له دیدارێكى تایبه‌تدا له ساڵى 2009 بۆ كوردستان تیڤى، كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان كاروان ئاكره‌یى كراووه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى" گرنگترین وێستگه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى خۆیى و خانه‌واده‌كه‌ى ده‌خاته‌ڕوو وه له سه‌رو به‌ندى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى له خولى دووه‌م، وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵوێست و تێڕوانینى خۆى له‌باره‌ى ره‌وشى ئه‌وساى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه ده‌خاته‌ڕوو، له‌به‌ر گرنگى و به‌هاى مێژووى ئه‌م دیداره جارێكى دیكه له رێگه‌ى ماڵپه‌ڕى كوردستان تیڤى ئه‌م گفتوگۆیه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه .
بینه‌رانى به‌ڕێز ئهوكاتهتان باش كاروانى خه‌باتى نه‌پساوه‌ى پتر له سه‌ده‌ى خه‌باتى خانه‌واده‌ى بارزان له پێناو سه‌لماندنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌ك، به‌رێز مه‌سعوود بارزانى ئه‌م كه‌سایه‌تیه ههڵكهوتووهى ئه‌و رێبازه مێژوویه‌یه، له پێناو به دیهێنانى ئامانجه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى رزگارى خوازى كوردستان وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كى لێهاتوو له هه‌ردوو قۆناغى شۆڕشگێڕى و پێشمه‌رگایه‌تى، له قۆناغى ئێستاى حوكمڕانى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان لێهاتوانه سه‌ركردایه‌تى خه‌بات و خۆڕ‌اگرى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات.
له‌م دیداره تایبه‌ته‌دا ده‌مانه‌وێ تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ندێك لایه‌نى ژیانى ئه‌م بهرَێزهو دیدو بۆچوونیان لهمهڕههندێك چه‌مكى جیا جیاى فكرى و سیاسى.
كاروان ئاكره‌یى
به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سوپاست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته ، با له قۆناغى سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ستى پێبكه‌ین، له منداڵیه‌وه بێگومان ماوه‌یه‌كى زۆر ژیانتان به بێ باوك به‌سه‌ر بردووه باوكت له‌كوێ بوو ئه‌وكات؟
بۆ ئه‌و كات به‌بێ باوكى ژیانتان به‌سه‌ر برد؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
به‌ناوى خواى گه‌وره‌و میهره‌بان
من كه‌باوكم رۆیشت بۆ یه‌كێتى سۆفیه‌ت ته‌مه‌نم شه‌ش حه‌وت مانگ بوو، كههاتهوهش ته‌مه‌نم ببووه دوازده‌ساڵ ئه‌و ماوه‌یه بۆم ده‌ركه‌وت كه باوكم چۆته مۆسكۆ له پێناوى كێشه‌ى كورد له پێناوى كوردستان وه بارزانییه‌كان به‌شداریان كرد له كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد وه به هه‌زاران شه‌هیدیاندا له پێناو كۆمارى كوردستان، بێگومان زۆر ناخۆشه بۆههرمرۆڤێك كه به منداڵى دووربیت له باوكى به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم به‌ڕاستى دایكم زۆر میهره‌بان بوو هه‌موو هه‌ڵێكى دا بۆئه‌وه‌ى بۆشایى دوورى باوكم پڕبكاته‌وه .
كاروان ئاكره‌یى
گه‌ڕانه‌وه‌ى بارزانى باوك بۆبهرێزتان وه‌ك و باوكێك و بۆ ئه‌وساى عێراق و كوردستان كارى گهریهكى ئه‌وتۆى هه‌بووه؟
ده‌توانى به‌كورتى ئهحساستان چۆن بووه ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
بێگومان ئه‌وكاته‌ى كه باوكم گه‌ڕایه‌وه له‌بیرمه ئێمه چووین بۆ فڕۆكه خانه‌ى به‌غدا بۆ پێشوازى كردنى كه له قاهیره‌وه ده‌هات ، ئه‌و له مۆسكۆوه چووبووه قاهیره، حه‌شامه‌تى ئهوخهڵكهم ده‌بینى هه‌ر له كورد و عه‌ره‌ب هه‌موو خه‌ڵكى عێراق رژابوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان هۆتافیان لێ ده‌داو به‌خێرهاتنه‌وه‌یان لێ ده‌كرد، من وه‌كو ئێستا ئه‌و ساته‌م له بیره كه له فڕۆكه هاته خوارێ و به‌ره‌و روومان هات، ئه‌و ساتانه وه‌سف ناكرێت كه چه‌ند خۆش بوو، یه‌كه‌م وه‌ك و باووك دووه‌م وه‌ك قاره‌مانێك كه میلله‌تى عێراق بهوگهرمییه پێشوازی لێ كرا ئه‌مه بۆ ئێمه سه‌روه‌رییه‌كى زۆرگه‌وره بوو وه خۆشیش بوو باوك هاته‌وه ناو ماڵ و مناڵى خۆى.
كاروان ئاكره‌یى
دوا ی دوانزده ساڵ ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌تان بۆ ڕه‌خسا له‌گه‌ڵ دایك و باوكتان له‌خێزانێكدا به‌یه‌كه‌وه بژین بۆ ماوه‌یه‌ك ژیان به‌سه‌ر به‌ن هه‌رچه‌نده ژیانێكى ناته‌بیعی بووه به‌پێى هه‌ڵومه‌رجى كوردستان یاده‌وه‌ریه‌كانت له‌بۆ ئه‌م قۆناغه بۆ یه‌كه‌م جاره وه‌كو خێزان كۆده‌بنه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین هه‌رچه‌نده وتم ڕه‌نگه لهزروفێكى ناته‌بیعی بوو بێت؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ى باوكم ئه‌وه‌بوو ئه‌وه‌بوو ئه‌و لهسالعیه له‌خانویه‌كدا بوو ، ئێمه‌ش من و براكانم و ئامۆزاكانم و هه‌موو خزمه‌كان ئێمه لهڕهغهده خاتون بووین چونكه قوتابخانه‌مان له‌وێ نزیك بوو ، به‌ڵام هه‌موو ڕۆژانى پێنجشه‌ممه و هه‌ینى ده‌چووینه‌وه لای باوكم شه‌و لای ئه‌و ده‌ماینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دهژیانین.
كاروان ئاكره‌یى
دوای ماوه‌ی به‌غدا ماوه‌یه‌ك له‌كوردستان ژیان به‌ر له‌وه‌ى شۆرشى ئه‌یلول ده‌ست پێبكات ، له‌كوێ ژیان چۆن بوو ژیانى ئه‌و كات؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
باوكم بۆ ئاخر جار به‌غدای جێهێشت ساڵی 61 وابزانم مانگی ئادار بوو ، ئێمه دوای تاقی كردنه‌وه ته‌واو بووین دوای مانگی شه‌ش گه‌ڕاینه‌وه بۆ بارزان، هه‌وارێك هه‌یه له‌پشتى بارزان له‌چیای شیرین هه‌واری بۆبای پێده‌ڵێن، له‌وێ بووین وه‌زعه‌كه ئاڵۆز بوو ده‌ستپێكى شۆرشى ئه‌یلول بوو ، ئێمه نه‌مان ده‌زانى ئه‌و وه‌خته منداڵ بووین به‌س ده‌مانزانى وه‌زعه‌كه ئالۆزه، پرسیمان ئایا ئێمه ده‌چینه‌وه بۆ خوێندن ، چاوه‌روانى ئه‌وه‌مان ده‌كرد وه‌زعه‌كه چی لێدێت.تا به‌یانیه‌كی زوو به‌چوار فرۆكه لێمان درا ئێمه له‌ژێر چادر بووین به‌موعجیزه ڕزگارمان بوو ، ئیتر ئه‌وه‌بوو شۆرش ده‌ستی پێكرد و نه‌مانتوانى بگه‌ڕێینه‌وه بۆ به‌غدا،ئه‌و فه‌تره‌یه ماڵمان له‌گوندی بێدهروون مامم شێخ بابۆ ئێمه‌ى جێنه‌هێشت ئه‌ویش له‌گه‌ڵ ئێمه هاته ئه‌و گونده،باوكیشم له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ى به‌رواری له‌وێ خۆیان گرته‌وه ئیتر ڕۆژ به‌ڕۆژ تێكۆشه‌رانى ئه‌و میلله‌ته التحقایان كرد و شۆرش كه‌ده‌ستى پێكرده‌وه تا ساڵی 1962 من له‌و ساڵه‌وه التحاقم كرد و بووم به‌پێشمه‌رگه
كاروان ئاكره‌یى
له‌بوونى پێشمه‌رگه‌یاتی له‌سه‌ره‌تاوه وه‌كو گه‌نجێك ئامانجت به‌بونت به‌پێشمه‌رگه چی بوو؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
بێ گومان ئه‌و كاته هاتووچۆ زه‌حمه‌ته بوو هه‌تا له‌ناو خودی كوردستان له‌هه‌موو شوێنێك حكومه‌ت چاودێری هه‌موو خه‌ڵكی ده‌كرد ئابلۆقه هه‌بوو له‌سه‌ر ناوچه‌كه ، ئه‌من جارهشكه ده‌ڵێم شێخ بابۆ ئه‌و ماوه‌یه نه‌هێشت دیسان هه‌ست به‌بۆشایی دوری باوك بكه‌ین ، بۆ ئێمه هه‌م مام بوو ، هه‌م باوكێكى میهره‌بان بوو ، مامێكى میهره‌بان بوو ، داوام لێ‌كرد ده‌چم التحاق ده‌كه‌م ده‌چم بۆ لای باوكم ، ده‌چم پرسى جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌دی ده‌كه‌م ، به‌كاك ئیدریسیشم وت چونكه ئه‌و گه‌وره‌ی ئێمه بوو له‌ماڵه‌وه ، داوام له‌ویش كرد ئه‌و له‌به‌ر خۆی حه‌زی نه‌ده‌كرد دوركهومهوه زۆر هه‌ولی دا قه‌ناعه‌تم پێبكات ، ئه‌من له‌وه ده‌ترسام جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د ڕه‌زامه‌ند نه‌بێ،جاره‌ك مامم ڕه‌حمه‌تى شێخ بابۆ چوو بۆ بارزان عه‌رزی جه‌نابی شێخی كرد و مۆله‌تى دا، ئیدی وامزانى هه‌موو دونیا بوو بهمولكی من،ئیدی له 20 ى 5 ى 1962 التحاقم كرد ئه‌و وه‌خته باوكم لهبێخمه بوو ، كه‌چووم ئه‌و لهشكرهم بینى به‌راستى هه‌یبه‌تێك بوو ، شعورێكی وا بۆ مرۆڤ دروست بوو كهسهربهخۆی كوردستان‌م له‌چاوی ئه‌و پێشمه‌رگانه ده‌بینى سه‌روه‌ری و مه‌ردایه‌تى و شه‌ڕه‌ف ،زۆر جه‌وێكی خۆش بوو ، ده‌شمزانى ئه‌و پێشمه‌رگانه بۆ ئامانجێكى زۆر پیرۆز خۆیان به‌خت كردووه ، بۆیه ئه‌منیش حه‌زم ده‌كرد ئه‌و شه‌ره‌فه‌م به‌ربكه‌وێت.
كاروان ئاكره‌یى
وه‌كو لاوێك ئه‌و كات بوون به‌پێشمه‌رگه چه‌ندی به‌رجه‌سته بوونى ئیراده‌ی شه‌خسی خۆت بوو حه‌زت لێ بوو ئیراده‌ی خۆت بسمهلمێنێ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من زۆر حه‌زم ده‌كرد ئاره‌زووم بوو ببم به‌پێشمه‌رگه وه‌كو ئه‌وان بژیم كه التحاقیشم كرد نامه‌یه‌كى بابم شێخ بابۆ بردم بۆ باوكم كه جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د ڕه‌زامه‌ندی نواندووه ، ئینجا فه‌رمووی باشه پێشمه‌رگایه‌تى ئه‌وه‌نده ئاسان نیه ، هه‌ندێ ئامۆژگاری هه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌توانى بمینێیهوه ئه‌گه‌رنا بگه‌ڕێیه‌وه ، وتم هه‌رچى بڵێی واده‌كه‌م ، وتى یه‌كه‌م ئه‌وانه هه‌موو كوڕی منن تۆ له‌وانه گه‌وره‌تر نی ، موهیم تر نی ، ئه‌وانه هه‌موو له تۆ موهیم ترن ، وه‌كو ئه‌مانه ده‌ژین جل و به‌رگ و خواردن و ئه‌ركت وه‌كو ئه‌وانه وتیشى به‌رپرست حاجكه چونكه ئه‌و به‌رپرسى پاسه‌وانى تایبه‌تی باوكم بوو هه‌رچى پێت بڵێ ده‌بێ به‌قسه‌ى بكه‌ی،وتم به‌ڵێن بێ هه‌موو مه‌رجه‌كانم قه‌بوڵه و جێ بهجێشى ده‌كه‌م.
