Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:35

 کوردستان تیڤی،مۆزه‌خانه‌و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌سه‌رده‌کاته‌وه‌

ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی هۆڵیان به‌ناوكراوه‌ یان یادگارییه‌كان نمایشكراوه‌ په‌روه‌رده‌كارێكی به‌رچاوی ئه‌م شاره‌بوونه‌
کوردستان TV
100%

مۆزخانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر یه‌كێكه‌ له‌ مۆزه‌خانانه‌ی شاری هه‌ولێر كه‌ خزمه‌تێكی زۆری به‌ ئه‌رشیفكردن ده‌دات ، به‌ تایبه‌تی ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌یی، جگه‌ له‌ كه‌سایتییه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ ئه‌رشیف و ده‌ستنووسی كۆمه‌ڵی له‌ هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران له‌ خۆده‌گرێت، تاكه‌ مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ییه‌ له‌ سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.

Ktv

له‌ نێو ئه‌م مۆزخانه‌، چه‌ندین به‌شی جیا جیا بوونیان، كه‌ماییه‌ی  ده‌ست خۆشییه‌ به‌مه‌به‌ستی ئاشنا بوون به‌ چۆنیه‌تی دروست بوونی مۆزه‌خانه‌كه‌،وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌كه‌مان كرد ، چاومان كه‌وت به‌ به‌رێز شێرزاد ڕه‌سوڵ به‌رپرسی وێنه‌ و دیكۆمێنت له‌ مۆزه‌خانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر به‌ چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه‌:

*بیرۆكه‌ی دامه‌زراندی ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ چۆن بوو؟

 - بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر (قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا ) بۆ نووسه‌رو شاعیر مامۆستا (شێخ ئیسماعیل به‌رزنجی ) ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، ساڵی ٢٠١٠كاتێك به‌رێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن بوو  له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ سه‌رده‌می كاك(سه‌فین دزه‌یی )وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی پێشووتری حكومه‌تی  هه‌رێمی كوردستان ،كاتێ  بیرخه‌ره‌وه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌و مۆزخانه‌  دوای تاوتوێكردن له‌گه‌ڵ كاك(نه‌وزاد هادی)پارێزگاری پێشووتری هه‌ولێر ، له‌ سه‌ر بوودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر قوتابخانه‌ی (ئه‌ربیل ئولا) نۆژه‌نكرایه‌وه‌ و كرایه‌ موزه‌خانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر .

Ktv

*بۆچی(قوتابخانه‌ی ئه‌ربیل ئولا ) چونكه‌ وه‌كو زانراوه‌ ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ مێژوویه‌كی كۆنی ئه‌و شاره‌؟

- ڕاست ده‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی (ئه‌ربیل ئولا) یه‌كه‌م باڵه‌خانه‌ی فه‌رمی یه‌ له‌ سه‌رده‌می دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ هه‌ولێر دروست كراوه‌،كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ له‌ ساڵی ١٩٣٠وه‌ك قوتابخانه‌یه‌كی فه‌رمی دروست كراوه‌ واته‌ ٩٠ساڵ پێش ئێستا ماوه‌ی ٦٠ساڵ زیاتر خوێندنی تیایدا به‌رده‌وام بووه‌ ، جێ ئاماژه‌ پێكردنه‌  ئه‌و باڵاخانه‌ پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌ مۆزه‌خانه‌  ببووه‌ بنكه‌ی پۆلیس بۆیش به‌باش زانرا بكرێته‌ باڵاخانه‌ی (مۆزه‌خانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر) بۆ ئه‌وه‌ی به‌ نمری بمێنێته‌وه‌ .

Ktv

* ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی  وێنه‌وكه‌لوپه‌له‌كانیان له‌وێ داده‌نرێت یان هۆڵیان به‌ ناو كراوه‌ له‌سه‌ر چ بنمایه‌ك ده‌بێت؟

- ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی هۆڵیان به‌ناوكراوه‌ یان یادگارییه‌كان نمایشكراوه‌ و وێنه‌یان هه‌ڵواسراوه‌ په‌روه‌رده‌كارێكی به‌رچاوی ئه‌م شاره‌بوونه‌ و خزمه‌تیان به‌ ره‌وتی په‌روه‌رده‌ كردوه‌ ، یان قوتابیه‌كی دێرینی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ بوونه‌ و ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ زۆر تایبه‌ته‌  قوتابخانه‌یه‌ك بووه‌ له‌ سه‌ر كورد تاپۆ نه‌بووه‌ به‌ڵكو قوتابی عه‌ره‌ب و توركمان و كرستیان و جووی تێدابووه‌ و هه‌ر چی نه‌ته‌وه‌ و ئاینزا له‌م شاره‌ ژیاون له‌م قوتابخانه‌یه‌ قوتابی بوون،بۆیه‌ به‌ قوتابخانه‌ی (ئه‌ربیل ئولا) ده‌گوترێت قوتابخانه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان و ته‌بایی.

