بڕیارە هەفتەی داهاتوو، كۆبوونەوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان دەست پێ بكەنەوە.
لهم بارهوه فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان كە ئێستا سەرۆكایەتیی شاندی هەرێمی كوردستان دەكات لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكا، رایگەیاند، لە میانی كۆبوونەوەی دوێنێ هەینی ٢١ی ٨ی ٢٠٢٠، شاندی كوردستان و شاندی عێراق، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، سوپاسی شاندی هەرێمی كوردستانی كردووە بۆ ئامادەبوون و پشتگیریكردنیان لە دانوستانەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و داواشی كردووە، بەدواداچۆن بۆ ئەو بڕیارانە بكەن كە لەم دواییانە دەركراون.
هەریری جەختی كردەوە" كازمی لە كۆبوونەوەكەدا گوتویهتی، کێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێدەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی بکەینهوه لهگهل ههرێمى كوردستان.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بە شاندی هەرێمی كوردستانی گوتووە، زۆر گرنگە هەفتەی داهاتوو بێن و لە بەغدا ئامادەبن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە دانوستانەكان بكەینهوه بۆ چارەسەركردنی كێشەكانى ههولێرو بهغدا.
هاوكات سەرۆك وەزیرانی عێراق سوپاسی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەرامبەر پشتگیریكردنی كە بەهۆیەوە توانیویەتی كارەكانی حكوومەتی عێراقی فیدرال بەڕێوە ببات.
كۆتایی هەفتەی رابردوو، شاندێكی باڵای عێراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی سەردانی واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكای كرد كە هاوكات شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لە نێو شاندەكەی عێراقدا بەشدارییان كرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریكا و دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كۆبوونەوە.
پەرلەمانتارێکی کوردستانیش ئاشکرای دهكات، پەیڕەوی ناوخۆی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی تەواو بووە و زۆرێک لە وەزارەتەکان ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر یاساکە ئامادە کردووە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداش جێبەجێکردنی یاساکە خێراتر دەکات.
شوان زراری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند" پڕۆژە یاسای چاکسازی وادەی یاسایی جێبەجێکردنەکەی تەواو بووە ، بەڵام حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەیەوێت ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە تەواوەتی جێبەجێبکرێت، ئینجا یاساکە جێگیر بکرێت و بڕگەکانی بخاتە باری جێبەجێکردنەوە.
له لایهكى ترهوه، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بە رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و پابەندیی خۆی بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.
لەو راگەیێندراوەدا کە رۆژی دووشەممە 17ـی ئاب بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، وەزارەت جەخت لە پابەندبوون بە ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی سەبارەت بە چاکسازیی ئابووری و دارایی دەکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا پابەندیی خۆی بەرامبەر حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتدەکاتەوە.
راگەیێندراوەکە باسی کێشە داراییەکانی عێراق دەکات بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت، بڵاوبووەنەوەی کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی داخوازیی تازە دەرچووانی زانکۆ بۆ دامەزراندن و کەمبوونەوەی داهات بە گشتی.
وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لە مانگی ئایاردا حکومەتی عێراق رەزامەندی بە ناردنی 400 ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نیشانداوە کە وەک وەک یارمەتییەک بووە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە چەند مانگێک مووچەیان وەرنەگرتبوو، پێدانی ئەو پارەیەش پەیوەست کرا بە دەستکردن بە گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نەوت و پرسهكانى تر.
گفتوگۆکان دەستیانپێکرد و چەندین گەڕ بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی بەڕێوەچوون لە نێوان هەردوولا، بەهۆی بەردەوامی گفتوگۆکان و کارکردن لەسەر رێککەوتن حکومەت لە مانگی نیسانەوە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردبوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە 15ـی ئابدا رێککەوتنێکی حەوت خاڵی لەنێوان هەردوولا کراوە و بەو پێییەش وەزارەتی دارایی پەیوەستکراوە بە ناردنی 320 ملیارد دینار بۆ هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. ئەو بڕەش لەسەر بنەمای مەزەندەی وەزارەتە لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان کە خەرجی فیدراڵی و داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستانە .
وەزارەتی دارایی پێیوایە ئەو بڕە پارەیە لە ژێر رۆشنایی دۆخی ئێستا و لە چوارچێوەی کەشی نیازپاکی کە باڵی کێشاوە بەسەر گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای داواکاری ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە رەزامەندی فەرمانگەی یاسایی، لە داهاتوودا دەستکاری ئەو بڕە دەکرێت زیاد یان کەم دەکرێت ئەمەش بەپێی حیسابی کۆتایی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر بنەمای هەموو ئەمانە وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ئەو داواکارییە لە 17/8/2020 بە خەرجکردنی بڕی 320 ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئابی 2020.
