Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 22:52

نیگارکێش دونیا عه‌بدوڵڵا: سه‌ردانیکردنی پیشانگه‌ی شێوه‌کاری نه‌بووه‌ته‌ کارێکی کلتووری و سه‌رنجراکێش

له‌ هه‌ڵه‌ی خۆمه‌وه‌ فێری هونه‌ری شێوه‌كاری بووم
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی نیگار كێش خاتوو " دونیا عه‌بدوڵڵا" هونه‌رمه‌ندێكی خۆرسكی به‌هره‌داره‌  و له‌ رێگه‌ی تابلۆكانی توانیویه‌تی سه‌رنجی زۆرێك له‌ جه‌ماوه‌ر بۆخۆی رابكێشێت ، ئه‌وه‌ی وای له‌ ئێمه‌مانیش كرد ئه‌م هه‌یڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵی سازبده‌ین تابلۆكانی بوون بۆیه‌ بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌كاروپرۆژه‌كانی به‌ چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردوه‌.

هه‌ڤپه‌یڤین/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس 

ktv

 *  بۆ زیاتر ئاشنا بوون بۆ خوێنه‌رانمان كورته‌یه‌ك له‌ ژیانی هونه‌ری خۆت باس بكه‌یت .

- من دونیا عه‌بدوڵڵا له‌ ساڵی (1990) له‌قه‌زای خه‌بات سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر  له‌دایك بووم، له‌به‌ر هه‌ندێك هۆی كاری جیاواز  نه‌متوانی له‌ یه‌ك ساڵ زیاتر بچمه‌ به‌ر خوێندن به‌ڵام ئه‌و كاری نه‌خوێندنم بووه‌ هۆی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای هونه‌ری شێوه‌كار، چونكه‌ ئیتر نه‌متوانی له‌ پێنوس و كتێب جیاببمه‌وه‌ وله‌خۆمه‌و هه‌ستم كرد هونه‌ری نیگار كێشان به‌شێوه‌یه‌كی  خۆڕسكانه‌ له‌ خه‌یاڵ وئه‌ندێشه‌م هامووشۆ ده‌كات بۆیه‌ به‌ره‌و هونه‌ری نیگار كردن هه‌نگاوم نا ئیتر له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات باشتر وباشتر بووم  له‌ ته‌مه‌نی (15) ساڵیم سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنم بوو له‌ ڕۆژنامه‌ی خه‌بات و دواتر له‌ به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی و گۆڤاره‌كان ده‌ركه‌وتم.. له‌ فێربوونی خوێندنه‌وه‌و نوسینیش به‌رده‌وام بووم له‌بیرمه‌ كه‌ دایكم ده‌یگوت له‌سه‌ر هه‌ر وێنه‌یه‌ك كه‌ ده‌یكێشی ناوێك بنووسه‌ تا نووسین له‌بیرنه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كی زۆریش ڕۆژانه‌ی خۆمم ده‌نووسی به‌ كوردی و عه‌ره‌بیش چونكه‌  زۆرحه‌زم له‌و زمانه‌ش بوو .

* خاوه‌نی چه‌ندی پیشانگه‌ی تایبه‌تی و هاوبه‌شی؟

‎-  تائێستا خاوه‌نی یه‌ك پێشانگه‌ی تایبه‌تم كه‌ له‌ ساڵی (2006) بوو، له‌ هه‌مان كاتیشدا ،به‌شداری 8 پێشانگه‌ی هاوبه‌شم كردوه‌ .

* كێن ئه‌وانه‌ی هاوكاری و پاڵپشتی به‌رێزتان بوون؟

‎- خانه‌واده‌كه‌م به‌گشتی درێغیان نه‌كردوه‌ به‌ڵام دایكم و خوشكم زۆر هاوكارم بوون، لایه‌نی هاوكاری و پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندان تا ئێستا تێكه‌ڵاویه‌كی  به‌و جۆره‌م نه‌بووه‌ كه‌،پێویستیم به‌ هاوكاری بێت.. و ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ئێستا ده‌یانناسم ، بۆ هه‌ر لایه‌نێك بۆ هه‌ر كارێكی هاوكاری  داوام كردوه‌ یان پرسیارم كردوه‌ بۆ ئامانجی داهاتووم كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون، لێره‌وه‌ سوپاسیان ده‌كه‌م.

ktv

* شێوازی كاركردنی تۆ چۆنه‌ ؟

- من شێوازم سوریالیه‌، وه‌كو تێكه‌ڵه‌یه‌كه‌ له‌ نێوان  سوریالی وواقیعی و ته‌عبیری، به‌شێوه‌یه‌كی وردبینی كار له‌سه‌ر تابڵو ده‌كه‌م، هه‌م له‌ ڕووی ته‌عبیری واتا باسكردنی بابه‌ته‌كه‌ و هه‌م له‌ ڕووی كێشانی هێڵه‌كان و دوور و نزیكی شته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی جوانی ببه‌خشێت ،له‌ ڕه‌نگ كردنیش وردبینم و فڵچه‌ی زۆر بچوكیش به‌كارده‌هێنم.

*هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نێوان هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاران له‌ ئاستی پێویسته‌؟

‎- من زۆر كه‌م ده‌ركه‌وتوم له‌ چالاكیه‌كان خۆشم له‌ هه‌ڵه‌ی خۆمه‌وه‌ فێری هونه‌ری  شێوه‌كاری بووم وپه‌یوه‌ندیه‌كی وام نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵیان تا بزانم لایه‌نی هونه‌ری هونه‌رمه‌ندانی له‌ كوردستان به‌ چ شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

*پڕۆژه‌ی نوێت هه‌یه‌؟

‎- به‌ڵێ ئاماده‌كاری ده‌كه‌م بۆ پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆم خوایار بێت پێش كۆتایی ئه‌م ساڵ  پیشانگه‌ی تایبه‌تی دووه‌می خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌ .

ktv

* پێشوازی و سه‌ردانی بینه‌ران بۆ پیشنگاكان له‌چ ئاستێك دایه‌ ؟

‎-پێم وایه‌ هونه‌ری شێوه‌كاری خۆی هه‌وادار و بینه‌ری كه‌مه‌ بۆیه‌ پێشوازی كردن و سه‌ره‌دانی پێشانگاكان  تاراده‌یه‌ك جۆره‌ ساردیه‌ك له‌خۆ ده‌گرێت ، به‌جۆرێك تا ئێستا له‌ ناو خه‌ڵك  سه‌ردانیكردنی  پیشانگه‌ی شێوه‌كاری  نه‌بۆته‌ كارێكی كلتوری وسه‌رنج ڕاكێش.

* زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌كه‌ به‌ ئێمه‌ت به‌خشی.

- منیش سوپاسی ئێوه‌ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

شێوه‌کاری میدیا هه‌ڤپه‌یڤین ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.