Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:51

ئه‌حمه‌د زه‌هاوی : زۆربه‌ی په‌یکه‌ره‌کانم له‌ فۆلکلۆر و که‌لتوری کوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن

 ده‌بێ شوێنی دانانی په‌یكه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاوی ) له‌ ساڵی 1962 له‌ شاری خانه‌قین له‌ دایك بووه‌ ، ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدایه‌، له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێری  له‌ ژێر ناوی "جوانكاری و ته‌كنیكی له‌ كاری هونه‌رمه‌ندانی  په‌یكه‌رسازی كوردستان" وه‌رگرتووه‌ . په‌یكه‌ره‌كانی زیاتر واقعین ، به‌شداری چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵی له‌سه‌رئاستی  ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كردوه‌ ، ئێستا مامۆستایه‌ له‌ كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر بۆ زیاتر ئاشنا بوون به‌ كاره‌هونه‌رییه‌كان وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان، ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵیدا ساز داوه‌.

* به‌رێزتان هونه‌رمه‌ندێكی ناسراون به‌ڵام پێمان باش بوو بۆ خوێنه‌رامان ، زیاتر باس له‌ ژیانی هونه‌ری خۆت بكه‌یت.

- ناوم هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاویه‌ له‌ ساڵی 1962 له‌ شاری خانه‌قین له‌ دایك بووم ، ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدام به‌شی په‌یكه‌تارشی ، له‌ ساڵی 1988 بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریسم له‌ هونه‌ری شێوه‌كاری به‌ده‌ست هێنا،دواتر له‌ زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێرم  وه‌رگرتووه‌ .. به‌شداری  چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵ له‌سه‌رئاستی  ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردووه‌، په‌یكه‌ره‌كانم له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیا كوردستان دانراوه‌.

* زۆربه‌ی هونه‌ره‌كان په‌یوه‌ستن به‌ به‌هره‌ ،سه‌رچاوه‌ی  به‌هره‌كانی تۆ بۆ په‌یكه‌ره‌كانت چین؟

-  زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له‌ فۆلكلۆرو كه‌لتوری كوردی سه‌رچاوه‌ ده‌گرن.

*كێن ئه‌و په‌یكه‌رتاشانه‌ی ،كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رێزتان هه‌بووه‌؟ یاخود سه‌رسامی به‌ كاره‌كانیان؟

-زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌،كاریگه‌ره‌یان له‌سه‌ر من هه‌بووه‌  بۆ نموونه‌ له‌ كورده‌كان ،مامۆستا دارا حه‌مه‌ سعید، له‌ عێراقیه‌ه‌كان  مامۆستا محه‌مه‌د غه‌نی حیكمت  و  مامۆستا  ئیسمایل  فه‌تاح  وه‌ له‌ جیهانیه‌كان زۆر سه‌رسامم به‌ كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند جاكو منی رووداو.

* كامه‌ن ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ په‌یكاره‌كانت هه‌ڵده‌بژێت ؟

- ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بنه‌، پۆرتریت  زیاتر  كوردین  وه‌كو سه‌ركرده‌كان ، شاعیران  ، ژنیاران...

*په‌یكه‌ره‌كانت زیاتر  واقعین ، یاخود له‌ خه‌یاڵین؟

-ئه‌وه‌ی راستی بێت ، زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانم زیاتر له‌ واقع نزیك نه‌وه‌ك له‌ خه‌یاڵ.

*ئاستی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی له‌ كوردستان چۆن ده‌بینی؟

- ناتوانین بڵێن هونه‌ری ئاستی په‌یكه‌رتاشی له‌ كوردستان زۆر باشه‌،به‌ڵام تا راده‌یه‌ك باشه‌.

 *كێشه‌و گرفته‌كانی هونه‌ری په‌یكه‌ر تاشی له‌كورستان چین؟

- گرفته‌كان زۆرن ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه‌،له‌ نه‌بوونی كارگه‌ی برۆنزه‌ له‌ كوردستان.

*به‌ بۆچوونی به‌رێزتان ،شوێنی دانانی په‌یكه‌ره‌كان له‌ شاره‌كانی كوردستان  شوێنی گونجاون؟

- شوێنی دانانی په‌یكه‌ر ، ده‌بێت  له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ولێكۆلێنه‌وه‌ بێت ،واته‌ ده‌بێ  ره‌چاوی پانتایی شوێنی په‌یكه‌ر،بابه‌تی په‌یكه‌ر، مادده‌ی په‌یكه‌ر،قه‌باره‌ی په‌یكه‌ر،فۆرمی په‌یكه‌ر..بكرێت، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ په‌یكه‌ره‌كان ، له‌ شوێنی گونجاو دانه‌نراون.

*ئاواتی به‌رێزتان چیه‌؟

-ئه‌وه‌ی راستی بێت،ئاواتمه‌ هونه‌ری كوردی له‌ ڕیگای كه‌لتور و فۆلكلۆری كوردی، بگاته‌ ئاست هونه‌ری جیهانی.

2

 

11555

دیمانه‌-  كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس

 

 

 

شێوه‌کاری میدیا هه‌ڤپه‌یڤین ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.