دواى ئه‌وه‌ى مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لە گوتەیەکدا کاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی دیاریكرد‌و رایگه‌یاند، کە رۆژی 6ی 6ی 2021، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئەنجام دەدرێت و داوایشی له خەڵکی عێراق كرد، کە هاوكاریی ئه‌و پرۆسه‌یه بن و به‌و هه‌ڵبژاردنه گۆڕانكاری له وڵات‌دا بكه‌ن.
دواتر ئایه‌توڵلا عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌کان له عێراق داواى کرد که یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان په‌سه‌ند بکرێت و هه‌لبژاردنى پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌بچیت، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ى زیاتر له 200 که‌س خۆیان بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق کاندید کردووه.
عه‌لى سیستانى رایگه‌یاند" دواى په‌سه‌ندکردنى یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت، چونکه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆربه‌ى کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات، به‌لام رۆژى دواى رۆژ دۆخى عێراق تا دێت ئاڵۆزى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و تا ئێستا فراکسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌کان نه‌گه‌شتونه‌ته رێککه‌وتنێک له‌سه‌ر یه‌ک کاندید، بۆیه سیستانى داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌کات.
هاوپەیمانیی عێراقییونیش، کە عەمار حەکیم رێبەرایەتی دەکات، هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، راگەیاندو له‌م رووه‌وه هیشام سوهێل، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندووە، بەپێی یاسای ئێستای هەڵبژاردن، ئەستەمە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بکرێت، به‌لام هیشام سوهێل رایگەیاندووە، هاوپەیمانیی عێراقییون لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیە.
سەرۆکی هاوپەیمانییەکە هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لەگەڵ کوتلەکانی دیکەی پەرلەمان کار دەکەن بۆ لابردنی ئاستەنگە هونەرییەکان لەبەردەم هەڵبژاردنی پێشوەختە.
دوای پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی مستەفا کازمی، عەمار حەکیمی سەرۆکی رەوتی حیکمە هاوپەیمانییەکی پەرلەمانی بۆ پشتگیریکرنی حکوومەتی کازمی، پێکهێنا.
هەڵبژاردنی پێشوەختە یەکێک بوو لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق، جگە لە دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق.
عادل عەبدولمەهدی، لە مانگی 10ـی 2018 وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەست بەکار بوو و لە رۆژی 30-11-2019 دەستی لەکار کێشایەوە و رۆژی دواتر پەرلەمانی وڵاتەکەی دەست لەکار کێشانەوەکەی قبوڵ کرد. دەست لەکار کێشانەوەی عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و دوای پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، هات.
خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 1-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ئاوی خواردنەوە و کارەبا و بێکاریی گەنجان، دەستیان پێ‌کرد.
بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 600 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون.
پێشتر بۆ ئه‌نجامدانى هه‌لبژاردنى پێشوه‌خته، لایەنە سیاسییەکان سێ وادەیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، پێشنیاز كرد.
دواى ئه‌وه‌ى رۆژی چوارشەممە 22-7-2020، کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی تەواوکردنی هەمواری یاسای هەڵبژاردن کرد. کوتلە سیاسییەکانی پەرلەمانی عێراق سێ وادەیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە وڵاتەکەیان پێشنیاز کردووە، کە بریتین لە؛ رۆژی 1ـی نیسانی ساڵی داهاتوو (1-4-2021) و رۆژی 1ـی حوزەیرانی ساڵی داهاتوو (1-6-2021) و رۆژی 1ـی تشرینی یەکەمی ساڵی داهاتوو (1-10-2021).
هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق وادەیەکی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو راگەیاند، بەڵام سەرکردەکانی عێراق ڕای جیاوازییان هەیە و کۆک نین لەسەر ئەو وادەیە.
دوای ئەوەی مستەفا کازمی 6ى حوزەیرانی 2021ی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کرد، بە دوای ئەودا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەو وادەیەی بە دوور زانی و داوای کرد پەرلەمانی عێراق بە بەشداری هەر سێ سەرۆکاتییەکە وادەیەکی نزیکتر دیاری بکات، لای خۆشیەوە هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح پێشنیازی واده‌یه‌كی دیکەی کردووە، لەمبارەیەوە د.مەحمود عوسمان، سیاسەتوانی کورد پێیوایە بەبێ سەرژمێرییەکی ڕاست و دروستی دانیشتووانی عێراق، لەگەڵ چەکدانانی میلیشا چەکدارەکان هەڵبژاردن لە عێراق لەوانەی پێشتر باشتر نابێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕۆژی 6ی حوزەیرانی 2021ی وەکو ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری کرد، هەر لە دوای دیارکردنی وادەی هەڵبژاردنیش لەلایەن مستەفا کازمیەوە، محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای کرد كاتی هەڵبژاردنەكە بخرێتە پێشتر و بەر لەوەش پەرلەمان هەڵبوەشێندرێتەوە.
