گفتوگۆ له‌سه‌ر كۆی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ین كه‌ئه‌مرۆ زۆرترین قسه و باسى له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت ، ئه‌وانیش پرسى ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و بهرهنگارییانهى كه‌رۆژانه رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه ، له‌م ئهلقهیهى دیداری رۆژ میوانداری به‌رێز مه‌سرور بارزانى راوێژكاری ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
سامان ستار - به‌رێزتان وه‌ك راوێژكاری ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمی كوردستان دوا رۆژى ناوچه‌كه و پێگه‌ى كورد له‌وناوچه‌یه‌دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن
مه‌سرور بارزانى : ئێوه ئاگادارن كه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ، وه هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌بارودۆخێكى زۆر هه‌ستیاردایه ، وه ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتوون بێ گومان كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر وه‌زعی هه‌رێمی كوردستان ، ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ى كه‌زیاتر جێی باسه مه‌ترسى داعشه له‌سه‌ر هه‌رێم ، كه ئه‌مه به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه ئهولیاتى ئیشى ئێمه‌یه كه‌هه‌موولایه‌ك پێكه‌وه رووبه‌رووی ئه‌م وه‌زعه ببینه‌وه ، له‌خوا به‌زیاد بێت تاكو ئێستا پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنى زۆر گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هێناوه ، زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌پێشتر داعش توانیبووی بیگرێت پێشمه‌رگه توانیویانه ڕزگاری بكه‌ن ، هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵێك شه‌هیدمان دا ، هه‌ر لێره‌وه‌ش دیسان ده‌ڵێم سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌كان و بۆ بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رزه‌كانیان دا ئه‌نوێنین و داوای چاك بوونه‌وه‌ش بۆ برینداران ده‌كه‌ین ، ئه‌مه مه‌وزوعێكه كه‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستان پێوه‌ی سه‌رقاڵه ، ئه‌بێت هه‌مووشمان پێكه‌وه خه‌ریك بین و هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چیتر مه‌ترسی دوژمن له‌سه‌ر كوردستان نه‌مینێت ، هه‌رچه‌نده كه‌پێم وایه ئه‌م وه‌زعه درێژه ده‌خاێنێت و وهمهترسى داعش كۆتایی پێ نه‌هاتووه ، له‌توانای داعشدایه كه خۆی ڕێك بخاته‌وه ، بینیشمان كه چه‌ندین جار توانیویانه هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ناوچه چیاكان ، بۆیه من پێم وایه هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كه هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین رووبه‌رووی ئه‌م به‌ره‌نگارییانه ببینیه‌وه ، له‌لایه‌كى تریشه‌وه وه‌زعی ئابووری كوردستان كه‌به‌داخه‌وه وه‌ك پێویست ئه‌م رێككه‌وتنه‌ى كه‌له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رێوه‌نه‌چوو ، ئه‌مه‌ش فشارێكی تری خسته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ، كه‌ئه‌مه‌ش بێگومان جێگای بایه‌خی هه‌رێمی كوردستانه ، هیوادارم ئه‌مه‌ش به‌رێگایه‌كى ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌رێگای گفتوگۆ هه‌ولێر بتوانێت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكات و به‌غداش به‌پیر داواكارییه‌كانى هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت كه‌پێم وایه مافێكى سروشتى خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه ، وهناكرێ مه‌سه‌له‌ى بودجه وه‌كو كارتێكى سیاسی به‌كاربێت له‌دژی هه‌رێم خه‌ڵكی كوردستان، هه‌روه‌ها وه‌زعی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌بینین به‌داخه‌وه پێویست نه‌بوو ئهزمهیهكى تر دروست ببێت هیوادارم ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت
سامان ستار- له‌جه‌نگی دژ به‌تیرۆر كورد پشكى شێری له‌قورسایی ئه‌و شه‌ڕه‌ى به‌ركه‌وتووه ، به‌رێزتان وه‌ك راوێژكاری ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كانى سه‌ر به‌ئه‌نجومه‌ن قورساییه‌كى زیاتری له‌و شه‌ڕه به‌ركه‌وتووه ئێوه چۆن توانیوتانه هه‌رێمی كوردستان له‌و شه‌پۆڵه تیرۆره بپارێزن كهلهناوچهكه به‌رێوه‌ده‌چێت
مه‌سرور بارزانى : جه‌نابتان ئه‌زانن وه‌ختى خۆی كه‌هێرش كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌داخه‌وه داعش توانی هه‌ندێ شوێن بگرێت ، به‌ڵام پابه‌ند بوونى پێشمه‌رگه و سه‌ركردایه‌تى سیاسی هه‌رێمی كوردستان و بڕوا به‌خۆبوونى گه‌له‌كه‌مان به‌تایبه‌تى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان توانیان به‌ربه‌ستى ئه‌م هێرشه دڕندانه‌ى دوژمن بكه‌ونه‌وه ، دوای ئه‌وه‌ش هاوكاری هاوپه‌یمانان كه‌كردیان به‌تایبه‌ت له‌رووی دابینكردنى هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر دوژمن ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كى زۆری هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین هێرشى دوژمن ڕابگرین ، له‌هه‌مووی زیاتر مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه كه تاچه‌ند ئێمه بڕوامان به قه‌زیه‌ى خۆمانه ، تاچه‌ند پابه‌ندین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى گیانى خۆمان به‌خت بكه‌ین بۆ پاراستنى گیان و ماڵ و خاكی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌ئه‌مه زیاتر له‌هه‌موو چه‌كێك توانیویه‌تى یارمه‌تى ئێمه بدات مه‌سه‌له‌ى بروا به‌خۆبوونه ، هه‌رچه‌نده وه‌كو تریش كه‌ده‌ڵێم شه‌ڕ پێویستى به‌چه‌ك هه‌یه به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م چهكهش وه‌كو پێویست نیه به‌ڵام ئه‌وه‌ى هه‌بووه توانیویه‌تى ئه‌م هێرشانه رابگرێت، هه‌موو لایه‌ك خه‌ریك بوون بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن هه‌موو دام و ده‌زگاكان به‌تایبه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش ئه‌وه‌ى توانیومانه هاوكاری برا پێشمه‌رگه‌كانمان كردووه ، هاوكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌مان كردووه ، له‌رووی دابینكردنى زانیاری و له‌رووی ناردنى ئه‌فسه‌رانى پسپۆر لههێلهكانى پێشووی جه‌بهه كه‌یارمه‌تى پێشمه‌رگه بده‌ن ، ئه‌و تهنسیقهى پێویسته له‌به‌ینى پێشمه‌رگه و هێزه هاوپه‌یمانه‌كان بكرێت ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌و رێگایه‌دا كراوه كه شوكر بۆ خودا وابزانم ئه‌نجامه‌كه‌ى دیاره و سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ش به‌ده‌ست هاتووه
سامان ستار - باسی هاوكاری هێزه هاوپه‌یمانه‌كانت كرد و هه‌روه‌ها جه‌نگی پێشمه‌رگه دژی تیرۆر هه‌میشه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی تیرۆر ناوی پێشمه‌رگه هاوته‌ریب له‌و نێوه‌نده‌دا دێت ، ئایا تاچه‌ند توانراوه پالپشتى و هاوكاری هێزی سه‌ربازی پێشمه‌رگه بكرێت ، ئه‌وه‌ى ئێوه داوای ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ى خواستى ئێوه‌یه به‌ده‌ستى پێشمه‌رگه بگات
