دواى سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ ئه‌مریكاو باسكردنى بابه‌تى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق، زۆرێك له به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مریكاو عێراق روونكردنه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تى و شێوازى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن، به‌لام ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئایا كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكا له عێراق، كاریگه‌رى خراپ ناكاته سه‌ر دۆخى ئه‌منى و زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنى داعش.
له‌م باره‌وه، ئەمڕۆ چوارشەممە بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند" بە نیازن بەر لە مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو، بەشێك لە هێزەكانیان لە عێراق كەم بكەنەوە.
"سكای نیوز" لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكای گواستەوە، كه بە نیازن بەر لە مانگی تشرینی یەكەم بەشێك لە هێزەكانیان لە عێراق بكێشنەوە و ئەگەریش هەیە لەمبارەیەوە نزیكەی دوو هەزار سەربازیان لە عێراق كەم بكەنەوە.
ئەمەش لە كاتێكدایە، كه مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، كە نوێنەرانی هەرێمی كوردستانیشیان لەناودابوو، بە سەردانێكی فەرمی بەرەو واشنتۆن بەڕێكەوتبو و پێنجشەممەى رابردووش لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبووه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه‌وباسیان كردووه‌و ئه‌مریكاش ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى به‌شێكى هێزه‌كانى نیشانداوه.
رۆژى یەکشەممە 23-8-2020، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی سەربازیی تاجی لە باکووری رۆژئاوای بەغدا كشانه‌وه‌و بنكه‌كه رادەستی سوپای عێراقی كرده‌وه.
کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکان، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەو بنکەیە جێگیر ببوون، لە کاتێک دایە، کە چەکدارانی داعش لە عێراق بەردەوامن لەهێرش و کردە تیرۆریستییەکانییان.
پێشتر پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە 5-1-2020، بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد و سوننە، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عێراق، پەسەند کرد.
بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، کاروانێکی چەکداریی حەشدی شەعبی لە فڕۆکەخانەی بەغدا بۆردومان کرد.
بەهۆی بۆردومانەکەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.
قاسم سولەیمانی، کە لە 11-3-1957 لە گوندی قەنات مەلەک لە شاری کرمان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە دایک بووە، یەکێک بوو لە فەرماندە و بڕیاربەدەستە باڵاکانی ئێران.
له لایه‌كى تره‌وه، لیوا تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، كه رۆژى یەکشەممە 23-8-2020 وێستگەی ژمارە 8ـی بنکەی سەربازیی تاجی رادەستی هێزە عێراقییەکان کراوەتەوە.
وێستگەی ژمارە 8ـی بنکەی سەربازیی تاجی تایبەت بوو بە مەشق پێکردنی هێزە عێراقییەکان لەلایەن راوێژکارانی سەربازیی ئوسترالی، نیوزیلەندی و ئەمریکی.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بنکەی سەربازیی تاجیی لە عێراق رادەستی حکومەتی ئەو وڵاتە کردەوە و دەڵێت، بنکەکە بایی 347 ملیۆن دۆلار کەرەستەی سەربازیی لێیە.
هاوپەیمانێتییەکە کە ئەمریکا سەرۆکایەتیی دەکات، لە پەیامێکدا رایگەیاندووە، لە 23ی ئابەوە بنکەی سەربازیی تاجی لە باکووری عێراق رادەستی بەغدا کراوەتەوە، ژمارەیەک سەربازی کەمی تێدا ماوە، ئەو سەربازانەش ئەو کاتە بنکەکە بەجێدەهێڵن کە کەرەستە سەربازییەکان بەتەواوی کەوتنەوە دەست حکومەتی عێراق.
هاوپەیمانێتییەکە ئاماژەی بەوە داوە، بایی 347 ملیۆن دۆلار کەرەستەی سەربازی لە بنکەکە هەیە و لە هیچ بنکەیەکی سەربازی لە عێراق ئەو پارە زۆرە خەرج نەکراوە.
فەرماندە کێنێز ئیکمان، جێگری فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە پەیامەکەدا دەڵێت، رادەستکردنەوەکە ئەنجامی ئەو سەرکەوتنانەیە کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شەڕی دژی چەکدارە هەڵاتووەکانی داعشدا بەدەستیان هێناوە.