* له‌ چه‌ند هۆڵ پێك دێت؟

- ئه‌م مۆزه‌خانه‌یه‌ له‌ ١٢هۆڵی جیا جیا پێك هاتووه‌، كه‌هه‌ریه‌كه‌و ئه‌رشیف و ده‌ست نووسی  له‌ په‌روه‌ردكاران و نوسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له‌ خۆده‌گرێت.

* سه‌ردانی  هاوڵاتیان بۆ مۆزخانه‌كه‌ له‌ چ ئاستێك دایه‌؟

 - مۆزه‌خانه‌ ڕۆژانه‌ ده‌رگای واڵایه‌ به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن تائێستا زۆرێك له‌ كونسوڵی وڵاتان وه‌كو ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی و نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌ جیهانییه‌كان سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ یان كردووه‌ و ڕۆژانه‌ش گه‌شتیاران و هاوڵاتیان و قوتابیانی ناوه‌نده‌كانی خوێندن و كۆلیژو په‌یمانگه‌كان مۆزه‌خانه‌كه‌ به‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه‌.

Ktv

* ئه‌وگرفت و كێشانه‌ چین  كه‌ رۆژانه‌ روبه‌رووتان ده‌بێته‌وه‌؟

- ته‌نها كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌ مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ دا هه‌یه‌ ئه‌ویش نه‌بوونی كاره‌بای به‌رده‌وام و موه‌لیده‌ و ساردی و گه‌رمی له‌ هۆڵه‌كان له‌ هه‌مان كاتدا له‌ ڕۆژی جیهانیی مۆزه‌خانه‌ دا به‌ پێویستی ده‌زانین داواكاریمان ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و پارێزگاری هه‌ولێر و به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر بكه‌ین كه‌ گرنگی زیاتر به‌ مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ بدرێت،وه‌ك تاكه‌ مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، تا ئێستا  موزه‌خانه‌كه‌مان جامخانه‌ به‌ندكرا له‌لایه‌ن د.فرسه‌ت سۆفی پارێزگای هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست خۆشی لێده‌كه‌ین..

Ktv

*پرۆژه‌ی داهاتوونان بۆ بره‌ودان به‌ مۆزخانه‌كه‌ چییه‌؟

- هه‌ر له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌ ساڵی ٢٠١٤ بیرۆكه‌ی پاشكۆی مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ خرایه‌ ڕوو كه‌ قوتابخانه‌ی ئه‌یوبیه‌ وه‌ك پاشكۆیه‌كی مۆزه‌خانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر نۆژه‌ن بكرێته‌وه‌،  به‌ڵام قه‌یرانی دارایی به‌سه‌ر داهات، هه‌روه‌ها كاتی خۆی له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ پێشنیار كرا هاوشێێوه‌ی هه‌ولێر له‌ شاره‌كانی دیكه‌ش مۆزه‌خانه‌ی په‌روه‌رده‌ بكرێته‌وه‌ و له‌ هاوینی ساڵی ڕابردوو به‌رێوبه‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی سلێمانی نوێنه‌رێكیان نارد تا سوود له‌ ئه‌زموون و بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌ی مۆزه‌خانه‌ و ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر وه‌ربگرن سه‌ردانی كردین، ئه‌گه‌ر هاوكاری زیاتر بكرێن ، بیرۆكه‌و پرۆژه‌ی باشمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به‌ مۆزخانه‌كه‌مان بكه‌ین وه‌كو فراوان كردنی باڵاخانه‌كه‌ ،چونكه‌ رۆژ به‌رۆژ  كه‌سانێك كه‌خزمه‌تیان به‌ بواری په‌روه‌رده‌ كردوه‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ ده‌كه‌ن.

دیدار /كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

شێوازی ژیان میدیا هه‌ڤپه‌یڤین ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.