بڕیارە لهم رۆژانه سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ویلایهته یهكگرتووهكانى ئەمریکا بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئهمریكا کۆببێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێكی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە رۆژی 20ـی ئابی 2020، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
کۆشکی سپی لە راگەیێندراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، سەردانەکەی کازمی لە کاتێکی هەستیاردایە بۆ ئەو وڵاتە لەکاتێکدا ئەمریکا و عێراق پێکەوە کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لە تێکشکاندنی داعش و رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆشکی سپی ئاماژە بەوە دەکات، كه ئەمریکا و عێراق وەک دوو وڵاتی هاوبەش چاویان لە پەرەدان بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوانیانە سەبارەت بە چەند بابەتێک لەنێویاندا پرسی ئەمنی، وزە، تەندروستی و هەروەها پێکەوە کارکردن.
لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا، ئەمریکا و عێراق دەستیان بە گفتوگۆی ستراتیژیی تایبەت بە دیاریکردنی چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کرد و پێشبینیش دەکرێت ئەو بابەتە یەکێک بێت لە پرسە سەرەکییەکانی گفتوگۆی سەردانەکەی کازمی بۆ ئهمریكا.
سهردانهكهى مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا، دەبێتە یەکەمین سهردانى سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوای ساڵی 2003 کە لەماوەی کەمتر لە 3 مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی لەلایەن سەرۆکێکی ئەمریکاوە پێشوازی لێبکرێت.
ئهركى كازمى لهم كاتهدا زۆر سهخت و دژوار دهبێت، چونكه عێراق له نهادا لهناو كۆمهلێك ئالنگارى دایه، لهوانهش رێژەی بێکاری لە عێراق بۆ 40% بەرزبووەتەوە، بەشێکی ئەوانەشی بێکاربوون خاوەنی بڕوانامەی ماستەرو دکتۆران. ساڵی 2019ش حەوت هەزار کەس کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران لە وەزارەتی کاری عێراق ناوی خۆیان وەکو هەژار تۆمار کردووە.
ئەگەرچی لە دواییەکانی ساڵی 2019دا رێژەی بێکاری لەعێراق 22٪ بوو، بەڵام ئێستا ئەو رێژەیە بۆ 40٪ بەرز بووەتەوە، ئەوەش بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەخەی ھاتووچۆوەیە. رێژەێکی بەرچاو لەو گەنجانەی بێکارن دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکان و خاونی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران.
له لایهكى تریشهوه ڤایرۆسی کۆرۆناش رۆژ بە رۆژ رێژەی بێکاری لە عیراق بەرزتر دەکاتەوە. بەپێ ئاماری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تەنیا لە ساڵی 2019دا حەوت ھەزار کەس کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆران ناوی خۆیان وەک ھەژار لەو وەزارەتە تۆمار کردووە.
بەپێی داتای نەتەوە یەکگرتوەکان ساڵانە زیاتر لە 45 ھەزار کەس لە عێراق زانکۆ و پەیمانگە تەواو دەکەن. تەنیا لە ساڵی 2019دا نزیکەی 50 ھەزار دەرچوو ھەبوون، لەو ژمارەیە نزیکەی دوو هەزار دەرچوو دامەزراون. گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە دوایین لێدوانیدا ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت لە توانایدا نییە ھیچ کەسێک دابمەزرێنێت.
بەرپرسێکی تەندروستیی عێراقیش رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، گەیشتووەتە قۆناغێکی زۆر مەترسیدار.
ئەمڕۆ شەممە 8-8-2020، عەباس حوسێینی، ئەندامی لێژنەی قەیرانەکان لە فەرمانگەی تەندروستیی رەسافە لە بەغدا، بە میدیای حکوومیی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لە هەفتەکانی داهاتوو ژمارەی رۆژانەی تووشبووان بە کۆرۆنا بگاتە سێ هەزار کەس.
عەباس حوسێنی زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندووەتەوە، کە بریتین لە؛ زیادبوونی ژمارەی پشکنینەکانی کۆرۆناو گوێنەدانی هاووڵاتییان بە خۆپارێزی و نەچوونی تووشبووانی بۆ نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆناو نەبوونی کارەبا لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، کە بەهۆیەوە خەڵک ناچار دەبێت روو بکاتە باخچە گشتییەکان و لەوێش تێکەڵاوییەکی زۆر دروست دەبێت.
ئەو بەرپرسە تەندروستییەی عێراق ئاشکرای کردووە، کە ماوەی سێ هەفتەیە عێراق گەیشتووەتە قۆناغی بڵاوبوونەوەی پەتاکە زۆر بەخێرایی و ئێستا پەتای کۆرۆنا لە هەموو ناوچەکانی عێراق هەیە.
تا ئێستا 144 هەزار و 64 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، پێنج هەزار و 236 کەس گیانیان لەدەستداوە.
كۆرۆناو بێكارى له لایهك و ووتهى پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی نەسریش له لایهكى تر، كه هۆشداریی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان لە بەغدا، دەدات.
ریاز تەمیمی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی نەسر، کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکە دەکات، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بازرگانانی شەڕ، شارەکانی بەیرووت، بەغدا، دیمەشق و سەنعایان وێران کردووە، کە بە شارە گەشەکانی عەرەب ناوی بردوون.