هه‌ندێ هاوكاری هاتووه به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه كه‌ئێمه داوامان كردووه ، داعش به‌داخه‌وه توانى چه‌كێكى زۆر به‌ده‌ست بخات دوای ئه‌وه‌ى له‌چه‌ندین شوێن چه‌كی جه‌یشى سوری و عێراقی ده‌ستكه‌وت چه‌كی پێشكه‌وتوش بوون هه‌ر به‌و چهكهوهش په‌لاماری كوردستانیان دا ، كه‌چى پێشمه‌رگه چه‌كه كۆنه‌كانى به‌ده‌سته‌وه بوو ، وه‌تائێستاش ئه‌و چه‌كه مۆدێرنه‌ى ئێمه داوامان كردووه به‌ده‌ستمان نه‌گه‌یشتووه بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌كه به‌ده‌ست هێزی پێشمه‌رگه بووایه ئه‌توانێ سه‌ركه‌وتنى زیاتر به‌ده‌ست بێنێ وه‌ئه‌مه هاوكاریش ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى قوربانى پێشمه‌رگه كه‌متر بكرێته‌وه ، به‌رده‌وامیشین له‌و داواكارییانه‌ى كه‌پێشمه‌رگه هه‌یه‌تى و بگه‌یه‌نین به‌شوێنى پێویست و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه هاوپه‌یمانانه به‌رده‌وام قسه ده‌كه‌ین ، به‌ڵام تاكو ئێستا به‌حه‌قیقه‌ت ڕازی نین له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته‌ى هاوكارییه‌ى كه له‌رووی دابین كردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بۆ پێشمه‌رگه نێردراوه
سامان ستار - نزیكه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى هه‌رێم تێپه‌ڕده‌بێت به‌رێزتان له‌نزیكه‌وه سه‌ردانى به‌ره‌كانى شه‌ڕتان كردووه و هه‌روه‌ها ڕۆڵتان بینیوه له‌تێكشكاندنى هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر به‌ره‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كرێ پێمان بڵێی ئێستا ئه‌و جه‌نگه له‌كوێ گیرساوه‌ته‌وه
مه‌سرور بارزانى - من زۆر جار له‌خزمه‌تى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى به‌ره‌كانى جه‌نگمان كردووه له‌وێ له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان قسه‌مان كردووه سه‌ردانى جهبههكانمان كردووه ، بینیمان كه‌پێشمه‌رگه تاچه‌ند وره‌ی به‌رزه و تاچه‌ند خۆراگر بووه ئه‌ممه هه‌روه‌ك باسم كرد ئه‌ممه كلیلی سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه بووه ، ئێستا ئه‌م وه‌زعه‌ی كه ده‌یبینین زیاتر لهنهوهد و پێنج له‌سه‌دا ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌داعش توانیوبوی داگیری بكات ڕزگار كراوه ، شوێنى زۆر ستراتیژى و گرنگ ئێستا له‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌یه ـ هێلی به‌رگری باش دروست كراوه ، ئه‌مه ده‌توانم بڵێم به‌چه‌ند قۆناغێك تێپه‌ڕی یه‌كێك ئه‌وه بوو هێرشى دوژمن بوه‌ستێندرێ ئینجا ئێمه په‌لاماری هێزه‌كانى دوژمنمان دا بۆ رزگاركردنى ئه‌و شوێنانه‌ی كهلهژێر ده‌ستى ئه‌وان دابوون ، وه‌ئێستاش بۆ رزگاركردنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ماون بێ گومان پلان هه‌یه ، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌ن ئهممانهش پێویستى به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه ته‌نیا هێزی پێشمه‌رگه وه‌كو شه‌ڕكه‌ر كه‌له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕدایه ئه‌ممه ئه‌م ئه‌ركه قورسه نابێت ته‌نیا له‌سه‌ر ملی پێشمه‌رگه بێت ئه‌بێت هه‌موو دام و ده‌زگاكانى تریش هاوكار بن
سامان ستار - ده‌چینه سه‌ر بابه‌تێكى تر جیا له‌بابه‌تى شه‌ڕی تیرۆر ئه‌ویش پرسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تى ده‌ستوره ، به‌ئه‌ندازه‌ى گه‌رمی به‌ره‌كانى جه‌نگ ئێستا شه‌قامی سیاسی قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كات ،ئێستا به‌بیانووی ده‌ستوری هه‌رێمی كوردستان پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان شه‌قامی سیاسی گه‌رم كراوه ، هێنده‌ى باس له‌پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كرێت هێنده باس له‌ده‌ستوور ناكرێت دیدی ئێوه بۆچوونى ئێوه وه‌كو مه‌سرور بارزانى ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
مه‌سرور بارزانى - خۆی بابه‌تى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان بابه‌تێكى گرنگه ئه‌ممه بابه‌تى هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه ئه‌وه نیه ته‌نیا ئی شه‌خسێك یان ئی لایه‌نێكى سیاسی بێت ، به‌ڵام له‌م بارودۆخه‌ى كه‌كوردستان تێی كه‌وتووه وه‌ئه‌م هه‌موو هێرشه‌ى كه‌كراوه‌ته سه‌ر كوردستان ، من پێم وایه ده‌كرا به‌شێوه‌یه‌كى زۆر گونجاوتر چاره‌سه‌ر بكرێت به‌سیاسی كردنى ئه‌م بابه‌ته بۆ ده‌ستكه‌وتى حزبی پێم وایه شتێكى هه‌ڵه بوو ، به‌تایبه‌تى كه‌جه‌نابی سه‌رۆك له‌م ماوه‌یه به‌رده‌وام له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕدابووه و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه كان خه‌ریكى پلان دارێشتن و شكاندنى هێزی دوژمن و به‌رگری كردن له‌خاك و كه‌رامه‌تى ئه‌م خه‌ڵكه بوو ، نه‌ده‌بووایه له‌پشته‌وه به‌رنامه داڕێژری بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌غیابی جه‌نابی سه‌رۆك كه‌خه‌ریكى ئه‌م ئه‌ركه پیرۆزه بوو ئیتر به‌رنامه‌ى داڕێشتنى پڕۆژه و یان پهراوێسختنى مه‌سه‌له‌ى ده‌ستور كهبابهتێكى گرنگه به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه كهدهیتوانى چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ش بكات ده‌كرا زیاتر گرنگی به‌بابه‌تى ده‌ستور بدرێت وه‌ئه‌م پرۆژانه پێم وابوو پێویستى نه‌ده‌كرد ، هه‌رچه‌ند مه‌سه‌له‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆی شتێكى گرنگه ئه‌بێت چاره‌سه‌رێكى یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه چونكه هه‌روه‌ك ئه‌زانن له 20 ى مانگى 8 ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كی یاسایی یان فه‌راغێكی یاسایی دروست ده‌بێت ، بۆیه لایه‌نه سیاسیه‌كان پێویسته بگه‌ن به هاودهنگیهك بگه‌ن بهسازانێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ئه‌م مه‌وزوعه چونكه پێم وایه وه‌زعی كوردستان ته‌عه‌مولی ئه‌وه ناكات ئهزمهیهكى تر جگه له ئه‌و ئه‌زمه و گرفتانه‌ى مه‌سه‌له‌ى تیرۆر و مه‌سه‌له‌ى بودجه و كێشه‌كانى مووچه‌ی پێشمه‌رگه و ئه‌و شتانه‌ى كه‌هه‌مانه پێویست ناكات ئێمه كێشه‌یه‌كی تریش ئیزافه بخه‌ینه سه‌ر ئه‌م شتانه‌ى كه‌هه‌یه
سامان ستار - پێت وانیه ئه‌و مناقهشهتانهى كه‌له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێ بابه‌تى پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم زیاتر به‌شه‌خسه‌نه كراوه یانى ئه‌گه‌ر وا بپرسم پێت وانیه رێككاره یاساییه‌كان فه‌رامۆش كراوه هێنده‌ی ئه‌وه‌ى بابه‌ته بهشهخسى كراوه
