دوای ۲۰۱۱ ده‌رفه‌تێکی باش بۆ کوردانی ڕۆژئاوا هاته پێش بۆ پێناسه‌کردنی ژیانی خۆیان ، به‌هره و تواناکانیان خسته گه‌ڕ بۆ ناسناندنی ناسنامه‌یان ، بێگوومان هونه‌ری گۆڕانی چڕین یه‌کێکه له‌و هونه‌رانه‌ی که‌وا پێناسه‌ی میله‌ت نیشان ده‌دات ، به‌هار حه‌سکۆ گۆرانبێژێک ئه‌گه‌ر له‌ته‌مه‌ن بچووکه و تازه هاتۆته نێو بواری هونه‌ر و ستران یه‌کێکه له‌و کچه بوێر و به‌توانایانه‌ی توانیویه‌تی پێناسه‌یه‌کی جوان بۆ هونه‌ری کوردی پێشکه‌ش بکات ، له‌سه‌ردانێکیدا بۆ ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌روێژ ئه‌م دیداره‌مام له‌گه‌ڵی سازکرد ..
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریدای حه‌ز ده‌که‌ین سه‌ره‌تای هاتنه نێو بواری سترانمان بۆ باس بکه‌ی ؟
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ستم به‌وه ده‌کرد ده‌نگم خۆشه بۆ گۆرانی ئه‌مه‌ش زیاتر له‌لایه‌ن خزم وکه‌س و هاوڕێیانم ده‌رکێندرا به‌وه‌ی ده‌نگم بۆ چڕینی گۆرانی گوتن ده‌شێ ، دوای ده‌رچوونم له زانکۆی حه‌له‌ب ساڵی ۲۰۱۳ گه‌ڕامه‌وه شاری قامشلۆ ، له‌و کاتانه‌دا ده‌ستم کرد به ژنینی ئامێری ته‌مبوور و چڕینی گۆرانی ، هه‌ستم کرد ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وروو پشتم ده‌نگی منیان پێ خۆشه ،ئه‌وه‌بوو چوومه تیپی کۆڕاڵی ستران له قامشلۆ و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی تیپ گۆرانی کوردی و عه‌ره‌بی و سریانی وئاشووری و ئه‌رمه‌نی و ئیتالی مان ده‌چڕی ، دواتر له ساڵی ۲۰۱٤ هاتینه وڵاتی سویید ، دوای ماوه‌یه‌ک چوومه تیپی کۆڕاڵی جیهانی له خانه‌ی ئۆپڕا له شاری یۆتۆبۆری ، به زمانه‌کانی ماکادۆنی و پۆڵاندی و سوییدی سترانمان ده‌چڕی ، لێره‌دا جارێکیان له‌سه‌ر ئامێری تامبوور و به‌شێوازی کوردی مۆزکێکی سویید ییم ژنه‌نی ، سوییدییه‌کان ئه‌م کاره‌یان زۆر جوان بوو ، چه‌ندین ڕۆژنامه باسیان له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه کرد ، له ڕادیۆ بانگێشت کرام و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گۆرانییه‌کم له‌گه‌ڵ سترانبێژی ناوداری سوییدی ئیڤا دالگرین چڕی ، له‌پاشاندا درێژه‌م به کاره‌کاندا چوومه تیپی کۆڕاڵی کچان له شاری کارستاد له‌م کاتانه‌شدا وویستم ماسته‌ری زمانی ئینگلیزی ته‌واو بکه‌م ، به‌ڵام وبۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئه‌کادیمی هونه‌ر و ژه‌نین ته‌واو بکه‌م چوومه زانکۆی پاشایه‌تی له ستۆکهۆڵمی پایه‌ته‌خت ، هه‌ره‌ها له‌هه‌مان کاتدا دوور له هونه‌ر چه‌ند کۆرسێکم وه‌رگرت له‌وانه به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه و بۆنه‌کان ، وێڕای تایبه‌تمه‌ندی خواردن ، ئێستاش له بواری گه‌شتیاری جیهانی ده‌خوێنم و زۆر نه‌ماوه خوا حه‌زبکات ته‌واو ده‌بم .
ئێستا چیت له‌به‌ر ده‌سته له بواری هونه‌ریدا ؟
حاڵی حازر شتێکی وام له‌به‌ر ده‌ست نیه ،چونکه ئێستا چاوم له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه خوێندنی زانکۆ ته‌واو بکه‌م ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر جار به‌شداری له کۆنسێرت و بۆنه‌کانی کوردی و سوییدی ده‌که‌م و ئاهه‌نگ ده‌گێرین ،و فۆلۆکلۆری ڕه‌سه‌نی کوردی له‌م بۆنانه‌دا نیشان ده‌ده‌م ، له‌ماوه‌ی پێش ساڵێک توانیم ڤیدۆێییه‌ک تۆماربکه‌م به ۲٥ زمان به شێوازی فۆلۆکلۆر.
هونه‌ری ئێستا و جارانی کوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێمی ؟
هه‌ر سه‌رده‌مێک و ڕه‌نگ و جۆر و شێوازی خۆی هه‌یه ، هه‌یه ئاره‌زووی گوێگرتنی گۆرانی ئێستای هه‌یه ، وه‌ک چۆن هه‌یه ئاره‌زووی گۆرانی کۆنی هه‌یه ، واتا هه‌ردووسه‌رده‌م * ج گریگێتی خۆیان هه‌یه .
جگه له گۆرانی بیرت له بوارێکی دیکه‌ی بۆ نممونه کاری نواندن نه‌کردۆته‌وه ؟
به‌ڵێ ئاره‌زووی ئه‌وه‌م هه‌یه بچمه نێو بواری نواندن ،له داهاتووشدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌م ،هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کۆرسێکی شانۆم خوێند و دیبلۆمم وه‌رگرت . *
ماڵه‌وه‌تان تا چه‌ند هاوکارت بوون؟ گه‌وره‌ترین پاڵپشت بۆ من و کاره هونه‌رییه‌کانم ماڵه‌وه‌مانه ، زۆر شانازییان پێوه ده‌که‌م ، بێ پاڵپشتی ئه‌وان بێگوومان نه‌مده‌توانی هه‌نگاو بنێم و ڕێز ق خۆشه‌ویستیم بۆیان هه‌یه .
جیاوازی نێوان تاراوگه و وڵاتی دایک بۆ پێشخستنی هونه‌ر چییه ؟ خۆشه‌ویستانی هونه‌ر له شوێنێێک بوونیان هه‌یه ، لێره‌ش هیچ جیاوازییه‌ک نابینم خه‌ڵکی باش و پاڵپشتن .
دوا ووته‌ت؟ ژیان خوشه و جوانییه‌که‌ی له‌وه دایه که ده‌روونمان ئاسووده بکه‌ین ، من شانازی به خۆم ده‌که‌م که توانیومه نموونه‌یه‌کی جوان به مێیینه‌ی کوردی ل ه بواری هونه‌ری و ئه‌کادیمی ، په‌نا به‌خوا هیوادارم نممونه‌یه‌کی باشبم میله‌ت وبۆ وڵات و نه‌ته‌وه‌که‌م ، هه‌روه‌ها شانازی به بنه‌ماڵه‌که‌م ده‌که‌م که خۆم به هێز ده‌بینم له سایه‌ی ئه‌واندا
دیمانه - یونس حه‌مه‌د
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.