ریاز تەمیمی ترسی خۆی لە دووبارەبوونەوەی تەقینەوە گەورەکەی بەیرووت لە بەغدای پایتەختی وڵاتەکەی نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”بە دووری نازانم بەغدا بگاتە ئاستێکی زۆر خراپتر لەوەی لە بەیرووت رووی دا، ئەگەر ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق بەردەوام بێت.
رۆژی سێشەممە 4-8-2020، تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەرێکی بەیرووت رووی دا و بەپێی دوایین ئامار، 137 کوژراو و زیاتر لە پێنج هەزار برینداریان لێکەوتەوە، جگە لە وێرانبوونی بەشێکی شارەکە و تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر لە 300 هەزار کەس.
تەقینەوەکە بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، چونکە بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.
له لایهكى ترهوه سەرکردەیەکیش باس لەوە دەکات، کە نابێ حکوومەتی عێراقی هاوکاری بۆ مافیای سیاسیی لوبنان بنێرێت.
میسال ئالوسی، سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، ئەو کارەساتەی لە بەیرووت رووی دا، 17 ساڵە لە عێراق بەردەوامە.
میسال ئالوسی هاوکاریکردنی لوبنان بە دەربڕینی هەستەکانی گەلی عێراق بۆ ئەو وڵاتە دادەنێت و رایگەیاندووە، ”پێویستە حکوومەتی عێراق گەرەنتیی ئەوە بکات، هاوکارییەکە بگاتە خەڵکی بەیرووت“.
سەرۆکی پارتی ئوممەی عێراقی بە پێویستیشی دەزانێ حکوومەتی عێراق هەوڵ بدات ئەو هاوکارییانەی عێراق ”نەگاتە گیرفانی مافیا سیاسییەکانی لوبنان و حزبوڵڵا و رژێمی سووریا“.
دوای تەقینەوەکەی بەیرووت، مستەفا کازمیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی نەوت و پێداویستیی پزیشکی وەک هاوکارییەک بۆ گەلی لوبنان، دا.
هاوکاریکردنی لوبنان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە لەکاتێک دایە، کە گەلی عێراق لە بارودۆخێکی سەختی داراییدا دەژی و لە سەرەتای مانگی 10ـی ساڵی رابردووەوەش، لە بەغدا و هەموو شارەکانی باشووری وڵاتەکەی دەستی بە خۆپیشاندان دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاوی خواردنەوە و کارەبا، کردووە.
ههروهها تادێت كێشهكانى عێراق رۆژ دواى رۆژ ههم زیاتر دهبن و ههمیش لهسهر شانى كازمى قورستر دهبن، كه ئهمانه ههمووى كاردانهوهى نێوخۆى لێ دروست بووهو كوتلهیهكى زۆریش له عێراق نهیارى كازمین و كۆشش بۆ پهكخستنى كارهكانى كازمى دهكهن، ههروهك پەرلەمانتارێکی کوتلەی سادیقون، کە نوێنەرایەتیی میلیشیای عەسایب ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق دەکات، سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی بە درۆزنی ژمارە یەک ناودەبات.
عەبدولئەمیر تعێبان، پەرلەمانتاری کوتلەی سادیقون، کە قەیس خەزعەلی سەرۆکایەتیی دهكات، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرپرسی یەکەمە لە کوشتنی خۆپیشاندەران لە بەغدا و زیقار.
عەبدولئەمیر تعێبان هەروەها رایگەیاندووە، عێراق لە هەموو رووەکانی تەندروستی، ئابووری و ئەمنی شکستی هێناوە و مستەفا کازمی رووپامایی بۆ لایەنە سیاسییەکان لەسەر حیسابی بەرژوەندیی گەل، دەکات.
ئەو پەرلەمانتارەی سادیقون هێرشی کردووەتە سەر سەرۆک وەزیرانی عێراق و رایگەیاندووە، مستەفا کازمی درۆزنی ژمارە یەکە لە عێراق، كهواته دهتوانین بلێین لهم دۆخه ههستیارو ئالۆزهدا، كازمى ههم سهرشانى قورس بووهو ههمیش نهیارى زۆر بووه، بۆیه دهبێت كازمى لهم رهوشهدا عێراق دهرباز بكات و نهیارانیش رازى بكات.
له لایهكى تریشهوه وێڕای تێپهڕینی سێ مانگ بەسەر پێكھێنانی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، كە لە 7/5/2020 متمانەی بەدەستھێنا، كەچی مشتومڕی سیاسی و یاسایی لە بارەی چەند پرسێك، لە داواكارییەكانی جووڵهی ناڕەزایی ھێشتا بەردەوامە، گرنگترینیان سزادانی ئەو كەسانەیه، كە دەستیان ھەبووە لە كوشتنی زیاتر لە 700 خۆپیشاندەر و برینداركردنی ھەزارانی دیكە و تەواوكردنی یاسای ھەڵبژاردنەكان، یەكێك لە مەرجە سەرەكییەكانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەیە، كە كازمی رۆژی 6ی حوزەیرانی ساڵی 2021 بۆ ئهنجام دانى دیارى كردووەو دهبێت كازمى ئهم بهلێنانهش بباته سهر، ئهگینا ئهركهكانى زیاتر قورس و قۆل دهبنهوه، كه دواتر دهربازبوون لێیان سهخت دهبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.