فەرماندە کینیز ساتی رادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی تاجیی بە مێژوویی ناو برد و باسی لەوە کرد، لە شەش ساڵی رابردوودا ئەو بنەکەیە وەکو بنکەیەکی مەشق و خۆڕێکخستنەوە خزمەتی ئەندامانی هاوپەیمانێتییەکەی کردووە و تێیدا مەشق بە هێزی ئاسمانی و هێزی تایبەتی عێراقی کراوە.
هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەشڵێت، زیاتر لە 47 هەزار یەکەی هێزی ئەمنیی عێراقی لە بنکەی تاجی مەشق و راهێنانیان پێ کراوە و تاکتیکی سەربازی فێرکراون، پلانی ئۆپەراسیۆنیان پێدراوە و فێری چارەسەری پزیشکیی کاتی شەڕدا کراون و بە جۆرێک پەروەردەکراون بتوانن شەڕی داعش بکەن و سەروەریی خاکەکەیان بپارێزن.
نزیکەی دوو هەزار سەرباز و راوێژکاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازیی تاجی جێگیر کرابوون، كه زۆربەیان لە هاوینی ئەمساڵدا بنکەکەیان بەجێهێشتووە.
کۆپتەری سەر بە بەتالیۆنی هێزەکانی ئیسپانیا، راوێژکاری ئوسترالی، کەنەدی، فینلەندی، ئەڵمانی، هەنگاری، ئیتاڵی، هۆڵەندی، نیوزیلاندی، پۆڵەندی، تورکی، بەریتانی، ئەمریکی و ناتۆ لە بنکەکەدا کاریان دەکرد.
فەرماندە سایمن جۆنستۆن، بەڕێوەبەری ستراتیژیی هاوپەیمانێتییەکە گوتی" رادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی تاجی بەشێکە لە هەڵمەتەکەیان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکانی عیراق بتوانن خۆیان داهاتووی خۆیان مسۆگەر بکەن و بەرگری لە سەروەریی عێراق بکەن.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتی، ناردنی هێز بۆ عێراق لەسەرەتاوە بڕیارێکی هەڵەبوو، هەڵەکەشی خستە ئۆباڵی ئیدارە یەک بەدوای یەکەکانی ئەمریکا.
هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان یاخود ئەمریکا لە ماوەی ساڵێکی رابردوودا بەشێوەیەکی هەڕەمەکی زیادیکردووەو لە ماوەی مانگی رابردووش‌دا کەم رۆژ هەبووە هێرش نەکرابیتە سەر بنکەی سەربازی یاخود ناوچەی سەوزی بەغدا.
هاوپەیمانان بەدەر لە ئەمریکا تاوەکو ئێستا لە عێراق بە لایەنی کەمەوە لە حەوت بنکەی سەربازی کشاونەتەوەو رادەستکردنەوەی بنکە سەربازییەکان بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لەلایەن ئەمریکاوە خێراتربوون، بەتایبەتی دوای ئەوەی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵدا پەرلەمانی عێراق بە کۆی دەنگ داوای دەرچوونی هیزە بیانییەکانی لە عێراق پەسندکرد.
سه‌ربازگه‌ی تاجی به‌دوری 85 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكوری شاری به‌غداوه، هه‌م فڕۆكه‌خانه و هه‌م بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیه و پێشتر له‌لایه‌ن سوپای پاسه‌وانی كۆماری سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن دروستكراوه و به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كیمیایی به‌كارهێندراوه، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌وه كاری چاككردنه‌وه‌ی تانك و زریپۆشه‌كان ئه‌نجامدراوه.
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، رۆژى یه‌كشه‌ممه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش هه‌شت بنكه‌ی سه‌ربازیان راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان كرده‌وه.
مایلیز كاگینز له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هه‌شت بنكه‌ی سه‌ربازیان راده‌ستی هێزه عێراقیه‌كان كردوه‌ته‌وه، نایانه‌وێت له‌و ناوچانه بمێننه‌وه كه له‌ده‌ستی چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی داعش رزگاركراون.
