هه‌ر ره‌خه‌نه‌یه‌كی زانستی ئه‌كادیمی بوونیادنه‌ر له هه‌ر بوارێك بێت ، هاوكار و فاكته‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌پێزی بابه‌ته‌كه وه بۆ خودی هونه‌رمه‌نده كه‌ش به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌خه‌نه ده‌گرێت كه‌سێكی پسپۆر و شاره‌زای بابه‌ته‌كه بێت هونه‌رمه‌ند (كاروان حه‌مید) ناسراو به كاروان حه‌لاق ماوه‌یه‌كی زۆره له بواری هونه‌ری میوزیك خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی و گه‌لی كورد كرده‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كی هونه‌ریدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كوردستان دا باس له سه‌ره‌تاو چالاكییه هونه‌رییه‌كانی خۆی ، گرنگی ره‌خنه گرتن به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و بوونیادنه‌ر ده‌كات.
له سه‌رده‌ستپێكی كاری هونه‌ری هونه‌رمه‌ند (كاروان حه‌لاق) به ماڵپه‌ری كوردستانی راگه‌یاند: سه‌ره‌تایی كاری هونه‌ریم له شاری كه‌ركوكه‌وه له‌دوایی پرۆسه‌ی ئازادی كه‌ركوك له‌ساڵی 2003 ده‌گه‌رێته‌وه و تا ئێستاش له كاری هونه‌ری به‌رده‌وامم ، سه‌ره‌تا له شاری كه‌ركوك له گه‌ڵ تیبی مۆسیقای ( بالامبۆ) كه‌سه‌ر به‌رێكخراوی ئازادی لاوان ئه‌و كات بوو كارم كردوه له دوایی ئه‌وه له‌گه‌ڵ كومه‌ڵه‌ی هونه‌ری (دجل)ه كارم كردوه ، یه‌كه‌م كاری ڤیدیۆ كلیپیشم له‌ساڵی 2008 به ناوی ( ورزه كانی ته‌مان) بڵاوكرده‌وه.
له ساڵی 2008 دا له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك كوردستان‌م به‌جێ هێشت ئێستاش خه‌ریكی كاری هونه‌ریم له‌گه‌ڵ چه‌ندین موزیك ژه‌نی هۆله‌ندی له كاره كانم به‌رده‌وامم.
سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هونه‌رمه‌ند كاروان ده‌ڵێت: له ساڵی 2012بۆ2013 گه‌وره‌ترین كۆنسێرتمان له‌وڵاتی هۆله‌ندا له شاری ئه‌مستردام له‌گه‌ڵ Nederlands Blazers Ensemble سازكرد وه له‌گه‌ڵ (كۆنسێرتی خباو) سی ساڵ كاری هونه‌ری خۆبه‌خشی بۆ په‌نابه‌ران كه‌سه‌ر به تیبی موسیقایی (ئۆركیسترا برتۆت)ه ئه‌نجام داوه سه‌ر به هونه‌رمه‌ندانی هۆڵه‌ندایه.
هه‌روه‌ها له‌ساڵانی 2014 بۆ 2015 دیسانه‌وه زنجیره كۆنسێرتێكمان سازكرد له زۆربه‌ی شاره‌كانی هۆلندا (Nederland Blazer Ensemble) كه‌به‌خۆش حاڵیه‌وه ئه‌و كاره سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ست هێنا له ماوه‌یكی زۆر كه‌م ته‌نیا له‌یوتیوب نزیكه‌ی 150000 بینه‌ری هه‌بوو به شانازییه‌وه له‌هه‌موو كۆنسێرته‌كانه‌دا به‌جل وبه‌رگی كوردی به‌ژداریم كردوه.
له ساڵی 2016 ڤیدو كلیبیكی نوێم بڵاوكرده‌وه به‌ناوی (هه‌ژان) هه‌ژار ده‌ربرینه له ئازار‌و نه‌هامه‌تی خۆم بۆ مناڵه‌كانم چونكه دوو مناڵی خۆم له‌ده‌ست داوه،وه له ساڵی 2017 كارێكی ترمان له‌گه‌ڵ ئۆركرێسترای موزیكی جیهانی (weeold muziek orkest denoordooster) ئه‌نجام دا له‌وێ نزیكه‌ی ٧ گۆرانی كوردیمان نمایش كرد به‌ناوی (ئاوازی راكردن) .
پارچه میوزێكم به‌ناوی (شیوه‌ن) ه ئه‌م پارچه میوزیكه له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی بیانی به ئه‌نجام گه‌یاند داوایه‌كم لێ كردن كه به جل و به‌رگی كوردی یه‌وه ئه‌نجامی بده‌ین خۆشبه‌ختانه به داواكه‌م ڕازی بوون چونكه كاره‌ساته‌كانی كه‌ركووك هه‌مووانی تاساندبوو دواین كارم له‌گه‌ڵ ئۆركریسترای (كوری جیهانی)بوو.