مه‌سرور بارزانى - به‌داخه‌وه زۆر جار ئه‌م باسه ده‌كرێ ، به‌ڵام من حه‌زده‌كه‌م لێره روونكردنه‌وه‌یه‌ك بده‌م به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه جه‌نابی سه‌رۆك وه‌كو شه‌خسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى ئێمه ئاماده نین یانى به‌حه‌قیقه‌ت بخرێته ئه‌و مهعادهلهیهوه چونكه پێگه و ناوی جه‌نابی سه‌رۆك زۆر له‌وه به‌رزتره ئێمه بێین ئێستا ته‌قیمی پێگه‌ى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى بكه‌ین ، دایكى شه‌هیدێك ده‌توانێ ته‌قیمی جه‌نابی سه‌رۆك بكات ، منداڵی شه‌هیدێك ده‌توانێ ته‌قیمی جه‌نابی سه‌رۆك بكات ، خزمه‌ت و رابردووی جه‌نابی سه‌رۆك ، پێشمه‌رگایه‌تى جه‌نابی سه‌رۆك ئهممانهى هه‌مووی كه‌سایه‌تى جه‌نابی سه‌رۆك بارزانیان دروست كردووه ، وه‌نیه كهپێگهى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌سایه‌تى جه‌نابی سه‌رۆكی دروست كردبێت.له‌به‌رئه‌وه ئه‌ممه ته‌نیا وه‌كو بابه‌تێكى یاسایی سه‌یر بكرێت ده‌كرێت باسى پێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت نه‌ك پێگه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى چونكه ئێمه قه‌بوڵی ناكه‌ین نه‌ك من له‌وانه‌یه راسته به‌نسبه‌ت من باوكه شانازی پێوه ده‌كه‌م به‌ڵام وه‌كو سه‌رۆكێك به‌ده‌یان هه‌زار كورد هه‌یه به‌تایبه‌تى ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى لهسهنگهرهكانن له‌وانه‌یه ئه‌ممه قه‌بوڵ نه‌كه‌ن شه‌خسی جه‌نابی سه‌رۆك بخرێته مهعادهلهكهوه وهبریار له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى جه‌نابی سه‌رۆك بدرێت ئه‌ممه بابه‌تێكى یاساییه باسى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت كه‌ئێمه بۆچونێكى ترمان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه
سامان ستار - وادهخرێته روو كه‌گوایه هه‌ندێ لایه‌ن له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانین پارتى به‌ته‌نیا لهبهرهیهكه له‌گه‌ڵ سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیه دیدی ئێوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌تایبه‌ت سیسته‌می حكومڕانى چیه
مه‌سرور بارزانى - پێم وایه ئه‌مه‌ش به‌هه‌ڵه باس كراوه نازانم ئیتر ئه‌ممه عه‌مدی بووه یان نا به‌ڵام وانیه ، سیسته‌می ئێستا سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تى نیه ، زۆر جار ده‌وترێت كه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیه ئه‌ممه وانیه ، جارێ له‌سیسته‌می كوردستان سه‌رۆك كهراستهوخۆ هه‌ڵبژێردراوه به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ده‌زگای ته‌نفیزی وه‌كو حكومه‌تى هه‌رێم له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بگره بۆ هه‌موو كابینه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌ممانه له‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی پێدراوه كه‌واته ده‌زگای جێ به‌جێ كار به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌په‌رله‌مان كهئهممه له‌سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م شته نیه وهسیستهمێكى تێكه‌ڵاوه هه‌تا له‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى جه‌نابی سه‌رۆكیش له‌وه‌رگرتنى چه‌ندین بڕیار كهلهسیستهمی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌بوایه ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك بێت بێ له‌سیسته‌می ئێمه‌یا ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆك نیه بۆیه من ده‌توانم بڵێم ئه‌ممه راست نیه سیسته‌می كوردستان سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تى نیه سیسته‌مێكى تێكه‌ڵه ، ئه‌و سیسته‌می په‌رله‌مانى كه‌باس ده‌كرێ من ده‌مه‌وێت چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بده‌م ، چه‌ندین سیسته‌م هه‌یه له‌دونیا ئه‌وه نیه ته‌نیا بڵێین سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تى یان په‌رله‌مانى سیسته‌می تێكه‌ڵاو هه‌یه ، سیسته‌م هه‌یه به‌پێى پێداویستى و كۆمه‌ڵگای جیاواز ئه‌وه‌ى كه‌خۆیان گونجاویان زانیوه قه‌بوڵیان كردووه و په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن
له‌هه‌رێمی كوردستان پێش هه‌موو شتێك ئێمه وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ نین ، ئێمه لهقۆناغێكین به‌ره‌و دروست كردنى كیان و به‌ره‌و ته‌سبیت كردنى پێناسه‌ى خه‌ڵكی كوردستان هه‌نگاو ده‌نێ ، بۆیه ناكرێ وه‌كو وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسانه بكرێت له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ زۆر جیاوازتر له‌وه باسى قۆناغى گواستنه‌وه بكه‌ین ئێمه لهحاڵهتێكهوه به‌ره‌و بهكیان كردنى هه‌رێمی كوردستان ئه‌رۆین ، بۆیه كاممه سیسته‌م زیاتر خزمه‌تى ئه‌م ئامانجه ده‌كات پێویسته له‌سه‌ر ئه‌ممه بوه‌ستین بابه‌تى سیاسی و حزبی بخه‌ینه لایه‌ك ، مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانى ئه‌وه له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بێت ، له‌سیسته‌می په‌رله‌مانى كه‌ئه‌وان باس ده‌كه‌ن هه‌موو شتێك بخرێته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى په‌رله‌مان پێم وایه ئه‌ممه خۆی سیسته‌مێكى گونجاو نیه لهسیستهمهكانى دیموكراتیدا چونكه ئێمه له‌پارتیدا بڕوامان به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه لهراگرتنى هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته له به‌رێوه‌به‌ردنى حكوم له‌هه‌رێمی كوردستاندا ، وهخۆشتان ئه‌زانن یانى په‌رله‌مان وه‌كو سیسته‌می یاسادانان یان ده‌زگای دادوه‌ری ، ده‌سه‌ڵاتى جێ به‌جێكار كهسهرۆكایهتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه ئه‌ممانه سێ پێگه‌ى ئه‌ساسی حكومڕانین ، له‌مه‌شدا ده‌كرێ هاوسه‌نگی له‌به‌ینی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا بكرێت له‌زۆربه‌ى سیسته‌مه‌كانى پێشكه‌وتوی سه‌ركه‌وتووی دیموكراسى هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌كان باشترین سیسته‌مه بۆ به‌رێوه‌بردنى حكوم ، ناكرێ بڵێین سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیم قه‌بوڵ نیه به‌ڵام سیسته‌می په‌رله‌مانیم قه‌بوڵه كه‌واته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌یه‌وێت بێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانێك كه‌ئه‌و زاڵ بێت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی تریشدا ، پێم وایه ئه‌ممه خۆشى هه‌ڵه‌یه كهئهممه دیكتاتۆریه‌تى په‌رله‌مان دروست ده‌كات له‌گه‌ڵ رێزم بۆ په‌رله‌مان ئه‌ممه هه‌موو بریاره‌كان ده‌هێنێته ناو په‌رله‌مان ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى كهنهتوانێ له‌سه‌ر بابه‌تى زۆر گرنگ بێته ده‌نگ یان بریاری پێویست بدات له‌كاتى گونجاو‌دا له‌وانه‌یه ئه‌و وه‌خته ئێمه زهرهریشى تێدا بكه‌ین ، بۆیه من پێم وایه ئێمه وه‌كو پارتى زیاتر داكۆكی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كهكامه سیسته‌م زیاتر خزمه‌تی گه‌ل و نیشتیمانه‌كه‌مان بكات له‌و قۆناغه كه‌ئه‌وه‌ش جیاكردنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانه دابین كردنى هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌كانه ئه‌و سیسته‌مه باشترین سیسته‌مه بۆ حكومڕانى هه‌رێمی كوردستان
سامان ستار - به‌رێز مه‌سرور بارزانى به‌رێزتان وه‌كو ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆچى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمی كوردستان راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت كه‌چى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردراون
