كاری هونه‌ری فۆتۆگرافی پێویستی به‌سه‌لیقه‌و توانستی باش هه‌یه ، هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگراف ده‌بێ شاره‌زایه‌كی باشی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له‌رێگه‌ی زوومی كامیراكه‌ی سه‌رنجی بینه‌ر بۆخۆی رابكێشێت فۆتۆگراف (جیهانگیر گه‌ردی) حهیامێكه له وبواره‌دا كار ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به چۆنیه‌تی هه‌ڵبژرادنی ئه‌م هونه‌ره به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
هه‌ڤپه‌یڤین/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
* كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری خۆت؟
- ناوی ته‌واوم (جیهانگیر ئیبراهیم حه‌مد)ه ناسراوم به(جیهانگیر گه‌ردی) ساڵی 1963 له‌پیره هه‌ولێرێ له‌دایك بوومه،ده‌ستپیكی كاری وێنه گریم بۆ ساڵی 1979 ده‌گه‌ڕێته‌وه به هۆی كوڕی پلكم خوالێخوشبێت ( جلال خدر ) خاوه‌نی وێنه‌گری ئه‌تله‌س له هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و فێری ئهلف و بێی وێنه‌گری بووم هه‌روه‌ها كاك ( شێرزاد گه‌ردی) برا گه‌وره‌م هاوكاری باشم بووه.

*به‌شداری چه‌ند پیشانگای هاوبه‌شت كردوه؟
- تائێستا به شداری له (22)پیشانگه‌ی هاوبه‌شم كردوه له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
* كۆمه‌ڵه‌ی وێنه گرانی كوردستان تاچه‌ند پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندانی فۆتۆگراف ده‌كات؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت كۆمه‌ڵه‌ی وێنه گرانی كوردستان هاوكارو پاڵپشتی زۆربه‌ی وێنه‌گرانی فۆتوگرافهره به‌بێ جیاوزی ئنجا چ له رووی كردنه‌وه‌ی خول بێت و یاخود هاوكاری ماددی و مه عنه‌وی به پێی توانا و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه ، بۆ بره‌ودان به بواری فۆتۆگرافی تائێستا به ده یان خولی بۆ ئاره‌زوو مه‌ندانی فۆتگرافهران كردۆته‌وه.

* ئاستی هونه‌ری فۆتۆگراف له كوردستان چۆن ده‌بینی؟
- ئاستی وێنه‌گرانی فوتوگراف له كوردستان تاڕاده‌یه‌ك پێشڤه‌چوونی باشی به خۆییه‌وه بینیووه ، به‌تایبه‌تی له رووی ته‌نكیكی هونه‌ری به‌ڵگه‌ش بۆ قسه‌كانم بوونی چه‌ندین گروپ و كومه‌ڵه‌و رێخكراوی هونه‌ری فۆتۆگرافه چالاكی به‌رده‌وامه له بواره‌كانی سیمینار و كردنه‌وه‌ی پیشانگه‌ی هاوبه‌ش به‌شداری گه‌نجان ولاوان له‌سه‌رجه‌م پیشانگاكان چ له كوردستان بێت یان له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بێت.
* ئه‌و بابه‌ته چین ،كه تۆ وێنه‌یان ده‌گریت؟
- ئه‌و بواره‌ی من خۆمی تیداده بینم زیاتر وێنه‌ی سروشتین وه ئه‌و گرتانه‌ی كه له ناكاو ده یانبینم و پێم جوانن و پێی سه‌رسام وێنه‌یان ده‌گرم ...له‌لایه‌كی تریش من په‌یوه‌ندیه‌كی زور باشم هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له‌بواری جیاجیا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه رشیف كردنی كاره كانیان زۆربه‌یان ئه‌و كاره بهمن ده‌سپێرن ، بۆیه ئیستا وێنه‌ی زۆربه‌ی وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان و له گه‌ڵ كاره هونه‌رییه‌كانیان له‌لای من پارێزراون.