هەروەها دەشڵێت، پێویستە دەستبکرێت بە گفتوگۆ بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە کاتییە کە پەیوەندی هەیە بە گومرگ و داهاتی نەوت و پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس و چارەسەرکردنی قەرزی بانکی بازرگانی عێراقی، لە ماوەی 30 رۆژدا ئەو کارانە بکرێت.
وەزارەتی دارایی دەڵێت، پرۆژەی یاسای 2020 بودجەی گشتی عێراق پێش کۆتایی مانگی ئەیلوولدا پێشکەش دەکرێت و لەو پرۆژەیەشدا پارەی هەرێمی کوردستان دیاریدەکرێت. ئەگەر پرۆژەیاساکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە پەسندکرا ئەوکاتە بناغەیەکی یاسایی و روون سەقامگیر دروستدەبێت تایبەت بە هەرێمی کوردستان و وەزارەتی داراییش دەتوانێت بەشێوەیەکی کۆتایی بۆ ساڵی 2021 بەپێی یاسای بودجە تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکات.
لهلایهكى تریشهوه، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو لێدوانانەی دژی رێکەوتنی هەولێر و بەغدا و ناردنی 320 ملیار دینارن بۆ هەرێمی کوردستان، "پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنن".
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی لێدوان لە دژی رێککەوتنی ئەمدواییانەی نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناردنی 320 ملیار دەدەن، تەنیا پروپاگەندەی هەڵبژاردنن، ئەوانە لە ژێر گوشاری شەقامی خۆیاندانن و ناوچەکانیان هیچ خزمەتگوزارییەکیان پێشکەشنەکراوە خەڵک لێیان تووڕەن، بۆیە ئەو جۆرە لێدوانانە دەدەن.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وەک خۆی باسی دەکات، قسەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێک کردووە کە لێدوانیان لە دژی ئەو رێککەوتنە داوە، پرسیاری لێکردوون کە بۆچی ئەو قسانە دەکەن، ئەوانیش رایانگەیاندووە لە ژێر گوشاری شەقامی خۆیاندان، ئەو قسانە بۆ شەقامی خۆیان دەکەن بەتایبەتی ئێستا هەڵبژاردنی پێشوەخت بابەتێکی گەرمە، بۆیە هەر لەئێستاوە پروپاگەندە بۆ خۆیان دەکەن.
عەبدولئەمیر ئەلدبی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سادیقونی سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهل حەق رایگەیاند، حکومەتی مستەفا کازمی لاوازە و ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی بدات، ئەی ئەو پارەیە لە کوێ دەهێنێت کە بۆ هەرێمی کوردستانی رەوانە دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "حکومەتی ناوەند لە هەموو دۆسییەکاندا موجامەلەی هەرێمی کوردستان دەکات ، ئەمەش لەسەر حیسابی بەرژەوەندی گشتی وڵات، کوردیش پابەندی بڕیارەکانی حکومەت نابێت لەبارەی ئەو دۆسیانەی ناکۆکیان لەسەرە لەوانەش داهاتی نەوت.
یەکێک لەو کەسانەی کە دژی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقە.
حەسەن کەریم کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند" حکومەتی عێراق بەبێ هیچ چوارچێوەیەکی یاسایی 320 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.
حەسەن کەریم کەعبی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بودجەی 2019 لە دۆخێکی تایبەت تێپەڕی گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ حکومەتی هەرێمیی کوردستان و چارەسەری کۆتایی لەبارەی رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بەغدا.
حەسەن کەعبی دەپرسێت "بە چ ماف، یاخود چوارچێوەیەکی یاسایی مانگانە ئەو پارەیە رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەیت، بەبێ وردبینی چاودێری دارایی و رادەستکردنی داهاتی نەوت و داهاتەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بە حکومەتی فیدراڵی دوای کۆتایی هاتنی بودجەی ساڵی 2019 لە 31/12/2019".
هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی سەرسووڕمانی خۆی دەردەبڕێت، کە گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی کۆتایی هات بە بڕیارێک کە 320 ملیار دینار رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بەبێ رادەستکردنی باج و داهاتی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و داهاتی نەوت بە حکومەتی فیدراڵی.
ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی فەرمی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە لەبارەی چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوە کردووە، كه لەسەر بنەمای رێککەوتن و پەیوەندییە چڕەکانی نێوان هەردوولا، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران داوایکردووە پشت ببەسترێت بەو رێککەوتنەی کە کراوە.