كاروان ئاكره‌یى
زۆر له‌بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌كان كه‌شه‌ڕی به‌ره‌نگارییان كردووه ،هه‌ندێ جار پێشمه‌رگایه‌تى لای ئه‌وان به‌لارێدا رۆیشتووه ره‌نگه زۆر جار توند و تیژی لێكه‌وتبێته‌وه یاخود خولیای توند‌و تیژى زیاتر لای ئه‌وان مه‌به‌ست بووه ، ئه‌توانین به‌راوردێكى پێشمهرگهیاتى ئێمه له‌كوردستان ئه‌و كات له‌ژێر رێنمایی بارزانى ، خهسلهتهكانى پێشمه‌رگایه‌تى بۆ ئێمه چى بوون یاخود پێشمه‌رگایه‌تى چ شێوازێكى تێكۆشان بووه.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ئه‌و رهوشتهى كه‌پێشمه‌رگه لهدهستپێكى شۆرشى ئه‌یلول له‌سه‌ری په‌روه‌رده كرا به‌راستى شتێكى زۆر به‌رز و پیرۆز بوو ، ره‌وشتێكى ئه‌وه‌نده به‌رز بوو خه‌لك هه‌مو حهسادهتى پێده‌برد ، پێشمه‌رگه مۆم بوو دهستوتا بۆ ئه‌وه‌ى خه‌لك له‌ژێر رۆناكی بژی ، پێشمه‌رگه مرد بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكی تر بژی ، مومكین نه‌بوو پێشمه‌رگه بچنه گوندێك به‌زۆر نانێك وه‌ربگرن ، مومكین نه‌بوو پێشمه‌رگه بچن له‌دێیه‌ك شتێك بكه‌ن به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكى دێیه‌كه ، مومكین نه‌بوو پێشمه‌رگه شه‌قه زللهیهكیش له دیلێك بدات وه‌ختى كهلهشهڕێ ده‌گیرا ، له‌به‌ر ئه‌وه پێشمه‌رگه ئه‌وه‌نده خۆشه‌ویست بوو لای میلله‌تى كورد خه‌لك به‌سه‌ری پێشمه‌رگه سوێندی ده‌خوارد خه‌لك شانازی ده‌كرد وه‌ختى خانه‌واده‌یه‌ك له‌ناو شار كوڕێكیان پێشمه‌رگه‌یه یان خزمێكیان پێشمه‌رگه بوو ، هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو نهێنى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه چونكه چوونه دڵی میلله‌ته‌وه.
كاروان ئاكره‌یى
به‌درێژایی ساڵانى پێشمه‌رگایه‌تى خولیای عهسكارتاریهتى له‌ناو پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر كزبووه مه‌به‌ست پێشمه‌رگایه‌تى ببێته له‌جۆرێك له‌ئامانج ، جۆرێك له‌حه‌زو ئامانج ، ئه‌مه بهتهسهوڕی به‌رێزتان بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
پێشمهرگهیاتى بۆ ئه‌وه نه‌بوو بچى تهعهدایهك له‌یه‌كێك بكه‌ی یان خاكی خه‌لكێكى دیكه داگیر بكه‌ی ، زه‌روره‌تێك بوو ئه‌و كه‌سانه‌ى تێكۆشه‌ر بوون ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاماده‌بوون بمرن له‌پێناو میلله‌ته‌كه‌یان چه‌كیان هه‌ڵگرت بۆ به‌رگری كردن له‌شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و ناموسی میلله‌تى خۆیان ، بۆیه زۆر فه‌رقه ئه‌تو چه‌ك هه‌ڵگری بۆ ئه‌وه‌ى په‌لاماری خه‌ڵك بده‌یی یان چه‌ك هه‌ڵگری بۆ ئه‌وه‌ى خۆت بپارێزی و به‌رگری لهمیللهتى خۆت بكه‌ی ، زۆر جیاواز بوو دوو فه‌لسه‌فه‌ی جیاواز بوو ئی پێشمه‌رگه به‌رگری كردن بوو له‌خۆی و لهمیللهتهكهى نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست درێژى بكه‌ی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی تر.
كاروان ئاكره‌یى
له‌و كاته‌وه تائێستا هه‌ر ئه‌و جل و به‌رگه له‌به‌ر ده‌كه‌ی ساڵانێكى دورو درێژه تاكه‌ی هه‌ر به‌م شێوه‌یه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ناوی پێشمه‌رگه و ئه‌ركی پێشمه‌رگه پیرۆزه ، جلی پێشمه‌رگه‌ش پیرۆزه ئه‌م جله‌ش بووه‌ته ڕهمزێكى نه‌ته‌وه‌یی زۆر جار ده‌بینم عه‌ره‌ب به‌جل و كلتوری خۆیان یان هیندییه‌كان به‌جلی تایبه‌ت به‌خۆیان یان ئه‌فریقیه‌كان یانى بۆ كوردیش خۆ گوناه نیه به‌جلێكى نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌بیندرێ ،ئه‌و جله‌ش وه‌ك رێزلێنانێكه بۆ جل و به‌رگی كوردی، دواتر زۆر ڕووبهرووبونهوهمان له‌به‌رده‌م ماوه ، ئومێده‌وارم دوای ئه‌وه‌ى كه‌ركوك و ناوچه‌كانى تر هاتنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئیتر پێویستى نابێت ئه‌و جلانه له‌به‌ربكه‌م وه‌كو ئێوه ئه‌و جلانه له‌به‌ر ده‌كه‌م.
كاروان ئاكره‌یى
لهراپهراندنى ئیش و كاری رۆژانه تا ئێستاش چه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ری بارزانى نه‌مردا به‌تایبه‌تى له‌بریاردان ، یان ده‌توانین بڵێین كام كه‌سایه‌تى دیكه له‌ناو خانه‌واده‌ی بارزانى كاریگه‌رییان هه‌بووه به‌سه‌ر شه‌خسیه‌تى ئێوه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من په‌روه‌رده‌ى ده‌ستى بارزانیمه وه‌كو باسم كرد له 20 ى 5 ى 1962 كه التحاقم كرد ، شه‌و رۆژ له‌گه‌ل ئه‌و بووم زۆر جاری وا هه‌بووه به 2 مانگ و 3 مانگ له‌یه‌ك ژور بووین یان له‌ژێر یه‌ك چادر دابووین ، له‌كاتى پێشمهرگهیاتى و جهبههكاندا وه‌كو باوك و هاوڕێیه‌كیش وابووین ، من بیرم ناێت له‌ژیانم یهكجارم سه‌رپێچى باوكم كردبێت ، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر جاری وا هه‌بووه چوومه مناقه‌شه‌م له‌گه‌ل كردووه چونكه فه‌رمانێكى دابا كه‌پێم وابوو یان زانیاری راستى بۆ نه‌چووه ، یان خۆم قه‌ناعه‌تم نه‌با كه‌ئه‌مه له‌جێی خۆیه ئه‌چووم مناقه‌شه‌م له‌گه‌ڵی ده‌كرد ، زۆر جاری وا هه‌بوو ره‌ئی منى وه‌رده‌گرت ، كهدهشم دی حه‌ز ده‌كا و پێداگیره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى فه‌رمانه‌كه جێ به‌جێ بكات هه‌تا منیش گه‌ر له‌بریاره‌كه نارازی بام ئه‌وا جێ به‌جێم ده‌كرد كاریگه‌ری ئه‌و زۆر بوو له‌سه‌ر من ،راستیش ده‌مه‌وێ بڵێم خۆشم زۆر بڕوام به‌خۆم هه‌بووه زۆر شتی خۆم هه‌بووه ، ئه‌وه نیه بڵێم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى من كوڕی مه‌لا مستهفامه ئه‌وه شهڕهفێكى گه‌وره‌یه ، به‌ڵام خۆشم زۆر بڕوام به‌خه‌بات و بۆ چوونهكانم هه‌بووه، ئه‌وانى تر له‌خێزانى ئێمه كه‌كاریگه‌ریان هه‌بووه له‌سه‌ر من جیلی پێش ئێمه سادقی كوڕی مامم كوڕی شێخ بابۆ كهبهراستى سه‌ركرده بوو من زۆر پێى كاریگه‌ر بووم ، هه‌موو شته چاكه‌كانى تێدابوو سه‌ركرده‌یه‌كى لێهاتوو بوو به‌ڵام به‌داخه‌وه زوو كۆچى دوایی كرد به‌راستى سه‌ركرده‌بوو ساڵی 1960 ته‌قریبه‌ن ته‌مه‌نى 35 ساڵی بوو ماڵئاوایی لێكردین، ئه‌وانى له‌ته‌مه‌نى ئێمه‌شدا وه‌ك خۆم كاك ئیدریس تایبه‌ت دوای كۆچى دوایی باوكم كاك ئیدریس هه‌م براگه‌وره بوو هه‌م باوكیش بوو ئه‌توانم بڵێم ئیدریس ئه‌و كه‌سه بوو كهلهخۆم خۆشتر ده‌ویست.
كاروان ئاكره‌یى
به‌رێزتان زۆر جار باسى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌پێویسته كورد عوقده‌ى خۆ به‌كه‌م زانینى لا نه‌مینێ وه‌كو میلله‌تانى تر سه‌یری خۆی بكات خۆی به‌كه‌متر نه‌بینێ پێتان وایه ئه‌مه تاچه‌ند به‌دیهاتووه له‌واقعی ئێستای خه‌ڵكی كوردستان و میلله‌تى كورد ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من زۆر خۆشحاڵم پێم وایه تا ڕاده‌یه‌كى زۆر گۆڕاوه خۆ به‌كه‌م بینهى تاكی كورد ، لهنهتیجهى ئه‌وه‌ى ده‌وله‌تى نه‌بووه كیانى نه‌بووه بێ كه‌س بووه ، بێ پشت و په‌نا بووه ، هه‌میشه ژێر ده‌ست بووه ، غه‌دری لێكراوه كه‌س نه‌بووه به‌رگری لێبكات بۆیه وه‌كو عوقده‌یه‌ك لای دروست بووه كه‌ئه‌و هاوڵاتى پله دوو و سێ یه له‌و وڵاتانه‌ى تێیدا ده‌ژی ، به‌ڵام شۆرشى ئه‌یلول ده‌ستى پێكرد ته‌قریبه‌ن كه ئه‌م عوقده‌یه نه‌مینێ یان كه‌م ببێ ، پێم وایه دوای ئه‌وه‌ش و دوای ساڵی 1991 تا ڕاده‌یه‌كى زۆر باش ئه‌م عوقده‌یه نه‌ماوه و وهدهشبی نه‌مینێ ، كورد كه‌متر نیه له‌خه‌لكی تر ، من قه‌د له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیه كورد تووشی غرور ببی یان خۆی به‌زل بزانێ به‌ڵام نابێ خۆشى به‌كه‌م بزانێت له‌كه‌سى تر ئه‌مه به‌نسبه‌تى من خاڵێكى زۆر گرنگه ، یانى حه‌ز ده‌كه‌م تاكی كورد هه‌میشه بروای به‌خۆی بێ ، بڕوای به‌نیشتیمانى خۆی هه‌بێ ، بڕوای به‌كێشه‌ى خۆی هه‌بێ.