* جیاوازی له نێوان وێنه‌گرتنی فۆتۆی و ڤیدیۆدا چیه؟
- جیاوازیه‌كه‌ی زۆركه‌مه كامیرهمانی ڤیدیۆ ده‌بێت هه‌مان هه ست و نه ستی كامیره مانی فۆتۆی هه‌بێت ، وه ده بێت زانیاری له سه‌ر شێوه‌ی گرتنی هونه‌ری فۆتۆ هه‌بێت له هه‌مان كاتدا هه‌ندێ زانیاری جیاواز و زیاتری هه بێت ، وه ك ئه‌وه‌ی چۆن كامیرای له‌سه‌رشانی جێگیر ده‌كات وه چۆن جووڵه‌ی پانلێفت و پانراێت جێبه‌جێ ده‌كات .. به واته‌ی جوڵه‌ی كامیرا بۆ لای راست و چه‌پ وه چۆن گرته‌ی نمایشی ده‌گرێت چونكه وێنه‌گرتنه‌كه جووڵه‌ی تیدایه بۆیه پێویسته بزانێت چۆن تۆماری ده‌كات جیاوازی نێوان فۆتۆ و ڤیدیۆ له بواری كاركردن یاخود له بواری هونه‌ریه‌كه‌ی ده بێت وێنه‌گری ڤیدیۆ باگراوندێكی فۆتۆییشی هه‌بێت بیت چونكه ههرگرته یه‌ك كه له سه‌ره تا ده‌ست پێده‌كات ده بێت بزانیت چۆن دارشتنهوهكهی ده‌كات وه‌كو كۆمپۆزشنهكهی بزانیت .. بۆ نموونه له هاوسه‌نگی و ره نگ و شاره‌زایی هه بێت له سه‌ر لینزهكان ( هاوێنه ) بۆ نموونه لینزی گۆشهكراوه كه‌ی و بۆچی به كاردێت وه ته‌لی فۆتۆ كه‌ی به‌كار دێنیت به مانای ئه‌وه‌ی چۆن گۆشه‌كان تێسیر لهدیمه نه‌كان ده كات .. بۆ نموونه گرته‌ی كلۆزو میدیه م و عام .. ئه‌وانه هه‌مووی له بناماكانی سه‌ره‌كی وێنه‌گرتنی فۆتۆگرافه بۆیه ئه‌گه‌ر فۆتۆگراف ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌بێت له‌كاره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو نابێت واته كاره‌كه‌ی پوخت نابێت ... وێنه‌گری فۆتۆگراف تاراده‌یه‌ك ئاسانتره له كاری وێنه‌گری ڤیدیۆیی.

* رووناكی و سێبه‌ر رۆڵیكی سه‌ره‌كی له وێنه ده‌بینێت ئێوه چۆن ده‌ڕوانه ئه‌م دوو فاكته‌ره؟
- بێگومان روناكی و سیبه‌ر هه‌ردووكیان رۆلێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت لهبهرجه ستهكردنی وێنه‌كه به‌تایبه تیگرتهی هونه‌ری یاخود وێنه‌ی نمایشی شانۆیی یاخود سینه‌مایی ، چونكه ئه‌گه‌ر له هه‌ر وێنه‌یه‌كی هونه‌ری هه‌ستت به سێبه‌ر و رووناكی نه‌كرد ئه‌وا هیچ چێژ له وێنه‌كه نا‌بینیت و وێنه‌یه‌كی وشك و سارد ده‌بێت ، به‌ڵام به بوونی سێبه‌رو رووناكی له هه‌ر گرته‌یه‌كی هونه‌ری ئه‌وا زیاتر چێژ له بینینی ده‌كه‌یت و ئارمیهیهك ده‌به‌خشێته هه‌ست و مێشكی بینه‌ر .. ئینجا چ له كاری فۆتۆیی بیت ، یاخود له گرته‌ی دیمه‌نێكی ڤیدیۆیی بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.