مه‌سرور بارزانی - ئه‌مه حه‌ق و مافێكى سروشتى خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه كه‌ده‌نگی خۆیان بۆ كه‌سێك بده‌ن كه‌وه‌كو سه‌رۆك نوێنه‌رایه‌تى ئه‌م خه‌ڵكه بكات ، هه‌موو كه‌سێك هه‌موو تاكێك له‌م وڵاته مافی ئه‌وه‌ى هه‌یه ده‌نگ بدات ، باشترین شێوازی دیموكراسى له‌دونیا ئه‌وه‌یه كه ماف به‌خه‌ڵك بدرێت ، خه‌ڵك نوێنه‌ری خۆی هه‌ڵبژێرێت ، له‌سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كه‌واته په‌رله‌مان ده‌بێت له‌جیاتى خه‌ڵك سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرێت من ئه‌توانم بڵێم ئه‌مه كه‌زۆر نادیموكراسیانهتره له‌وه‌ی كه‌شێوازی راسته‌وخۆی هه‌ڵبژاردن بێت بۆ ؟ له‌وانه له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ڕێژه‌یه‌كى تایبه‌ت بڵێ 70% خه‌ڵكی كوردستان ده‌چن بۆ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان ده‌نگ ده‌ده‌م بۆ ده‌ست نیشانكردن یان هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌كه‌ى خۆیان بۆ په‌رله‌مان ، ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌لبژاردنى سه‌رۆك بكرێـت له‌وانه‌یه ئه‌م ڕێژه‌یه گۆڕ‌انى به‌سه‌ردابێت ، له‌وانه‌یه له‌جیاتى 70% ، 80% خه‌ڵك بچن ده‌نگ بده‌ن كه‌پێشتر بینیمان ئه‌ممه ڕوویدا ، كه‌واته خه‌ڵك بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك زیاتر په‌رۆشه بۆئه‌وه‌ى بچێت ده‌نگ بدات ، لێره ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاوی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگ ناداتن ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ په‌رله‌مان بێت ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ممه بۆ سه‌رۆكایه‌تى ڕێژه‌یه‌كى زیاتر چوون و وه‌ده‌نگیان داوه ، لێره‌دا ناكرێت ده‌نگی ئه‌م خه‌ڵكه نادیده بگرێت ، ئینجا ئه‌گه‌ر فهڕهزنا بڵێین 70% خه‌ڵك ده‌نگیان به‌په‌رله‌مان داوه لهمهشداههموو ئه‌و ده‌نگانه نوێنه‌ره‌كانیان نه‌یان توانیوه بگه‌ن به‌په‌رله‌مان چۆن ؟ خه‌ڵكێك ده‌نگی داوه بهنوێنهرێك ئه‌م نوێنه‌ره ڕێژه‌ى پێویستى نه‌هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو ئه‌ندامی په‌رله‌مان بچێت نوێنه‌رایه‌تیان بكات ، كه‌واته ئه‌م ده‌نگانه دابه‌شده‌كرێن به‌سه‌ر چه‌ندین ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه‌ده‌نگیان زیاتر بووه وه ئه‌وان ئه‌چن بۆ په‌رله‌مان ، كه‌واته ئه‌كرێ بڵێن به‌پێى ئه‌و ئامارانه كه‌هه‌بووه ئه‌و ژماره‌ی كه‌پێشتر سه‌یرمان كردووه له‌وانه‌یه 20% خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگه‌كانیان ئه‌فه‌وتێت و ئه‌سوتێ واته نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ى ئه‌مانه كه‌ده‌نگی پێ داوه بچێته په‌رله‌مان خه‌ڵكی تر له‌جیاتى ئه‌وان به‌ده‌نگی ئه‌مانه چووته په‌رله‌مان و بووه‌ته نوێنه‌ری خه‌ڵك ، لێره ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ین ته‌قریبه‌ن 20% بچێت ته‌قریبه‌ن 50% خه‌ڵكی كوردستان نوێنه‌ره‌كانى خۆیانیان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچن بۆ په‌رله‌مان ، ئینجا ئه‌و به‌رێزانه‌ى وه‌كو ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ئه‌چن بۆ په‌رله‌مان و له‌وێ ده‌نگ ئه‌ده‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنى كه‌سێك وه‌كو سه‌رۆكى هه‌رێم ، له‌وێش له‌وانه‌یه هه‌موو كه‌سێك ده‌نگ نه‌دات بۆ یه‌ك نه‌فه‌ر رێژه‌یه‌ك ده‌نگ ئه‌دات ، رێژه‌یه‌كی تر ده‌نگ نادات به‌ڵام له‌وێش 70% په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌نگ ئه‌ده‌ن بۆ كه‌سێك واته سی له‌سه‌دی ئه‌و په‌نجا له‌سه‌ده‌ی كه‌ماوه 30% كه‌ماوه ده‌نگ ناداتن بۆ هه‌لبژاردنى سه‌رۆك ، كه‌واته رێژه‌یه‌كیش له‌وێ كه‌ده‌نگی نه‌داوه بۆ سه‌رۆك ، سه‌رۆكێك ههلبدهبژێردرێت كه به‌رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م ده‌توانم بڵێم سی له‌سه‌دی ده‌نگده‌ری راسته‌قینه‌ى خه‌ڵكی كوردستان كه به‌شێوه‌ی ناراستوخۆ به‌رێگای په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه سه‌رۆكێك هه‌لده‌بژێرێت ، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ی ئه‌ممه سی له‌سه‌د كه په‌رله‌مان سه‌رۆكێك هه‌لده‌بژێرێت به‌رامبه‌ر هه‌شتاد له‌سه‌د كه‌ئه‌توانن بچن بۆ سه‌ر سه‌ندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به‌كه‌سێك بده‌ن وه‌كو سه‌رۆك جیاوازی ئه‌ممه ئه‌بی خه‌ڵك بزانێ تاچه‌نده ئه‌ممه بابه‌تێكه ، بابه‌تێكى تر ده‌نگده‌ری هاوڵاتی كه ده‌نگ بهنوێنهرێك ده‌دات بچێت ببێت به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌نگ ئه‌دات بۆ ئه‌م كه‌سه بچێتن وه‌كو یاسا دانه‌رێك بچێتن بۆپه‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تى بكات ، به‌ڵام مه‌رج نیه ئه‌م هاوڵاتیه ده‌نگ بدات به‌كه‌سێك له‌بڕی ئه‌و سه‌رۆك هه‌لبژێرێت ، له‌وانه‌یه ئه‌م هاوڵاته خۆشه‌ویسته ده‌نگ بۆ براده‌رێك بدات ببێ به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڵام ده‌نگ كهئهداته كه‌سێك بۆ سه‌رۆك له‌وانه‌یه ئه‌م ئه‌ندام په‌رله‌مانه هه‌مان ده‌نگ نه‌دات بدات به‌كه‌سێكى تر كه‌واته ئه‌م سی له‌سه‌ده‌ش ده‌نگی راسته‌قینه‌ى خه‌ڵك نیه ، سه‌رۆك ههلبدهبژێردرێت كهئهسلهن نوێنه‌رایه‌تى زۆرینه‌ى خه‌ڵكی كوردستان ناكات نه‌ك زۆرینه‌ى خه‌ڵكی كوردستان ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م له‌خه‌ڵكی كوردستان ئه‌و وه‌خته ده‌كرێ بڵێین ئێمه به‌رێگای په‌رله‌مانه‌وه سهرۆكێكمان هه‌ڵبژارد ، بۆیه ئێمه ده‌ڵێین ئه‌م مافه مافی خه‌ڵكه ، وه‌خه‌ڵك هه‌قى خۆیه‌تى ئه‌بێت ئه‌م مافه بدرێت به‌خه‌ڵكی كوردستان وه‌خه‌ڵكی كوردستان راسته‌وخۆ بتوانن سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرن ، وه‌ئه‌م یارییه سیاسیه كه‌ده‌كرێ له‌شێوازی په‌رله‌مانى هه‌لبژاردنى سه‌رۆك له‌په‌رله‌مان ئه‌ممه ئه‌سله‌ن بۆ ئه‌وه نیه كه مافی خه‌ڵك بپارێزن ئه‌ممه یارییه‌كى سیاسییه بۆ سه‌فه‌قاتی سیاسی به‌ینی لایه‌نه سیاسیه‌كانه وه‌ئه‌مه‌ش بێ گومان له‌مافی خه‌ڵك ئه‌درێت یانى مافی خه‌ڵك پێشێل ده‌كرێ ئێمه بۆیه داكۆكی ده‌كه‌ین ده‌ڵێین مه‌رجه‌عی كۆتایی و سه‌ره‌كى له‌م مهعادهلهیهدا ده‌بێت خه‌ڵك بێت ده‌بێت خه‌ڵك بریاری خۆی بداتن كهئهیوێ كێ و به‌چ شێوه‌یه‌كیش سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كه‌ی بكات
سامان ستار- ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌داوا ده‌كه‌ن سه‌رۆك له‌په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت ئه‌وان ده‌ڵێت هه‌ڵبژاردنى راسته‌وخۆ ئه‌گه‌ری ته‌زوویر كردنى هه‌یه و جێی متمانه نیه سه‌رنجی تۆ چیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌وه
مه‌سرور بارزانى - ئه‌ی ئه‌م براده‌رانه چۆن هه‌ڵبژێردراون خه‌ڵك ده‌نگی پێنه‌داون ، ئه‌گه‌ر ئه‌ممانه پرسیارهكهیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كهلهههلبژاردنى راسته‌وخۆ هه‌لبژاردنى خه‌ڵك ته‌زویر ده‌كرێ به‌داخه‌وه ئه‌ممه خۆیان ده‌گرێته‌وه خۆیان به‌ده‌نگی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه هاتوون یانى ده‌كرێ ئێمه له‌سه‌ر قسه‌ى ئه‌وان بڵێین كه‌ئه‌وان به‌ده‌نگی ته‌زویر بوونه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مان ، ئه‌ممه من پێم وایه ئه‌گه‌ر تۆزێك بیر بكه‌نه‌وه به‌م شێوه‌یه قسه ناكه‌ن ، ئه‌سله‌ن وانیه چونكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك راسته‌وخۆ هه‌ڵبژاردن بكات به‌تایبه‌تى كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كى رێك و پێك به‌تایبه‌تى بهداوهتكردنى خه‌ڵكی بێلایه‌ن وهسهرپهرشتى كردنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌كرێ ئه‌م بابه‌تانه چاره‌سه‌ری بكه‌ن ، به‌ڵام مادام خه‌ڵك ده‌نگی داوه به‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێ ده‌نگ بدات بهسهرۆكیش من له‌و باوه‌ره‌دانیم كه‌ئه‌مه ته‌زویری زیاتری تیا ده‌كرێ به‌پێچه‌وانه‌وه له‌په‌رله‌مان ده‌كرێ سه‌فه‌قاتی سیاسی بكرێ ، به‌ڵام لهههلبژاردنى راسته‌وخۆ مه‌جالی سه‌فه‌قاتى سیاسی تێدا نیه خه‌ڵك راسته‌وخۆ ده‌توانێ بریاری خۆی بدات