كاروان ئاكره‌یى
پێتان وایه له‌ڕووی مێژووییه‌وه كه‌كورد ده‌رفه‌تى ده‌وڵه‌ت دروست كردنى نه‌بووه ، ئه‌مه بێ ده‌وڵه‌تى چ كاریگه‌رییه‌كى به‌سه‌ر كه‌سایه‌تى كورد و كوردستان هه‌بووه ، هۆكاره‌كه‌ى چ بووه چ هۆكارێك بووه كورد نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌ت دروست بكات؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
میلله‌تێك ده‌وڵه‌تى نه‌بێ ده‌توانى وا بیشوبهێنی كه وه‌كو منداڵێكى ساوا كه‌دایك و باوكی نه‌بی ، چۆن خۆی بێكه‌س ده‌بینی ئه‌وهایه ، هه‌وڵدراوه وانیه بڵێین هه‌وڵ نه‌دراوه ، یه‌كه‌م جار ئه‌وه‌ى من بیستومه و زانیومه شێخ عه‌بدولسه‌لامی شه‌هید كه شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌م كه‌ده‌كاته مامم له‌ساڵی ته‌قریبه‌ن 1905 رۆژهه‌ڵاتناسێكى به‌ریتانى به‌ناوی یوگرهم چویته لای له‌بارزان خۆی لهكتێبهكهى خۆیدا ده‌یڵێت شێخ عه‌بدولسه‌لام داوای لێكردم ئاسان كاری بۆی بكات كه‌سه‌ردانى له‌نده‌ن بكات، ئه‌وه‌ى لێم پرسى شێخ بۆ ده‌ته‌وێ بچیته له‌نده‌ن؟
گووتى بۆ ئه‌وه‌یه باسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌لیكى به‌ریتانیا بكه‌م ، ئه‌و كات به‌ریتانیا حاكمى دونیا بوو ، شێخ عه‌بدولسه‌لام هه‌ڵى تریشى زۆرداوه ،له‌گه‌ڵ مار شه‌معون ،له‌گه‌ڵ ئهندرانى پاشاى ئه‌رمه‌ن تا ته‌بلیسى پایته‌ختى جۆرجیا رۆیشتن وابزانم ساڵى 1911 و 12 بوو كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى قه‌یسه‌رى روسیاى ئه‌وكات دانیشتوون ئیتفاقیان كردووه كه دهوڵتێكى فیدراڵى دروست بكه‌ن له كورد‌و ئه‌رمه‌ن و ئاشورى، له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى خیانه‌تى لێكرا ده‌عوه‌تیان كرد له دێیه‌ك له سه‌رسنورى نێوان ئێران و توركیا كه ناوى گهنگهچه له ئورمییه ، له‌لایه‌ن جاش و خاینى ئه‌و سه‌رده‌مه پاشان گرتیان و ته‌سلیم به ده‌وڵه‌تى عوسمانى كرا ئیتر ئه‌وه‌بوو شێخ عه‌بدولسه‌لام ساڵى 1914له موسڵ شه‌هید كرا .ئیدى رووداوى ناخۆشى به‌دوادا هات جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م دروست بوو پاشان شۆرشى ئۆكتۆبه‌ر ،ئیدى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش تێكچوو ، زۆر له‌و سه‌ركرده گه‌ورانه‌ى كورد هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه وه‌ك شێخ مه‌حموودى نه‌مر و شێخ سه‌عیدى نه‌مر ، ماڵى به‌درخانییه‌كان ، ماڵى به‌درخانییه‌كان ، پێشه‌وا قازى له‌بارزان چه‌ند جارى تر... به‌داخه‌وه یه‌كێك له هۆیه سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌بووه ته‌نسیق و ئینسجامێك نه‌بووه، به‌جۆرێك ره‌نگه له ناوچه‌یه‌ك شۆرشى بووه له ناوچه‌كانى دیكه ههرئاگاشیان لێنه‌بووه ، هه‌روه‌ها پیلانى دوژمنان و ئه‌وان به هێزتر بوون و ده‌وڵه‌تیان هه‌بووه ئیمكانیه‌تیان هه‌بووه ،باشتر خۆیان رێكخستووه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێلن پلانێكى وا سه‌ربكه‌وێت، ئه‌وه‌شن نییه بڵێن هه‌ڵى بۆ نه‌درابێت به‌ڵكو هه‌وڵدراوه به‌ڵام سه‌رى نه‌گرتووه .
كاروان ئاكره‌یى
پێتان وانیه گه‌ڵاڵه نه‌بوونى پێویستى هزری له‌سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌مه له‌پشت ئه‌وه بێت كه ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه له‌به‌ینی؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
به‌ته‌ئكید هزری نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و كاته ئه‌وه‌نده به‌هێز نه‌بووه ڕه‌نگه ئه‌و كاته بهخهیاڵیشیان دا نه‌ده‌هات ، كهمهسهلهى نه‌ته‌وایه‌تى و كوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ، هه‌ر كورده‌كان خۆیان له‌زۆر شوێن گاڵته‌یان پێده‌هات به‌داخه‌وه ، بهتهئهكید ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كان.
كاروان ئاكره‌یى
ده‌توانین بڵێن هۆكاره ناوخۆییه‌كان یان هۆكاره ده‌ره‌كیه‌كان زیاتر ئاسته‌نگ بووینه یان هه‌ردووكی پێكه‌وه بووه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
هه‌ردووكی.
كاروان ئاكره‌یى
بێگومان ئێستا نه‌ته‌وه خوزای كورد وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نى ژیانی كورد له‌رووی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تى یان رۆشنبیری په‌ره‌ی سه‌ندووه ، خۆشبه‌ختانه ئێستا دامهزراوهشى لێكه‌وتوه‌ته‌وه ئه‌و هزره نه‌ته‌وه‌ییه پێتان وایه ده‌بێت یان چۆن وه‌سفی خهسلهتهكانى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌كه‌ن ، پێتان وایه ده‌بێت به‌چ ئاراسته‌یه‌ك تێیدا بڕوات ئه‌م بزووتنه‌وه داخوازییه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ندێ له‌بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بكه‌ین به‌داخه‌وه ئاراسته‌یه‌كى خراپیان گرتووه زیاتر به‌ره‌و داخراوی جاری وایه به‌ره‌و ده‌مارگیریش رۆیشتونه خه‌ڵكی تریان پێ قه‌بول نه‌بووه ، جه‌نابتان بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی كورد چۆن ده‌بینن خه‌سڵه‌ته‌كانى ده‌بێت چی بێت ، به‌چ ئاراسته‌یه‌ك دابڕوات؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى:
خۆم هه‌میشه بڕوام وابووه كهتوند ڕه‌وی و ده‌مارگیری زۆر زۆر هه‌له‌یه‌كى گه‌وره‌یه وه ئهنجامهكانیشى خراپن له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنمایی بارزانیش وه‌ختى خۆی زۆر ڕون و ئاشكرا بوو بۆ هه‌موومان كه‌ئێمه ده‌بێت كراوه بین ، نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی كوردستان به‌و ڕێگایه‌دا بڕواتن كهڕایكێشین بۆ شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌یی واته له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر ، هه‌میشه ئێمه ئه‌بی ده‌ستى برایه‌تى درێژ بكه‌ین بۆ نه‌ته‌وه‌كانى تر وه‌كو عه‌ره‌ب ، تورك ، فارس ،راسته مومكینه ئێمه له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌كان شه‌ڕیش بكه‌ین و كێشه‌مان هه‌بێت به‌ڵام نابێت ببێته هۆی پچڕانى په‌یوه‌ندی به‌ینى دوو نه‌ته‌وه ، ده‌بێت بڕوامان به‌بنه‌ماكانى دیموكراستى هه‌بێت ، مافی مرۆڤ هه‌بێت ، ده‌بێت دور بین له‌توند و تیژی ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوامان به‌وه نیه كه ده‌ست ببه‌ین بۆ توند و تیژی ، یان خه‌ڵكی تر نادیده بگرین ، ئێمه ئه‌بێ خه‌ڵكى تر قه‌بوڵ بكه‌ین.
كاروان ئاكره‌یى
خه‌ڵكى تر مه‌به‌ستان لێی چیه ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
له‌كوردستان توركمان ، كلدان ، ئاشور ، سریانى ، له‌هه‌ندێ شوێن عه‌ره‌ب هه‌ن ، ئێمه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بهبرایهتیهكى زۆر ته‌بابین ، برا بین ، وه‌كو یه‌ك بین نابێت ئێمه به‌چاوێكى تر سه‌یری ئه‌وانه بكه‌ین ،له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى تریش كه دراوسێكانمان عه‌ره‌ب و تورك و فارسن ئێمه ده‌بێت هه‌میشه ده‌ستى برایه‌تی و دۆستایه‌تیان بۆ درێژ بكه‌ین ، نابێت مه‌جال بده‌ین دوژمنایه‌تى له‌نێوان نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه دروست ببێت ، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ڕژێمێك هه‌ندێ جار ڕژێمی دیكتاتۆریه مه‌جبورین ئێمه به‌رگری بكه‌ین.
كاروان ئاكره‌یى
ئێمه گرفتێكمان هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانى ده‌وروبه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه له‌سه‌ر بنه‌مای تاك نه‌ته‌وه دروست بونه واته سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانى دیكه یه‌كێ له‌وانه‌ش كه‌كورد بووه یانى سڕایته‌وه له‌ده‌وڵه‌تدا پێگه‌ی نیه ئه‌م ئیشكاله له‌مێژینه‌یه له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه زیاتر بۆ سه‌د ساڵ پێتان وایه ئێمه چۆن ده‌توانین ئه‌و پردانه دروست بكه‌ین له‌به‌ینى میلله‌تێكى ژێر ده‌سته كه‌هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ى دراوه وه میلله‌تێكى سه‌رده‌ست و باڵا ده‌ست و كه‌هه‌موو كاروباری ده‌وڵه‌تى به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
خۆی ئه‌زموونى هه‌موو میلله‌تانى تر وه ئه‌زموونى خۆشمان ده‌ریخست كه‌ئه‌مه سیاسه‌تێكى هه‌ڵه‌یه ، هیچ ده‌وڵه‌تێك ناتوانێ میلله‌تێكى تر بسڕێته‌وه ئهتوانى بیچه‌وسێنێته‌وه ، ئهتوانى بیكوژی ، ئهتوانى ئه‌زیه‌تى بدات ، به‌ڵام ناتوانێ بیسڕێته‌وه ، ئهتوانى نه‌وه‌یه‌ك له‌به‌ین ببات ، به‌ڵام نه‌وه‌یه‌كى تر پێده‌گات ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه سیاسه‌تێكى هه‌ڵه‌یه چه‌ند درێژ خایه‌ن بی لهكۆتادا هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕێگای ڕاست ئه‌وه‌یه كه یه‌كتر قهبوڵكردنه ،وه‌تا زووتر ئه‌ممه ببی باشتره بۆ هه‌موو لایه‌ك چونكه مومكین نیه ئێستا كه‌كورد له 40 ملیۆن زیاتر له‌ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست ، چۆن 40 ملیۆن مرۆڤ ده‌سڕێته‌وه ، هیچ هێزێك نیه بتوانی ئه‌و میلله‌ته بسڕێته‌وه ، وه‌ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ریش نه‌دۆزرێته‌وه بۆ ئه‌م كێشه‌یه واته گرفته‌كان ڕۆژ به‌ڕۆژ زیاتر ده‌بن به‌شه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌لانه ته‌واو نابن بۆیه ئه‌مه مهسهلێیهكه پێم وابێ هه‌موو لایه‌ك ده‌بێ به‌خۆماندا بچینه‌وه ، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێ شوێن ئێمه وه‌كو كورد هه‌ڵه‌مان كردووه ده‌بێ به‌خۆمان دابچینه‌وه چاكی بكه‌ینه‌وه ، وه‌ئه‌و ده‌وڵه‌ت و میلله‌تانه‌ی تریش كه‌پێكه‌وه ده‌ژین ده‌بێ به‌خۆیاندا بچنه‌وه ، یه‌كتر قه‌بول َنهكردن و هه‌وڵدان بۆ سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری سیاسه‌تێكى هه‌ڵه‌یه ئه‌نجامه‌كه‌شى خراپه.
كاروان ئاكره‌یى
پێتان وایه ئێمه وه‌كو بابڵێین نه‌ته‌وه‌یه‌كى ژێر ده‌سته بوینه ئێستا له‌به‌شى كوردستانى عێراق جارێ پێشكه‌وتن به‌ده‌ست هاتووه ، له‌به‌ر ئه‌م ژێر ده‌ستیه بزووتنه‌وه‌ى سیاسی كوردستان له‌هه‌موو به‌شه‌كانى دیكه زیاتر مه‌یلی دیموكراسیه‌ت و زیاتر مه‌یلی ته‌به‌نى كردنى ئه‌م رێبازه دیموكراسیه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانى دیكه سه‌رده‌ستیش بابڵێین ، ئێستا ئه‌توانێ چۆن وه‌سفی ئه‌م بزووتنه‌وه دیموكراتیه بكه‌ن به‌شێوه‌یه‌كى گشتی له‌م سێ چوار ده‌وڵه‌ته‌ى ده‌وروبه‌رمان ، پێتان وایه ئاسۆیه‌كى گه‌شی له‌پێشه كه‌ئێمه‌ى كورد له‌ژێر سایه‌وه به‌ڕێگایه‌كى ئاشتیانه یاخود هه‌ر هیچ نه‌بێت تووشی بابڵێن قهڕكردن و جارێكی تر كوشت و بڕی له‌م شێوه‌یه‌ی كه له كوردستانى عێراق ڕوویدا ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
وه‌ڵا من پێم وایه زه‌مانی قڕكردن و كوشتن ئه‌نفال كیمیاباران و ئه‌وانه نه‌ماوه ئه‌وه به‌سه‌رچوو وه پێشم وایه گۆران هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و گۆرانه له‌و ئاسته نییه ئاستی پێویست بێت، به‌ڵام ئێستا بۆ نموونه له توركیا ده‌بینین گۆران هه‌یه ئه‌وه‌ی كه جاران ده‌یان گوت ئه‌سڵه‌ن كورد نییه نابێت كورد و نابێت كه‌س به كورد قسه بكات، بۆ توركیا زۆر به‌ڵام هه‌رچه‌نده شتێكی زۆر ته‌بیعییه ته‌له‌فزیۆنێك هه‌بێت چییه به زمانی كوردی قسه بكات، به‌ڵام حه‌تا ئه‌وه‌ش بهراوا نه‌ده‌بیندرا، چۆن ده‌بێت ئه‌وه مه‌نع بكرێت كه جلی خۆی له‌به‌ر بكات وه‌كو ئه‌وه‌ی من بیستوومه مه‌منوع نییه كورد جلی خۆی له‌به‌ر بكات یان به زمانی خۆی قسه بكات ، به زمانی خۆی گۆرانی بڵێ شت ئه‌گه‌ر له كه‌میشه‌وه ده‌ست پێ بكات به‌ڵام حه‌ره‌كه‌تێك هه‌بێت من پێم شتێكی باشه ، من پێم وایه بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی له ئاستی پێویست نییه، به‌ڵام له نه‌تیجه هه‌ر به‌و لهههجه چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه بكرێت.
