ئێران و توركیا له رێگه‌ى گرتنه‌وه‌ى ئاوى رووباره‌كان ، ده‌یانه‌وێت مه‌رامی سیاسى خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و فشار له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق دروست بكه‌ن، هه‌ربۆیه عێراقیش هه‌لوێست وه‌رده‌گرێت و له‌م رووه‌وه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای لە حكوومەت ده‌كات، به‌په‌له رێكاری پێویست له به‌رامبه‌ر گرتنه‌وه‌ی ئاوی ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووك لە لایەن ئێرانەوە بگرێته‌به‌ر، بۆ پاراستنی مافی عێراق لەو رووبارانەی لە ناو خاكی ئێرانەوە ھەڵدەقووڵێن.
سەلام شەممەری سەرۆكی لیژنەی كشتووكاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ینێت" گرتنەوەی ئاوی ئەم دوو رووبارە لە لایەن ئێرانەوە زیانێكی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت.
شەممەری گووتیشی" ئەم كارەی ئێران پێویستی بە جووڵەیەكی خێرای حكوومەت ھەیە، بەرێگای لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دابینكردنی مافی عێراق لەو رووبارانەی كە لە ئێرانەوە ھەڵدەقووڵێن.
ھەر دوو رووباری سیروان و زێی بچوك لە ئێرانەوە ھەڵدەقووڵێن و لە سنووری پارێزگای سلێمانییەوە دەڕژێنە ناو خاكی ھەرێمی كوردستان، لە باكووری رۆژھەڵاتی عێراق. حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەیانێكدا رایگەیاندبوو، ئێران لە ناوه‌ڕاستی مانگی ئابەوە بۆ سێیەم ساڵ بەدوای یەك، ئاوی ھەردوو رووباری بەتەواوەتی گرتووەتەوە.
تێزانین بەلای كەمەوە سێ ساڵە ئێران بە ئەنقەست بڕی ئاو لەو رووبارانەی بەرەو عێراق دێن، كەم دەكاتەوە یان بە تەواوی دەیانگرێتەوە لە كاتی وەرزی ھاویندا، ئەمەش زیانێكی گەورە بە بەرھەمی كشتووكاڵی دەگەیەنێت و دەبێتە ھۆی كەمی ئاو لە وێستگەكانی پاڵاوتنی ئاودا.
رۆژی شەممەش، وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو جەختیكردەوە، كەمكردنەوەی ئاو لە ھەردوو رووباری سیروان و زێی بچووك لە لایەن ئێرانەوە زیانێكی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت.
گووتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو لە حكوومەتی عێراق، عەونی زیاب، گووتی" بڕین و گرتنەوەی ئاوی ئەو دوو رووبارە، كاریگەرییەكی زۆری كردووەتە سەر ئاوی ئەمباركراو لە ھەردوو به‌نداوی دەربەندیخان و دووكاندا لە پارێزگای سلێمانی و ھاووڵاتییان و كشتووكاڵی ئەو ناوچانەی پشت بەو دوو رووبارە دەبەستن.
پەرلەمانتارێکی عێراقیش باس لەوە دەکات، کە وڵاتانی دراوسێ دەستیان بە شەڕی ئاو لە دژی عێراق کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 24-8-2020، مەنسور بەعێجی، سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕینی ئاو لەسەر عێراق کارێکی زۆر مەترسیدارە و زیانێکی گەورە بە کشتوکاڵی عێراق دەگەیەنێت.
مەنسور بەعێجی هۆشداریی داوە لەوەی بڕینی ئاو لەسەر عێراق، عێراق رووبەڕووی کارەساتێک دەکاتەوە و نابێ حکوومەت لەسەری بێدەنگ بێت.
ئەو پەرلەمانتارە بەبێ ناوهێنانی تورکیا و ئێران، کە سەرچاوەی رووبارەکانی عێراق لەو دوو وڵاتەن، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە وڵاتانی دراوسێ بە بڕینی ئاوی رووبارەکان لەسەر عێراق، دەستیان بە شەڕی ئاو لە دژی عێراق کردووە.
له لایه‌كى تره‌وه، عه‌لی به‌دیری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌هۆی گرتنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ئاوی عێراق له‌لایه‌ن توركیاوه، هۆشداری له‌دروستبونی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی‌دا.
