Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 22:24

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری:هەندێک لایەن ده‌یانه‌وێ بابه‌تى ئۆکسجین و کۆرۆنا تێکەڵ بە سیاسەت بکەن

ته‌ندروستى هه‌ولێر: به‌هیچ شێوەیەك كێشەی ئۆكسجین لە هەولێردا نییە
کوردستان TV
100%


دواى ئه‌وه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بلاوكرایه‌وه‌، كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى كێشه‌ى كه‌مى ئۆكسجین هه‌یه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هاولاتیان و نه‌خۆشه‌كان گله‌یی له‌ هه‌بوونى ئه‌و كێشه‌یه‌ كردو هه‌ندێ میدیاى حزبى و ئۆپۆزسیۆن بابه‌ته‌كه‌یان زیاتر له‌ قه‌بارى خۆى گه‌وره‌ كردو بۆ مه‌رامى سیاسی خۆیان بابه‌ته‌كه‌ قۆسته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نى په‌یوه‌ندار بێنه‌ سه‌ر خه‌ت و راستى و دروستى بابه‌ته‌كه‌ بۆ خه‌لك شی بكه‌نه‌وه‌.


له‌م باره‌وه‌ نەخۆشخانەی رزگاری لە شارى هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگه‌یاند، كه‌ بۆ هاووڵاتیانى خۆشەویست و ڕاى گشتى رووندەکەینەوە کە وا پیشاندرا گوایە ئۆکسجین له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ نەماوە، هەرچەندە  ئەم هەواڵە دوورە لە راستیەوەو له‌ هه‌مان رۆژ چەند بوتڵێکى ئۆکسجین بە ناوى لایەنێکى سیاسى هێنرابووە نەخۆشخانە، کە هەرچەندە لەکاتى ئێستادا بڕى تەواو هەیە بە یەدەگەوە.

نەخۆشخانەکە رایگه‌یاند، هیچ کێشەیەکى ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەمان نییە، بەداخەوە بۆ ئەوچەواشە و دڵەراوکێیانە، کە لە سۆشیال میدیا و دەزگاکانى راگەیاندن بڵاودەکرێتەوە، لەهەمانکات هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە، بەردەوامین لە خزمەتکردنى نەخۆشان و داوادەکەین لێبگەڕێن خزمەتگوزاریى چارسەریى بە رێگاى راست و زانستى خۆیدا بڕوات.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، وتبووى، ھەندێک لایەنی سیاسی موزایەدە دەکەن و ڕاگەیاندەکانیش خەڵک تووشی دڵەڕاوکێ دەکەن.

دکتۆر لاوەند میران، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕاگەیاندووه‌، لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ھیچ کێشەیەکمان نییە، ئوکسجین ھەیە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە کێشەی نەمانی ئوکسجین و  دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.

لاوەند میران هەروەها رایگەیاندووه‌، دکتۆرەکانی نەخۆشخانەی رزگاری رۆژانه‌ کاری خۆیان دەکەن، بەڵام بەداخەوە هەندێک لایەن دەیانەوێ پشێوی دروست بکەن و دەیانەوێ لایەنی تەندروستی تێکەڵ بە سیاسەت بکەن.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەموو پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەی بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە شەڕی دژی پەتای کۆرۆنا دەکەن و ئەو دڵەڕاوکێیەی دروست بووە، بەشێک لە لایەنە سیاسی و میدیاکان، لێی بەرپرسن.

هه‌ر له‌مه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ى ئۆكسجین، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر جەختى كردوه‌ ، كە بە هیچ شێوەیەك كێشەی ئۆكسجین لە هەولێردا نییە و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەردەوامن و له‌ داهاتووش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن.

لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ڕۆژی 31ی 7ی 2020 بڵاو كراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژەی داوە، كه‌ بەداخەوە دەبینین دووبارە بابەتی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە هەڵە باسی لێوەدەکرێت.

هاوكات هەموو لایەكى لەوە دڵنیا كرده‌وه‌، كە بە هیچ شێوەیەك ئەم كێشەیە بوونی نییە و پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی لە پێشكەشكردنی باشتری خزمەتگوزاریی تەندروستی بەردەوامن.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تى ئۆكسجین، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری ڕاسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون پێکبهێنێ بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له‌ نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت.


گوته‌بێژی حكوومە‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک، ڕێکاری پێویستی گرتەبەر کە بووە جێی ستایشی هەموو لایەک و هاووڵاتییانیشی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە. بە داخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت، گومان و دردۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد و هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس و لایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکوومەتەوە دەکەن".

ئاماژەشی بەوە داوە "حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بە جیدی وەربگرن، لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان پابه‌ندی رێنماییه‌ تەندروستییەکان بن كه باشترین چاره‌سه‌رە‌ بۆ سنووردارکردنی ئەم پەتایە".


د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ رایگەیاند، بابەتی نەمانی ئۆکسجین کێشەی هونەرییە و بابەتەکە زۆر گەورە کراوە. راشیگەیاند، دەزگاکانی راگەیاندن نەخۆشەکانیان ترساندووە و دڵەراوکێی دروست کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مردنی تووشبووان بەهۆی نەمانی ئۆکسجین نییە، بەڵکو رۆژانە لەم نەخۆشخانەیە پێنج بۆ 7 کەس گیان لەدەست دەدەن. روونیشکردەوە، کێشە هونەرییەکە چارەسەر کراوە و هیچ کێشەیەکی نەمانی ئۆکسجین نییە.


وەزیری تەندروستی وتیشى" كێشەی كەمی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر چارەسەركراوە و چەندین كۆگای تایبەت بە ئۆكسجین دابینكراون و ئێستا پڕن لە ئۆكسجین، بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست بۆ نەخۆشەكان سوودی لێوەربگیرێت. وتیشى" لە نەخۆشخانەی رزگاری شاری ھەولێر 231 نەخۆش ھەن و زیاتر لە 200 نەخۆش پێویستیان بە ئۆكسجین ھەیە.

به‌پێى زانیاریه‌كان، لە چەند رۆژی رابردوودا نەخۆشخانەی رزگاری لە ھەولێر به‌شێوه‌ى كاتى دووچاری كەمی ئۆكسجین ببووه‌وه‌، بەڵام ئێستا بەو دوو كۆگایەی لە نەخۆشخانەکەدا ھەن لەگەڵ ئەو 400 بوتڵه‌ی ئۆکسجین، كه‌ له‌به‌رده‌ستیانه‌، بەشی 20 رۆژ پێداوستی نەخۆشەکان دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.