Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:00

به‌ڕێوبه‌ری کۆمپانیایی ڤایبه‌ر بۆ کوردستان تیڤی: ئێمه‌ تایبه‌تمه‌ندی که‌سی ده‌پارێزین

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی سوبر بوینت یه‌ك بگرن
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ ته‌نهایی و ئاسایشی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان تۆڕه‌ نامه‌ییه‌كان به‌رده‌وام له‌ بڵاوبوونه‌وه‌دان بۆ هاوڵاتیان به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌نهایی له‌ كاتێكدا پشووی ئه‌م ساڵه‌ ڤایبر ڕایگه‌یاند كه‌ گه‌یشته‌ یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ر.

 بۆ زیاتر ئاگاردار بوون له‌ گرنگی كۆمپانیای ڤایبه‌ر ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی به‌ڕێوبه‌ر ڤایبه‌ر به‌رێز(دیجمیل ئه‌غوا) سازكرد.

پ/ ڤایبه‌ر چی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی جیاواز بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كانی تر؟

و/ ئه‌وه‌ی ڤایبر جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ تایبه‌تمه‌ندی كه‌سی ده‌پارێزین ی ، به‌ جۆرێك كه‌س ناتوانی بگات به‌و نامانه‌ی كه‌ له‌ نێوان دووكه‌س یان یان كۆمه‌لی كه‌س یان ته‌له‌فۆنێك به‌ ڤایبر یان ته‌له‌فۆنێكی ده‌نگ و ره‌نگ بكات كه‌ له‌لایه‌ن ڤایبره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت .

ناتوانری بگه‌ین به‌ نامه‌كان چونكه‌ رێگای .....به‌كاردێت له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆكه‌سێكی تر واتا ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ی كه‌ رووده‌دات له‌ نێوان دووكه‌س یان كۆمه‌ڵی كه‌س كه‌ ته‌نیا ئه‌وان داتاكان ده‌بینن.

پ/هه‌ریه‌ك له‌ تیلیگرام و كیك گۆراون بۆ دراوی ئاسن كه‌ پێگه‌یه‌كی توندی ئاسایشیانن هه‌یه‌ ئایا ڤایبر بیرۆكه‌ی وای هه‌یه‌؟

و/ ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانییای دایكه‌وه‌ رێگه‌ی بۆ داده‌نرێ ئه‌وه‌ش ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌و ماندووبونه‌ كه‌له‌سه‌ر دراوی ئه‌لیكترۆنی كه‌ له‌لایه‌ن راكوتین باسكرا له‌ كۆنفرانسی جیهانی ئه‌لیكترونی ،ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی سوبر بوینت یه‌ك بگرن.

پ/ هێزوگه‌وره‌بوونی ڤایبر چه‌نده‌؟

و/ ئێمه‌ له‌ساڵی 2018 گه‌یشتین به‌ 1 ملیار به‌كارهێنه‌ر كه‌ به‌ گویًَره‌ی سالی 2017 له‌ %20 زیادی كردبوو له‌ باره‌ی داهاتمان له‌ %100 زیادی كرد،ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ و گه‌وره‌بوونه‌ ده‌به‌ستینه‌وه‌ به‌و خزمه‌ته‌ ئارام و جێگره‌ی كه‌ پێشه‌كه‌ش به‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌كه‌ین.

پـ/له‌چ شوێنێك ڤایبر به‌هێزه‌؟

ڤایبر پێشه‌نگه‌ له‌ 30 وڵاتی جیهان، له‌ رووسیا%76  و له‌%73ی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌لات %59 له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و %45 له‌ ئوسترالیا –نیوزله‌ندا %44 روژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و باكوری ئه‌فریقیا.

هه‌روه‌ها به‌كارهێنه‌ری پێشه‌نگمان هه‌یه‌ له‌ رۆژئاوای ئه‌وروپاو له‌ ناوه‌راستی ئه‌مریكا-كه‌نه‌دا، بۆ ئێمه‌ گرنگ ئه‌وه‌یه‌ به‌رنامه‌كه‌مان به‌كاربهێنرێت نه‌وه‌ك ملیاره‌ها كه‌س هه‌بی َ و به‌كارنه‌یه‌تّ!