سامان ستار - زۆر جار كه‌باسى به‌دیل و جێگره‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێ پارتى به‌رێز سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به‌تاكه كاندیدی خۆی ده‌زانێ پێشى وایه له‌م قۆناغه پێویسته سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى بمینێته‌وه ، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تر تاوه‌كو ئێستا وه‌كو بڵێین كاندیدی خۆیان نیه به‌دیلیان نیه پێت وایه بۆچى ئه‌وان وا بێده‌نگن له‌و بابه‌ته‌وه
مه‌سرور بارزانى - ئێمه پێش هه‌موو شتێك سه‌یری ئه‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین وه‌كو گرنگترین بابه‌تی ئه‌مرۆی كوردستان ، كوردستان پێویستى بهسهركردایهتیهكى كارایه كه شاره‌زابێت وه ئاماده‌شبێت خۆی به‌خت بكات له‌پێناو ده‌ستكه‌وته‌كانى خه‌ڵكی كوردستان ، وهپێگه و رێزی خۆشى له‌ساحه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌بێت ئه‌ممه وه‌كو پارتى پێمان وایه باشترین كاندید بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه كێیه ئه‌بێ ئه‌و سه‌ركردایه‌تی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بكات
ئه‌و براده‌رانه‌ى كه مناقه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌بێ فڵانه كه‌س بێت یان كه‌سێكی تر بێ لێره من پرسیارێك ده‌كه‌م ئێمه وه‌كو پارتى باشترین كاندیدی ئێمه كێیه پێمان وایه كه‌وه‌كو سه‌رۆكى خۆمان قه‌بوڵمانه پێمان وایه ئه‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ى باشترینه كه‌سه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌بێ سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمی كوردستان بكات
ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی تر ئه‌م بۆ چوونه‌یان نیه من ئه‌م پرسه ئاراسته‌ى خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م ، من حه‌زده‌كه‌م خه‌ڵكی كوردستان خۆیان به‌بێ ئه‌وه‌ى له ژێر ته‌ئسیر و كاریگه‌ری سیاسی ئه‌م حزبانه دابن ئه‌م پرسیاره خۆیان بیكه‌ن ئه‌گه‌ر لایه‌نێك ئاماده‌نه‌بێت كه‌سێك وه‌كو سه‌رۆكی خۆی قه‌بوڵ بكات كه‌واته كه‌سی یه‌كه‌م حزبه‌كه‌ى خۆیان بداتن یانی بۆ ئه‌وه‌ى پێشكه‌شی بكات بۆ ئه‌وه‌ى له‌م پرۆسه‌یه به‌شداری بكات وه‌كو به‌ربژێری سه‌رۆكایه‌تى به‌شداری بكات چۆن خه‌ڵك متمانه به‌و حزبه یان به‌و لایه‌نانه بكات كه‌ئه‌م كه‌سه ئه‌بێ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌كه‌ی بكات ، یانى ئه‌گه‌ر ئه‌ممانه كه‌سی باشیان هه‌بێت پێویسته قه‌بوڵیان بێـت كهسهرۆكایهتى حزبه‌كه‌ى خۆیان بكات پێش هه‌موو شتێك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵكیش بڕوایان پێبكات بڵێ والله راسته ئێوه باشترین كه‌ستان هه‌بووه پێشكه‌شتان كردووه ئینجا خه‌لك ئه‌ممه قه‌بوڵ ده‌كات یان نا ئه‌ممه مه‌وزوعێكی تره ، به‌لام ناكرێ حزبێك به‌سه‌رۆكى خۆی قه‌بوڵ نه‌كات ئاماده نه‌بێت وه‌كو سه‌رۆكى خۆی قه‌بوڵ بكات ئینجا بێ به‌خه‌ڵك بڵێ بابێ بڵێ ببێت به‌سه‌رۆكى تۆ یانى چۆن ئه‌ممه ده‌كرێ ، بۆیه ئێمه پێمان وایه له‌م زروفه باشترین كه‌س به‌نسبه‌ت ئێمه‌وه جه‌نابی سه‌رۆكه له‌به‌ر زۆر هۆكار له‌وه‌ى كه به‌رده‌وام له‌سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه دابووه ، خۆی گه‌وره‌ترین شانازی بۆ جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ من پێشمه‌رگه قه‌د خۆی وه‌كو سه‌رۆكێك نه‌بینیوه ، پێگه‌ى جه‌نابی سه‌رۆك بهكورسیهكهى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم دروست نه‌بووه ئه‌ممه به‌خوێن و فرمێسك و زه‌حمه‌ت و ڕه‌نجی چه‌نده‌ها ساڵه قوربانى دان دروست بووه ، وهئهممه خه‌ڵكێك جه‌نابی سه‌رۆكى به‌سه‌رۆكى خۆی قه‌بوڵ كردووه به‌و ده‌نگانه‌ى كه‌خه‌ڵك داویانه وه‌ئێستاش ده‌بێت هه‌ر خه‌ڵك ئه‌م بریاره بدات كێ باشه بێ و كێ باش نیه له‌به‌ر ئه‌وه پێمان وایه هه‌موولایه‌نه‌كان ئه‌بێ ئه‌گه‌ر پێیان وایه كه‌سى باشتر ئه‌توانن بدۆزنه‌وه كهسهرۆكایهتى ئه‌م قۆناغه‌ى هه‌رێمی كوردستان بكات بابزانن باخه‌ڵك به‌راوردیان بكات بهتهئكیدیش خه‌ڵك ئهممهى له‌بیر ئه‌بێ كه‌كێ خزمه‌تى ئه‌وانى كردووه كێ ئاماده‌بووه رووبه‌رووی داعش بوه‌ستێته‌وه ، كێ ئاماده‌بووه رووبه‌رووی پیلانى ده‌ره‌وه بوه‌ستێته‌وه ، كێ ئاماده‌بووه زیاتر له‌هه‌موو كه‌سێك داكۆكی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد بكات ، كێ بووه كه‌توانیویه‌تى پێگه‌ى كورد له‌گۆره‌پانی نێوده‌وله‌تى به‌و ئاسته بگه‌ێنێت ، كورد وه‌كو به‌شێكى سه‌ره‌كی ئێستا لهمهعادهلهى نێوده‌وله‌تى له‌رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست و بگره له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌ش ئێستا جێگای خۆی هه‌یه و پێگه‌ى خۆی هه‌یه ئه‌ممانه هه‌مووی له‌سه‌رده‌می جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى ئه‌نجامدرا خه‌ڵك ئه‌م شتانه ده‌بینێ ناكرێ لهرووانگهیهكى ته‌سكی حزبی یه‌وه سه‌یری ئه‌م مه‌وزوعه بكرێت
سامان ستار - ئێوه پێتان وایه بریاره‌كه ده‌بێت بۆ خه‌ڵك به‌جێبهێڵدرێ
مه‌سرور بارزانى - به‌دڵنیایی ده‌بێت خه‌ڵك ئه‌و بریاره بدات
سامان ستار - به‌رێز مه‌سرور بارزانى له‌ئێستادا ووشه‌ى سازان له‌میدیای كوردی زۆرترین قسه‌و باسى له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت ، ته‌نانه‌ت بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ى لهشهقامیش ئه‌و وشه‌یه به‌رگوێ بكه‌وێت ، پێتان وایه ئێستا ئه‌ممه به‌دیله بۆ هه‌موو فاكته دیمو‌كراتى و یاساییه‌كان
مه‌سرور بارزانى - جارێك پێش هه‌موو شتێك كه‌ده‌ڵێن سازانى نیشتیمانى من پێم وایه سازانی نیشتیمانى ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو خه‌ڵك به‌شدار بێت له‌وه‌رگرتنى بریاری سیاسی نه‌ك ته‌نیا حزبه‌كان ، ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌كرێ سازانى حزبییه ، سازانى لایه‌نى سیاسیه له‌به‌ینى ئه‌و حزبانه‌ى پێكه‌وه دا ئه‌نیشن و له‌وانه‌یه ان شالله بگه‌نه به‌ئه‌نجامێك ، به‌س ئه‌ممه سازانی سیاسی یان سازانى ئه‌حزابی سیاسی یه، ئه‌ممه سازانى نیشتیمانى نیه ، سازانى نیشتیمانى ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو خه‌ڵك پێكه‌وه حه‌قی هه‌بێت مافى هه‌بێت بچێت ده‌نگ بدات ئه‌و وه‌خته ده‌كرێ بوترێ كهئهممه سازانى نیشتیمانیه ، سه‌ره‌رای ئه‌ممه ئێمه ئێمه پێمان وایه بارودۆخى ئێستای هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان پێكه‌وه بگه‌ن به‌ئه‌نجامێك به‌گفتوگۆ ئه‌و بریارانهى كه‌ده‌یده‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتى ولاته‌كه و نیشتیمانهكهدا بێت ، وه‌ئه‌م ده‌ستكه‌وته حزبییانه بخه لایه‌كه‌وه ، زروفی ئێمه ئێستا وه‌زعێكى تره یانى به‌تایبه‌تی ئێمه وه‌كو پارتى بیرمان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه كه‌وا پارتى چ باشه ، بیرمان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه‌وا نیشتیمانى ئێمه ئێستا پێویستى به‌چیه به‌تایبه‌تى ئێمه هه‌روه‌كو له‌سه‌ره‌تاش باسم كرد گۆرانكاری گه‌وره له‌ناوچه‌كه‌دا روویانداوه و رووئه‌ده‌ن ئه‌بێ سود له‌م فرسه‌تانه وه‌ربگرین ، ئه‌بێت ئاماده‌بین وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك وه‌كو نیشتیمانێك بیر بكه‌ینه‌وه چۆن ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ست بهێنین ، بۆیه پێم وایه ئه‌م سازانهى كه‌باس ده‌كرێ گرنگه بۆ خه‌ڵك بیر له‌وه نه‌كرێته‌وه زۆرینه و كه‌مینه ، چونكه ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر ئه‌م بابه‌ته دیسان قسه‌ى زۆر هه‌یه كه‌ده‌توانین باسى بكه‌ین