كاروان ئاكره‌یى
هه‌ندێ لایه‌ن ئێستاكه‌ش پێداگرتنه‌ی به‌رێزتان زۆرجار له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان به تهشهدوود له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن پێتوایه چ مه‌به‌ستێك له پشت ئه‌وه‌وه‌یه بۆ ئه‌وها ته‌فسیر ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من پێم وایه دوو جۆرن ئه‌وانه كه ئه‌و تۆمه‌تانه ئاراسته‌ی ئێمه ده‌كه‌ن هه‌ندێكیان باش له مه‌سه‌له‌كه نه‌گه‌یشتبوون ئه‌وه ده‌بێت ئێمه هه‌وڵ بده‌ین باشتر بۆیان روون بكه‌ینه‌وه ئامانجه‌كانمان بیروبۆچوونهكانمان هه‌ندێكش هه‌ن هه‌ر هه‌بوونی كوردیان پێ قبوڵ نییه، یه‌عنی نه‌ك دژی مافی تۆن، دژی هه‌بوونی تۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه فائیده‌ی نییه انسان گوێ نه‌داته ئه‌مانه هه‌ر حسابیشیان بۆ نه‌كات، چونكه وه‌ختی یه‌كێك مه‌به‌ستی نه‌بوونی تۆ و نه‌هێشتنی تۆ بێت له‌سه‌ر چ تهفاهوومی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی، ته‌بعه‌ن به‌نسبه‌ت من، من توندڕهونیم، من دهمارگریش نیم، به‌ڵام من موساوه‌مه له‌سه‌ر مافی میلله‌تی كورد ناكه‌م، من ده‌ڵێم ئێمه وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تر وه‌كو عه‌ره‌ب، وه‌كو تورك، وه‌كو فارس ئێمه برای یه‌كین پێكه‌وه بژین ئێمه له‌وان كه‌متر نین ئێمه‌ش مافی ژیانمان هه‌یه ئه‌وان چ مافێكیان هه‌یه ئێمه‌ش ئه‌و مافه‌مان هه‌یه ئێمه ناتوانین هاووڵاتی ده‌ره‌جه دوو بین ، ده‌ستوور، مه‌سه‌له‌ن بۆ نموونه ئی كوردستانی عێراق ده‌ستوور مافی به ئێمه داوه ئه‌و ده‌ستووره میلله‌تی عێراق ده‌نگی بۆ داوه ئێمه مه‌جبوورین دیفاع له مافی خۆمان بكه‌ین ئه‌و مافه ده‌ستووریانه‌ی كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له دهستووردابوون گه‌لی كوردستان به ده‌ستهاتوون ئێمه دیفاعی لێ ده‌كه‌ین، كه دیفاعی لێ ده‌كه‌ین ئه‌ڵێن ئه‌مه توندڕه‌وه، داوای چم كردووه خارجی ده‌ستوور بێت، فه‌رموو ئه‌و سوئاله تهوجهی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه گله‌یی له ئێمه ده‌كه‌ن یان تۆمه‌ت ئه‌خه‌نه پاڵ ئێمه فه‌رموو داوای چم كردووه له ده‌ستوور به‌ده‌ر بێ ، داوای جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140م كردووه حه‌قێكی ده‌ستووری میلله‌تی كورده فیدراڵی حه‌قێكی ته‌بیعی ئێمه‌یه هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تر ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی تر كه له ده‌ستوور داهاتوون من داوای زیاترم نه‌كردووه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه به تهشهدوود ده‌زانن كه‌یفی خۆیانه ئه‌گه‌ر مهعلوماتیشیان نییه ئێمه حازرین بۆیان روون بكه‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سووریشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كورد نابی هه‌بی، كورد ده‌بی ، وه من زۆر گوێ ناده‌مه ئه‌وانه.
كاروان ئاكره‌یى
پارتیتان هه‌ڵبژاردووه وه‌كو ته‌نها حزبێك چوونه ریزیه‌وه وه ئه‌ندامه‌تی پارتیتان وه‌رگرت؟ كه‌ی بوو ئه‌ندامیه‌تی پارتیتان وه‌رگرت وه به چ مه‌به‌ستێك بوون به حزبی؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
بێگومان پارتی رۆڵێكی زۆر گه‌وره‌ی بینی به‌تایبه‌تی له دوای رووخانی كۆماری كوردستان له مهاباد دوای زنجیره‌یه‌ك شكستی كه به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردداهات تێكشكانی شۆرشه‌كانی یه‌ك له دوای یه‌ك میلله‌تی كورد تووشی نائومێدییه‌كی زۆر زۆر قۆڵ بووه‌وه وه هه‌موو ئاسۆیه‌ك تاریك بووه‌وه له‌به‌رچاو ته‌بعه‌ن هونه‌رێكی گه‌وره‌یه له‌و سه‌رده‌مه‌دا حزبێك دروست ببێت ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێت نه‌یهێشت ئه‌و نائومێدییه باڵ بكێشی به‌سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان پاش هه‌وڵ و ته‌قه‌ڵایه‌كی زۆر توانیان مه‌جموعه‌یه‌كی زۆر له تێكۆشه‌ران ئاماده بكه‌ن پێ بگه‌یه‌نن كه به‌ڵێ ئه‌مه كێشه‌یه‌كی ڕه‌وایه وه ئه‌و ئومێده دووباره زیندووبووه‌وه تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی رابه‌رایه‌تی شۆرشی ئه‌یلوولی كرده به سه‌ركرایه‌تی بارزانی كه بۆ یه‌كه‌م جار بوو شۆرشێك بوو به شۆرشی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رتاسه‌ری نه‌ك ته‌نها له‌یه‌ك پارچه‌دا به‌ڵكو له پارچه‌كانی تری كوردستانیش پشتیوانیه‌كی زۆر زۆر گه‌وره‌یی لێكرا هه‌ر له خانه‌قین تا زاخۆ بوو به یه‌ك شۆرش یه‌ك بریار یه‌ك سه‌ركردایه‌تی و یه‌ك له‌شكر، كه ئه‌مه به ته‌سه‌وری من گه‌وره‌ترین وه‌چه‌رخان بوو، له مێژووی میلله‌تی كورد وه له‌وێ وه مێژوو گۆرا، مێژووی ئێمه گۆرا، بۆیه من كه ده‌مبینی پارتی ئه‌م هه‌موو سه‌ركردایه‌تی و قایده‌ی ئه‌م وه‌زعه ده‌كات به شانازییه‌وه به فه‌خره‌وه بووم به ئه‌ندامی پارتی وه من له ساڵی 1967 به ره‌سمی بووم به پارتی و بووم به ئه‌ندام.
كاروان ئاكره‌یى
به‌رێزتان له بۆنه‌ی جیاجیا باس ئه‌وه ده‌كه‌ن كه حزب ئامانج نییه به‌ڵكو ئامرازه چۆن ئامرازه ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من ئه‌زانم ئه‌ڵێم چی من كه پێم وایه كه پارتی دروست بوو پارتی بۆ ئه‌وه دروست نه‌بوو وه‌كو حزبێك ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت پارتی بۆ ئه‌وه دروست بوو بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت شه‌رت نییه ئیلا پارتی بێت خه‌ڵكی كوردستان رزگاریان ببێت، ئازاد ببن له بن ده‌ستی ده‌ربێن بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان معنای ئه‌وه‌ی كه من وا تێده‌كه‌م بۆچوونی من تێگه‌یشتنی من لێره‌دا حزب ئامرازه نه‌وه‌كو هه‌ده‌فه نه‌وه‌كو ئامانجه بۆیه ئێستاش پارتی به ئامراز ئه‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی میلله‌ت بكات ئه‌وه بۆچوونی من و قه‌ناعه‌تی منه.
كاروان ئاكره‌یى
پێتان وایه له واقعی ئه‌مرۆی كوردستان ئه‌مه تا چه‌ند جێگای گرتووه یه‌عنی پارتی ئێستا له بینن و راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی خۆی تا چه‌ند ئه‌م پره‌نسیپه له واقعدا جێبه‌جێ كرابێت یاخود ده‌بیندرێت كه وه‌كو خۆی ئامراز پشان ده‌دات؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ئێستا وه‌زعی كوردستان فه‌رقه ئه‌حزابی تریش هه‌یه، فه‌رقی زۆره له وه‌ختی تۆ له قۆناغی خه‌باتی چهكداریدابی وه‌ختی كه ببی به ده‌سه‌ڵات یه‌عنی دوو قۆناغی لێك جیاوازن، ئێستا پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و حزبه‌كانی تر الحمدرالله په‌رله‌مان هه‌یه، حكوومه‌ت هه‌یه ، یه‌عنی چۆنه قۆناغێكی تره‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش من ئه‌بینم هێشتا پارتی دیسان وه‌كو ئامرازێك ده‌بینم بۆ پشتیوانی له په‌رله‌مان وه بۆ پشتیوانی له حكوومه‌تی هه‌رێم وه بۆ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خه‌بات بۆ قۆناغی داهاتوو.
كاروان ئاكره‌یى
من ده‌توانم خهسلهتێكى مێژوویی باس بكه‌م كه رێكخستنه‌كانى پارتى تا ئه‌و ڕاده‌یه له‌خه‌ڵك نزیك بوونه كه‌سنوری رێكخستن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك سنورێكى كاڵ بووه واته خه‌ڵك خۆی نه‌بینیوه‌ته‌وه یان نامۆ بێت له‌و رێكخستنه واته جۆرێك لهتێكهڵاوی یاخود نزیك بوونه‌وه له‌خه‌ڵك له‌ناو رێكخستنه‌كاندا هه‌یه ئه‌مه به‌ڕای به‌ڕێزتان بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه یانى پارتى بۆ به‌م شێوه‌یه هه‌ڵكه‌وتووه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
خۆی پارتى له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه وه‌كو پارتێكى به‌رچاو ته‌سك نه‌بوو به‌راستى وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌ك بوو ، زۆر زۆر ڕه‌نگه ڕه‌نگه تهشخیسهكهى ئه‌مه ده‌قیقتر بێت كه وه‌كو بزووتنه‌وه بووه له‌وه‌ى وه‌ك حزبێك بی ، خه‌ڵكی تێدابووه له‌و په‌ڕی چه‌پ بۆ ئه‌و په‌ڕی ڕاست ، یانى خه‌ڵكێكى ئیمانداری تێدا بووه ، خه‌ڵكیی تریشی تێدابووه ، مه‌لای تێدابووه ، خه‌ڵكێكى تری تێدابووه به‌شێوه‌ی تر بیری كردیته‌وه ، به‌ڵام یه‌ك شت هه‌بوو كه‌هه‌مووی كۆكردبووه‌وه بڕوا بهمهسهلهى نه‌ته‌وه‌یمان ، یان چه‌ترێكى نه‌ته‌وه‌یی.
كاروان ئاكره‌یى
ئێوه ئێستاش ڕازین كه‌پارتى وابێت واته خه‌ڵكى جیاجیای تێدا بێت؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ئێستاش من پێم وابی ده‌بێت هه‌رواش بێت.
كاروان ئاكره‌یى
ئه‌مه ته‌ئسیری نیه له‌سه‌ر یه‌ك ئیراده‌ی سیاسی؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
باوه‌ڕناكه‌م تا ئێستا نا.