حەمید نەعیم غزی، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، شاندی دانوستاندنکار هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە و گفتوگۆی پێویست لەگەڵ نوێنەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن، ئەوەش بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە و دانانی بنەمایەک بۆ رێککەوتنێکی درێژخایەن لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵیدا.
رۆژی شەممە 15-08-2020 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەستووری عێراق بنەمای چارەسەریی ھەموو کێشەکانە و ھەر رێککەوتنێک، دەبێت رەچاوی تایبەتمەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات. لە نزیکترین کاتدا 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە بۆ ھەرێمی کوردستان بنێردرێت.
لە نێوەڕۆکی رێککەوتنەکەدا هاتووە، 320 ملیار دیناری عێراقی بۆ هەریەک لە مانگەکانی ئاب، ئەیلوول و تشرینی یەکەم بۆ هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت بەمەبەستی پڕکردنەوەی هەندێک لە خەرجییەکانی هەرێمی کوردستان، کە نابێت بڕەکەی زیاتربێت لەو پارەی حکومەتی ناوەندی کە لە ساڵی 2019 داویەتی.
ههروهها دواى ئهوهى ، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوەیان بەو بنچینانەدا کرد، کە هەردوو شاندەکانی ئەمریکا و عێراق لە گفتوگۆی ستراتیژی لەسەری رێککەوتوون، هاوکات، پۆمپیۆ داوای لە کازمی کردووە لەسەر پرسی بودجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەون.
بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کازمی و پۆمپیۆ لە کۆبوونەوەکەیاندا پێداچوونەوەیان بەو بنچینانەدا کردووە کە هەردوو شاندەکانی عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی گفتوگۆی ستراتیژی لەسەری رێککەوتوون.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هانی کازمی داوە لە هەوڵەکانی بەردەوامبێت بۆ جێبەجێکردنی داخوازییەکانی گەلی عێراق، هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق کردووە. هەروەها داوای کردووە بەزوویی لەسەر پرسی بودجە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رێکبکەون.
هەروەها مایک پۆمپیۆ بەڵێنیداوە کە بەردەوامبن لە کارکردن لەگەڵ مستەفا کازمی و هاوکاریکردنی عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی لە نێویاندا قەیرانی کۆڤید 19 و کەمبوونەوەی نرخی نەوت، جەختیشی لە پێوستی ئەنجامدانی چاکسازیی ریشەیی لە عێراق کردووەتەوە.
ههوهها وتیشى" ئەمریکا پێشوازی لە بەرەوپێشچوونی گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دهكات، لەبارەی پرسەکانی وزە و بودجە، هواش دهخوازێت به زووترین كات ههولێرو بهغدا كێشهكانى نێوانیان چارهسهر بكهن.
ههروهها هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای هەماهەنگیی بەغدا- واشنتۆنیان کرد و بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکردووە و تێیدا ئاماژەیان بە گفتوگۆی هەولێر و بەغدا کردووە.
وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لێژنەکەیان کردووە و هەردوولا جەختیان لە پابەندیی وڵاتەکانیان بە پەیوەندیی بەهێز و بەرهەمدار کردووەتەوە.
فوئاد حوسێن و مایک پۆمپیۆ لە کۆبوونەوەکەیاندا، تاوتوێی بەرەوپێشچوونی گفتوکۆکانی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان و وزە کردووە و پێشوازییان لێکردووە.
رۆژى پێنجشەممەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" ئەمریكا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ كورد هەیە، گوتیشی" دەستیان بە كێشانەوەی هێزەكانیان لە عێراق كردووە.
هەروەها لەبارەی هێشتنەوەی هێزەكانیان لە عێراقدا، ئاماژەی بەوەدا كە ژمارهیهكی دیاریكراو له سهربازانی ئهمریكا له عێراق دههێڵنهوه، بۆ ئهوهی یارمهتیدهر بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران.
كۆنگرە رۆژنامەوانییەكە لە دوای دیدارێكی كازمی و ترەمپ هات لە كۆشكی سپی، دوای ئەوەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەردانێكی فەرمی و سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، كە شاندێكی هەرێمی كوردستانیشیان لەگەڵدایە، گەیشتبووە واشنتۆن.
ههر لهمهر رێككهوتنى ههولێرو بهغدا، حوسێن هینداوی، راوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمەریکا بەردەوام داوا دەکەن، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کێشەکانیان چارەسەر بکەن و جەختیش لەسەر گفتوگۆی نێوان هەردوولا و چارەسەرکردنی کێشەکان دەکەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.