زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌سه‌رده‌مێكدا خزمه‌تی هونه‌ری كوردی‌یان كردووه كه سه‌رده‌مێكی نهڕهخساو و ناله‌بار بووه و وه‌كو ئیستا نه‌بووه، چ له‌ڕووی ئازادیی چ وه‌كو توانستی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م. به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه شاكاری وایان پێشكه‌ش كردوه كه هه‌تا ژیان بمێنێت ئه‌و شاكارانهش هه‌ر به‌زیندوویی ده‌مێنن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مانه‌وێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانی بێژ و ئاوازدانهرێكه كه زۆبه‌مان یادگاریمان له‌گه‌ڵ گۆرانییه‌كانی هه‌یه، هونه‌رمه‌ندێك كه توانیویه‌تیی له‌رێگه‌ی گۆرانیه‌كانی وێستگه‌یه‌ك بێت له كاروانی هونه‌ری كوردیی ره‌سه‌ن، ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌رێزه (محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام)ـه كه خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانییه، وه‌كو (ئاگرێكی بێ خۆڵهمهێش ، بێ وه‌فا بوو، توڕه‌مه خۆت زیز مه‌كه...).
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوندیمان پێوه‌ی كرد و داوای گفتۆگهیهكی هونه‌ریمان لێیكرد، به‌سوپاسه‌وه زۆر به خۆشحاڵیی ئاماده‌یی خۆی نیشاندا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دایه‌وه.
*سه‌ره‌تا پێمان باشه كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ریی خۆت و چۆنیه‌تیی دهستپێكردنت به كاری هونه‌ریی بۆ خوێنه‌رانمان باس بكه‌یت؟
- من هه‌ر له مناڵیه‌وه گۆرانیم گوتووه، له ته‌مه‌نی پێنج ساڵی له‌ماڵه‌وه خزم و دۆستان هانیان ده‌دام هه‌رده‌م پێیان ده‌گووتم ده‌ی حه‌مه گیان گۆرانییهكهمان بۆ بڵێ.. ده‌ی حه‌مه گیان سروودێكمان بۆبڵی... به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بووم تا چوومه قوتابخانه، زۆریش سه‌رسام بووم به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندان (سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی ،مه‌لاكه‌ریم ، عه‌لی مه‌ردان ،سه‌ڵاح داوده). له قوتابخانه‌ش له هه‌موو بۆنه‌كان گۆرانی و سروودم ده‌گووت، سوودێكی زۆرم له مامۆستای هونه‌ر وه‌رگرت كه‌ناوی مامۆستا (ئه‌نوه‌ر تایه‌ر) و خه‌ڵكی شاری كۆیه بوو، زۆریشم له‌لا گرنگ بوو چونكه بۆ من وه‌كو برا و باوك بوو. ژنیاری كه‌مانچه و عود بوو، گۆرانی بێژیش بوو، گۆرانیشی له رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا هه‌بوو،زۆریش سه‌رسام بوو به ده‌نگی من به‌جۆرێك عاشقی ده‌نگی من بوو تا ئه‌و راده‌ی ئامێری (ئۆكۆردیۆن)ـی بۆهێنام و پێیگووتم پێم باشه فێری موزیك بیت، به‌مشێوه‌یه‌ش زیاتر په‌ره‌م به ده‌نگی خۆمدا تائه‌و كاته‌ی چوومه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، ئه‌و كاته سه‌رده‌می گۆرانیبێژان (عه‌لی عه‌زیز و جه‌مال جه‌لال و سه‌ڵاح داوده) و چه‌ندین گۆرانی بێژی تر بوو له كه‌ركووك. تا ئه‌و كاته‌ی یانه‌ی سۆلاڤ دروست بوو هونه‌رمه‌ند خوالێیخۆشبێت (شه‌وكه‌ت ره‌شید) تیپی سۆلاڤی دامه‌زراند و هه‌رخۆیشی به‌ڕێوه‌به‌ری تیپه‌كه بوو، چه‌ندین هونه‌رمه‌ند ئه‌ندام بوون له كورد و توركمان و عه‌ره‌ب، منیش بووم به ئه‌ندامی ئه‌و تیپه،هه‌ر لهوتیپهش ده‌ستم پێكرد كۆمه‌ڵێ گۆرانیمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند شه‌وكه‌ت ره‌شید بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركووك تۆماركرد.
