Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 10:59

کۆبوونەوەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە جنێڤ دەستی پێ کرد

کوردستان TV
100%


کۆبوونەوە ئەمنییەکانی نێوان ئەمریکا و رووسیا بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێندی ئاڕ. شێرمان و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریباکۆڤ لە شاری جنێڤ رۆژئاوای سویسرا دەستی پێ کرد.
کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:55 ى خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بەکاتی هەولێر لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری جنێڤ دەستی پێ کرد.
لە کۆبوونەوەی نائاسایی دیالۆگی سەقامگیریی ستراتیجیی (SSD)دا کە دیپلۆماتکارانی باڵای هەردوو وڵات بەشدارن، چاوەڕوان دەکرێت بابەتەکانی وەک پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، کێشەی ئۆکراینا، فراوانبوونی ناتۆ بەرەو خۆرهەڵات، کۆنترۆڵکردنی چەکی ئەتۆمی و تۆمەتەکانی سایبەریی تاوتوێ بکرێن.
دوا بە دوای کۆبوونەوەکە لایەنەکان لە کاتژمێر7:30 ى خوله‌كی ئێواره‌ بەکاتی هەولێر بە جیا کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ساز دەکەن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس رایگەیاندبوو کە ئێوارەی دوێنێ جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، وێندی ئاڕ. شێرمان لە شاری جنێڤ رۆژئاوای سویسرا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ریباکۆڤ کۆبووەتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە 16ی حوزەیراندا لە جنێف کۆبوونەوە و هەردوو سەرکردەکە بڕیاریاندا لەبارەی درێژەدان بە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی بابەتە جێ نانۆکەکان.
رووسیا و ئەمریکا ئەمڕۆ لە جنێڤ ژمارەیەک بابەت تاوتوێ دەکەن و رۆژی 12ی کانوونی دووەمیش لە چوارچێوەی ئەنجوومەنی ناتۆ-رووسیادا کۆدەبنەوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.