سامان ستار - به‌رێزتان وه‌كو ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێشتر له‌گه‌ڵ هاوپهیمانهكهتان له‌په‌رله‌مانی كوردستان زۆرینه بوون بۆچى بابه‌ته‌كانتان ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه‌ئێستا بوونه‌ته كێشه یهكلایتان نه‌كرده‌وه یاخود بۆ كارتان به‌زۆرینه و كه‌مینه نه‌كرد له‌په‌رله‌مان
مه‌سرور بارزانى - بزه‌بت هه‌رئه‌وه‌یه كه‌ئێستا باسى ده‌كه‌م ، ئێمه لهپارتى به‌تایبه‌تى جه‌نابی سه‌رۆك هه‌میشه داكۆكی ئه‌وه‌ى كردووه كه ئه‌بێت یه‌كریزی ناوماڵی كورد بپارێزین ، هه‌تا ئه‌گه‌ر لایه‌نێك له‌رووی ژماره‌شه‌وه كه‌مینه بێت به‌لام ده‌بێت حیسابی ڕه‌ئى ئه‌و لایه‌نه‌ش بكرێت بۆ نمونه ئه‌م پێتان ده‌ڵێم كه ڕه‌شنوسی ده‌ستور كه‌پێشتر به‌ده‌نگی 96 ئه‌ندامی په‌رله‌مان ده‌رچوو وه‌بوو به‌مافی خه‌ڵك ، ئه‌بوایه خه‌ڵك ئه‌و وه‌خته بریار له‌سه‌ر قه‌بوڵ كردن یان ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌م ره‌شنوسه بدات ، لێره ئه‌و وه‌خته كه‌ئۆپۆزسیۆن هه‌بوو ئۆپۆزسیۆن دژی ئه‌ممه وه‌ستا كه خه‌ڵك ئه‌م ڕه‌ئییه بدات له‌جیاتى خه‌ڵك وتیان ئێمه ئه‌بێت بریار بده‌ین ، ئێمه رازی نین وه ئه‌م مافه له‌خه‌ڵك ستێندرایه‌وه جارێكی تر ، ته‌نیا هۆكارێك كه‌ئێمه رازی بووین ئه‌م ره‌شنوسه ده‌ستوریه جارێكى تر بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مناقه‌شه‌ى زیاتری له‌سه‌ر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاودهنگییهك له‌سه‌ری دروست ببێت ، ئه‌م سازانهى كه‌ئێستا باسى ده‌كه‌ن ئه‌و وه‌خته خۆیان داوایان ده‌كرد وتیان بابهسازان بكرێت ئه‌گینا ئه‌و وه‌خته به 96 ده‌نگ زۆرینه‌یه‌كى ڕه‌ها هه‌بوو كه‌پارتى ئه‌یتوانى به‌زۆرینه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلای بكاته‌وه ، وه‌زۆر بابه‌تى تریش هه‌بوون ئه‌گه‌ر پارتى به ئیستحقاقاتى هه‌ڵبژاردن بیویستایه شت بڕوێنێت ئه‌یتوانى بیكات به‌ڵام په‌رۆشى پارتى بۆ یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد بۆ به‌شداركردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه دانى به‌خۆدا گرت و ویستى هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه كۆك بن به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان كه ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیان هه‌یه پێكه‌وه كۆك بن و پێكه‌وه بریار بده‌ین ، ئێمه هه‌میشه له‌و بروایه دابووین كهیهكریزی ناوماڵی كورد ئه‌ممه گره‌نتى سه‌ركه‌وتنى ئێمه‌یه ، وه ئه‌ممه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه ده‌مانبات كه‌ئامانجی هه‌موو میلله‌تى كورده
سامان ستار - دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بینیمان پێكهێنانى حكومه‌ت ماوه‌یه‌كى زۆری خایاند ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كى سازان هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان و جومگه‌كانی سه‌ره‌كى دابه‌شبكرێت ، واته ده‌كرێ بڵێین هه‌موو پۆسته‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌په‌رله‌مانى كوردستانیشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى سازان و رێككه‌وتنی سیاسی دابه‌شكراوه ، پێت وایه ده‌رچوون له‌م سازانه چ كاریگه‌رییه‌كى ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ى حكومڕانى له‌هه‌رێم
مه‌سرور بارزانى - ئه‌من له‌وه تێناگه‌م یانى ئێستا ئێمه چ پێویسته بێین یه‌كڕیزی ناوماڵی كورد تێك بده‌ین ئه‌گه‌ر به‌زۆرینه و كه‌مینه‌یه ئه‌بوایه له‌سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌بده‌ئه بڕۆین برۆیشتاینایه ئێمه‌ى پارتى قه‌بوڵمان كرد به‌سازان شت بكرێت كه‌واته زۆر له‌و ده‌ستكه‌وتانه یان له‌و پێگه حكومیی و په‌رله‌مانیانه كهبهلایهنهكانى تر دراوه له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن نه‌بووه ، پارتى ئاماده‌بووه واز له‌ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنى خۆی بێنێت وه‌كو لایه‌نى زۆرینه راسته ئێمه له‌وانه‌یه زۆرینه‌ى ڕه‌هامان نه‌هێنابێ به‌لام له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانى تر زیاتر كورسیمان هێناوه له‌هه‌ردوو په‌رله‌مانى عێراق و كوردستان ، كه‌چى سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى تر بێنه ناو حكومه‌تێكى بنكه فراوان به‌شداربن له‌پرۆسه‌ى سیاسی قه‌بوڵمان كرد هه‌ندێ له‌و ده‌ستكه‌وتانه كه‌پارتیش بوون بدرێن به‌لایه‌نه‌كانی تر ، بۆ نمونه سه‌رۆكى فراكسیۆنى كوردی له‌په‌رله‌مانى عێراق ده‌كرا پارتى داكۆكی بكردایه كه‌من زۆرینه‌ى ده‌نگم به‌ده‌ست هێناوه ئه‌بێت بۆ خۆم بێت ، ده‌كرا هه‌تا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستانیش كه‌پارتى 38 كورسى هه‌یه زیاتر له‌لایه‌نه‌كانی تر له‌به‌ر ئه‌وه ده‌یتوانى داكۆكی له‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌م پۆسته بكات و یاخود سكرتێری په‌رله‌مان
كه‌واته ئێستا ئه‌م شتانه‌ى دروست بوون ، پارتى وه‌ختى خۆی بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م سازانه دروست ببێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن ، بۆ ئه‌وه‌ى پێكه‌وه بریار له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵات و خه‌لكى خۆمان بده‌ین قه‌بوڵمان كرد كه‌پێكه‌وه ئیش بكه‌ین و پێكه‌وه بریار بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ئه‌م مهناسهبانه دابه‌شكرا ، ئێستا ناكرێ بێین بڵیین والله چونكه ئه‌من ئه‌و مهنسهبهم هه‌یه مه‌بده‌ئی زۆرینه و كه‌مینه جێ به‌جێ ده‌كه‌م ، كه‌واته ئه‌گه‌ر بوو به‌مه‌بده‌ئی زۆرینه و كه‌مینه ئه‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ خاڵی سفر ئه‌بێ له‌وێ وه ده‌ست پێبكه‌ین بزانین به ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردن كێ زۆرینه و كه‌مینه‌ى هه‌یه ، كێ كامه مه‌نسه‌بی ده‌ستده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه مهنسهبهكان جارێكی تر دابه‌شبكرێنه‌وه ، ناكرێ ئه‌و كاته‌ى كه سازان خزمه‌تى لایه‌نێك بكات قه‌بوڵی بكات ، وه‌ئه‌و وه‌خته‌ش كهفرسهتى بینی به‌زۆرینه‌و كه‌مینه شتێك بڕوێنێ والله بڵێ من زۆرینه و كه‌مینه بهپرۆسهیهكى دیموكراسى ده‌زانم راسته به‌ڵام ئه‌گه‌ر وابێت فه‌رموون با له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ستپێبكه‌ین بزانین ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه و ئه‌و مهناسهبانه چۆن دابه‌شده‌كرێن له‌سه‌ر ئه‌ساسی زۆرینه و كه‌مینه ، له ئێستاوه ئه‌ممه ناكرێت ئه‌ممه زروفی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ممه قه‌بوڵ ناكات كه‌ئێمه بێین ئه‌م یارییه سیاسیه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین ، پێمان وایه شتى زۆر گرنگتر هه‌یه ، ته‌عه‌دای زۆر گه‌وره‌تر هه‌یه ، وه‌ئه‌بێ ئه‌و لایه‌نانه هه‌موویان بێن پێكه‌وه ئیش بكه‌ن ، وههیچیش نیه لایه‌نێك بۆ لایه‌نى تر بڵێم له‌سه‌ر حیسابی ده‌ستكه‌وتى خۆی نه‌رمی بنوێنێت باوه‌ر ناكه‌م هیچ كێشه‌یه‌ك دروست ببێت به‌تایبه‌تی ئێستا كه‌له‌م زروفه من پێم وایه میلله‌تى كورد پێویستى به‌وه نیه كوردستان پێویستى به‌وه نیه كهتهشهنوزێكى سیاسی یان تێكچوونى وه‌زعی ناوخۆ ته‌عه‌مولی ئه‌م وه‌زعه بكات