*ئاگرێكی بێ خۆڵه مێش یه‌كێكه له گۆرانیه خۆشه‌كانی به‌ڕێزتان، ئایا ده‌توانین بڵێین تۆ به‌و گۆرانیه ناوبانگت وه‌رگرت، سه‌رگوزشته‌ی ئه‌و گۆرانیه چۆن بوو؟
- سه‌باره‌ت به گۆرانیی (ئاگرێكی بێ خۆڵه مێش) له هۆنراوه‌ی شه‌هید (بارزان عوسمان)ـه، داوای لێكردم كه ئاوازێك بۆ ئه‌م هۆنراوه‌یه دابنێم، دوایی له ساڵی 1973 له رادیۆی كوردیی له به‌غدا تۆمارمان كرد. ده‌رهێنه‌ری به‌توانا (به‌ختیار سیامه‌نسوری) بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی تۆمار كرد و ناوبانگێكی زۆری وه‌رگرت، به‌ڵام پێش ئه‌وه من گۆرانی (بێ وه‌فا بوو ،سوره‌گوڵ)ـم بڵاوكرده‌وه، بۆیه پێش گۆرانی (ئاگرێكی بێ خۆڵه مێش) من ناسرابووم به تایبه‌تی به گۆرانی (بێ وه‌فا بوو) ناوبانگێكی باشم وه‌رگرت، چونكه من یه‌كه‌مین هونه‌رمه‌ندی كورد بووم له هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان گۆرانی به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ پیانۆ بڵێت، پێشتر كه‌س به‌و شێوه‌یه نه‌یگووتووه. ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش له گه‌ڵ مامۆستای خۆم كه خه‌ڵكی وڵاتی (چیك) بوو بۆ من ره‌خسا كه دابه‌شكردنێكی موزیكی باشی كردبوو، له هه‌مان كاتدا هۆنراوه و ئاوازه‌كه‌یشی نایاب بوو بۆیه ناوبانگێكی باشی وه‌رگرت.
* باشه تا چه‌ند كلیپ بۆ گۆرانیبێژ پێویسته؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێستا جه‌ماوه‌ر كه‌متر گوێ له رادیۆ ده‌گرێت، بۆیه كلیپ گرنگه چونكه جگه له گۆرانیبێژ و ژنیارهكان سیناریۆش هه‌یه، به واتایه‌كی تر نواندن هه‌یه و راسته‌وخۆ بینه‌ر گۆرانی بێژه‌كه ده‌بینێت ،بۆیه زیاتر سه‌رنج رائه‌كێشێت و ناوبانگ ده‌رئه‌كات، به‌جۆرێك كلیپه‌كه شیاو بێت و بگونجێت له‌گه‌ڵ باری كۆمه‌ڵایه‌تیی و خێزانیی و ئاستێكی هونه‌ریی به‌رزی هه‌بێت، نه‌ك وێنه‌گرتنێكی هه‌ڕه‌مه‌كی بێت .
*كامه‌یان بۆ گۆرانیبێژ گرنگرتره (هۆنراوه ،ئاواز ، ده‌نگ )؟
- بۆ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هۆنراوه زۆر گرنگه، ئینجا بۆئه‌وه‌ی هۆنراوه‌كه بخرێته چوارچێوه‌یه‌كی جوانه‌وه ئاوازه‌كه جوانی ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌خشێنێت ده‌نگی هونه‌رمه‌ند زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی سۆزی تێدابێت، به‌جۆرێك گۆرانیبێژه‌كه وشه به وشه گوزارشتی لێبكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌روح و ویژدان ئاوازه‌كه بڵێت، نه‌ك كارێكی میكانیكی وه‌كو سویچی ئۆتۆمبیل بێت چونكه گۆرانی گووتن بابه‌تێكی هونه‌ریی و روحییه و ده‌بێ چۆن وه‌ریده‌گریت رێك ئاواش بیچڕیت تا بچێته ناو روحی مرۆڤه‌وه. كه‌واته(هۆنراوه ،ئاواز ، ده‌نگ ) ههرسَیكیان به‌یه‌كه‌وه‌ن و وه‌كو چنینی كراسێك وایه، به‌جۆرێك ناتوانی ده‌زووه‌كه جیا بكه‌یته‌وه ،ده‌بێ هه‌مووی یه‌كتریی بنه‌خشێنێت.
*وه‌ك ئاشكرایه ئێوه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئه‌و ئاسته‌نگانه چین له كاتی تۆماركردنی گۆرانییه‌ك دێت پێشتان؟
- بێگومان له ئه‌وڕوپا بابه‌تی مادده زۆر گرنگه و نه‌بوونی مادده‌ش گه‌ورترین گرفته بۆ ئێمه‌مانان، بۆنموونه كرێی ستۆدیۆ زۆر گرانه و گرفتی میوزیك ژنه‌مان هه‌یه، چونكه میوزیك ژنی كوردمان لێره زۆر كه‌مه و ئه‌ندازیاری ده‌نگ كرێی گرانه. له‌هه‌مان كاتدا ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی كوردیی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان زیاتر گرنگی به سیاسیه‌ت ده‌ده‌ن به‌داخه‌وه، هونه‌ر و هونهرمهندیشیان فه‌رامۆش كردووه .
*ره‌خنه‌گری میوزیكمان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه له چ ئاستێكدایه و چۆنیان هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
- تا ئێستا ره‌خنه‌گری میوزیكی پڕۆفیشناڵمان نیه به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌سێكی پسپۆر و خاوه‌ن ئه‌زموون بێت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ره‌خنه له كوردستان بڤه‌یه. بۆیه ره‌خنه‌گرمان كه‌مه چونكه كه‌س له وڵاتی ئێمه ره‌خنه قبوڵ ناكات و نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته كه ره‌خنه قبوڵ بكه‌ین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ره‌خنه ده‌ماری پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن و پێشڤه‌چوونه.
