‌مڕۆ له راگه‌یاندنه‌كاندا هه‌یه وای كردوه كه‌س گوێ له‌ره‌خنه‌ی ره‌خنه‌گران نه‌گرێت ئه‌وه‌ش جێگه‌ی داخه.
*رۆڵی په‌یمانگه‌وكۆلیژه هونه‌رییه‌كان چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت له پێشڤه‌چوونی هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی؟
به بۆچوونی خۆم رۆڵی په‌یمانگاو كۆلیژه هونه‌رییه‌كان زۆ باشه كاریگه‌ری هه‌بووه له بره‌ودان به ره‌وتی موزیك و گۆرانی ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت نه‌وه‌یه‌كی پێگه‌یاندوه كه بتوانن به نۆته‌و به‌زانستی موزیك بناسن،له پاڵ ئه‌مه‌ش دا خۆزگه‌م ده‌خواست په‌یمانگه‌ی (دراساتی نه‌غه‌می) بۆ ده‌نگ خۆش وده‌نگ بێژه‌كان هه‌بوایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بۆ ئه‌و به‌سته‌و مه‌قامه‌كان به جوانی بچڕن وكاری تێدا بكه‌ن چونكه به‌راستی له‌و بواره‌دا به‌داخه‌وه كه‌لێنێكی گه‌وره ده‌بینم.
*تاچه‌ند ده‌نگت گونجاوه بۆ وتنی مه‌قامه‌كان پێویسته گۆرانی بێژ شاره‌زای له مه‌قامه‌كان هه‌بێت؟
مه‌قام واته رۆحی به‌سته من به‌ش به‌حاڵی خۆم ساڵانێك زۆر به ووردی خۆم فێری ناسین و گوتنی مه‌قام كردوه زۆربه‌باشی ده‌توانم ئه‌دای مه‌قام بۆ زۆربه‌ی مه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان بكه‌م و جگه له مانه‌ش ده‌توانم ئه‌دای مه‌قاماتی وڵاتانی دراوسێش بكه‌م به شێوارزی ئه‌دای خۆیان وه‌كو فارسی، عه‌ربی، توركی بۆیه له‌و بوواره‌دا شاره‌زاییه‌كی چاكم هه‌یه.
*پرۆژه‌ی هونه‌ری نوێتان هه‌یه؟
به‌ڵێ پرۆژه‌ی نوێم هه‌یه له داهاتوو به ئه‌نجامی ده‌گه‌ینێنم له‌دوای سه‌ری ساڵی نوێ بڵاویده‌كه‌مه‌وه.
*ئێمه سوپاس ده‌كه‌ین بۆ دیداره دوا وته بۆبه‌رێزتان.
سوپاس بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تی ڤی به‌هیوای به‌رده‌وامی و پێشڤه چوون
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.