Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 09:17

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایى له‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%


 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان،  پیرۆزبایی له‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ببێته‌ ده‌سپێكی پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی دروست له‌ عێراقدا.


ده‌قی پیرۆزباییه‌كه‌: 
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق پیرۆزبایى له‌ محه‌مه‌د ئه‌‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ردوو جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێزان حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.


هیوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ببێته‌ ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى دروست له‌ وڵات كه‌ كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عیراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى ئاراسته‌ بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زیاتر و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتییان.


نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/1/10

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.