كاروان ئاكره‌یى
به‌ڕێزتان زۆر بایه‌خێكى یه‌كجار زۆر به‌شه‌هید ده‌ده‌ن ، پێگه‌ى شه‌هید لای ئێوه چیه ، چۆن ده‌ڕواننه پێگه‌ى شه‌هید؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
هه‌موو كه‌س ده‌ڵێن ئه‌مه به‌رهه‌می خوێنى شه‌هیدانه راستیشه ، هه‌ركه‌سێ هه‌ڵده‌ستى ئه‌ڵێ ئه‌مه شه‌هید بووه و به‌رهه‌می شه‌هیدانه و گه وره‌یی و پیرۆزی شه‌هیدانه ئه‌مه هه‌مووی له‌جێگای خۆیه‌تى و ڕاسته ،من كه‌شه‌هید ده‌بینم ، مرۆڤ له‌دونیادا هه‌ر مرۆڤێك بێ باوه‌ڕ ناكه‌م له‌گیانى خۆی خۆشتر بووێ ، ئینجا ماڵ و منداڵی خۆی ، ئه‌و كه‌سه‌ى كهئامادهبی گیانى خۆی فیدا بكات و ماڵ و منداڵی خۆی به‌جێبێڵێت له‌پێناو كێشه‌یه‌كى تر ئه‌ویش كێشه‌ى ڕزگار كردنى میلله‌ته‌كه‌ى بێت گه‌وره‌یی له‌مه زیاتر چ ده‌بێـت ، پیرۆزی له‌مه زیاتر چ ده‌بێت ، شه‌هید ئه‌و كه‌سه‌یه گیانى خۆی دا و ماڵی منداڵی خۆشی دا بۆ ئه‌وه‌ى میلله‌ته‌كه‌ی سه‌ركه‌وێت ، ئه‌وه‌ى كههاتوو تفه‌نگی هه‌ڵگرت و شه‌هید بوو بیر له‌وه نه‌كاته‌وه ئایا منداڵه‌كانى چیان به‌سه‌ر دێت گه‌وره‌یی له‌مه زیاتر چ ده‌بێت ، به‌نسبه‌ت من به‌راستى شه‌هید زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ئێمه بتوانین وه‌سفی بكه‌ین ، وهههرچیش بۆ ماڵ و منداڵی شه‌هید بكرێت زۆر زۆر كه‌متره له‌یه‌ك قه‌تره خوێنى كه‌ئه‌و داویه‌تى ، بۆیه راسته هه‌موو ئه‌مانه‌ی به‌دیهاتوون بهسایهى خوێنی شه‌هیدانه ، به‌رهه‌می خوێنى ئه‌وانه ، وهههمووشمان ده‌بی قه‌رزای ئه‌و شه‌هیدانه و ماڵ و منداڵیان بین ، من شهخسیهن زۆر زۆر له‌هاوڕێكانم كه‌زۆر خۆشه‌ویست بوون لای من پێكه‌وه بوین دوای كاتژمێرێك ته‌رمیان هاتیته‌وه ، له‌به‌ر ئه‌وه بویته به‌شێك لهویژدانى من له‌بیری من له‌خوێنى من له‌هه‌موو شتێكم.
كاروان ئاكره‌یى
ئازادی ڕه‌نگه مه‌ودایه‌كى زۆر له گوتاری ئێوه‌ى به‌ڕێزدا ده‌گریتن ، ئێوه ئێستا لهزروفی ئێستای كوردستان چه‌ند ڕازین له‌وه‌ى كه ئه‌م ئازادییه وه‌كو ویستێكى مێژینه و مێژوویی بزوتنه‌وه‌ى رزگاریخوازی كوردستان و وهبهڕێزیشتان زۆر به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت گرنگی پێده‌ده‌ن ، پێتان وایه ئه‌مرۆی كوردستان تا چه‌ند ئه‌م ئازادیه ، ئازادی تاك و ئازادی كۆمه‌ڵ هه‌تا ئازادی میلله‌ت به‌ده‌ست هاتووه كه به‌شێوه‌یه‌ك كه مرۆڤ وه‌كو به‌ڕێزت زۆر تهئكیدت لێكرده‌وه كه سهربهزرانه ئازادانه بیربكاته‌وه وه‌بیر له‌داهاتووی خۆی بكاته‌وه تا چه‌ند له‌كوردستان ئه‌مه ده‌بیندرێت یان لایه‌نى كه‌م و كوڕی هه‌یه پێتان وایه چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
پێم وایه ئازادی تاك بنه‌مایه بۆ ئازادی گه‌ل وهئازادی كۆمه‌ڵ ، من بڕوام پێیه‌تى ئه‌گه‌ر تاكی كورد ئازاد نه‌بیت ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگای كورد ئازاد نه‌بی ناتوانى كاری دروستیش بكات ، ناتوانى باش بیر بكاته‌وه ، ناتوانى هه‌نگاو بنێت ، وه‌كو زیندانێك وایه مرۆڤ كه ئازاد نه‌بێت وه‌كو له‌زیندان وایه ، مه‌رج نیه له‌چوار دیوار دابی ، به‌ڵام كه كهتو ئازاد نه‌بی یانى زیندانه ، په‌روه‌رده‌ى ئێمه‌ش وابووه كه‌ده‌بێت مرۆڤ ئازاد بێت ، هه‌ربۆیه‌ش له‌یه‌كه‌م ده‌رفه‌ت كه‌بۆم ڕه‌خسا بیرمان له‌وه كرده‌وه كه ئێمه خه‌ڵكی خۆمان هاندهین وهپهیمانیان پێبده‌ین كه ئێمه هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین ، من ناتوانم بڵێم ئه‌وه‌ی كه‌هه‌مانه نمونه‌یه و باشترینه به‌ڵام زۆر ئازادییه‌كى به‌رفراوان هه‌یه ، به‌ڵام دیسان ئێمه هێشتا تازه‌ین تازه فێر ده‌بین ، یانى ئێمه ئێستا له‌سه‌ره‌تای ڕێگاین هێشتا زۆری ماوه فێر بین چ وه‌كو موماره‌سه چ وه‌كو تێگه‌یشتن ، هه‌ندێ جاری وا هه‌یه هه‌ندێ كه‌س وا تێده‌گا كه ئازادی ئه‌وه‌یه هه‌رچ بیه‌وێ بیكات ، ئازادی ئه‌وه‌نده ئازادیه كه‌تۆ ئازادی خه‌ڵكی تر تێك نه‌ده‌ی ئه‌وه‌ش ده‌بێت چوار چێوه‌یه‌كى هه‌بێت ،به‌ڵام چوار چێوه‌كه ده‌بێت ستاندار بی له‌هه‌موو دونیا كه‌ده‌ڵێن ئازادی چۆنه ده‌بێت له‌كوردستانیش وابێت وه ئه‌و ئیراده هه‌یه كه به‌ڵێ ده‌بی خه‌ڵكی ئێمه به‌ڕاستى ئازاد بێت.
كاروان ئاكره‌یى
گرنگی دانتان به‌ئاشتى وه له‌بیرمانه كهلهكۆنگرهی یازده‌ی پارتى دروشمی ئاشتى ئازادی دیموكراستى به‌رزكرایه‌وه ئه‌م گرنگی دانه به چه‌مكی ئاشتى به‌مه‌فهومی ئاشتى لای به‌ڕێزتان چه‌ند له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و هه‌موو كاول كارییه كه‌ده‌رهه‌ق به‌كوردستان كراوه ، وهچهندیش پێتان وایه شێوازی ژیان و تێكۆشانیشه بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئامانجی زیاتر بۆ له‌مه‌ودوای خه‌ڵكى كوردستان؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ئه‌وه‌ى شه‌ڕی نه‌دیبی نازانى شه‌ڕ چه‌ند ناخۆش و چه‌ند خراپه، من زۆر لام سه‌یره ئه‌گه‌ر یه‌كێك بتوانێ شه‌ڕ نه‌كات وه‌خۆی لابدات له‌شه‌ڕ چۆن بیر له‌شه‌ڕ بكاته‌وه ، به‌ڵام كه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ى غه‌در لهمیللهتى تو بكرێت مه‌جبوره ئه‌و وه‌خته مرۆڤ به‌رگری بكات ئه‌و فه‌رقه له‌وه‌ى كه شه‌ڕێك به‌سه‌ر تودا فه‌رز بكرێت وهشهڕێك خۆت گه‌ر بته‌وێ ههڵبگرسینی ، ئێمه هیچ وه‌ختێك نه‌مان ویستوه شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت ، ئێمه به‌رگریمان كردووه ، وهدیومه شه‌ڕم دیوه ده‌زانم چه‌ند ناخۆشه بۆیه به‌ڕاستى مه‌سه‌له‌ى ئاشتى و كه‌جارێكی تر میلله‌تى كورد تووشى شه‌ڕ و ماڵوێرانى و ده‌ربه‌ده‌ری نه‌بێته‌وه ئه‌مه له‌سه‌ره‌تای كاری خۆمی ده‌زانم له‌هه‌ر كوێ و پێگه‌یه‌ك دابم هه‌رچى پێم بكرێ ده‌یكه‌م جارێكى تر خه‌ڵكى كوردستان میلله‌تى كورستان وڵاتى ئێمه تووشى كاولكاری و ماڵوێرانى شه‌ڕو ئه‌وانه نه‌بێته‌وه ،به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كى ته‌واومان هه‌بی ئه‌گه‌ر ده‌ستدرێژى بكرێته سه‌رئێمه حازر بین به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین ، بۆیه ئه‌مه زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه وه‌ده‌بی ئه‌ممه به‌بیرو باوه‌ر و قه‌ناعه‌ته‌وه هه‌وڵبده‌ین ده‌بێ ئه‌و شته بچه‌سپێنین باشترین ڕێگه‌یه.
كاروان ئاكره‌یى
به‌درێژایی مێژوو ئه‌و گیانى ئاشتى خوازانه‌ی كورد بابڵێین ئی بارزانى نه‌مر و جه‌نابتان به‌رامبه‌ره‌كه‌مان قه‌بوڵی نه‌كردیه به‌ڵكو به‌جۆرێكى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه ناچار په‌نا بۆ شه‌ڕ بردراوه ، پێتان وایه ئه‌و ئاشتیه‌ى كه‌ئێستاكه به‌ڕێزتان زۆر ته‌ئكیدی لێده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك ئه‌م ئاشتیه ئاشتیه‌ك بێت كه مافی دهستهبهركردبێت ،ئه‌گه‌رنا ئاشتى ئاشتی بێده‌نگیش له‌وانه به‌ئاشتى هه‌ژمار بكرێت ،ئێوه پێتان وایه ئه‌ساسی ئاشتى له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك بچه‌سپێ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
خۆی بێ گومان مرۆڤ بێده‌نگ بێ به‌هه‌موو ژیانێك ڕازی بی تا ده‌مری ڕه‌نگه كه‌س هه‌ر ناویشى نهینى ، به‌ڵام ئه‌مه ژیان نیه چه‌ند مه‌رجێك هه‌یه بۆ ئاشتى
1 – ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌كو كورد و كوردستانى ته‌بابین یه‌كڕیزی خۆمان بپارێزین
2- ده‌بێت هێزێكى ڕێك و پێكمان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاشتى بپارێزێت
3- ده‌بێت داواكامان مه‌عقول بن ، ده‌بێ بزانین داوای چ ده‌كه‌ین ، چۆن داوای ده‌كه‌ین ، وه‌ده‌بی دوربین له‌ده‌مارگیری و دور له‌توند ڕه‌وی
ئه‌مانه هه‌مووی مه‌رجن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ئاشتیه بچه‌سپێت.
كاروان ئاكره‌یى
بابێینه ناوخۆی كوردستان پره‌نسیپێك یاخود چه‌مكێكى گرنگ هه‌یه كهبهرێزتان زۆر ته‌ئكیدی لێده‌كه‌ن مه‌سه‌له‌ى لێبورده‌ی ئاینیه ، ئه‌توانن به‌كورتى باسی دیدی خۆتان بكه‌ن ئه‌م لێبورده ئاینییه چه‌نده له‌ژێر كاریگه‌ری بنه‌ماكانى تێڕوانینى خانه‌واده‌ی بارزان بووه ، وه وه‌كو پێداویستیه‌ك بۆ ئه‌مرۆی كوردستان چۆن ده‌بینن؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
به‌نسبه‌تى من به‌ته‌ئكید ، وه‌هه‌روه‌ها ده‌توانم بڵێم كاك ئیدریس و باوكیشم ته‌ئسیری په‌روه‌رده‌ی خانه‌واده‌یی زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر ئێمه ، راسته بنه‌ماڵه‌ى ئێمه هه‌ر له‌باپیره گه‌وره‌مان كه شێخ تاجهدینه تا ده‌گاته باپیرمان شێخ محه‌مه‌د زیاتر خه‌ریكى مه‌سائیلی دینی و ته‌كیه و بڵاوكردنه‌وه‌ى یه‌كسانى و به‌پێى ته‌ریقه‌ى نه‌قشبه‌ندی كهلهبارزان زۆر په‌ره‌ی پێدرا ، كهیهكسانى و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیان ئه‌مه زۆر كاریگه‌ری هه‌بووه تاگه‌یشته شێخ عه‌بدولسه‌لامی دووه‌م ئه‌و مه‌سه‌له‌ى نیشتیمان و ئاینى تێكه‌ڵ كرد ، دوای ئه‌و كه‌شه‌هید بوو شێخ ئه‌حمه‌د زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندی كرد ، چه‌ند جار له‌به‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته نیشتیمانیه‌ى و پڕ له‌سه‌روه‌ری بارزان چه‌ند جار بارزان دووچاری هێرش و په‌لاماردان بووه‌ته‌وه له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كان پاشان تا ئاخیریش.