سه‌باره‌ت به گۆرانییه‌كه‌ی شه‌ماڵ سائیب كاروان ده‌ڵێت: یه‌كێك له‌گۆرانیه‌كانی مامۆستا شه‌ماڵ سائیب ( ئه رێ له ی‌لێ) له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین ئۆركریسترای هۆڵه‌ندا دووباره كرده‌وه كه نیزیكه‌ی ٧٠ ژنیار به‌شداربوون.
له باره‌ی دوا كاری هونه‌رمه‌ند كاروان رایگه‌یاند: دواین كارم گۆرانیه‌ك بوو به ناوی (كوردستانه‌كه‌م) له‌گه‌ڵ ئۆركریسترای جیهانی به‌شێوه‌ی (كۆرس) بوو نزیكه‌ی ١٠٠ هونه‌رمه‌ندی جیهانی به‌شدار بوون ئه‌و گۆرانیه ئاوازی هونه‌رمه‌ندی شاری كه‌ركوك (عه‌دنان شه‌و یار) ه دابه‌ش كردنی موزیك (پافێل سه‌رهه‌نگ) ه‌خۆم وه‌كو ژنیار به ئامیری باڵه‌بان به‌ژداربووم .
له‌سه‌ر ره‌خه‌نه‌و ره‌خه‌نگرتن هونه‌رمه‌ند كاروان حه‌مید ده‌ڵێت: ره‌خنه‌ی بونیادنه‌ر هه‌رده‌م هاوكار و فاكته‌ری سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌پێزی بابه‌ته‌كه به‌ڵام به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه كه‌سانێك لێره‌وله‌وێ ره‌خنه‌ی بێ بنه‌ما له من ده‌گرن كه ئامانجیان ته‌نیا ره‌خنه‌ی روخێنه‌ره بۆیه من (به هونه‌ر وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی رووخێنه‌ر ده‌ده‌مه‌وه) ده‌ڵێم : كه‌سانێك له پشتی په‌رده‌وه هه‌وڵ و ماندووبون و كار‌و چالاكی یه‌كانم به ئاڕاسته‌ی خراپ ده‌به‌ن و هه‌وڵی شێواندنی ژیانی تایبه‌تیم ده‌ده‌ن و قسه و قسه‌ڵوكی نابه‌جێ دروست ده‌كه‌ن ،به‌ڵام یاسایی ژیان وایه هه‌ر كه‌سێك ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتن بگرێ بێگومان كه‌سانێك هه‌وڵی تێكدان و ڕوخان و خراپ كردنی كه‌سایه‌تی ده‌ده‌ن.
بۆیه منیش وه‌ك هه‌ر مرۆڤێكی تر له‌م شاڵاوه قێزه‌ون و بۆگه‌نه بێبه‌ش نه‌بوم منیان به كه‌سێكی بێ كه‌رامه‌ت وه‌سف كردوه ئه‌ممه جگه له ئیره‌یی و وه‌ستاندنی من هیچی تر نی یه به‌ڵام من به ڕوحێكی هونه‌ری وه‌ریده‌گرم .
من ده‌پرسم گه‌ر ناساندنی جل و به‌رگی كوردی و كولتوری كوردی به جیهانی ده‌ره‌وه و ئاشنا كردنی كه‌سانی بیانی به هونه‌ری كوردی پاراستنی شكۆی پێشمه‌رگه و موقه‌ده‌ساتی میله‌تی كورد بێ كه‌رامه‌تی بێت؟ ئه‌وا من به خۆشحاڵیه‌وه ئه‌م بێ كه‌رامه‌تی یه قبوڵ ده‌كه‌م ،ئێوه كه خۆتان وون كردوه به بیركردنه‌وه نه‌شیاوه‌كانتان نازانن چۆن ژیانم بشێوێنن و قسه‌ی ناشرین و نابه‌جێ هه‌ڵده‌به‌ستن هه‌وڵ ده‌ده‌ن ترس و دڵه ڕاوكێ بكه‌نه دڵی هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه،دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م هیچ شتێكی نهێنی له نێوانمان نییه‌په‌یوه‌ندییه‌كی جوان له نێوانمان هه‌یه،بۆیه هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌میشه هاوكارێكی باش بووه له‌م غه‌ریبیه شوێنی هه‌موو كه‌سی بۆ گرتومه‌ته‌وه پاڵنه‌ر و یارمه‌تیده‌رێكی زۆر به‌هێزه له كاره‌كانم به هێز و بازووی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانم ده‌نووسمه‌وه .
منیش سه‌ركه‌وتنه‌كانم ده‌هۆنمه‌وه و ده‌یكه‌مه ملوانكه‌یه‌كی ڕیز و خۆشه‌ویستی و وه‌فا له ملی هاوسه‌ره‌كه‌می ده‌كه‌م چونكه زیاتر له هاوسه‌رێكه بۆ من هه‌میشه به هه‌وڵه‌كانم ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر ده‌گۆڕم بۆ بونیاتنه‌ر له كۆتاییدا ده‌ڵێم هیچ گوڵێك بێ دڕك نابێ.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.