لە راگەیەندراوێکیشدا هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح پێشنیازی واده‌یه‌كی دیکەی کردووە کە کاتەکەی جیاوازە له‌و واده‌یه‌ی كه مسته‌فا كازمی دیاری کردووە، عامری ئاماژەی بەوە داوە ئەوان لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەن بەڵام باشتره ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له سه‌ره‌تای مانگی چواری 2021 دا به‌رێوه‌بچێت.
لەمبارەوە، د.مەحموود عوسمان سیاسەتوانی کورد، گوتی" ئەوە تەنیا موزایەدەی سیاسییە هەر یەکەی دێت رۆژێک دیاری دەکات، لە راستیدا عێراق لە دەستی چەندین کەس دایە و هەر یەکەی خۆی پێ لە حکوومەت و وڵاتەکەش گەورەترە، چونکە خاوەنی میلیشیا و چەک و پارەیە، هیچ کامێکیان نایەت راستیەکە بڵێت کە پێش وادەی هەڵبژاردن پێویستە سەرژمێری راست و دروست هەبێت کە 25 ساڵە لە عێراق نەکراوە و نازانرێ ئێستا چەند ملیۆنە، جگە لەوەش چەک بەدەستی شەخس و میلیشیاکانەوەیە ئەوانە تا چەکەکانیان دادەنێن هەڵبژاردن بەهایەکی وای نابێت، هەر هەڵبژاردنێک دەبێ لە شێوەی هەڵبژاردنەکانی دیکە کە چارەسەری دۆخی عێراق ناکات".
لاى خۆشیه‌وه ، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن، "حوسێن هینداوی" ئاشکرایكرد، لایەنەکان لە دەنگدان بە یاسای نوێی هەڵبژاردن پاشگەزبوونەتەوە.
پێشتر بەشێکی زۆر لە کوتلە سیاسییەكان دەنگیان بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان دابوو؛ بەڵام ئەو ماددەیەی تایبەتە بە بازنەی هەڵبژاردن، كێشەی لەسەربوو و كێشەكە یەكلایی نەكرایەوە.
حوسێن هینداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن رایگەیاند، بەشێکی زۆر لەو کوتلە سیاسییانەی دەنگیان بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەکان دابوو، ئێستا پاشگەزبوونەتەوە و داوای هەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن.
گوتیشی: کوتلە سیاسییەکان داوا دەکەن، ئەو ماددەیەی تایبەتە بە بازنەی هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە. ژمارەی بازنەکان کەمبکرێنەوە، یاخود کار بە یاساکەی پێشوو بکرێت، کە هەر پارێزگایەک وەکو یەک بازنە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا.
ھەر لەو بارەوە، بەدر زیادی، پەرلەمانتار لە كوتلەی سائیرون رایگەیاند، زۆربەی لایەنەكان دژی دابەشکردنی چەند بازنەیەکی هەڵبژاردنن لە پارێزگاکان و بەشێك لە كوتلە سیاسییەكانیش لەو بارەیەوە كۆكن.
لەلایەكی دیكەوە، پەرلەمانتار یونادم كەنا، رایگه‌یاند، 100 پەرلەمانتار داوایان لە محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كردووە كۆبوونەوەیه‌كی بەپەلە سەبارەت بە "بازنەکانی هەڵبژاردن" به‌ڕێوه‌بچێت. بۆیە ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بانگھێشتی پەرلەمانتاران بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و دادگای فیدراڵی.
پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ساڵی 2019دا، یاسای هەڵبژاردنەکانی پەسەندکرد، تەنیا یەک بڕگەی هێشتەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی بەپێی رێککەوتنی فراکسیۆنەکان، ئەویش بڕگەی دیاریکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنە، کە بڕیارە لە ئاستی پارێزگاوە بچووک بکرێنەوە، بەڵام تائێستا لایەنە سیاسییەکان لەسە ئەو بڕگەیە رێكنەكەوتوون.