له‌گوندی بارزان موسڵمانى تێدابوو ، مهسحیشى لێ‌بوو جولهكهشى لێ‌بوو ، هه‌ركه‌سه‌و شوێنى خۆی هه‌بووه ، هه‌تا ئێستاش هه‌ندێ شوێن دیاره ئه‌مه شوێنى مه‌سیح یان بووه ، ئه‌مه شوێنى جوله‌كه بووه ، ئه‌مه شوێنى موسڵمان بووه كه‌ماڵی شێخ‌یش هه‌ر له‌وێ بووه به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌مووان كراوه ، هه‌موویان ئازاد بوون له‌ئه‌نجامدانى خواپه‌رستى خۆیان ، له‌مه‌سه‌له‌ى مولك وه‌كو یه‌ك بوونه هیچ فه‌رق و جیاوازییه‌ك نه‌بووه به‌ینى موسڵمان و مه‌سیحی و جوله‌كه ، له‌به‌ر ئه‌وه كهشێخ عه‌بدولسه‌لام ناچار بوو بارزان به‌جێ بێڵی بچی كۆچ بكات بۆ ئێران له‌ساڵی 1910 و 1911 ته‌قریبه‌ن ئه‌و ساڵانه بوو پاش ئه‌وه‌ى هێرشێكى گه‌وره له سوپای عوسمانیه‌كان هاته سه‌ر بارزان ، زۆری ئه‌و مه‌سیحی و جوله‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆیشتن هه‌تا والی جوله‌كه و مه‌ترانى مه‌سیحی نارد كه ئێوه په‌یوه‌ندیتان نه‌بێ شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ شێخی بارزانه له‌گه‌ڵ بارزانیه‌كانه ئێوه بۆ ،وتیان ئێمه به‌بێ شێخ له‌بارزان نابین ئینجا ئه‌وه‌ى توانى له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆیشت ئه‌وانى تر كۆچیان كرد یان چونه ئاكرێ یان چونه موسڵ له‌بارزان نه‌مان وتیان به‌بێ شێخ عه‌بدولسه‌لام ئێمه له‌بارزان نابین ، ئه‌مه زۆر كاریگه‌ری كرد له‌سه‌ر ئێمه كهبهراستى كراوه بین به‌رامبه‌ر به‌ئاینی تر به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكى تر ئه‌و حه‌ساسیه‌ته ئه‌سله‌ن نه‌بێت ،ئه‌مه خۆشبه‌ختانه ته‌قریبه‌ن له‌هه‌موو كوردستان هه‌بوو ، ئه‌مه فه‌رهه‌نگێكه كه ئێمه وه‌كو كورد ده‌بێت شانازی پێوه‌بكه‌ین.
كاروان ئاكره‌یى
ئه‌م دیده بێ گومان سه‌قامگیری لێده‌كه‌وێته‌وه ته‌فاهومی لێده‌كه‌وێته‌وه وهلهكۆتایشدا ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست ده‌كات ، ئێستا له‌كوردستان پێتان وایه ئه‌م دیده ئاینییه چه‌ند له‌واقعى ئه‌مرۆی كوردستاندا بوویته هۆكاری ئه‌و سه‌قامگیریه ئه‌و رۆحی ته‌بایی و ئاشتى یاخود بویته هۆكاری لێكترازان و شه‌ڕ و شۆڕ و جاری وا هه‌یه ده‌گاته حه‌دی ده‌مارگیری ، پێتان وایه ئه‌م دیده ئه‌مرۆ له‌كوردستان وه‌كو پێویست پیاده ده‌كرێت به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌به‌ناوی ئاینه‌وه قسه ده‌كه‌ن ئاینى ئیسلام مه‌به‌ستمه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
تا شۆرشى ئه‌یلولیش به‌تایبه‌تى له‌شۆرشى ئه‌یلول مامۆستایانى ئاینى ڕۆڵێكى زۆر زۆر گه‌وره‌یان بینى له‌وه‌ى كه‌وا دین و نیشتیمان له‌یه‌ك جیا ناكرێنه‌وه تا ئێستاش كاریگه‌ری ئه‌وه هه‌ر ماوه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌م كۆتاییه هه‌ندێ كوردیش كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌و بیری توندڕه‌وی ئیسلامی كه بهتهسهوڕی من دوره له‌ئیسلام ، كه‌وتنه ژێر ته‌ئسیری تیرۆر و ئه‌وان ، به‌ڵام سوپاس بۆ خودا ڕێژه‌كه‌یان زۆر كه‌من وه تائێستاش من پێم وایه ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی كه یه‌كتر قه‌بوڵ كردن و پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی و ئه‌مه هێشتا زاڵه به‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان ، وه ئه‌مه یه‌كێكه له‌كاره هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانى هه‌موو تاكێكى كورد هه‌موو حزب و لایه‌نێكیش ، وه‌هه‌موو مامۆستایه‌كى ئاینیش كه ده‌بێ ئێمه ئه‌و فه‌رهه‌نگه قوربانى پێنه‌ده‌ین بۆ هیچ شتێكى تر .
كاروان ئاكره‌یى
پێتان وایه ئاین چۆن ئه‌و ده‌وره ببینێ واتا به‌رده‌وامی خۆی له‌و ده‌وره؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
نابی توجهی خه‌ڵك و گه‌نجه‌كانی ئێمه بكرێت بۆ دژایه‌تی خه‌ڵكی تر.
كاروان ئاكره‌یى
ئه‌گه‌ر به فه‌رزی زانی؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
مانای ئه‌وه‌یه به تهسهویری من انحرافه ئه‌و كاته ئێمه تووشی دوو نه‌هجی جیاواز ده‌بین، توندره‌وی له دیندا وه‌كو توندڕه‌ویی مهسئیلی نه‌ته‌وه‌ییدا توندڕه‌وی خه‌ڵاته.
كاروان ئاكره‌یى
عه‌داڵه‌ت و سه‌روه‌ریی دوو چه‌مكی پێكه‌وه گرێدراون، پێكه‌وه به‌ندن پێتان وایه له‌بۆ ئه‌مرۆی كوردستان چ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنێكی باشی له‌بۆ ئه‌م دوو چه‌مكه‌یه وه‌كو عه‌داله‌ت و وه‌كو یاسایه‌ك یاخود هۆكاری یان ئه‌م هۆكاره چین وه‌كو پێویست ئه‌م عه‌داله‌ت و ئه‌م یه‌كسانیه بێگومان وه‌كو پۆرسهیهكی تاریخی باسم ده‌كه‌م نه‌كو حاڵه‌تێكی تایبه‌ت ئه‌م حاڵه‌تانه ئه‌مرۆ له كوردستان جێبه‌جێ نه‌كراون؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
مه‌سه‌له‌ی یاسا كه سه‌روه‌ر بێت وه عه‌داله‌ت و ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ژیان و مرۆڤ و میلله‌تان دایه له‌وه‌ته‌ی خوا دنیا خه‌ڵاق كردووه تا ئاخیریشی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بی گۆران به‌سه‌ر یاساكاندا دێت یاسای تازه دروست ده‌بێت گۆران به‌سه‌ر ژیانی میلله‌تان و خهڵكدادێت ته‌كنه‌لۆژیا گۆران به‌سه‌ر شێوه‌ی ژیانی خه‌ڵك دادێنی عهولهما زۆر شێوه‌ی ژیان ده‌گۆرێ ته‌بعه‌ن ئه‌مانه هه‌موو پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه، به‌نسبه‌تی ئێمه‌ش دیسان ته‌جروبه‌یه‌كی تازه‌یه كۆسپ ئه‌وه نه‌شاره‌زاییه نه‌زانینه عه‌یبی تێدانیه وه‌كو گوتم ته‌جروبه‌یه‌كی تازه‌یه، هه‌ندێك كۆسپی تر ئه‌وه‌یه هه‌ندی خه‌ڵكی تر ره‌نگه بروای پێ نه‌بێت، هه‌ندێ جار راسته ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌ق فه‌سادی موتڵه‌ق دروست ده‌كات واتا له هه‌ندێ شوێن كه‌سێك خۆی ته‌نها به ده‌سه‌ڵات زانی هیچ رهقابهشی له‌سه‌ر نه‌بی ڕه‌نگه هه‌وڵ بدات كۆسب دروست بكات، ئینجا هه‌ر كه‌س و به حه‌جمی خۆی و له مه‌وقعی خۆی، به‌ڵام ئیراده‌یه‌كی به قوه‌ت هه‌یه ئێمه ده‌بی ئه‌م مه‌بده‌ئه جێبه‌جێ بكه‌ین و فه‌رزیشی ده‌كه‌ین انشالله.
كاروان ئاكره‌یى
ئێوه له‌وانه‌یه بگه‌رێنه‌وه بۆ چه‌ند ساڵێك و له‌مه‌وبه‌ر ره‌نگه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی ده‌مه‌وێت باس بكه‌م له‌سه‌ر په‌رله‌مان ئێوه دیدێكی تایبه‌تان هه‌بوو بۆ نموونه له 74 ئه‌و رۆژنامه سویدیه وه له‌گه‌ڵ به‌رێزتان قسه‌ی كردووه كه تۆ چ ئاسۆیه‌ك ده‌بینی له‌به‌رده‌م كوردستان وتوتانه حه‌ز ده‌كه‌ین وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت خاوه‌ن په‌رله‌مان بین دوای له راپه‌رین له رۆژانی راپه‌رین له كۆییه له ساڵی 1991 كه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه نه‌هاتووین وه‌كو به‌ره‌ی كوردستانی خۆمان بسه‌پێنین به‌ڵكو ئێمه رێگه ده‌ده‌ین خه‌ڵك به ئازادانه ده‌نگ بدات وه حكوومه‌ت یاخود وه له رێگای په‌رله‌مانه‌وه پێك دێت ئێوه پێتان وایه په‌رله‌مان چ كاریگه‌رییه‌كی هه‌یه له ژیانی سیاسی ، كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له كاتێكا ره‌نگه ئه‌م بۆچوونانه ئه‌و كات تۆزێك به غه‌ریب ده‌هاتنه به‌رچاو هه‌موو بزوتنه‌وه شۆرشگێرییهكان هاتوونه خۆیان سه‌پاندووه خۆیان به پشت گه‌رمی شه‌رعیه‌تی خۆیان حكوومه‌ت و میلله‌ته‌كه‌ش ملكه‌چ بووه، كه‌چی له یه‌كه‌م ده‌رفه‌ت ئه‌م پره‌نسیپه له كوردستان گۆرا بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ره‌كه‌یه‌كی شۆرشگێری نه‌یه‌ت ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست به‌ڵكو ده‌رفه‌تی ده‌نگدانی ئازادانه بۆ خه‌ڵك بكاته‌وه ئه‌م دیده‌وه له چییه‌وه هاتووه وه ئێستا په‌رله‌مان له ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردستان ده‌وره‌كه‌ی چۆن ده‌بینی؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
په‌رله‌مان ته‌عبیر له ئیراده‌ی میلله‌ت ده‌كات به‌راستی ئیراده‌ی میلله‌تی ئێمه له‌و په‌رله‌مانه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی وڵاتێكه په‌رله‌مان له‌به‌ر ئه‌وه پێگه‌یه‌كی زۆر پیرۆز و گه‌وره‌یه یه‌عنی ئه‌وه نییه خه‌ڵكانێك ته‌سه‌ور بكات به چاوێكی كه‌م ته‌ماشا بكات په‌رله‌مان زۆر گه‌وره‌یه من خۆم بروام به‌وه هه‌یه كه حكوومڕانی ده‌بی به ره‌زامه‌ندی ئه‌و بێت كه به زۆر خۆت فه‌رز كرد نه‌تیجه له غیری تیاچوون و شكست و شه‌رمه‌زاری هیچ شتێكی تر نامینی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی فه‌رز بكات له‌سه‌ر میلله‌تی خۆی، ئه‌وه نیهایه‌تی هه‌موو دیكتاتۆره‌كان له‌به‌ر چاوه ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه میلله‌ت هه‌ڵبژاردوون له‌گه‌ڵ میلله‌تی خۆشیان ژیان و كهلێشیان قه‌وماوه به‌سه‌دان هه‌زار خه‌ڵكی كوردستان اخیتاری مردنیان كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وان، ئه‌وانه‌ی دیكتاتۆرن به‌سه‌دان هه‌زار كه‌سیان هێناوه‌ته سه‌ر كار‌و پاره‌و پر چه‌ك و ئه‌وانه‌ی كه لێیان قه‌وماوه به تاقی ته‌نیا ماوه وه ئه‌وه ته‌جاروبی زیندووه له‌به‌ر چاوان له‌به‌ر ئه‌وه من بروام به‌وه نییه كه حكوومڕٍانی به‌زۆر و خۆسه‌پاندن نه راسته من به عه‌یبی ده‌زانم به خه‌ڵاتیش ده‌زانم نه‌تیجه‌شی نییه، نه‌تیجه‌كه‌شی شكسته له نه‌تیجه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌مه كه هه‌ڵبژاردن ببی ئه‌و هه‌ڵبژاردن میلله‌ت ره‌ئی خۆی بدات میلله‌ت ئازاد بی ته‌بعه‌ن ئه‌و نه‌تیجه‌یه له كوێ كۆده‌بێته‌وه له په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه بۆیه من پێم وایه ده‌بی په‌رله‌مانیش فه‌عال بیت فهعلن ئێمه ده‌بی ئیتیمامهكی زۆر به په‌رله‌مان بده‌ین یه‌عنی وه‌كو میلله‌تێك وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه په‌رله‌مانیش ئه‌ركی خۆی به‌جێ بگه‌یه‌نی.