سامان ستار- له‌گه‌ڵ چه‌مكى سازان كه‌ئێستا وه‌كو باسم كرد له‌میدیاكان زۆر باس ده‌كرێت ، ئێستا ده‌نگێك له‌ناو به‌شێك له‌پارته سیاسیه‌كان ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆتای پێكهاته‌كانى هه‌رێمی كوردستانه له‌په‌رله‌مان وه‌كو بینیمان كاریشى بۆ كراوه ، باس كردنى سازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كۆتای پێكهاته‌كان له‌وانه توركمان و ئه‌رمه‌ن و ئاشورییه‌كان ئه‌ممه چۆن چۆنى له‌گه‌ڵ بنه‌مای سازان و پێكه‌وه ژیان له‌هه‌رێمی كوردستان دێته‌وه
مه‌سرور بارزانى - شتێك كه‌ئێمه ئه‌بێت شانازی پێوه‌ی بكه‌ین ئه‌م پێكه‌وه ژیانه‌یه ، وهلهدهرهوهش ئه‌و رێزه‌ى كه‌له‌كوردستان ده‌گیرێ باوه‌ركه زۆری بۆ ئه‌وه‌یه كه‌كورد یانى خه‌ڵكى كوردستان به‌تێكڕایی بروای به‌پێكه‌وه ژیانى ئاشتیانه هه‌بووه له‌به‌ینى هه‌موو پێكهاته و نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكان ، ئه‌ممه شتێكه كهمستهحیله ئێمه وه‌ك پارتى بتوانین پشتى تێبكه‌ین و به‌رگری لێنه‌كه‌ین ، زۆر پێم سه‌یره ئێستا باسى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌م كۆتانه ده‌كرێت ، ئه‌م كۆتانه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه به‌پێى رێژه‌ى ده‌نگدان بێت زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ى كه‌له‌گه‌ل ئێمه ده‌ژین من ناڵێم كه‌مه نه‌ته‌وه ئه‌ڵێم نه‌ته‌وه ، ئه‌و نه‌ته‌وانه به‌رێژه كه‌من به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ئێمه ئێمه هه‌موومان خه‌ڵكى هه‌رێمی كوردستانین ، ئه‌بێت ئه‌وان مافی خۆیان هه‌بێت به‌شداربن له‌وه‌رگرتنى بریاری سیاسی به‌شداربن چونكه موكهونى ئه‌ساسی ئه‌م وڵاته‌ن ئه‌وان وه‌كو ئێمه خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته‌ن ئه‌بێ بریاری خۆیان هه‌بێت ، ناكرێ مه‌سه‌له‌ى زۆرینه و كه‌مینه به‌سه‌ر ئه‌وانیش دا بسه‌پێندرێ وهبگوترێ ئێِوه نابێ كۆتا خۆتان هه‌بێت ، من پێم وایه پێویسته ئێمه رێز له‌مافی ئه‌و نه‌ته‌وانه بگرین وهههمووشیان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت له په‌رله‌مانى كوردستان ، ئه‌ممه گه‌وره‌ییه بۆ هه‌موو لایه‌ك كه‌پشتگیری ئه‌م پره‌نسیپه بكات ، به‌پێچه‌وانه‌وه پێم وایه مه‌به‌ستى سیاسی له‌پشته‌وه‌یه ناشكرێ ئێمه بێین له‌لایه‌كه‌وه باسى پێكه‌وه ژیان بكه‌ین ، له‌لایه‌كى تره‌وه له‌روانگه‌یه‌كى ته‌سكی سیاسی ئیتر بێین له‌گرنگی ئه‌م نه‌ته‌وانه كه‌م بكه‌ینه‌وه ، ئێمه وه‌كو پارتى ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌پشتگیری كردنى له‌وه‌ى كه‌ئه‌م كۆتانه ئه‌بێت بمنێنن
سامان ستار - به‌رێزتان وه‌كو ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چۆن ده‌رواننه دانوستاندنى لایه‌نه سیاسیه‌كان ، چۆن خه‌ڵكی دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كهئهنجامێكى باشى ده‌بێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ئێستا هه‌ن
مه‌سرور بارزانى - ئێمه وه‌كو پارتى بروامان به‌وه‌یه كه‌ئه‌بێت ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بێن گفتوگۆ بكه‌ن ، وه‌پێش هه‌موو شتێك مه‌سه‌له‌ى نیشتیمان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌به‌رچاو بێت ، ئێمه ئاماده‌ین به‌رده‌وام بین له‌گفتوگۆكان به‌ڵام لێره هه‌نده‌ك شت هه‌یه كه‌پێویسته وه‌كو هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تى له‌م بارودۆخه كاممه بابه‌ت گرنگه ئێمه ئه‌وانه بخه‌ینه ئهولیهتى ئیش و كاری خۆمان ، وهناشكرێ بۆ خاتری ده‌ستكه‌وتى حزبی یان بۆ خاتری ململانێی سیاسی به‌ینى لایه‌نه سیاسیه‌كان ئێمه بێین مه‌ترسی بخه‌ینه سه‌ر هه‌موو ئه‌زمونى هه‌رێمی كوردستان ئه‌كرێ ئه‌وه‌ى كه‌هه‌یه بیپارێزین وه‌له‌هه‌مانكاتدا بیر لهچارهكردنى ئه‌م كێشه و گرفتانه هه‌یه ئه‌بێ بكه‌ین كه‌ئێستا مه‌وجوده و لایه‌نه‌كان كه‌ئێستا مه‌وجوده و لایه‌نه‌كان خه‌ریكه قسه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن ، ئێمه لێژنه‌یه‌كمان هه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى كه‌خه‌ریكی گفتوگۆن وهخهریكی ئه‌وه‌ن كه‌چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفتانه بكه‌ن ، به‌ڵام پێش هه‌موو شتێك بامن ئه‌وه بڵێم ئێمه خۆمان به‌پارێزه‌ری ماف و ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانین نه‌ك ئێمه هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه قه‌بوڵ ناكات له‌به‌رخاتری ده‌ستكه‌وتى سیاسی هه‌موو ئه‌زموونه‌كه بخه‌ینه مه‌ترسیه‌وه ، یانى ده‌بێ به‌دیله‌كه ئه‌و چارهسهرییهى كه‌ئێستا ده‌بێ هه‌بێ زۆر باشتر بێ له‌وه‌ى كه باسى لێده‌كرێت وه‌ئه‌مه‌ش بێگومان به ته‌فاهوم و لێك تێگه‌یشتن و به‌گه‌یشتن بهتهوافوقێكی سیاسی هه‌یه كهلهبهینى ئه‌حزابه‌كان ده‌كرێ ئێمه وه‌كو پارتی خه‌ریكی گفتوگۆین و هیوادارین ئهنجامێكیشى هه‌بێت
سامان ستار - له‌و ماوه‌یه‌دا لێدوانێكى به‌رێزتان سه‌باره‌ت بهسهربازانى په‌كه‌كه له‌ناوچه‌ى قه‌ندیل و شنگال لێكدانه‌وه‌ى جیاجیای بۆ كراوه ئه‌ممه به‌ده‌ر لهبابهتهكهى پێشتر باسمان كرد بۆچوونى به‌رێزتان و لێكدانه‌وه‌ى به‌رێزتان چیه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته
