Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 01:02

  ئیسماعیل بێشکچی: ئەو گۆڕانکارییانەی لە جیهان ڕوو دەدەن، سوودیان بۆ کورد دەبێت

کوردستان TV
100%

 

بیرمەند و دۆستی كەیسی كورد لە جیهان ئیسماعیل بێشكچی، باسی چەندین پرسی رۆژەڤ دەكات لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا و دەڵێت، ئەو گۆڕانكارییانەی لە جیهان ڕوو دەدەن، زیاتر سوودیان بۆ كورد دەبێت و هاوکات گوتیشی، هەوڵە دیپلۆماسییەكانی سەرۆك مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەكەدا، بوونەتە جێگای سەرسووڕمانی تەواوی كوردان و، بەردەوامبوونی ئەم هەوڵانەش زۆر گرنگ و جێی بایەخن".

ktv

ئیسماعیل بێشكچی  لە هەڤپەیڤینێكدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی بەزاندنی سنووری هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیا و بوونی پەكەكە لە ناوچه‌ شاخاویه‌كانى هەرێمى كوردستاندا، گوتی" ناكرێت هەرێمی كوردستان ببێته مەیدانی شەڕی هێزەكانی توركیا و پەكەكە و بە هۆی هەبوونی پەكەكەشەوە، توركیا ئێستا سنووری بەزاندووە، بۆیەش ئەمە هەڵەیە، ناكرێت عێراقیش تەنیا ئیدانەی بكات، دەبێ عێراق سەروەرییەكەی بپارێزێت، چونكە توركیا دەیەوێ سنوور داگیر بكات و پەپەكەش دەیەوێ توركیا بخزێنێتە نێو خاكی هەرێمی كوردستانەوە.

بێشكچی پەیوەست بە سنووری ماددەی 140و ئەو ناوچانەی كە پێشمەرگەیان لێ نەماوە گوتی" لەو ناوچانەی كە پێشمەرگەیان لێ نەماوە، رۆژانە خەڵك ئەشكەنجە دەدرێ و دەغڵودانی هاووڵاتیان دەسووتێندرێ و هاووڵاتیانی كوردیش لە لایەن داعشەوە دەڕفێنرێن و هێزە عێراقییەكانیش ناتوانن كوردەكان بپارێزن، بۆیە پێویستە پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو ناوچانە.

ktv

ئیسماعیل بێشكچی، پەیوەست بە تێڕوانینی ئێستای جیهان بەرامبەر هەرێمی كوردستان، دەڵێت" وڵاتانی جیهان بایەخ بە هەرێمی كوردستان دەدەن، ئەو گۆڕانكارییانەی لە جیهانیش ڕوو دەدەن، زیاتر سوودیان بۆ كورد دەبێت و هەوڵە دیپلۆماسییەكانی سەرۆك مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەكەدا، بوونەتە جێگای سەرسووڕمانی تەواوی كوردان و، بەردەوامبوونی ئەم هەوڵانەش زۆر گرنگ و جێی بایەخن.

ktv

لە کۆتاییشدا بێشکچی گوتی" بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە ڕێگای دیپلۆماسی و سیاسییەوە زۆر گرنگە، سەرۆك مەسعوود بارزانی لەم رووەوە كەسێكی بێوێنەیە و رۆڵی لەم پرۆسەیەدا زۆر گرنگە، سەرۆك بارزانی لە تەواوی كوردستان و لای وڵاتانی جیهانیش سەركردەیەكی گرنگ و جێگای رێزە، بۆیە پێویستە كوردی هەر چوار پارچە سوود لە هەڵوێست و بۆچوونەكانی وەربگرن و هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بەرز بنرخێنن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.