*رۆڵی په‌یمانگا وكۆلیژهكان چۆن ده‌بینیت له پێشڤه‌چوونی هونه‌ری گۆرانیی و میوزیكی كوردیی؟
-سه‌باره‌ت به په‌یمانگا و كۆلیژه هونه‌رییه‌كان تا ئێستا كارێكی گرنگم نه‌بینیوه تا بڵێم ئاستێكی به‌رزی هه‌یه، به‌ڵام ده‌نگ خۆشمان زۆره كه هاوكاریی ناكرێن، هه‌روه‌ها ده‌نگ خۆشمان زۆره توانای تۆماركردنی گۆرانیی نییه، ده‌نگ خۆشمان زۆره به‌ڵام مامۆستایه‌كی دڵسۆز نییه هاوكارییان بكات.
*تاچه‌ند ده‌نگت گونجاوه بۆ مه‌قامات، ئایاپێویسته گۆرانیبێژ شاره‌زایی له مه‌قامات هه‌بێت؟
- له‌باره‌ی مه‌قاماتی كوردیی من زۆر مه‌قام ناڵێم، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی 3 ساڵ ئۆپڕام خوێندووه شاره‌زاییه‌كی باش و ئه‌زموونێكی باشم له مه‌قاماتی كوردیی و فارسیی و توركیی هه‌یه، له هه‌ندێك شوێنیش مه‌قامم گوتووه و سه‌ركه‌وتووش بوومه.
*ئێمه زۆر سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م دیدار، له كۆتاییشدا بابه‌تێك بته‌وێت ئاماژه‌ی پێبده‌یت؟
- زۆر سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته و پرسیاره‌كانم زۆر به‌دڵ بوو، چه‌ند خاڵێكیش هه‌یه ئه‌مه‌وێ ئاماژه‌یان پێبده‌م:
ئومێده‌وارم حكومه‌تی كوردستان و سیاسییه‌كانی كورد بۆ كلتور و هونه‌ری كوردیی سیاسه‌تێكی دووربینیان هه‌بێت و ئاوڕێكی باش له هونه‌ر بده‌نه‌وه، چونكه هه‌ر میلله‌تێك زمانه‌كه‌ی یان هونه‌ركه‌ی نه‌ما زۆر به‌ئاسانی ده‌توێته‌وه، بۆیه داوا له به‌رپرسانی كوردستان ده‌كه‌م هیچ نه‌بێت ستۆدیۆیه‌ك دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژه‌كان گۆرانییه‌كانیان تۆمار بكه‌ن، چونكه تۆماركردنی گۆرانییه‌ك تێچووی ماددیی زۆری پێویسته. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆرانیبێژێك 10 گۆرانی هه‌بێت و تۆماری نه‌كات و كۆچی دوایی بكات، ئه‌وا گۆرانییه‌كانیش ده‌مرن. نابێ ئه‌وه‌ش له بیر بكه‌ین كه هونه‌ر ته‌نیا گۆرانی نییه، به‌شه‌كانی تریش زۆر گرنگن، وه‌كو شانۆ، شێوه‌كاریی ، په‌یكه‌رسازیی... داوا له به‌رپرسه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م بیر له هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بكه‌نه‌وه و په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ن و ئاشتیان بكه‌نه‌وه، هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان. ماوه‌ی 30 ساڵه من سه‌رگه‌ردانی ده‌كێشم و زۆریشم پێخۆشه بگه‌رێمه‌وه كوردستان، به‌مه‌رجێك ژیان و گوزه‌رانمان مه‌یسه‌ر بكرێت ئێمه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ین له ئه‌وڕوپا نه‌مرین و به تابوت و فرۆكه نهمانهێننهوه كوردستان بماننێژن، دوایش په‌یكه‌ر و مهلوانكهی ئاڵتونمان بۆ نه‌كه‌ن. بۆیه پێش مه‌رگ دڵمان خۆش بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له هونه‌ر دانه‌بڕاوم به‌ڵكو وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌شداریم له چه‌ند وێستگه‌یه‌كی هونه‌ریی كردووه له ئاستی جیهانیشدا. ئێستاش به‌رده‌وامم و هه‌ر به‌ناوی كورد و كورستان كار ده‌كه‌م چونكه ده‌بێ هه‌رهه‌موومان دڵسۆزی خاك و گه‌له‌كه‌مان بین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رمرۆڤێك جا رۆشنبیر بێت ،هونه‌رمه‌ند بێت، سیاسیی بێت، ئه‌گه‌ر خاكی نه‌بوو واته هیچ نیه، ئێمه‌ش به‌و خاكه جوانین، خودا ئه‌و خاكه‌مان بۆ بپارێزێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.