مه‌سرور بارزانى - ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه مافی خۆمانه پشتگیری له‌یه‌كتر بكه‌ین له‌هه‌ركوێ بێ ، به‌ڵام لێره‌دا هه‌نده‌ك راستى هه‌یه ده‌بێ دانی پێدا بنێین ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ى تایبه‌ت مه‌ندی ئه‌م وه‌زعه‌یه كه‌ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه كوردستان دابه‌شكراوه ، وه‌هه‌ر به‌شێك تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه وه‌ئه‌بێ ئێمه زۆر زۆر به‌وردی بیر له‌چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى كێشه و گرفته‌كانى خۆمان بكه‌ین لهههرناوچهیهكدا بێت ، ئێمه سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و هێزه سیاسیانه ده‌كه‌ین چ له‌رووی سه‌ربازییه‌وه چ له‌رووی سیاسیه‌وه پشتگیری هه‌رێمی كوردستانیان كردووه ، وهههرێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه به‌رده‌وام پشتگیری له‌مافی میلله‌تى كوردی كردووه له‌هه‌ر شوێنێك له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی تری كوردستان كه‌هه‌بوو بێت ، به‌ڵام ته‌داخول كردن له‌ئیش و كاری ئیداری یان ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان دا هه‌یه ئێمه ئه‌ممه به‌به‌رژه‌وه‌ندی نازانین ، وهپهكهكه كێشه‌ى خۆی له‌شوێنێكى تره یانى پێویست ناكات ئێستا له‌و هه‌رێمه‌ی كوردستان كهدهزگای فه‌رمی هه‌یه ده‌زگای یاسایی هه‌یه ئیتر ته‌داخول بكات ئه‌بێت پابه‌ندی ئه‌م یاسایانه بێت پابه‌ندی ئه‌و رێنمایانه بێت كه‌هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ری ئه‌ڕوات و داوا ئه‌كات ، ئه‌گه‌ر پێویستى به‌هاوكاری بی بێگومان داوای هاوكاری له‌هه‌ر لایه‌نێك بكات ئێمه ئه‌و وه‌خته پێمان خۆش ده‌بێت یارمه‌تى بدرێن به‌ڵام ئێستا من پێم وایه پێویسته ره‌چاوی ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندییه بكرێت كه‌هه‌موو لایه‌ك له‌هه‌ر شوێنێك كورده‌كان له‌هه‌رپارچه‌یه‌ك هه‌یانه ده‌كرێ ئه‌وان ئێستا وه‌كو میوان كهلێرهن سوپاسیمان كردوون وه انشالله چاره‌سه‌ری كێشه‌ى كورد له‌توركیا و له‌هه‌موو شوێنه‌كانى تریش بكرێت ئه‌و وه‌خته ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر پێمان بكرێت یارمه‌تی ده‌ربین له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ئێمه‌ش ئاماده‌ین ، به‌ڵام ئێستا نازانم لێكدانه‌وه‌ى چۆنی بۆ كراوه به‌ڵام بێگومان ئه‌ممانه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان یارمه‌تى بێت ئه‌بێت پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه بن كه‌هه‌رێمی كوردستان داوای ئه‌كات ، ئه‌گینا ته‌حه‌دا كردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌ممه پێم وایه له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایهكدانیه وه زۆر جاریش باسى ئه‌وه ده‌كرێت كه كوردستان گۆرهپانێكى كراوه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك راسته كه‌واته ئه‌بێت ئه‌م مه‌بده‌ئه له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك جێ به‌جێ بكرێت یانى ته‌تبیق بكرێت ، بۆ نمونه رۆژئاوای كوردستان ئێستا لایه‌نێكى سیاسی خۆی به‌تاكه نوێنه‌ری خه‌ڵكی كورد ده‌زانێت له‌وێ ، ئه‌ممه‌ش وانیه چونكه خه‌لكی تر هه‌یه له‌وێ لایه‌نى سیاسی هه‌یه ، لایه‌نى سه‌ربازی هه‌یه و چه‌كدار هه‌یه كه‌ئاماده‌ن بگه‌رێننه‌وه ئه‌گه‌ر وایه ساحه‌ى سیاسی كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌ك كراوه‌یه بۆ له‌رۆژئاوای كوردستان بۆ هه‌ندێك لایه‌ن كراوه نیه بۆیه من ده‌ڵێم پێویسته ئه‌م شتانه بهتهفاهوم بكرێت وه‌ئه‌بێ ئێمه به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵاته‌كه‌مان له‌به‌رچاو بێت نه‌ك ده‌ستكه‌وتى سیاسی بۆمن چى تێدایه به‌رامبه‌ر بهلایهنهكهی تر ئه‌توانێ چه‌ند ده‌ستكه‌وت به‌ده‌ست بهێنێت ئێمه موخاله‌فه‌ی ئه‌و مهبدهئهین و هیواداریشین ئه‌و شتانه به‌گفتو گۆ چاره‌سه‌ر بكرێت
سامان ستار - به‌رێز مه‌سرور بارزانی زۆر جار باسى له‌پرسى سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستانیش ڕاشكاوانه ئه‌م بابه‌ته‌ى باس كردووه بهبۆچونى به‌رێزتان ئه‌م پرسه له‌چ ئاستێكدایه وه‌هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ندێك جار ئه‌و بابه‌ته به‌موزایه‌ده ده‌زانن پێت وایه ئه‌م بابه‌ته چۆن چۆنیه
مه‌سرور بارزانى - به‌داخه‌وه ئه‌ممه موزایه‌ده نیه ئه‌ممه ئامانجی ئێمه‌یه وه زۆر جاریش زۆر به‌راشكاوانه باسمان كردووه كهئهممه ئامانجی ئێمه‌یه مافێكى سروشتى خه‌ڵكی كوردستانه كهئهبێ رۆژێك له‌رۆژان كوردستان سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌ربگرێت ، به‌ڵام چۆنیه‌تى وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی پرۆسه‌یه‌كه كه‌پێمان وایه له‌قۆناغى جیاجیا ده‌توانین كاری بۆ بكه‌ین به‌و شێوازه‌ى كه‌گونجاوه ، ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌نین كه‌ئێمه به‌زۆر سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكه‌ین ، ده‌كرێ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى تر ته‌فاهوم بكه‌ین وه‌زۆر به‌خۆشى بهتهفاهوم گفت‌و گۆ بكه‌ین هه‌تا له‌گه‌ڵ عێراق له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان باسی بكه‌ین ، ئه‌م وه‌زعه‌ى ئێستای ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى و هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌ئێمه ئه‌بێ بیر لهچارهسهرێكى تر بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌م وه‌زعه ، ئێمه هۆكاری دابه‌شبوونى عێراق نین ئه‌وه خۆتان ئه‌بینن عێراق كردارییهن دابه‌شبووه هه‌رێمی عه‌ره‌بی سوننه داعش حكومڕانى لێده‌كات ، هه‌رێمی شیعه‌ی عێراق شیعه‌كان حكومی تێدا ده‌كه‌ن ، وهههرێمی كوردستانیش كورده‌كان حكومڕانى ده‌كه‌ن ، جگه له‌وه‌ى وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك كورد مافی خۆیه‌تى یانى ئه‌وه مافێك نیه كه‌س به‌كوردی بدات ، ئه‌م مافه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانى زۆر جار ده‌فه‌رموێت له‌كورد وه‌رگیراوه ئه‌بێت ئه‌م مافه جارێكی تر كورد بتوانێ موممارهسهری ئه‌م مافه بكات ، وه ئیشیشى بۆ كراوه وه‌له قۆناغى زۆر پێشكه‌وتوش دایه وهدهشكرێ ، به‌ڵام لێره‌دا یه‌ك خاڵ هه‌یه كه‌زۆر گرنگه ئه‌ممه‌ش ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌بێت ئه‌ممه بخه‌نه سه‌رووی هه‌موو ئامانج و ده‌ستكه‌وته سیاسی و ته‌سكی خۆیان ، ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موو پێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ممه جه‌خت بكه‌ین و یه‌ك ریز بین من دڵنیام زوو ان شالله كوردستان وه‌كو وڵاتێكى سه‌ربه‌خۆ ئه‌بینین ، ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانى تریش ئه‌ممه به‌موزایه‌ده بزانن یان به‌بیانوو بزانن بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كرێ لهسهرلایهن له‌سه‌ر ده‌ستى كه‌سێكا ئه‌و وه‌خته ئه‌بێ خه‌ڵك ئه‌و لایه‌نانه به‌به‌رپرسیار بزانن بۆ ئێوه هاوده‌نگ نه‌بوون بۆ یه‌كڕیز نه‌بوون بۆ ئاماده‌نه‌بوون پێكه‌وه بۆ ئه‌م ئامانجه پیرۆزه كاربكه‌ن ، جا هیوام وایه خه‌لكی كوردستان پێش هه‌موو كه‌سێك پشتگیری ئه‌م بیرۆكه‌یه بكات ، وهفشاریش بین به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان كهئهممه له‌سه‌رووی هه‌مووی ئامانجه‌كانى تر بێ ان شالله ئه‌م رۆژه‌ش ئه‌بینین و بهكوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ شاد ده‌بین
سامان ستار- زۆر سوپاس بۆ به‌ڕێزتان ئێمه ته‌واوى پرسیاره‌كانمان كرد هیوادارم هیچمان بیر نه‌چوبێت ، ئه‌گه‌ر به‌ڕێتان سه‌رنجێكتان مابێت سوپاستان ده‌كه‌م
مه‌سرور بارزانى - سوپاسى ئێوه ده‌كه‌م ئێوه‌ش هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن .
سامان ستار- به‌رێز مه‌سرور بارزانى راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان زۆر سوپاس له‌و ئهلقهیهى دیدارى رۆژ له‌گه‌ڵمان بووى
سامان ستار – بینه‌رانى به‌رێز سوپاس بۆ ئێوه‌ش كه له‌و ئهلقهیهى دیدارى رۆژ له‌گه‌ڵ ئێمه بوون تا ئهلقهیهكى دیكه كوردستان ئاوه‌دان سه‌ركه‌وتن بۆ پێشمه‌رگه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.