Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 19:24

هیشام هاشمی بۆ کوژرا...؟

ئیفلیج بوونی حەشدی شەعبی دوایین لێكۆڵینەوەی هيشام هاشمی بوو بەر لە تیرۆركردنی
کوردستان TV
100%

هیشام هاشمی بۆ كوژرا...؟
كێ بوون ئەوانەی هەڕەشەی كوشتنیان لێدەكرد؟
ئیفلیج بوونی حەشدی شەعبی دوایین لێكۆڵینەوەی هيشام هاشمی بوو بەر لە تیرۆركردنی
ئەمریكا لەبارەی كوژرانی هاشمی چی دەڵێت؟
كوژرانی هاشمی دەستی مەستەفا كازمی واڵا دەكات ؟


هاشمی بۆ كوژرا
دوایین لێكۆڵینەوەی هاشم هاشمی، شارەزای بواری ئاسایشی عێراق، بە دوو رۆژ بەر لەتیرۆركردنی زانیاری سەرنج راكێشی لەبارەی ململانێكانی نێو دەستەی حەشدی شەعبی عێراق تێدابوو، هەروەها رەفتاری ئەو میلیشیانەی تێدا تۆماركرابوو، كەلەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن و چەندین پرسیاریشی دەربارەی سەرچاوەی داهاتەكان و كێشەنیان خستۆتە روو.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 


لێكۆڵینەوەكە تیشكی خستۆتە سەر ئەو كێشمەكێشە قووڵەی كە لەنێوان  ئەو دوو رەوتەی لەنێو حەشدی شەعبی دابەش بوون.یەكەمیان بەسەركردایەتی ئەبومەهدی موهەندیس بوو كە دەگەڕێنەوە بۆ سەر رێبازی عەلی خامەنەیی،.ئەوەی دووەمیشیان ئەو رەوتەن كە لەكۆی گرووپەكانی سەر بە عەتەبەكانی عێراق پێك هاتوون و بەعەلی سیستانی،مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەكان لەعێراق پەیوەستن.
لێكۆڵینەوەكەی هاشمی بەناونیشانی ململانێی نێوخۆیی لەدەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ناوەندی دروستكردنی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و ستراتیژی بڵاوكراوەتەوەو بەرواری 1-7-2020ی لەسەرەو پێنج رۆژ بەر لەتیرۆركردنییەتی.

ktv

 

 

 

 

 

 

 


لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: قەبارەی ململانێكە رۆژ بە رۆژ لەنێوان فیرقەی عەباسی شەڕكەری سەر بە عوتبەی عەباسییە كەسیساتی بەمەرجەعی خۆیان دەزانن و لەنێوان دەستەی سەرەكی،بەتایبەتی لەگەڵ ئەو سەركردانەی وەلایان بۆ حەشدی شەعبی هەیە، گەورەتر دەبێت.
هەروەها دەڵێت: بازنەی ململانێكان لەمانگی شوباتی 2018 زیاتر فراوانبوو،بەتایبەتیش ئەو كاتەی ئەبو مەهدی موهەندیس،جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەوكاتەدا،زنجیرەیەك بڕیاری توندی بۆ لاوازكردنی باری دارایی و كارگێڕی بەسەر گرووپە چەكدارەكانی سەر بە عەتەبەكان سەپاند.
هەروەها لێكۆڵینەوەكە لەسەر زاری دوو فەرماندەی سەر بە سیستانی گواستویەتییەوە كە هێزەكانی نوجەباو كەتیبەكانی حزبوڵڵا و بەدرو خوراسانی، كە ساڵانێكە بە پارەی ئێران و پاڵپشتی رژێمی سوریا لەناوچە سنوورییەكان دەجەنگن،سەروەت و سامانی حەشدی شەعبییان قۆستۆتەوە.هەروەها لێكۆڵینەوەكە دەڵێت: ئەم گرووپانە نوێنەرایەتی هێزی ئێرانی سەربازی لەعێراق دەكەن.
هەروەها لێكۆڵینەوەكە پێشبینی كردووە كە لەوانەیە ململانێكان و بەرژەوەندی و زیادبوونی رێژەی پۆستەكان بۆ حەشدی وەلائی،ببێتە هۆی ئیفلیج بوونی حەشدی شەعبی.
لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ئەبو فك عەبدولعەزیز مەحمەداوی، فەرماندەی كەتیبەكانی حبزوڵڵای عێراق رێگربووە لەبەرامبەر چارەسەركردنی ململانێكانی نێو حەشدی شەعبی.
لەكۆتایی لێكۆڵینەوەكەشدا هاتووە كە پێكهاتەی ئێستای هەیكەلییەتی حەشدی شەعبی لەگەڵ پەیڕەوی سیاسی ناكۆكە و ئەوانەشی لە هەیكەلییەكە ناڕازین،  ئەمڕۆ لەهەموو كاتێك زیاترە.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هاشمی چۆن كوژرا ؟
هاشمی شەوی دووشەممە لە بەردەم ماڵەكەی لە ناوچەی زەیونەی بەغدا كوژرا. بەپـێی ڤیدیۆیەكی كامێرای چاودێری ، هێرشبەرەكان 4 كەس بوون لەسەر 2 ماتۆرسكیل، بەر لەوەی هاشمی بە ئۆتۆمبیلەكەی بگاتەوە بەردەم ماڵەكەی، ئەوان لە نزیك ماڵەكەی چاوەڕێیان دەكرد، یەك لە هێرشبەرەكان لەسەر یەك لە ماتۆرسكیلەكان دادەبەزێت و تەقە لە هاشمی دەكات، دەڵێن: گولـلەكانی ناوە بە سەر و سنگی هاشمی.
هاشمی ناسرابوو بەوەی لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن باسی لە گەندەڵی لە عێراق دەكرد و هەروەها ئەو بێ سەروبەریـیەی بەشێكی وڵاتەكەی گرتووەتەوە بەهۆی ملیشیاكانی سەر بە ئێران.