كاروان ئاكره‌یى
په‌رله‌مان به‌واتای كۆبوونه‌وه‌ى ڕاو بۆچوونى جیاجیا كه‌ته‌عبیر لهڕهئی خه‌ڵك ده‌كه‌ن یان میلله‌ت ده‌كه‌ن ، ئێوه به‌و بۆ چوونه‌تان له‌و قه‌ناعه‌ته‌ن كه به‌رهه‌ڵستكاری ئۆپۆزسیۆن له‌وڵاتێكدا زاهیرهیهكى دروسته سه‌لیمه ئه‌بی چۆن بێ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
زۆر زۆر به‌ئاسایی ده‌زانم ، به‌ڵێ په‌رله‌مان مانای ئه‌وه نیه یه‌ك ده‌نگ بێت ، په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه زۆرینه و كه‌مینه یان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن ، وه‌ئه‌مه شتێكى زۆر زۆر ئاساییه ، من پێشم خۆشه یانى زۆر جاری وا هه‌یه ئۆپۆزسیۆن زۆر هه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵات ڕاست بكاته‌وه ، به‌ڵام ده‌بێت هه‌ردولا هه‌ست به‌به‌رپرسیاریه‌تى بكه‌ن ، هه‌ردولا ئامانجیان ئه‌وه‌بی خزمه‌تى گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌یان بكه‌ن ، پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێش ببه‌ن نه‌وه‌كو شكاندنی یه‌كتر بێت ، پرۆسه‌كه به‌ره‌و پێش ببه‌ن نه‌وه‌كو شكاندنى یه‌كتری بی ئه‌وه خراپه
كاروان ئاكره‌یى
كورد وه‌كو له‌كوردستان نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆرینه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ كورد نه‌ته‌وه‌كانى تریش ده‌ژین ئێوه به‌ڕێزتان ده‌مێكه ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه داواشتان كردووه كه‌وا وشه‌ى یاخود زاراوه كه‌مه نه‌ته‌وه بۆ نه‌ته‌وه‌كانى دیكه غه‌یره كورد به‌كار نه‌هێندرێت ئه‌مه له‌لایه‌ك ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه پێتان وایه پێكه‌وه ژیانى نه‌ته‌وه‌كان له‌گه‌ڵ كورد له‌كوردستان تاچه‌ند توانیویه‌تى كه‌سایه‌تى نیشتیمانى كوردستانی گه‌ڵاڵه بكات ، چه‌ند ڕازین له‌وه له‌ئه‌رزی واقعی ئه‌مرۆی كوردستان؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من زۆر خۆشحاڵم چونكه ئه‌بینم ئه‌وانه‌ی مونسهفن له‌كوردستان ئه‌مرۆ چ برایانى توركمان برایانى كلدان ، ئاشوری ، سریانى ، ئه‌رمه‌ن له‌گه‌ڵ براكانیان كورده‌كان له‌كوردستان پێكه‌وه ده‌ژین ، له‌زۆر شوێن برا عه‌ره‌به‌كانمان وه‌كو مه‌خمور هه‌تا له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی وه‌كو فایده و له‌كه‌ركوك زۆر خۆشحاڵم چونكه به‌راستى ئیستاجێمێكى زۆر باشه هه‌تا له‌هه‌لبژاردن به‌شێكى زۆری عه‌ره‌به‌كان له‌وناوچانه‌دا ده‌نگیان به‌لیستى كوردستانى دا ئی هاوپه‌یمانى كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو ، بۆیه زۆر به‌ره‌و پێش چووه و زۆریشى ماوه ، له‌هه‌ندێ شوێنیش هه‌ڵه كراوه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش راست بكه‌ینه‌وه ، ئه‌وه نیه بڵێین له‌ئاست و خواستى ئێمه بێ به‌ڵام زۆر به‌ره‌و پێش چووه.
كاروان ئاكره‌یى
له‌دید و بۆچوون دوركه‌وینه‌وه له‌واقعی قانونى و له‌پرۆژه ده‌ستوری هه‌رێمدا ئه‌م مه‌سه‌له پێتان وایه چه‌ند ڕازین لهمهعالهجه كردنى ئه‌وه كه ئه‌و ئیحساسه لای به‌رامبه‌ر دروست بێ لای توركمان ، ئاشور ، كلدان ، سریان؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ئێمه زۆر هه‌وڵمان دا كهڕهئی ئه‌وان وه‌رگرین یانى سیغه‌یه‌ك بی كه‌خۆیان ڕازی بن وه‌كو من بزانم هه‌موویان ڕازینه له‌و سیغه‌یه‌ی كهلهدهستوردا هاتووه ده‌رهه‌ق به‌خۆیان هه‌موو ئه‌و نه‌ته‌وانه.
كاروان ئاكره‌یى
كوردستانیه‌تى ئه‌وان ئێوه چۆن ده‌بینن مورتاحن له‌وه‌ى كه‌ئه‌وان خه‌ڵكى ئه‌م خاكهنه و له‌پێناو ئه‌م خاكه له‌وانه‌یه ڕازی بن بچن ژێر باری ماف و ئه‌رك وه‌كو كوردێك؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من زۆر خۆشحاڵم و زۆریشم پێخۆشه و به‌راستى ده‌بی هیچ فه‌رق و جیاوازیه‌ك نه‌بی.
كاروان ئاكره‌یى
پێگه‌ى ئافره‌ت له‌كوردستان ئه‌مڕۆ چۆن ده‌بینن ، پێتان وایه ده‌بێت چ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و توند‌و تیژییهى كه‌ده‌رهه‌ق به‌ئافره‌ت كه‌ڕه‌نگه وه‌كو كلتورێكیش ببێتن بنبڕ بكرێت یاخود لایه‌نی كه‌م ڕێگه‌ى لێبگیرێت كهپهره نه‌سێنێت؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ڕێزێكى زۆرم هه‌یه بۆ ئافره‌تى كوردستان وه رۆلی ئافره‌ت لهبزووتنهوهى رزگاریخوازی كوردستان باوه‌ڕبكه له‌ڕۆڵی پیاو ئه‌گه‌ر گرنگتر نه‌بی كه‌متر نیه ، له‌شۆرشى ئه‌یلول ئافره‌ت دایك بوو ، مامۆستا بوو بۆ منداڵه‌كانى ، جوتیار بوو هه‌موو ئه‌و ئه‌ركانه‌ى ده‌بینى ، پیاو تفه‌نگى هه‌ڵده‌گرت ده‌چووه جه‌بهه ، به‌ڵام ئافره‌ت ده‌بوا منداڵه‌كانى به‌خێو بكات ، ده‌بوا فێریان بكات ، ده‌بوا بیان پارێزی له‌تۆپ و بۆمب باران ، ده‌بوا نانیش په‌یدا بكات بۆ منداڵه‌كانى و به‌شى مێرده‌كه‌ی و چه‌ندین پێشمه‌رگه نانه‌كه‌ش بنێری بۆ جه‌بهه ،له‌به‌ر ئه‌وه قه‌د و قه‌د مرۆڤ زه‌حمه‌ته بتوانی ته‌قدیری رۆلی ئافره‌ت بكاتن كه‌چه‌ند گرنگ و چه‌ندیش پیرۆز بووه.
به‌داخه‌وه له‌هه‌ندێ داب و نه‌ریت كه شتتى زۆر نابه‌جێ یانى به‌جێ ماوه بۆ ئێمه‌ش ، بابه‌تى گه‌وره بهگچكه و ژن به‌ژنى و زۆر به‌شودان و ئه‌مانه ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ى كێشه دروست بێت هه‌تا توند‌و تیژیشى لێ دروست بێت
یه‌كێك لهسهروهرییهكانى كه‌بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه شێخ عه‌بدولسه‌لام ئه‌وكه به‌ته‌واوه‌تى ده‌ستی پێكرد و شێخ ئه‌حمه‌د تهكریسى كرد له‌ناو بارزانییه‌كان ئه‌وه‌ى نه‌هێشت كه‌كچ به‌زۆر بهشو بدرێت یان به‌پاره بفرۆشرێ یان ژن به‌ژنى بكرێت
ئه‌و توند‌و تیژییه شتێكى زۆر ناخۆشه ئه‌مه ده‌بی به‌په‌روه‌رده‌كردن به‌ئیجرائات بهیاسادهكردن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌بێت به‌ره‌نگاری بكرێت ، پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت ئازادی به‌كوڕ و كچ بدرێت كه‌خۆیان اختیار بكه‌ن ، نابی دایك و باوك زۆری له‌منداڵه‌كانى خۆیانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و توند‌و تیژییه‌ی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
كاروان ئاكره‌یى
ئێمه هاتینه سه‌ر گه‌نج ئه‌م ڕهئییهى جه‌نابتان بێگومان له‌قازانجی گه‌نجه ، به‌ڕێزتان چۆن سه‌یری گه‌نج ده‌كه‌ن ، گه‌نج چ بونه‌وه‌رێكه ، به‌تایبه‌تى خولیایه‌كه ئه‌و ئیشه‌ى ئه‌مرۆ ده‌كرێ به‌رهه‌مه‌كه‌ى بۆ گه‌نجه‌كانه و بۆ سبه‌ینێ یه ، ئێوه چۆن سه‌یری گه‌نج ده‌كه‌ن پێتان وابێ گه‌نج له‌مرۆی كوردستان چ ده‌ورێك بگێڕێت؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
سوننه‌تى ژیان وایه ده‌سته‌یه‌ك دێت و ده‌سته‌یه‌ك ده‌ڕوات ، ئایندهی كوردستان چاوه‌ڕوانى گه‌نجانه بۆ ئه‌وان به‌جێ ده‌مینێ له‌به‌رئه‌وه پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت گه‌نجه‌كانى ئێمه بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت بڕوایان به‌كێشه‌ى گه‌له‌كه‌یان هه‌بێت ، بڕوایان به‌نه‌ته‌وه‌ی خۆیان هه‌بێت ، وه‌ده‌بێ خۆشیان ئاماده بكه‌ن بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ی چاوه‌ڕوانیان ده‌كا له‌ئاینده‌دا، جه‌نابی بارزانى وه‌سفی گه‌نجی كردووه كهشوڕای پۆلاینى وڵاتن ئیتر له‌وه وه‌سف جوانتر زه‌حمه‌ته مرۆڤ بیدۆزێته‌وه، ئیتر ده‌بێ ئه‌و شوره‌ییه نه‌هێڵن بهردێكیشی لێ له‌ق ببی ، من پێم وایه ئایندهی كوردستان له‌ده‌ستى گه‌نجه‌كانه بۆیه ده‌بێت گه‌نجه‌كانمان خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ ئه‌و ڕۆژه ، ده‌بێت هه‌موو ئاسانكارییه‌كیش بۆ هه‌موو گه‌نجه‌كانمان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ژیانێكى به‌خته‌وه‌ر دابن ده‌رفه‌تى كار‌و هاوسه‌رگیری هه‌موو ئه‌و گیروگرفتانه كه‌ڕۆژانه رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه هه‌موو هه‌وڵێك بدرێ ئه‌و گیروگرفتانه به‌پێى توانا چاره‌سه‌ر بكرێت.
كاروان ئاكره‌یى
وه‌كو گه‌نجێك مه‌سعود بارزانی له كاتی خۆی به ئاره‌زووی خۆی توانی ده‌ستنیشانی هاوسه‌ری خۆی بكات؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
به‌ڵێ ئه‌رێوه‌ڵا به ئاره‌زووی خۆم و نه‌تیجه‌ی خۆشه‌ویستیش بوو له نێوانمان.
كاروان ئاكره‌یى
كه‌ی بوو؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
له ساڵی 1965 من ئه‌و كاته نۆزده ساڵ بووم زۆر گه‌نج بووم بێگومان ئیتفاق ئه‌وه بوو ماوه‌یه‌كی تر ئه‌م هاوسه‌رگیرییه بكه‌ین به‌ڵام ئه‌و كاته هودنهیهك هه‌بوو له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق سه‌رده‌می عه‌بدولسه‌لام عارف پاشان وه‌زعه‌كه تێكچوو يهعنی رۆژ به رۆژ ئاڵۆز ده‌بوو مه‌علووم بوو كه به‌ره‌و شه‌ڕ ده‌چووین، ئه‌وان ماڵیان له بارزان بوو هه‌موو له‌حزه‌یه‌ك ئیحتیمالی ئه‌وه بوو رێگه‌كه بگیرێت ته‌بعه‌ن ئه‌م رێگایانه نه‌بوون، ئێمه ماڵمان له رانیه بوو مه‌سه‌له‌ن بڵێ رێی دۆڵی بالیسان ئه‌وانه نه‌بوون هه‌موو ده‌بوو ده‌با بێنه‌وه هه‌ولێر و كه‌ركووك و سلێمانی ئه‌وها بێنه‌وه بۆ رانیه، ئیتر باوكم و دایكم خۆشمان حه‌زمان ده‌كرد تا رێگا نه‌گیراوه تا بكرێت ژن بێنم، ئیتر ئه‌وه بوو باوكم نامه‌یه‌كی نووسی بۆ خزمه‌تی شێخ ئه‌حمه‌د و نامه‌یه‌كیش بۆ مام شێخ بابۆ، چونكه عاده‌تی عائیله‌ی ئێمه وابوو كه كوڕێكی عائیله‌ی ئێمه ژن بێنێت ئهدهبینه ده‌بوایه ئیجازه له شێخ ئه‌حمه‌د وه‌ربگرین، كه ئه‌و ئیجازه‌ی دا‌و فه‌رمووی ئیتر ئه‌وه بوو له 65 ژنم هێنا وه بۆ مه‌علومات ده رۆژی پێنه‌چوو شه‌ڕ ده‌ستی پێكرد، شهرلعهسهلی ئێمه كه‌وته ئه‌شكه‌وت و چادر و ئه‌م گوند و بۆ ئه‌و گوند، ئیتر بارمانكرد له‌م گونده‌ی كه له نزیك رانیه بووین.