عه‌لی به‌دیری له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئاستی ئاوی عێراق ئه‌مڕۆ له ده‌ریاچه‌ی فورات گه‌یشتوه‌ته نیوه‌ی ئاستی پێشوی خۆی، له‌ئێستاشدا به‌پله‌ی سه‌ره‌كی پشت ده‌به‌ستێت به‌ئاوی خه‌زنكراوی حه‌وزی سه‌رسار، رێژه‌ی به‌كارهێنانی ئاوی رۆژانه‌ش گه‌یشتوه‌ته 50%، بۆیه ئه‌و رێژه خه‌زنكراوه‌ی ئاو بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام نابێت.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، چاوه‌ڕوانی كاره‌ساتی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه خراوه‌ته سه‌ر ئاوی دیجله و فورات، به‌هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی ئاوه‌كه‌شیان، سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له خراپ و پیسه‌كانیش كه له‌لایه‌ن سوریاوه خراوه‌ته ناو ئاوه‌كه‌وه به‌ده‌ركه‌وتون و ئه‌گه‌ری كاره‌ساتی مرۆیی هه‌یه له‌پارێزگاكانی باشوری عێراق.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق داواشی له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاویه‌كانی عێراق كردوه، هه‌نگاوی به‌په‌له و خێرا له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی بگرنه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌به‌ردانه‌وی ئاوی عێراق بكرێت كه ئێستا به‌شێكی زۆری ئاوه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه.
عه‌لی به‌دیری باسی له‌وه‌كردوه، پێویسته كاری فشار به‌رامبه‌ر به توركیا به‌كاربهێندرێت و عێراق له بازنه‌ی مه‌ترسیدار رزگاربكرێت.
پێشتریش، حه‌مید نایف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، دانوستانه‌كانی نێوان عێراق و توركیا هێنده به‌ره‌پێشچوونیان به‌خۆوه نه‌بینیوه، تا بتوانن بگه‌ن به رێككه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئاوییه‌كانی نێوانیان.
ئه‌وه‌شی وتبوو، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی هۆشداریداوه له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی ئاوی له عێراقدا له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ، ئه‌گه‌ر هاتوو عێراق و توركیا نه‌گه‌ن به رێكه‌وتن.
له لایه‌ك گرتنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی كردووەتە سه‌ر دروستبوونی كه‌م ئاوی و لاوازبوونی كه‌رتی كشتوكاڵ، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هه‌رێمى كوردستان و عێراقی لێكه‌وتووته‌وه ، حكومه‌تی عێراقیش ده‌ڵێت، گرتنه‌وه‌ی ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كارێكی سیاسیه . به‌غدا بڕینی ئاوه‌كه به سیاسی ده‌زانێت، كه‌چی ئێران خۆی به حاڵه‌تێكی كاتی ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و به‌نداوه‌یه كه دروستیان كردووه.
حکوومەتی ئێران، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له‌سه‌ر ئه‌و ڕێره‌وه ئاوییانه‌ی كه ده‌ڕژێنه باشووری كوردستانەوە چه‌ندین به‌نداوی گه‌وره‌ی دروست كردوون، به‌و هۆیه‌شەوه به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و زێی بچووك گرفتی كه‌م ئاوییان ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه، چالاكان و به‌رپرسانی حكوومی داوا ده‌كه‌ن حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان پلانی چڕ دابنێت بۆ دروستكردنی به‌نداو تاوه‌كو كوردستان له دژی پلانی كه‌میی ئاو بپارێزێت.
له ساڵی 2009ـەوە كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌ندین به‌نداوی گه‌وره‌ی دروست كردوونە؛ ئێستا به‌شێك له به‌نداوه‌كان كۆتاییان هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵه ئێران وه‌رزی هاوینان ئاو گل ده‌داته‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌ش گرفتی گه‌وره‌ی ئاو بۆ ده‌ریاچه و ڕووباره‌كانی كوردستان دروست بووه.
تێزانین، گرتنه‌وه‌ى ئاوى ده‌ریاچه‌و رووباره‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق، له لایه‌ن هه‌ردوو ولاتى ئێران و توركیاوه، چه‌ندین جار كاردانه‌وه‌ى نێو خۆى عێراقى به‌دواى خۆیدا هێناوه‌و تاكو ئه‌مرۆش ئه‌م بابه‌ته له نێوان هه‌رسێ وولاته‌وه به‌شێوه‌ى كۆنكرێتى چاره‌سه‌ر نه‌ركراوه‌و ناو به ناوه ئه‌و جورا فشارانه له لایه‌ن ئێران و توركیاوه بۆ سه‌ر حكومه‌تى عێراق دووباره ده‌بنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا كاریگه‌رى خراپى كردووته سه‌ر كه‌رتى كشتۆكال له ناوچه‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.