وێڕای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوەڕاستی ساڵی داھاتووی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دیاریکردووه، به‌ڵام گومانێکی زۆر ھەیە و بە دوور دەزانرێت، ئەو ھەڵبژاردنە ئەنجامبدرێت، چونکە لایەنە سیاسیەکان و سێ سەرۆکایەتیەکە بەسەر جەمسەری جیاوازدا دابەش بوونە، جگە لەوەش ھیچ جۆرە زەمینە سازیەك بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق نەکراوە.
له‌م باره‌یه‌وه به‌شیر حه‌داد، جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە دووری دەزانێت لەو وادەیەی دیاریکراوە، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ھیچ زەمینەسازیەك بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه نه‌كراوه، لە لایەکی دیکەشه‌وه وڵات بە قەیرانێکی قووڵی داراییدا تێدەپەرێت و ھیچ بودجەیه‌كیش بۆ ئەو پرۆسه‌یه تەرخان نەکراوە، لایەنە سیاسیەکان و سەرۆکایەتیەکانیش بەسەر چەند بەرەیەكدا دابەشبوونە.
بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھێندەی بە بڕیارێکی سیاسی ناودەبرێت، ھێندە بڕیارێکی یاسایی و دەستووری نییە، چونکە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی لەو شێوەیە لە ماددەکانی دەستوور ئاماژەی بۆ نەکراوە، ئێستا پەرلەمانی عێراق کارەکانی بەردەوامە و پێویستە پێشتر خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش بە ئه‌سته‌م ده‌زانرێت.
ماوەی چەند مانگێکە پرۆژە یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانە، تا ئێستا دەنگی لەسەر نەدراوە و نازانرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە بە کامە یاسا ئەنجام دەدرێت.
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تاكو ئێستا عێراق توانای پارەداركردنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی نیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە. گووتیشی: روونە ھەڵبژاردنی پێشوەختە بە رێگای قەرزكردن دەكرێت.
ئەحمەد مەزھەر ئەلجبووری، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقدا لە لێداونێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی "بەغداد ئەلیوم" گووتی: خراپی رەوشی دارایی لای رایگشتی عێراقی دیارە و شاراوە نییە. ئاماژەشیكرد، ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستیی بە زوو دابینكردنی پارەیەكی زۆرە بۆ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان و تاكو ئەم ساتە ئەو توانایە نابینم لە پارەداركردنی كۆمسیۆن بە ملیاران دینار بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان. كێشەكان زۆرن و لەوانەش ئەوەی پەیوەستە بە لایەنی دارایی، كە ئاسان نییە.
گوتیشی: ئێستا حكومەت پشت بە قەرز دەبەستێت بۆ دابینكردنی مووچەی كارمەندانی، بۆیە تاكە رێگه بۆ پارەداركردنی كۆمیسیۆن پەنابردنە بۆ قەرزكردن، واتە ھەڵبژاردن بەشێوازی قەرزكردن.
ماوه‌كانى رابردوو، گووتەبێژی سەرۆك وەزیران، ئەحمەد مەلا تەلال گووتبووی، تیمێكی تایبەت ھەیە بۆ ئامادەكردنی پلانێكی تایبەت بە ھەڵبژاردنەكان بەپێی پێوەرە نێودەڵەتییەكان.روونیشیكردبووە، ھیچ كێشەیەك نیە لە دابینكردنی پارەی تایبەت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت.
كۆمسیۆنیش لە بەیاننامەیەكدا چوار مەرجی داناون بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە 6ی حوزەیرانی 2021. یەكەمیان: دەبێت ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زووترین كات یاسای ھەڵبژاردنەكان تەواو بكات و لە رۆژنامەی فەرمی بڵاوی بكاتەوە. دووەم: ئەنجوومەنی نوێنەران تێكستێكی یاسایی داڕێژێتەوە بۆ مادەی سێیەم لە فەرمانی ژمارە 30ی ساڵی 2005 بۆ تەواكردنی رێژەی یاسایی دادگای باڵای ئیتحادی، كە تاكە لایەنی رێگاپێدراوە بۆ رەواییدان بە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن.