وتیشی" متمانه‌یان به‌تواناكانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه هەیە كه رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ببنه‌وه.
له لایه‌ى خۆیه‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له واشنتۆن رایگه‌یاند، پابه‌ند ده‌بن به كشانه‌وه‌ی خێرای هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌ك دیاریده‌كه‌ن.
له لایه‌كى تره‌وه، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا مانەوەی بۆ سێ ساڵی دیکە لە عێراق راناگەیەنێت تا ئەو کاتەی ئەکشێتەوە ئەوەش پێچەوانەی ئەوەیە کە لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکا باسی لێوەکراوە.
دوێنێ سێشەممە ئەحمەد ئەسەدی پەرلەمانتاری عێراق و وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی سێ ساڵی دیکە لەعێراق دەمێنێتەوە، بەڵام ئەم مانەوەیان لەعێراق راناگەیەنن تا ئەو کاتەی دەکشێنەوە، ئەوەش پێچەوانەی بنەماکانی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و عێراق بووە لەمانگی حوزەیرانی
وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح رونیشیکردەوە، لەخولی یەکەمی کۆبونەوەکانی مانگی حوزەیرانی رابردووی نێوان ئەمریکا و عێراق باس لەدووبارە ناردنەوە و رێخستنەوەی هێزە بیانییەکان لەعێراق کراوە ، کە ئەوەش بەواتای چوونە دەرەوەیان دێت، بەڵام بەگوێرەی ئەوەی لەراگەیاندنەکان بڵاوکراوەتەوە ئەمریکا تا سێ ساڵی دیکە دەمێنێتەوە.
لەمیانی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ واشنتۆن، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکردەوە کە 5 هەزار سەرباز لەعێراق دەکشێننەوە، بەڵام چاوەڕێی کاتێکی گونجاون بۆ عێراقییەکان و ئەمریکاش.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، شەڕی عێراق و ناردنی سوپای بۆ ئەو وڵاتە بە بێ مانا‌و بێ ئامانج لەقەڵەمدا و رایگەیاند، ئەمریکا نەدەبوو ئەو شەڕە بکات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش رایگه‌یاند، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی داوای له ئه‌مریكا كردوه، له‌رووی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و راهێنان و پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق هاوكاری بكات چونكه تا ئێستاش پێویستیان به‌هاوكاری سه‌ربازی هه‌یه.
فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه، سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی باڵای عێراق بۆ ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتو بوو، داوایان له ئه‌مریكا كردوه له‌رووی هه‌ماهه‌نگی هه‌واڵگری و راهێنان و پڕچه‌ككردنی هێزی ئاسمانی بۆ سوپای عێراق بمێنێته‌وه، چونكه تا ئێستاش پێویستیان به‌هاوكاری هه‌یه له‌رووی سه‌ربازیه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی ئه‌مریكا په‌یوه‌سته به جێگیری دۆخی عێراقه‌وه ئه‌وه‌ش به‌وه ده‌بێت كه په‌یوه‌ندیه‌كی ئاسایی و هه‌ماهه‌نگیه‌كی باش له‌نێوان عێراق و ئه‌مریكا له‌رووی ئاسایش و به‌رگری و ئابووری و وزه‌وه هه‌بێت، به‌تایبه‌تریش له‌رووی كاره‌با و نه‌وت و غازه‌وه، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه بابه‌تێكی گرنگ هه‌یه كه عێراق پێویستی به‌هاوكاریه ئه‌ویش دۆخی ته‌ندروستی وڵاته.
تێزانین له 18ی ئه‌م مانگه، مسته‌فا كازمی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد‌و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه، لەبارەی پرسەکانی تایبەت بە ئابووری، ئەمنی و تەندروستی گفتوگۆیان کرد‌و یه‌كێكیش له ته‌وه‌ره‌كانى كۆبووه‌نه‌وه‌كه پرسی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاو هاوپیه‌مانان بوو له عێراق، به‌لام دیار گره‌نتى نییه ئه‌و كشانه‌وه‌یه زیانى بۆ سه‌ر دۆخى ئه‌منى عێراق نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.