كاروان ئاكره‌یى
شێخ ئه‌حمه‌د ده‌یزانی كه ئه‌و شته به ئاره‌زووی خۆتانه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
به‌ڵێ ئه‌سڵه‌ن و ئه‌و رێگای نه‌ده‌دا یه‌عنی به‌تایبه‌تی بۆ عائیله‌ی ئێمه ئه‌گه‌ر به ئاره‌زووی كوڕ و كچ نه‌با مومكین نه‌بوو رێگا بدات وه هه‌ر ئه‌و تهوجیهاته بوو شێخ عه‌بدولسه‌لام و شێخ ئه‌حمه‌د كه به‌نسبه‌ت عائیله‌ی ئێمه و عه‌شیره‌تی بارزانیش به تێكرایی مومكین نه‌بوو خیلافی ئاره‌زووی كوڕ و كچ كه‌س شوو بكات، لێره‌ش له راستیدا ده‌مه‌وێت بڵێم من به‌خته‌وه‌رم له ژیانی هاوسهریمدا زۆر زۆر زه‌حمه‌تی كێشا له‌سه‌ر من جاری وا هه‌بووه، سێ ساڵ به‌جێم هێشت كه له خزمه‌تی باوكم دابووم ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆش بوو جاری وا هه‌بوو ساڵێك، شه‌ش مانگ، حه‌وت مانگ ئه‌و منداڵه‌كانی منی په‌روه‌رده كردووه من زۆر له‌به‌ر ئیش و كار و دوورین له ماڵ و منداڵ ئه‌و منداڵه‌كانی په‌روه‌رده كردووه زۆریش ره‌نجی كێشاوه له‌سه‌ر ئه‌مه، به‌ڵام یه‌ك رۆژیش گوێم لێ نه‌بووه گلی بكات یان گازنده‌یه‌ك بكات.
كاروان ئاكره‌یى
به‌رێزتان بێگومان خوێندنه‌وه‌تان هه‌یه واتا ده‌خوێننه‌وه ده‌توانم بڵێم بزانین خوێندنه‌وه‌تان ئێستا له چ بوارێك زیاتر ته‌ئكید خوێندنه‌وه له چ بوارێكدا ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
واڵا من كتێبی جۆراوجۆر ده‌خوێنمه‌وه به‌ڵام من زیاتر كتێبی مێژوویی، مه‌وسوعه من زۆر حه‌زی لێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر رووداوێكی موعهین مه‌سه‌له‌ن وه‌كو شه‌ڕی عێراق، شه‌ڕی كوێت یان كێشه‌ی ئاو، كێشه نه‌وت ئه‌و شتانه‌ی كه زۆر زۆر گرنگن هه‌رچی كتێبێك ده‌ستم كه‌وێت ده‌یخوێنمه‌وه، هه‌ندێ له‌سه‌ر ژیانی شخسایاتی موهیم یان له‌سه‌ر عاداتی میلله‌تێك یان هه‌روه‌ها زۆر حه‌ز له كتێبی ئه‌ده‌بی و شیعر و ئه‌وانه‌ش زۆر ده‌خوێنمه‌وه .
كاروان ئاكره‌یى
خوێندنه‌وه لای به‌رێزت بابڵێن حه‌زێكی ناخی خۆته یان پێویستیه‌كی كاری تۆیه
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
وه‌ڵا ههردوویكه هه‌یه هه‌ندێ بابه‌ت پێویسته كه مرۆڤ ئاگادار بی وه‌كو گوتم كێشه‌ی نه‌وت، كێشه‌ی ئاو به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان هه‌ندێ قه‌یرانی نێوان ده‌وڵه‌تێك یان ده‌وڵه‌تێكی تر كه په‌یوه‌ندی ناراستهوخۆشی له‌سه‌ر وه‌زعی ئێمه ده‌بی مرۆڤ پێویسته متابه‌عه بكات و ده‌بی بخوێنیته‌وه . ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و شیعر و ئه‌مانه‌ش له ناخی ده‌روونمه‌وه حه‌ز ده‌كه‌م.
كاروان ئاكره‌یى
ئێستا زیاتر ده‌خوێنیه‌وه یان جاران ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
وه‌ڵا جاران زیاتر وه‌ختم هه‌بوو.
كاروان ئاكره‌یی
ئێستا كاتێكی دیاری كراوت هه‌یه بۆ خوێندنه‌وه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
ئێستا هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تم هه‌بیت، به ته‌ئكید ته‌ركم نه‌كردووه ناشتوانم ته‌ركی بكه‌م ، به‌ڵام ئێستا ناتوانم وه‌كو جاران ئه‌و كاته‌م نییه.
كاروان ئاكره‌یى
له خوێندنه‌وه باستان كرد هه‌ندێ شت له‌وانه‌یه پێویستی رۆژانه بێت مرۆڤ ئاگایی لێبێت هه‌ندێكیش ره‌نگه له ناخی مرۆڤ بێت حه‌زی مرۆڤ بێت له مێژه ره‌نگه خه‌ریكی ئه‌وه بێت ئێوه له بواری ئه‌ده‌ب باسی ئه‌وه‌تان كرد كه شیعر ده‌خوێنه‌وه زیاتر ئاره‌زووی شیعر خوێندنه‌وه‌تان هه‌یه، له بواری عه‌رفان هه‌ست ده‌كه‌م ئیهتیمامێكتان هه‌یه ده‌توانین باسێك له‌مه بزانین چۆنه؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
باسی عه‌رفان بكرێت من ده‌بێ بگه‌رێمه‌وه بۆ حه‌زره‌تی شێخ ئه‌حمه‌د، چونكه من زۆر جار له خزمه‌تی ئه‌و دابووم كه بینیومه زۆر جار شیعری جه‌زیری، شیعری خانی، ئی موكسی فه‌قی ته‌یران، ئی مه‌ولانا خالد، كه زۆر زۆر موهته‌م بووه پێی له‌به‌ر خۆشه‌ویستی ئه‌ویش زیاتر موتهعیلق بووم به‌وه چونكه به‌راستی ته‌سیری ئه‌و زۆر بووه له‌سه‌ر تهریبیهتی حه‌تاش مه‌لا مسته‌فاش ماڵی ئێمه هه‌مووی ئه‌و بووه ئوستازی ئێمه، له‌و ناحیه‌وه به‌راستیش زۆر زۆر شتێكی گه‌وره بووه ئه‌وه‌ی كه جێگای داخه هه‌تا به‌نسبه‌ت ئێمه، بنه‌ماڵه‌ی ئێمه عه‌شیره‌تی ئێمه وه‌كو بارزانی ئینجا چ بگاته خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئێمه‌وه تا وه‌فاتی نه‌كرد ئێمه به ته‌واوه‌تی نه‌مانه‌زانی چه‌ند گه‌وره‌یه و چه‌ند پیرۆزه ئه‌م مرۆڤه فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و كه ئێمه لێی تێگه‌یشتین ئه‌وه بوو كه دین ئه‌خڵاقه، خوا موحتاجی به به‌نده، نییه به‌نده موحتاجی خوایه معیاریش ئه‌وه ره‌فتاری توو له‌گه‌ڵ به‌نده‌ی خوا ، مرۆڤ به ئهخڵاقێكی به‌رز په‌روه‌رده بكرێت دین بۆ ئه‌مه‌یه ره‌یا نابی له دیندا هه‌بی، دین نابی به‌كاربهێندرێت بۆ مهسهئیلی دونیاویی ره‌نگه زۆر كه‌س نه‌زانی تا وه‌فاتیشی كرد ده‌ستی له پاره نه‌دا له‌به‌ر ئه‌وه به‌نسبه‌ت من له راستیدا مه‌سه‌له‌ی عرفان من له‌ویدا ده‌بینم.
كاروان ئاكره‌یى
ئاین په‌روه‌ری له عرفاندا هێوری و سه‌قامگیری و ته‌بایی رۆڵێكی زۆر گه‌وره ده‌بینی؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
خۆی زۆر شت ئه‌وه‌ی ئێمه فێربووین له‌و فێربووین بۆ نموونه به‌رامبه‌ر به زوڵم و زۆرداری كه‌سی وا توند نه‌بووه، هه‌تا به‌رامبه‌ر به ئینگلیز له ساڵی 32 زۆر مه‌علومه كه وه‌ختی خۆی شێخ نوره‌دین بریفكانی به قسه‌ی ئینگلیزه‌كان چووه لای كه بێته‌وه و دوای كه راپه‌رینی كه بوو له بارزان، گوتی من نایه‌مه‌وه گوتی ئاخر شێخ ئینگلیز ده‌وڵه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه، فه‌رمووی ئه‌زانم، به‌ڵام من نامه‌وێت بۆ زاڵمێك چه‌ند گه‌وره بی سه‌ر شۆر بكه‌م، ئه‌و وایی فێركردین به‌راستی كه مرۆڤ له پێناوی سه‌روه‌ریی و سه‌ربه‌رزیی و شه‌ڕه‌ف و كه‌رامه‌تدا ئه‌گه‌ر بمری ژیانه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به سه‌ر شۆری بژی عه‌ینی مردنه، 12 ساڵ له ژووری ئیعدام بوو له به‌سره چه‌ند ئینگلیزه‌كان نوری سه‌عید محاوه‌له‌یان كرد نامه‌یه‌ك بۆ عهبدلیلا بنووسی بڵێ عه‌فووم كه‌ن و وه‌عدیان پێدا ده‌تنێرینه‌وه بۆ بارزان فه‌رمووی قه‌ت و قه‌ت من داوای عه‌فوو له ئێوه ناكه‌م، ئێوه له‌وه كه‌متر من داوای عهفوتان لێ بكه‌م، كه ئه‌مرۆ 14ی ته‌ممووزه به‌نسبه‌ت ئێمه رۆژێكی پیرۆزه به‌راستی له 14ی ته‌ممووز كه شۆرشی 14ی ته‌ممووز بوو پاشی سێ چوار رۆژ تر له زیندان دێته ده‌رێ 58 تا شۆرشی 14ی ته‌ممووز نه‌بوو ئه‌و له ژووری ئیعدام بوو وه جورئه‌تیشیان نه‌كرد ته‌نفیزی ئیعدام بكه‌ن، 12 ساڵ زنجیر به‌پێ ته‌نازولی نه‌كرد نامه‌یه‌ك بنووسی ئه‌مه حه‌قی ئێمه‌یه شانازی بكه‌ین كه قوتابی و په‌روه‌رده و قوتابخانه‌ی یه‌كێكی وا گه‌وره‌ین.
كاروان ئاكره‌یی: وه‌رزش ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
من رۆژانه وه‌رزش ده‌كه‌م.
كاروان ئاكره‌یى
چ جۆره وه‌رزشێك ؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
وه‌ڵاهی من جاران زۆر زۆر حه‌زم له فهدبۆڵ بوو فدبۆڵم ده‌كرد تا ئه‌مساڵانه‌ی ئاخیریش هه‌ر فدبۆڵم ئه‌كرد، دوای ئه‌وه مه‌له‌وانی ئه‌گه‌ر فرسه‌تم هه‌بێت وه هاتوچۆ .
كاروان ئاكره‌یی
ئه‌ورۆژه ئه‌گه‌ر وه‌رزش نه‌كه‌ن هه‌ست به چ ده‌كه‌ن؟
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى
وه‌ڵا باوه‌ڕ بكه هه‌ست ده‌كه‌م وه‌كو ماندووم یان هه‌ست ده‌كه‌م ته‌ندروستیم ته‌واو نیی ئه‌وهایه وه‌ختی كه وه‌رزش ده‌كه‌م زۆر مورتحاترم هه‌تا نه‌فسییه‌ن جستهشم هه‌ست ده‌كه‌م مورتاحتره.
كاروان ئاكره‌یی
به‌ڵێ زۆر سوپاس به‌رێز مه‌سعود بارزانی بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته، بینه‌رانی به‌رێز زۆر سوپاستان ده‌كه‌ین و تا دیدارێكی تر هه‌ر شادبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.