ھەروەھا گووتی: دەبێت حكومەت بودجەی ھەڵبژاردنەكان و ئەو پێداویستیانەی پێشتر دابینبكرێن، كە لە وەزارەتەكانی پەیوەست داواكراون، كە ھەبوونیان ھاریكار دەبێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا. لەم بوارەشدا كۆمسیۆن داوا لە سەرۆك وەزیران دەكات دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران تەرخانبكات بۆ گفتووگۆكردن لە سەر چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە كۆسپن لە بەردەم كاری كۆمسیۆن لەگەڵ وەزارەتەكاندا و بڕیاری پێویستیش لەم بارەوە بدرێت.
دیارکردنی واده‌ی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق، زیان بەچارەنووسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان دەگەیەنێت، لەم بارودۆخەی سەپێنراوه بەسەر ئەو ناوچانەدا، کورد ناتوانێت بە ئازادانە لە ھەڵبژاردندا به‌شداری بكات. ھاووڵاتیان دەڵێن: ھەر ھەڵبژاردنێک لە پێش ئاساییکردنەوە، کاریگەری لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەبێت.
جەمال شکور، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ "كوردستان24" گوتبووی: پێویستە کورد بەیەکدەنگی رووبەڕووی ئەم پیلانە ببێته‌وە.
کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە ئەگەری ئاسایی نەکردنەوەی بارودۆخی سەپێنراوی دوای شانزەی ئۆکتۆبەر؛ له ئه‌نجامی هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا زیانبار ده‌بن و داهاتووی ناوچه‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی، به‌و پێیه‌ی دانیشتووانی سه‌ره‌كی و ره‌سه‌نی ناوچه‌كه كه كوردن، ناتوانن وه‌ك پێویست به‌شداری له پرۆسه‌كه بكه‌ن.
ھەڵبژاردنی پێشوەختە، لەژێر فشاری خۆپێشاندەران بڕیاری لە سەر درا، ئەمەش ناکۆکە لەگەڵ یاسا و دەستوور و پێدەچێت کێشەکان لەبری چارەسەر زیاتر قووڵ ببنەوە، بەتایبەتی کورد لەئەگەری نەبوونی ئەجیندایەکی ھاوبەشی گشتگیری لایەنەکان زیاتر پەراوێز دەخرێت.
پلانەکانی تەعریب وھەوڵدان بۆ داگیرکردنی زەوی و زاری کورد، بەتایبەت لەدوای دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکان لەسنووری پارێزگای کەرکووک چڕکراونەتەوە، کە ئامانج لێی زیادکردنی رێژەی عەرەبە بۆ ئەوەی لە دەنگدان بەشداریان پێبکەن.
هه‌روه‌ها له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه 16ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد‌و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ڕه‌هه‌نده‌كانى ڕه‌وشى ئێستاى عێراق و ناوچه‌كه و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى عێراق كرا‌و، له‌به‌ر رۆشنایى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوو لا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ڕێككه‌وتن:-
1. كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له‌پێناو ده‌ربازبوون لەو ته‌نگژه‌یه‌ى ئێستا و به‌شداریكردن له گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیرى بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ى خوارووى عێڕاق.
2. پێویسته حكوومه‌تى داهاتووى عێراق نوێنه‌رایه‌تى هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بكات و، له سه‌ر بنه‌ماى شه‌راكه‌تى نیشتمانیى بێت .
3. ده‌بێ به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت به ڕوونى ئاماژه به ئاماده‌كاریی بكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته به‌زووترین كات، وه‌ك جێبه‌به‌جێكردنی خواستى خۆپیشانده‌ران و، ئه‌م بابه‌ته دەبێ ببێته كارى لە پێشینه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو .
4. پێویسته به‌رنامه‌ى حكوومه‌تى داهاتوو پلانێكى ڕوون و ئاشكرا له‌خۆ بگرێ بۆ گێڕانه‌وه‌ى شكۆ بۆ داموده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌ت و پاراستنى ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تى و، كۆتاییهێنان بە ده‌ستوه‌ردانى ده‌ره‌كى و، هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك ته‌نها به‌ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه و، نەهێشتنی دیاردەی چەكدارە نافەرمییەكان.
5. به‌رده‌وامیی كاری هاوبەش له‌گه‌ڵ هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی له پێناو یارمه‌تیدانى عێراق له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر و زاڵبوون به‌سه‌ر پاشماوەی تیرۆریستانى داعشدا .
6. كاركردن له پێناو به‌رده‌وامبوونى په‌یوه‌ندیى دوولایەنە ئەویش لەپێناو هه‌ماهه‌نگكردنی هەڵوێستەكانی هەردوولا و هاوبه‌شه‌كانی تر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.