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


كێ  بوون ئەوانەی هەڕەشەی كوشتنیان لێدەكرد؟
بەپـێی لێدوانی ڕۆژنامەنووسێك بۆ كەناڵی ئەلحوڕە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت، پـێش كەمتر لە دوو هەفتە هاشمی پـێی گوتووە بەردەوام هەڕەشەی كوشتنی لێدەكرێت و یەكێك لەوانەی هەڕەشەیان لێكردووە ئەبو عەلی ئەلعەسكەری گوتەبێژی ئاسایشی ملیشیاكانی كەتائیب حزبوڵڵای سەر بە ئێران بووە، دەڵێت: لە دوایـین هەڕەشە كە بە ڕێگەی تەلەفۆن لێی كردبوو ڕێك پـێی گوتبوو"لە بەردەمی ماڵەكەت دەتكوژم .

tv

 

 

 

 

 

 

 

 

 


ئەمریكا لەبارەی كوژرانی هاشمی چی دەڵێت؟
دوای رووداوەكە ، باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا ڕاگەیاندراوێكی سەبارەت بە كوژرانی هیشام هاشمی، شیكەرەوەی سیاسی عێراقی و شارەزای گروپە توندڕەوەكان، بڵاوكردەوە.
باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی:شاندی دیپـلۆماسی ئەمەریكا لە عێراق تووشی شۆك و دڵگرانیـیەكی زۆربوو بەهۆی كوشتنی نامەردانەی ئەكادیمی دكتۆر هاشم ئەلهاشمی، سەرەخۆشی لە خێزانەكەی و خەڵكی عێراق دەكەین بۆ لەدەستدانی ئەم سەروەتە نیشتمانیـیەی عێراق بەم شێوە تراژیدیـیە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین پەلە بكات لە ڕاپـێچكردنی بەپـرسانی ئەم كوشتنە بۆ بەردەم دادگا .

ktv

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


كوژرانی هاشمی دەستی مەستەفا كازمی واڵا دەكات ؟
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمیانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: خەمی كوشتنی شەهید هیشام هاشمی بەسەرمانەوەیە و ئەركمان ئەوەیە ئەو خەم و پەژارەیە بۆ بەرهەم و دەستكەوتی راستەوخۆ بگۆڕین.  
هەروەها گوتی: بڕیارمان داوە كە شەقامێكی بەغدا بەناوی هیشام هاشمییەوە بكەین .
كازمی جەختیشیكردۆتەوە كە رێگا نادەن عێراق ببێتە وڵاتی چەتەكان و عێراقیش ناخەوێت تاوەكو بكوژان نەداتە دادگا .
وەرگێڕان و داڕشتنەوەی / رزگار
ژێدەر / كەناڵی حووڕە+ دەنگی ئەمریكا+ میدیای عێراق

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.