پ/ ڤایبر چۆن له‌گه‌ڵ پرسه‌ ئاسایشیه‌كان مامه‌له‌ ده‌كات؟

و/ ڤایبر رێگای ئینكربشن به‌كارده‌هێنی له‌به‌كارهێنه‌رێك بۆ به‌كارهێنه‌رێكی تر،

ئه‌وه‌ی تر باوه‌ڕم وایه‌ له‌ئیستادا هیچ كێشه‌یه‌كمان نه‌بێت چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نهایی وئارامیی داوه‌به‌ به‌كارهێنه‌ره‌كانمان .

ئینكربشنی دوولایه‌نه‌مان له‌2016 ده‌ركرد له‌گه‌ڵ نامه‌ نهینیه‌كان وئامێری تێكدتنی خۆیی بۆسرینه‌وه‌ی نامه‌ له‌ هه‌موو ئامێره‌كان له‌به‌رئه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌ست ده‌كه‌ین نامه‌ كه‌سیه‌كان ته‌نها بۆتاكه‌كه‌سه‌.

حه‌زمان كرد هه‌موو به‌كارهێنه‌ره‌كانمان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌بێت كه‌ نامه‌كانیان بتوانن بسرنه‌وه‌ ، ئه‌ندازیاره‌كانمان هه‌رده‌م له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان  بتوانن زیاتر ئارامی وته‌نهایی بۆبه‌كارهێنه‌ره‌كانمان دابین بكه‌ین جگه‌ له‌مه‌ ئێمه‌ هه‌رخۆمان به‌رپرسین له‌ هه‌رئه‌نجامێك كه‌ ده‌ردرێت به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.   

پ/ ڤایبر چۆن كار له‌گه‌ڵ ئه‌و داتایانه‌ ده‌كاته‌ كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی؟

و/ هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایبر وه‌ك و به‌رنامه‌كانی تر ناتوانی گۆی بگری یان په‌یامه‌كان ببینی بۆیه‌ هیچ داتایه‌كمان نیه‌ واتا ئێمه‌ ئاڵوگۆر به‌ داتا ناكه‌ین چونكه‌ به‌رده‌ست نیه‌.

پ/ چ گۆرانكاریه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ دێت له‌ 2019؟

هه‌روه‌كو دیاره‌ 2018 ساڵێكی به‌رچاو بوو بۆئه‌وبه‌رنامانه‌ی كه‌ نامه‌ ناردنن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ زور گفتوگۆ له‌سه‌ر ته‌نهایی و ئارامی به‌رنامه‌كان كرا ، هه‌وڵێكی زۆرهه‌یه‌ كه‌ئه‌م بۆشاییه‌ پر بكرێته‌وه‌.  

پ/ ئایا بازار به‌رده‌وام  گه‌وره‌ ده‌بی َ یان ده‌وه‌ستی له‌ به‌رامبه‌ر زیاد بوونی به‌كارهێنه‌ر ؟

و/ بازاری  ئه‌م به‌رنامانه‌ گه‌وره‌تر ده‌بی و به‌رده‌وام ده‌بی به‌ جۆرێك ئه‌م به‌رنامه‌نه‌ یاریه‌كه‌  پشت به‌ گه‌وره‌ بوون ده‌به‌ستی ، به‌دلنیایه‌وه‌ زور لایه‌ن هه‌ولده‌ ده‌ن بكه‌ن به‌م بوشاییه‌ ،به‌ڵام ئه‌مه‌ لایه‌نیكی نه‌گۆڕی ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ، هه‌ست ناكه‌م سه‌ركه‌وتوو ده‌بن له‌م بواره‌

له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كێبركێكان ده‌ستمان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری موبایله‌زیره‌كه‌كان داگرت چه‌ندین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ ژیانی رۆژانه‌ ئاسان تر ده‌كات له‌ هه‌مان كاتدا ده‌یسه‌لمێنین بۆ به‌كارهێنه‌ران كه‌ ئێمه‌ باشترین و پارێزگار ترین رێگه‌ی په‌یوه‌ندی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ژیانی رۆژانه‌یان.

كوردستان تیڤی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.