Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:37

لە خۆپیشاندانەکانى کازاخستاندا نزیکه‌ی هەشت هەزار کەس دەستگیرکراون

کوردستان TV
100%


ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوەکانی کازاخستاندا دەستگیرکراون، گەیشتە حەوت هەزار و 939 کەس.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی کازاخستانەوە بڵاوکراوەتەوە، زانیارییەکان لەبارەی دەستگیرکراوانی ئۆپەراسیۆنەکان کە لەو وڵاتە درێژەی هەیە نوێ کراوەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی تا 10ی کانوونی دووەم لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون، گەیشتووەتە حەوت هەزار و 939کەس.
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها باس لەوە کراوە کە لە دوو بازاڕی شاری ئالماتی-دا، 207 کەس دەستگیرکراون و دەست بەسەر پێنج ئۆتۆمبێلی دزراو، ژمارەیەک کۆمپیوتەر، ئامێری موزیک و شتی دزراوی دیکەدا گیراوە.
لە لایەکی دیکەوە، لیژنەی ئەمنیی نەتەوەیی کازاخستان، ئاماژەی بەوە کرد کە لە رووداوەکاندا، دوو گرووپ لە چالاکی خراون کە لە رۆژانی 4-8ی کانوونی دووەمدا هەوڵیانداوە بۆ تێکدانی شیرازەی گشتیی لە شارەکەدا و لەو شوێنانەی ماونەتەوە دەست بەسەر ژمارەیەک چەک و کتێبی ئایینیدا گیراوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.